ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

05:38 - 08/01/2019

ئه‌مریكا و عێراق خه‌ریكی داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تێكی قازانج به‌خشی پێكه‌وه‌یین‌

پەیسەر

ئه‌م راپۆرته‌ شیكارییه‌ له‌لایه‌ن په‌یمانگای واشنتنه‌وه‌، بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌رسێ شرۆڤه‌كاری ئه‌و پێگه‌یه‌ (بلال وەهاب و مایكل نایتس و كاسرین پاوەر) له‌باره‌ی سیاسه‌تی وزه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران و عێراق له‌ دوای سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران نوسیویانه‌، له‌م شیكارییه‌دا ئه‌و رێگایانه‌ رونده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ عێراق ده‌بێ چی بكات له‌ماوه‌ی 90 رۆژی  داهاتوو هه‌روه‌ها چۆن په‌ره‌ به‌ بواره‌كانی وزه‌ بده‌ن و ئابوری سه‌ربه‌خۆ له‌ بواری وزه‌  و دابینكردنی غاز بۆ كاره‌با په‌ره‌پێبده‌ن.

لە 3ی كانونی دووەم محەمەد عەلی حەكیم وەزیری دەرەوەی عێراق نیگەرانی خۆی لەسزاكانی ئەمریكا دژی ئێران دەربڕی و رایگەیاند، سزا و گەمارۆكانی سەر ئێران تاك لایەنەن و نێودەوڵەتی نین، گوتیشی ئەوان پابەند نین پێوەی، ئەو هەنگاوە دوای دوو هەفتە لەبڕیارەكەی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا هات كە بۆماوەی 90 رۆژ رێگەی  بەعێراق دا غازی سروشتی و كارەبا لە ئێران هەناردە بكات، پێشتر عێراق 45 رۆژی لە ئەمریكا وەرگرت بۆ بەردەوامی بازرگانی لەگەڵ ئێران، ئەوەش دوای سەپاندنەوەی سزاكانی ئەمریكا دژی ئێران لە 4 ی تشرینی دووەم.
لەگەڵ  ئەو لێدوانانەی به‌رپرسانی عێراق بۆ پابەند نەبوون به‌ سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران، عێراق چەند هه‌وڵێكی ده‌ستپێكردووه‌ بەئاراستەی سەربەخۆی لەبواری وزە دا، لە هەمان كاتدا داوای لە واشنتنۆنیش كردووە نەرمی بنوێنێت سەبارەت بەبەردەوامی كڕینی كارەبا لەئێران بەتایبەتیش كە عێراق بەدەست كەمی كارەبا و بەدیاریكراوی لەوەرزی هاویندا گیرۆدەیە.
پێویستە لەماوەی ئەو 90 رۆژەی داهاتوودا هەردوو حكومەتی عێراق و ئەمریكا رێكبكەون لەسەر بەرنامەیەكی كردەی بۆ دروستكردنی متمانە و رێگەپێدانی واشنتۆن بەبەغداد بۆ ماوەیەیەكی درێژتر هاوشێوەی پێدانی 180 رۆژ لەلایەن واشنتۆنەو بەزۆرینەی كڕیارانی نەوت و وزەی ئێران. 

سزاكانی ئەمریكا
گواستنەوەی  وزە لەنێوان عێراق و ئێران، سەرچاوەیەكی پێشبینیكراوی بەدەستهێنانی دراوی قورسە كە پێداویستیەكی سەرەكی ئاسایشی ئێران دابینده‌كات، بەنمونە لەمانگی ئایاری رابردوو واشنتۆن سزای بەسەر یەكێك لەسەرەكیترین بانكەكانی عێراق و بەرێوەبەرەكەیدا سەپاند، ئه‌ویش بەهۆی ئه‌و رۆڵه‌ی كه‌ بانكه‌كه‌ لەگواستنەوەی ملیۆنان دۆلاری سوپای پاسداران بۆ حزبوڵای لوبنانی گێڕاویه‌تی ، هەروەك لە مێژوودا ئێران، عێراقی وەك سەرچاوەی پەیداكردنی دۆلار بەكارهێناوە، ئەوەش بەپێی سزاكان كارێكی قەدەغەكراوە بۆیە واشنتۆن لە سێ بواری بازرگانی عێراق لەگەڵ ئێران نیگەرانە.

پێدانی پارەی كارەبا بە ئێران
عێراق نزیكەی 500 مێگاوات كارەبا لە وەرزی زستان لە ئێرانەوە هاوردە دەكات، ئەو بڕەش لەوەرزی هاویندا دەگاتە 1200 مێگاوات و پارەكه‌شی لەساڵێكدا دەكات یه‌ك ملیار و 200 ملیۆن دۆلار، مەرجی ئەمریكا بۆ بەخشینی عێراق ئەوەیە كە ئەو بڕە پارەیە بە دیناری عێراقی بدرێت نەك بەدۆلاری ئەمریكی.
كڕینی غازی ئێرانی
كۆمپانیای (BP  ) ی تایبەت بەپێداچوونەوەی ئاماری وزەی جیهانی لەساڵی 2018 رایگەیاند، هەناردەی غازی سروشتی لەئێران بۆ عێراق گەیشتۆتە 154 ملیۆن پێ لەرۆژێكدا ( كە دەكاتە 13%ی پێداویستی غازی سروشتی عێراق لەئێستادا) بەوەش بەغداد لەئێستادا 1000 مێگاوات كارەبا لەغازی سروشتیەوە بەرهەم دەهێنێت و پلانیشی داڕشتووە بۆ زیادكردنی بۆ 4 هەزار مێگاوات، عێراق داوا دەكات رێگەی پێبدرێت بە هاوردەكردنی غاز لەئێران بەمەرجی دروستكردنی ئەژمارێكی دوو قۆڵی لەنێوان ئێران و عێراق كە تەنها بۆ بازرگانی دوو قۆڵی بەكاربهێنردێت.

هەوڵەكانی ئێران بۆ گرەنتیكردنی دۆلار
لەكۆتای ساڵی 2011 خواست لەسەر ئەو دۆلارە زیادبوو كە بانكی ناوەندی عێراق لەزیادكردنی ئاشكرادا دەیخستەڕوو، بەشێوەیەك بۆ دوو ئەوەندە زیادیكرد، ئەوەش دوای زیادبوونی فشارەكانی سەر ئابوری ئێران، لەگەڵ ئەوەی لەساڵی 2015دا بانكی ناوەندی  عێراق هەندێك رێكاری گرتەبەر بۆ قەدەغەكردنی فرۆشتنی دۆلار بەو كەسانەی گومانیان لێدەكرێت، ئەوەش وەك وەڵامێك بۆ مەترسیەكانی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا بەوەی كە رێكخراوی تیرۆرستی داعش ئەو زیادكردنە ئاشكرایانە بقۆزێتەوە، بەڵام ئەو مەترسیەی كە دەمێنێتەوە سەبارەت بەتوانای ئێرانە بەسود وەرگرتن لەو زیادكردنانە بەهۆی خراپی رێكخستنی ئەو زیادكردنانە لە نوسینگەكانی ئاڵوگۆری دراو و كۆمپانیا وەهمیەكان، دەست بەرداربوونی ئەو زیادكردنانە ئەگەرێكی دوورە، بەڵام بانكەكە سەركەوتووبوو لە كەمكردنەوەی جیاوازی نێوان نرخی دۆلار لە بانكەكە و نرخی دۆلار لە بازاردا، بەجۆرێك ئەو جیاوازیە لە ساڵی 2017 د لە 6.2%بوو، بەڵام لەناوەراستی ساڵی 2018 دا ئەو جیاوازیە بۆ 2% كەم بۆوە.

گرنگی دان بە سەربەخۆی لەبواری وزەدا
ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا هانی بەغداد دەدات لەسەر كەمكردنەوەی پشت بەستن بە غازی سروشتی و كارەبای ئێرانی، لەرێگەی بەكارهێنانی وزەكانی وڵاتەكەی خۆی كە تائێستا سودیان لێ وەرنەگیراوە بەجۆرێك عێراق لەئێستادا بەبەهای 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار غازی سروشتی بەهەدەردەدات، بەوپێیەی ئەو غازە دەسوتێت و سودی لێوەرناگرێت، ئەوەش یەكسانە بە یه‌ك ملیار و 55 ملیۆن پێ سێجا غاز(دە ئەوەندەی ئەو غازەیە كە عێراق لەئێرانەوە هاوردەی دەكات)
بەرپرسانی ئەمریكا هۆشداریان داوەتە عێراق لەوەی كە لەبەرامبەر درێژكردنەوەی ئەو ماوەیەی كە عێراق داوای دەكات ببەخشرێت لەسزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، ئەوە واشنتۆن داوا لە بەغداد دەكات پلانێكی ڕوون بخاتە ڕوو بەمەبەستی گەیشتن بە سەربەخۆی لەبواری وزە و دەرخستنی هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی ئەو پلانە.

واشنتۆن پێی باشە عێراق سەرچاوەكانی وزەی هەمەجۆر بكات، لەمانگی تەموزی ساڵی 2018 عەرەبستانی سعودی رایگەیاند كە ئامادەیە هاوكاری عێراق بكات لەبواری پێدانی كارەبا بە 21 دۆلار بۆ هەر مێگاواتێك لە كاتێژمێرێكدا، واتا چواریەكی ئەو پارەیەی كە عێراق دەیداتە ئێران، ئوردنیش رایگەیاند كە ئامادەیە یارمەتی عێراق بدات لەبواری كارەبادا، هەروەها توركیاش بیری لەوەكردۆتەوە كە زیادكردنی پێدانی كارەبا لەرێگەی موسڵەوە زیاد بكات، سەرباری ئەوەش لەمیانی دوا سەردانی وریك پیری وەزیری وزەی ئەمریكا بۆ عێراق، باسی ئەوەی كرد كە دەكرێت بەشێوەیەكی كاتی عێراق غازی سروشتی لە ئەمریكاوە یان فرۆشیارانی ترەوە دەست بخات.
ئەو بژاردانە بووە هۆی ئەوەی نرخە زۆرەكەی هێنانی غازی سروشتی لەئێرانەوە كەم بكرێتەوە، كۆمپانیای ( BP)ی رایگەیاندووە كە عێراق بە 11 دۆلار و 23 سەنت ،هەزار پێ سێجا غازی سروشتی لە ئێران دەكرێت، ئەوەش لەكاتێكدایە ئەڵمانیا لەبەرامبەر كڕینی هەزار پێی سێجا لەروسیاوە تەنها 5 دۆلار و 42 سەنت دەدات، كوەیت لەبەرامبەر كڕینی هەزار پێ غازی سروشتی 6 دۆلار و 49 سەنت دەدات و ژاپۆنیش 7 دۆلار و  82 سەنت.

راسپارەدەكانی بواری سیاسەتی گشتی
لە 90 رۆژی داهاتوودا ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا پێویستی بەوەیە گفتوگۆ لەسەر سیاسەتی هاوبەش لەنێوان ئاژانسەكانی ئەمریكادا بكات، ئەوەش لەپێناوی گرەنتیكردنی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی و وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی گەنجینە و دەزگاكانی هەواڵگری و بەرێوەبەرایەتی وزە، رێكبكەون لەسەر یەك ئامانج.
هەروەها شارەزایانی بواری وزە لەو ئاژانسانە بەڕوونی ئەوە دیاری بكەن كە چ راسپاردەیەك دەربارەی عێراق دەگونجێت لەچوارچێوەی ئەو 90 رۆژەدا، بەهەمان شێوە پێویستە شارەزایانی بواری دارایی و سزاكان هەڵسەنگاندن بكەن بۆ مەترسیەكانی پێدانی ئەو بڕە پارانە لەلایەن عێراقەوە بەئێران دەدرێن، ئەوەش بەرەچاوكردنی توانای دامەزراوەداراییەكانی عێراق، و چاودێری كردنی مەرجەكانی بەخشین، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە درێژكردنەوەی ماوەی داهاتوو كەمتر بێت، لەگەڵ ژمارەیەك ئاماژەی قۆناغەكە  كە دەتواندرێت جێبەجێبكرێن و بەراورد بكرێن ئەویش ئەمانە دەگرێتەوە:

راپۆرتێكی فەرمی حكومەتی عێراق سەبارەت بە سەربەخۆی وزە
كارێكی لۆژیكیە كە چاوەڕوانی ئەوە لەعێراق بكرێت نەخشەرێگایەك لەچوارچێوەی پەرتوكێك لەسەر سەربەخۆی وزە لەلایەن لیژنەی وزەی سەر بە ئەنجومەنی وەزیران لەماوەی 90 رۆژی داهاتوودا ئامادە بكات، پێویستە ئەو راپۆرتە نەخشەیەك لەخۆ بگرێت كە تێیدا ئەركی لەپێشینە بۆ زیادكردنی غازو پەرەپێدانی كەرتی كارەبا بەهاتنی هاوینی 2019 دیاری بكرێت( بەنمونە دەكرێت دوا هەوڵی بەرهەم هێنانی كارەبا بەهاوكاری بانكی نێودەوڵەتی لەخۆ بگرێت لەگەڵ سنورداركردنی دزەكردنی وزە ئەویش لەرێگەی تازەكردنەوەی تۆڕەكانی دابەشكردن)

یاداشتەكانی لەیەكتر گەیشتن
لەوانەیە چاوەڕوانكردنی ئەوەی كە عێراقە گرێبەستی گەورە گەورە لەگەڵ كۆمپانیاكانی بواری وزە لەماوەی بەخشینی یەكەم كە 45 رۆژە واژۆ بكات، كارێكی نا لۆژیكی بێت چونكە گرێبەستی لەو شێوەیە پێویستی بەرەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران هەیە، كە تائێستا بەشێكی كابینەی حكومەت پێكهێندراوە، ئەو بەشەی كابینەی حكومەتیش كە پێكهێندراوە لە 25تشرینی یەكەم واتا یەك هەفتە پێش ئەو بەروارەبوو كە تێیدا واشنتۆن 45 رۆژ عێراقی لەسزاكانی ئەمریكا دژی ئێران بەخشی.
 ئەوەی زیاتر لۆژیكیە ئەوەیە كە عێراق یاداشتی لەیەكگەیشتن لەگەڵ كۆمپانیا گەورەكان لەماوەی ئەو 90 رۆژەدا واژۆبكات، چونكە ئەو یاداشتانە رەگەزی سەرەكی رێككەوتنی دواترن، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە واشنتۆن رەچاوی ئەوەش بكات كە بەغداد ژمارەیەك پێشنیاری كێبركێیانەی  بۆ سود وەرگرتن لەغازی سروشتی و بەرێوەبردنی كەرتی كارەبا پێگەیشتووە، بەوەش پێدەچێت هەموو ئەو پێشنیارانە كۆبكاتەوە و ئەو كۆمپانیایانەش ناچار بكات بەیەكەوە كار بكەن، ئەوەش هەنگاوێكی لەسەرخۆیانەیە، تەنانەت لەباشترین دۆخیشدا.
 لەهەمان كاتدا ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا مافی خۆیەتی پێشبینی بەرەوپێش چوونی رەوشی كارەبای عێراق بكات لەهاوینی داهاتوودا، بەتایبەتیش كە گەرما و وشك بوونەوە دەبنە هۆی سەرهەڵدانی كێشەیەكی تر لە عێراق كەكاریگەریان لەسەر سەقامگیری دەبێت، ئاماژە بەوەش دەكرێت كە پێویستە كاتێكی دیاریكراوی لۆژیكی هەبێت بۆ دیاریكردنی ئەركە لەپێشینەیەكان و ئەو پرۆژانەی كە ئەنجامی خێریان دەبێت.

بەڵگەنامەی وزە لەنێوان وڵاتانی دراوسێی عێراق
پێویستە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئەڵمانیا و لایەنەكانی تر بە هاوبەشی لەگەڵ سعودیە و كوەیت و ئوردن لە پەراوێزی كۆبونەوەی هاوپەیمانیەتی ستراتیژی رۆژهەڵاتی ناوەراست كە 9ی ئەم مانگە لە عومان دەبەسترێت، گفتوگۆ لەسەر ناردنی كارەبا بۆ عێراق بكەن.

چاودێریكردنی دۆلارەكانی ئەمریكا
پێویستە دەسەڵاتدارانی ئەمریكا و عێراق بەردەوام بن لە ئاڵوگۆڕی زانیاری سەبارەت بەو ئاراستانەی كە جێگەی نیگەرانین، ئەویش بە بوونی خواست لەسەر دۆلاری ئەمریكی لەناو خاكی عێراق و ئاڵوگۆڕی گوماناوی لەرێگەی سنورەكانەوە، هەروەها ئەو نوسینگانەی ئاڵوگۆڕی دراو دەكەن و جێگەی گومانن، ئەوەش لەكاتێكدایە عێراق و ئێران هەوڵ دەدەن ئاستی بازرگانی دوو قۆڵی نێوانیان لە 12 ملیار دۆلارەوە بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزبكەنەوە، پێشبینیش دەكرێت واشنتۆن بەچڕی چاودێری ئەوچالاكیە گشتیانە بكات، هەروەها پێشبینی دەكرێت تێگەیشتنی قوڵ بۆ مامەڵەكردن بەدۆلار لەیەدەگی عێراقی لەبانكی فیدراڵی ئەمریكا بێتە كایەوە.
ئاشكراكردنی ئەو لایەنانەی كارێكی نەرێنی دەكەن


پێویستە بانكی ناوەندی عێراق ئەو نوسینگانەی ئاڵوگۆڕی دراو دیاری بكات و قەدەغەیان بكات كە لەبری ئێران هەوڵی بەدەستخستنی دۆلار دەدەن، ئەویش لەرێگەی زیادكردنی ئاشكرای دراوی عێراق، لەو چوارچێوەیەدا بانكی ناوەندی عێراق 200 نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوی لەساڵی 2015 وە خستۆتە لیستی رەشەوە كە گومان دەكرێت لەچالاكی نایاسایی دارایی تێوەگلابن، بەشێك لەوانەش بەهاوبەشی لەگەڵ ئەمریكا خراونە لیستی رەشەوە.

بەهێزكردنی كەرتی بانكی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی خۆدزینەوە لەسزاكان
ئابوری عێراق پشت بەدراوی نەختینەی دەبەستێت، بۆیە سنورداركردنی ئێران لەخۆدزینەوە لەسزاكان لەرێگەی چاودێریەوە كارێكی قورسە، لەپێناوی چاكسازیكردن لەبواری دارایی، پێویستی بەهاوكاری هەیە، لەوانەش گۆڕینی پێدانی موچەی فەرمانبەران لە پارەی نەختینەوە بۆ ئەژماری بانكی، پێویستە دەسەڵاتدارانی ئەمریكی و عێراقی بەردەوام بن لە كاركردن لەگەڵ بانك و كۆمپانیا داراییەكان و لایەنە كاریگەرەكانی بازرگانی لەكەرتە سەرەكیەكان.
هەروەها زیادكردنی ئاستی تێگەیشتن لەپێوەرەكانی سزاكانی ئەمریكا و دەرئەنجامەكانی بەردەوام بوون لەبازرگانی كردن لەگەڵ هەندێك لەدامەزراوەكانی ئێران، پێویستە لەسەر واشنتۆن هاوكاری هونەری پێشكەش بەو لایەنانە بكات كە رووبەڕووی بازرگانی و پارەداركردنی نایاسایی دەبنەوە.

لەگەڵ ئەوەی ویلایەتەیەكگرتووەكان هەوڵ دەدات بەرژوەندیە تایبەتیەكانی لەرێگەی ئەو رێكارانەوە بەدی بهێنێت، بەڵام هەر لایەنێك لەلایەنەكانی سیاسەتەكەی دەربارەی سزاكانی سەر ئێران لەبەرژوەندی عێراقیەكانیشدایە.
پێویستە لەسەر سەركردەكانی عێراق غازی سروشتی بەهەدەردراویان بەكاربهێنن لەبری كڕینی بەرهەمی ئێرانی بەنرخی بەرز، هەروەها پێویستە خواستی ئەوەیان هەبێت كە گروپێكی فرە سەرچاوەی دابین كردنی كارەبا بەدەست بهێنن بۆ ئەوەی گەل بەهاكەی بزانێت و سەربەخۆی زیاتریش لەبواری وزە بەدەست بهێنێت، هەروەها پێویستە خواستی ئەوەشیان هەبێت كە رێكارەكانی دارایی و بەهێزكردنی شەفافیەت لەبواری ئابوری و دەست پاكی و پارێزگاریكردن لە پەیوەندی عێراق بە سیستمی دارایی نێودەوڵەتیان هەبێت، پێویستە لەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد هەموو رێگاكانی بەردەمی بەكاربهێنێت بۆ گرەنتی كردن لەوەی كە گەلی عێراق تێبگات كە چۆن ئەو سزایانە ئاسانكاری دەبن بۆ هەموو ئەو تایبەتمەندیە باشانە.


* كاسرین پاوەر لەپەیمانگای واشنتۆن و بەرپرسی پێشووی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا
* مایكڵ نایتس هاورێی پەیمانگای واشنتۆن و لەپرۆگرامی زەمالەی (لیفر) لە پەیمانگای واشنتۆن كە ناوەندەكەی لە ویلایەتی بۆستنە، شارەزای كاروباری سەربازی و ئەمنی عێراق و ئێران و وڵاتانی كەنداوە و  لەتەواوی پارێزگاكانی عێراق كاری كردووە.