ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

01:02 - 12/01/2021

ئایا مۆساد شەڕەکەی لە ئێران بردوەتەوە؟‌

پەیسەر

لە کاتێکدا بایدن لە خۆئامادەکردندایە بۆ چوونە کۆشکی سپی و گرتنە دەستی دەسەڵات لە ئەمریکا، ئیسرائیل لە هەوڵدایە ڕێگری بکات لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و نەهێڵێت دەستی بگات بە چەکی ئەتۆمی و هێڵی سوری ئیسرائیل ببەزێنێت.

هەواڵگری ئیسرائیل وەڵام دەداتەوە
 بە تێڕوانین لەوەی کە پێشبینی دەکرێت حکومەتی نوێی بایدن سەرەڕای هەموو نارەزایەتییەکانی ئیسرائیل، بگەرێتەوە بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 لەگەڵ ئێران ، ئایا یوسی کۆهینی سەرۆکی مۆساد سەرکەوتوو بووە لە وەستاندنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران؟

ئەگەر بایدن لە ساڵی 2021 دا بگەڕێتەوە بۆ ڕیککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، ئایا هەموو ئپۆپراسیۆنەکانی یوسی کۆهین لە مۆساد دژی ئێران، تەنها سەرکەوتنی تاکتیکی بوون و یارمەتیدەر نەبوون  لە ئاستی ستراتیژیدا گۆڕانکاری بهێننە کایەوە؟

بە بۆچوونی هەواڵگری  ئیسرائیلی، سەرەرای نەبوونی دڵنیاییەکی تۆکمە لەبارەی داهاتووەوە، کۆهین، مۆساد و هەنگاوەکانیان دژی ئێران  لە ئاستی واقیعدا سەرکەوتوو بووە.

پرسیاری کلیلی لێرەدا ئەوەیە، ئەگەر حکومەتەکەی دۆنالد ترەمپ لە ئایاری 2018 ڕیککەوتننامە ئەتۆمیەکەی هەڵنەوەشاندایەتەوە، ئیسرائیل و ئەمریکا لە هەمان پێگەدا دەبوون کە ئێستا هەن؟ سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە دەتوانین بڵێین، ئیسرائیل لە ئێستادا لەگەڵ بوونی ‌‌هێزی تەواو ئاڵۆز و کۆنترۆڵ نەکراو لە باشترین پێگەدا، کە بتوانێت هەبێت،  خۆی دەبینێتەوە.

کارتە سوتاوەکەی خامنەی
هەروەها، جیاواز لەگەڵ زۆرێک لە شیکەرەوەکانی بارودۆخی ئێران، دەزگا هەواڵگری و سەرچاوە  بەرگرییەکانی  ئیسرائیل لەوباوەرەدان،  عەلی خامنەی، رابەری باڵای ئێران کارتێکی سوتاوی بەدەسەتەوەیە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بایدن و باشترکردنی بارودۆخی خەڵكی وڵاتەکەی.
ئەگەر ئەمە راستىبێت، واتە پێویست بە قسەکردن و دوودڵی ناکات لەبارەی ڕێککەوتنی خێرا لەگەڵ ئێران  و ئەم بیرۆکەیە لەبارەی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران، پێش هەڵبژاردنە سەۆکایەتییەکەی حوزەیرانی 2021 ئەم وڵاتە و بوون بە سەرۆکی کەسێکی بەرەی توندرە لە ئێران، کارێکی تەواو هەڵەیە.

تەنانەت ئەگەر خامنەیی دوای حوزەیرانی 2021 پێویستی بە مامەڵە و ڕیککەوتن بێت، ئەگەر ئیسرائیل بتوانێت حکومەتەکەی بایدن رازی بکات کە پەلە نەکات لە ڕێککەوتنێکی لاواز لەگەڵ ئێران، ئەمکارە دەبێتە هۆی زیاتر رەنگ گرتن و  کاریگەربوونی کارەکانی کۆهنی سەرۆکی مۆساد.

دەستکەوتنی بەڵگەنامە نهێنییەکان
مۆساد ئاڵنگاری خۆی ئەنجامدا و بەڵگەکانی  بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ئێرانی لە ساڵی 2018 بەدەستهێنا ، ئەم بەڵگانە وایکرد ترەمپ لە ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکە بکشێتەوە، بە خستنەرووی زانیارییەکانی ئەم بەڵگانە بۆ  حکومەتکەی بایدن دەتوانێت کاریگەری لەسەر گۆڕانی بۆچوونی حکومەتەکەی بایدن هەبێت، ئەمەش لە کاتێکدایە ئەوکاتە بایدن جێگری ئۆباما بوو، هێشتا ئەم بەڵگانە بەدەست نەهێنرابوون و ئەو زانیاریانەی نەبینیوە.

لەگەڵ رفاندنی بەڵگە نامە و زانیارییەکانی لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لەلایەن مۆسادەوە، یوسی کۆهین ئەم زانیاریانەی دا بە مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و  جینا هاسپڵی سەرۆکی سی ئای ئەی لە ساڵی 2018، کۆهین بەتەمایە ئەو ساتە جارێکی دیکە لەگەڵ بەرپرسە نوێیەکانی حکومەکەتەکەی بایدن وەک  جەیک سولیڤانی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا و  تۆنی بلینکنی وەزیری دەرەرەوەی کابینەکەی بایدن ، دووبارە بکاتەوە.

دەتوانرێت لە ڕیگەی بەڵگەکانەوە ئەوە بسەلمێنرێت کە ناتوانرێت باوەڕ بە ئێران بکرێت، بەڵام هێشتا ئەگەری گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتننامە ئەتۆمیەکەی ساڵی 2015 لەلایەن ئەمریکاوە هەیە تاوەکو ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بەڵگەکان بە سەلمێنراو دەداتە قەڵەم.

لەم دوایانەشدا، ئێران رایگەیاند دەستیکردووەتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی 20٪، پیتاندنی یۆرانیۆم بەم ڕێژەیە، شەپۆلێکی نارەزای دژی ئێران بەدوای خۆیدا هێناوە، رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست ئاماژە بەوە دەکات هێشتا نەگەشتووەتە ئاستێک کە پێویستی بە هێرشی ڕێگرتن لە دەست گەشتن بە چەکی ئەتۆم هەبێت.

ئۆپراسیۆنەکانی مۆساد دژی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران
مۆساد بە سەرۆکایەتی یوسی کۆهین چەند ئۆپراسیۆنێكی جەرگبڕی دژی ئێران ئەنجامدا، لەوانە رفاندن و بەدەستهێنانی بەڵگەنامە و زانیارییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەم وڵاتە ، بە ڕۆژی رۆشن و بە بەرچاوی ئێرانەوە گەیاندییە ئیسرائیل.
کوشتنی موحسینی فەخریزادە ، زانای ئەتۆمی و ناسراو بە باوکی ئەتۆمی ئێران لە تشرینی دووەم 2020، تەقینەوە لە کێڵگەی ئەتۆمی نەتەنز لە تەموزی 2020 و یارمەتیدانی ئەمریکا لە کوشتنی قاسم سولەیمانی سەرۆکی پێشووی سوپای قودس لە 3ی کانوونی دووەم 2020.

کاریگەری ئۆپراسیۆنەکان لەسەر ئێران
 ئۆپراسیۆنەکانی مۆساد، بە سەرۆکایەتی یوسی کۆهین، دوو شەپۆلی سەرەکی دروستکرد
شەپۆلی یەکەم، بەهۆی کاریگەری بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامە نهێنییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لەلایەن مۆسادەوە لە ساڵی 2018، وەک ئەوەی کە ئێران لە ساڵی 2017 دا هەوڵیداوە بە نهێنی پێنج بۆمبی ئەتۆمی  دروست بکات، ئەمەش وایکرد ترەمپ لە رێککەوتننامە ئەتۆمیەکەی لەگەڵ ئێراندا بکشێتەوە.

شەپۆلی دووەم، کاتێک ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە حوزەیرانی 2020 دەنگیدا دژی ڕێگریکردن و ناشەفافی لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەم وڵاتە، ئەو زانیارییانەی کە دژی تاران بەکاریهێنا لە ئۆپراسیۆنەکانی کۆهنیەوە بەدەستی هێنا بوو.

دەنگدانەکەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بۆ مۆساد دەستکەوتێکی گرنگ بوو، چونکە ئەم ئاژانسە لە ساڵی 2015 وە ئامادەبوو مامەڵە لەگەڵ ئێراندا. هەروەها، رافائێل گروسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، بە ئاشکرا رایگەیاند، هەرجۆرە  گەرانەوەیەک بۆ ڕیککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئیراندا، بەهۆی ژێرپێ خستنی  ڕێککەوتنی لەگەڵ ئاژانسەکە، پێویستی بە لێکۆڵینەوە هەیە.

 دوای کوژرانی سولەیمانی و تەقینەوەکەی نەتەنز، لە نیوان  کانوونی دووەم 2020 بو کانوونی یەکەم 2020، ئێران خۆی بە دورگرت لە شکاندنی نوێ لە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەیدا.

سەرەرای ئەوەش، بەرپرسانی هەواڵگری ئیسرائیل و پسپۆڕانی ئەتۆمی ئاماژەیان بەوەداوە، تەقینەوەکەی کێڵگەی ئەتۆمی نەتەنز بووتە هۆی ئەوەی کە ئێران دوو ساڵ بگەرێتە دواوە لە پێشخستن و فراوانکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

لەگەڵ جێبەجێکردنی  سیاسەتی "ئەوپەڕی فشار" لەلایەن ترەمپەوە، لەم ڕۆژانەشدا فرۆکەی جەنگی کڵاوەی ئەتۆم هەڵگری جۆری  بی-52 وایکردووە ئێران بکەوێتە حاڵەتی ئامادەباشی بەرگیەوە.

 کۆهین و سەرچاوە هەواڵگریەکانی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکەن کە جێگرەوەی کەسێکی وەک فەخریزادە بەم نزیکانە  مەحاڵە، ئەمەش بەو مانایە دێت کە مانەوەی بەرنامەی ئەتۆمییەکەی ئێران تا ساڵی یەکەمی سەرۆکایەتی بایدن وەک خۆیەتی.

لایەنە نەرێنییەکانی ئۆپراسیۆنەکانی مۆساد بۆ سەر ئێران   
ئۆپراسیۆنەکانی مۆساد بۆسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی دژی ئێران وایکرد ئەم وڵاتە دوو هەنگاو بگرێتە بەر.

هەنگاوی یەکەم، لە مانگی ئایاری 2019 تاوەکو کانوونی دووەم 2020، ئێران بەردەوام بوو لەسەر پێشێلکردنی رێککەوتنە ئەتۆمیەکەی. لە هەمووی گرنگتر، ئەم وڵاتە دەستی کرد بە هەڵگرتنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی خۆی، بەشێوەیەک کە لە حاڵەتی پیتاندن تا ئاستی باڵا و  چەک دروستکردن، دەتوانێت چەندین چەکی ئەتۆمی پێ دروست بکات.

هەنگاوی دووەمی ئێران دوای وێرانکردنی دامەزراوی ئەتۆمی نەتەنز و کوشتنی فەخریزادە دەستی پێکرد.
لە تشرینی دووەم 2020، ئێران دەستیکرد بە دروستکردنی شوێنی جێگرەوەی دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنز، بەڵام ئەمجارە لەژێر زەویدا، کە هێرشکردنە سەری دژوار دەبێت.
لە کانوونی یەکەم 2020، خامنەی فرمانی پیتاندنی یۆرانیۆمی بە ڕێژەی 20٪ دەرکرد و بەرنامە ئەتۆمییەکەی وڵاتەی نزیکردەوە لەوەی بتوانێت دەستی بگات بە چەکی ئەتۆم.

بایدن و بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران
دوای ئەم هەموو زانیاری شیکردنەوەیە، دەگەڕێینەوە سەر پرسیارێکی ملیۆن دۆلاری و کلیلی گرنگ ئایا بایدن:
1-جارێکی دیکە دەگەرێتەوە سەر ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی بەبێ پرکردنەوەی ئەو کەلێنانەی کە ئیسرائیل بە کەلێنی مەترسیدار ناویان دەبات؟
2-پرکردنەوەی هەندێک لە کەلێنەکان روودەدات، بەڵام هەمووی نا؟
3-گەشتن بە ڕێککەوتننامەیەکی نوێ کە هەموو کەلێنەکان پربکاتەوە؟
ئۆرشەلیم پۆست ئاماژە بەوەدەکات، هەواڵگری ئیسرائیل و دامەزراوە بەرگرییەکانی ئەم وڵاتە نیگەرانی ئەوەن کە بایدن هەندێک ڕێگری نوێ بۆ بەرنامە موشەکییەکەی ئەم وڵاتە دابنێت و کەلێنەکانی دیکەی بەرنامە ئەتۆمییە فەرامۆش بکات.
مۆساد نایەوێت ئێران بابەتی بەرنامە موشەکیەکەی بکاتە بەهانەیەک بۆ پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمیەکەی و هەنگاونان بۆ هەژمونی زیاتر لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا.
بەم پێیە، هێشتا بابەتێکی فراوانتر لە ئارادایە بوەی کە زۆرێک لە بەرپرسە عەرەبییەکان بە هەڵە لەوباوەرەدان، کە ئێران یاری دەکات بە بەرنامە ئەتۆمیەکەی خۆی، بەڵام دەتوانێت بە ئارامی لەو بیرۆکەیە دوربخرێتەوە.
شێوازەکانی ڕێگریکردن لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران
سەرچاوە بەرگرییەکانی ئیسرائیل ئاماژە بوە دەکەن، ئەو هەوڵە سەربازیی و خەرجییە بێشومارانەی ئێران لەم بەرنامەدا بەکاریدەهێنێت ئەوە نیشاندەدات، ئەم وڵاتە بە ئامانجی بابەتی ئایدۆلۆژی و پاوانخوازی دەسەڵات بەدوای دەستگەشتنە بە چەکی ئەتۆمی.

لەم روەوە، سەرچاوە بەرگرییەکانی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکەن تەنها دوو ڕیگە لەبەردەم وەستاندنی ئێراندا هەیە.
یەکێک لە ڕیگەکان ئەوەیە، تەواوی جیهان بەبێ جیاوازی یەکبگرن و فشاری دیبلۆماتیکی و ئابوری بخەنە سەر تاران، تاوەکو ناچاری بکەن واز لە بەرنامە ئەتۆمیەکەی بهێنێت.

رێگەی دووەمیش، هێرشە بۆ سەر کێڵگە و توانا ئەتۆمییەکانی ئێران.
ئەم دوو رێگایە، شێوازێک بوون وایکرد ئێران و لیبیا واز لە هەرەشە ئەتۆمییەکانیان بهێنن.

بە رەچاوکردنی پێشینەی ئێران، هەر لەفراونکردنی بەرنامەی موشەکی و پیتاندنی یۆرانیۆم و یارمەتیدانی هێزە چەکدارەکانی سەر بەم وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، نەتەنیاهۆ و کۆهین لەوباوەرەدان تەنها هێرشکردنە سەر تاران دەتوانێت بەرنامە ئەتۆمیەکەی بوەستێنێت.