ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

12:40 - 10/12/2020

کەنداوی عەرەبی و ئارامی پێش تۆفان‌

پەیسەر

گەشتی کۆشنەر، نەبوونی تویتەکانی ترەمپ، ڕاپۆرتە دژ و ناتەواوەکان لەبارەی ئاشتی لەناکاو لە کەنداوی عەرەبی و گفتوگۆی تەلەفۆنی چاوەڕواننەکراو لە نێوان دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و عەبدولفەتاع سیسی، سەرۆکی میسر، هەموو ئەوانە دەتوانن ئاماژەبێت بۆ ئەوەی ئێمە گەواهیدەری ئارامی پێش تۆفانین لە کەنداوی عەرەبیدا.

ئایا ئێران وەڵامی تیرۆری موحسینی فەخریزادە دەداتەوە یان تاران لە کاردانەوە دەترسێت؟ لە لێکۆڵینەوە و شیکردنەوەی روداوەکانی دەوروبەری بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لەم چەن ڕۆژەی دوایدا شتی سەرنجڕاکیش بەدیدەکرێت.

یەکەمین، حکومەتی بایدن لەئەگەری هاتنە سەر حوکمیدا، هەرگیزا ناگەڕیتەوە بۆ ڕیککەوتنە ئەتۆمەیەکەی ساڵی 2015، بەڵکو ڕیککەوتنێکی  دیکە دەکات وگۆڕانکاری لە ڕیککەوتنەکەی پێشودا دەکرێت، ئەم ڕیککەوتنە نوێیە تاوەکو ساڵی 2030 بەردەوام دەبێت.

دووەم، حکومەتەکی باید بۆ ڕامکردنی بەرنامە موشەکییەکەی ئێران هەنگاو هەڵدەگرێت. بیرمان نەچێت، کاتێک ئێران فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی Global Hawk
لە تەنگەی هورمز خستەخوارەوە، کاریگەری خۆی پیشاندا، سەرەرای ئەوەش، ئێران دامەزراوە نەوتییەکانی لە هەردوو شاری ئەبابیک و خورایسی سعودیە بۆمبارانکرد و  یەکێک لە موشەکەکانی ئێران بە ئاسانی گەشتە کێلگەی ئارامکۆی دابەشکردنی نەوتی سعودیە.

سێیەم، حکومەتەکەی بایدن دەیەوێت کۆتایبهێنێت بە هەژموونی فراوانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ، کە ئیسرائیل و هاوپەیمانەکاندی دیکەی ئەمریکا وەک سعودیەی نیگەرانکردووە. ئەمەش پەیوەندی بە حزبوڵای لوبنان، ئەنساروڵای یەمەن، حەماس و جیهادی ئیسلامی لە غەزە و حەشدی شەعبی لە عێراقەوە هەیە.

چوارەم، حکومەتی بایدن بەنیازە سزاکانی سەرچەکی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان نوێ بکاتەوە، بۆیە، تاران توانای کرینی چەکی نوێ و هاوردەکردنی موشەک و فڕۆکەی بێفرۆکەوانی نابێت.

جۆبایدن لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ نیۆرک تایمز ئاماژەی بە چارەسرێکی نێوەدنگیرانە کرد لەگەڵ حکومەتی ئێران، کە گەڕانەوە بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکە ئەولەویەتی کارەکانی دەبیت. لە ئەوروپا، پەیامی بایدن لەلایەن هایکۆ ماسی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاوە گەیەنرا، وەزیرەکەی دەرەوە باسی لەوەکرد ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا نایانەوێت بگەڕینەوە بۆ ڕیککەوتننامەی پێشوو، بەڵکو بەنیازی ڕیککەوتنێکی نوێن، کەتێیدا تاران ناچاربکات واز لە موشەکی بالیستیک بهێنێت، چونکە ئەم بەرنامەیە پەیوەندی بە ئەمنییەتی ناوچەکە هەیە، هەروەها  ئێران دەبێت پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ هاوپەیمانە چەکدارەکانی لە ناوچەکەدا بپچڕێنێت.  پێداگری بۆ وازهێنان لە بەرنامە موشەکییەکەی ئەم وڵاتە و کۆتایهێنان بە هەرجۆرە بەرنامەیەکی دیکەی فراوانکردنی، بەهۆی ئەوەوەیە دڵنیای سیستەمە دژە موشەکیەکانی ئەمریکای لە سعودیە خستۆتە ژێرپرسیار و هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە دژی ئیسرائیل.

ئەمریکی و ئەوروپییەکان نیگەرانی ئەوەن، دوای هەڵبژارنە پەرلەمانییەکەی ئێران لە حوزەیرانی داهاتوو، "هەڵۆکان" دامەزراوەکانی حکومەت دەستبەسەردا بگرن و ڕەنگە لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی داهاتودا سەرکەوتن بەدەست بهێنن، ئەمەش واتە تا نیوەی دووەمی ساڵی 2021، میانڕەوەکان بە ڕابەرایەتی حەسەن رۆحانی و جەواد زەریف لەسەر دەسەڵات نین.

ئێران بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوۆای قودس هیچ شەڕیکی دەستپێنەکرد، بۆ کوشتنی موحسین فەخریزادەی، زانای ئەتۆمی وڵاتەکەشی، ناچێتە شەڕەوە، بەڵام ناتوانین  ئەم هەڵبژاردەیە بە هەڵبژاردەیەکی بڕاوە لە قەڵەم بدەین. بەگوێرەی سەرچاوەیەکی لوبنانی نزیک لە بەرگری ئەم وڵاتە، ئەم ئۆپراسیۆنە لەکاتی گونجاوی خۆیا ئەنجامدەدرێت.

هەنگاوی تۆڵەکردنەوەی کوشتنی موحسینی فەخریزادە "باوکی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران"، بە بڕیاردان لە زیادکرنی ڕێژەی یۆرانیۆمی پیتێراوی سەرو 20٪ و ڕێگریکردن لە لێکۆڵەرەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وەزی ئەتۆم لەلایەن پەرلەمانی ئێرانەوە دەستیپێکرد.سەرەڕای ئەوەش حکومەتی ئێران بڕیایدا ڕیگریەکانی دیکەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی وڵاتەکی ڕەچاو نەکات. ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران خێرا یاسای نوێی دەرکرد.  ئەنجومەنی چاکسازی دەستوریش هەمان کاریکرد. ئەم یاسایانەش دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.

گۆڤاری ئیکۆنۆمیستی بەریتانی نوسیوویەتی، بەرهەمهێنای یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران نزیکەی 12 بەرامبەر زیادیکردووە لەو بڕەی "300 کیلۆگرام"  بەگوێرەی ڕیککەوتنە ئەتۆمیەکە بۆی دیاریکرابوو. ئەم بڕەش بەشی دروستکردنی دوو بۆمبی ئەتۆمی دەکات. زانیاری لەبەردەستدا، ئێران کەلوپەلی پێشکەوتووی لە دامەزراوە ئەتۆمییە ژێرزەمینییەکانیدا داناوە.

ڕێککەوتن لە ڕێگەی هێزەوە لە نیوان بایدن و ئێراندا بە ئەگەرێکی زۆر شکستدەهێنێت، چونکە سەرکوتنی گفتوگۆ پەیوەستە بە سەرکوتنی بەرەی میانڕەو. پارێزگاران"بەرەی توندرەو" هەرجۆرە وازهێنانێک لە بەرنامە موشەکییەکەی ئەم وڵاتە رەتدەکەنەوە.

ئەم پرسیارە دێتە پێشەوە، ئایا ترومپ و بنیامین نەتەنیاهۆ  ئەم واقیعیەتەیان  پێپەسەندە؟  سەردانەکەی جارید کۆشنەر بۆ ئاشتی دەوحە، گەشتی  بۆ چەندین وڵاتی کەندوای عەرەبی وەک سعودیە و قەتەر بەدواوە بوو. سەرەڕای ئەوەش، کۆشنەر هەوڵیدا حەرەمی ئاسمانی بۆ فڕۆکەکانی قەتەر زیاتر بکات یان ڕەنگە مۆڵەتی بەکارهێنانی بەنکەی ئاسمانی ئەلوەلید بۆ لێدان لە ئێران بەکاربهێنێت.

زانیارییە بەردەستەکان باس لەوە دەکەن، لە گەشتەکانی مایک پەمپیۆ و جارید کۆشنەر، ڕێککەوتنێکی نهێنی کراوە لەنێوان واشنگتۆن، مۆساد و  دەزگا زانیارییەکانی وڵاتانی دیکەی کەنداوی عەرەبی لەبارەی ئێرانەوە، ڕێککەوتنەکەش لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و هاوپەیمانەکانی ئەم وڵاتەوە بووە.

گەشتی کۆشنەر، نەبوونی تویتەکانی ترەمپ، ڕاپۆرتە دژ و ناتەواوەکان لەبارەی ئاشتی لەناکاو لە کەنداوی عەرەب و گفتوگۆی تەلەفۆنی چاوەڕواننەکراو لە نێوان دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و عەبدولفەتاع سیسی، سەرۆکی میسر، هەموو ئەوانە دەتوانن ئاماژەبێت بۆ ئەوەی ئێمە گەواهیدەری ئارامی پێش تۆفانین لە کەنداوی عەرەبیدا.