ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

02:57 - 24/01/2021

چاوەڕوانییەکانی ئێران لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی هەموو سزاکانی سەری دێنەدی؟‌

پەیسەر

سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و شێوازی پەیوەندییەکانی ئەم حکومەتەک نوێیە لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا هێشتا بە تەواوی روون نییە، دۆسیەی ئێران و بەرنامە موشەکی و ئەتۆمیەکەی لەگەڵ سزاکانی سەر ئەم وڵاتە، بابەتێکی ئاڵۆزە و یەکلاکردنەوەیان ئاسان نییە. هەبوونی خواست و ویست  ئامانجەکانی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبیش، بەتایبەت ولاتاندی کەنداوی عەرەبی ‌هێندەی تر ئەم دۆسیەیەی هەستیارتر کردووە.

بایدن و سیاسەتی دەرەوە
ئێران، ئیسرائیل، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو وڵاتانی جیهان لە چاوەڕوانی ئەوەدان کە حکومەتەکەی بایدن چ سیاسەتێکی دەرەوە دەگرێتەوە بەر؟ بایدن بەرنامەی خۆی لە ناوخۆدا کەم و زۆر یەکلایکردووەتەوە، لە ئێستادا هەمووان چاوەڕوانی ئەوهەنگاوەن بایدنن دەیگرێتەبەر بۆ رێکخستنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا.

وەزیرەکانی کابینەکەی، بەپرسانی حکومەتکەی بایدن رۆژ بەڕۆژ دیاریدەکرێن، بەڵام هێشتا دیاریکردنی شێوازی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتاندا دیارینەکراوە.

دۆسیە چارەنووسسازەکانی ئێران
یەکێک لە گەرمترین و کاریگەرترین دۆسیەکان بریتییە لە چارەنووسی بەرنامە ئەتۆمی و موشەکیییەکانی ئێران لەگەڵ ئایندەی سزاکانی سەر ئەم وڵاتە، کە ئایا چۆن و تا چ رادەیەک حکومەتی نوێی ئەمریکا دەتوانێت لەگەڵ ئێراندا هەڵکات.؟

وابڕیارە بۆ قسەکردن لەسەر ئەو دۆسیانەی سەرەوە، لە ئیسرائیلدا تیمێکی  بە ئەزموون پێکبهێنرێت و لە ئێستاشدا لەناوخۆی ئێراندا گفتوگۆی جدی لەسەر ئەم بابەتە هەیە.

هەوڵی جدی حکومەتی ئێران ئەوەیە، ئەمریکا هەرچی زووتر سزاکانی لەسەر هەڵبگرێت. ئێران زۆر پێویستی بە پارە و دەرامەت و فرۆشتنی نەوت هەیە و هەوڵدەدات هەرچی زوترە بگاتە ئەم ئامانجەی، بەڵام ئەمریکاش لە سەرەتادا دەبێت لێکۆڵینەوە لە هەموو ئەگەرەکان بکات.

بایدن و ئامانجەکانی ئیسرائیل و  وڵاتانی عەرەبی
لە هەمووی گرنگتر، بایدن دەبێت چاوەڕوانی، خواست و ئارەزوو و ئامانجەکانی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی لە کەنداوی عەرەب لەبەرچاو بگرێت.

ئێران دەڵێت، گرنگترین ئامانجی ئێمە هەلگرتنی هەموو سزاکانە لە سەرمان، سەربارەت بە رێککەوتننامە ئەتۆمەیەکەش ئاماژە بەوە دەکەن  ئەمریکا بەگرێتەوە بۆ رێککەوتنامەکە بێ مەرج ئەوانیش دەگەرێنەوە سەری.

ئەڵبەتە ئێران پێش هاتنە سەر حوکمی بایدن چەندین هەنگاوی نا بە ئامانجی بەدەست هێنانی هێزو دەسەڵات بۆ حکومەتەکەی لەوانەش، نمایشە جیاوازە زەمینی، دەریایی، ئاسمانی و فرۆکەی بێفرۆکەوان و موشەکەکان، هەروەها لەبارەی  فراوانکردنی بەرنامە ئەتۆمیەکەیەوە هەنگاوی گەورەی نا.

سوپا و نمایشی دەسەڵات
حکومەتی ئێران و بەتایبەت سوپای پاسداران هەوڵدەدات وا خۆی دەربخات کە  حکومەت لاواز و بێتوانا نییە و ئامادەنییە بگەرێتەوە بۆ ڕابردوو و مافی خۆیان دەوێت، سوپا دەیەوێت بیسەلمێنێت حەقی خۆیانە وەک زلهێزێکی ناوچەکە و جیهان دەربکەون و بابەتی مافی مرۆڤ بابەتێک نییە ئێران بە ئاسانی رازیبێت لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆی لەسەر بکات، لەسەروی ئەمەشەوە بەرنامە موشەکیەکەیان وەک هێڵی سور سەیردەکەن  و باس لەوە دەکەن نایخەنە گفتوگۆکانی ڕێککەوتنەوە.

ئێران فرۆکەی جەنگی نییە و جۆرە جیاوازەکانی موشەک نمایش دەکەن لەبری ئەوە، بەڵام موشەک لەسەر شانۆی جەنگ، چەکێک نییە بتوانێت شەر یەکلابکاتەوە و دوژمن بە چۆکدا بهێنێت.

هەنگاوە چاوەڕوانکراوەکانی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران چی دەبن؟
رەنگە ئەمریکا وەک هەنگاوی سەرەتای و پشاندانی نێتپاکی، هەندێک ئیمتیاز بداتە حکومەتی ئێران و لایەنی داراییان کەمێک باشتر بکات، بەڵام  چاوەڕوان ناکرێت سیاسەتمەدارانی بایدن هێندە بێ ئەزموون بن، هەرچەندە زۆربەیان ئەوانەی سەردەمی ئۆبامان، خەڵات و هەلێکی دیکەی وەک سەردەمی ئۆباما بدەنەوە بە ئێران.

یەکێکی تر لە ڕێگریەکانی بەردەم بایدن لە گرتنەبەری  هەر هەنگاوێک سەبارەت بە ئێران دەبێت خواست و ئارەزوو و هەبوونی وڵاتانی عەرەبییە لەناوچەکەدا لەبەرچاو بگیێت. ئێران پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئەم وڵاتانەدا نییە. بۆیە، چاوەروان ناکرێت لە مانگ و دوو مانگدا، بارودۆخ بگەرێتەوە بۆ پێش سەردەمی دۆناڵد ترەمپ و کاتێکی زۆری دەوێت.

بەرەکان لە ناوخۆی ئێران
لە ئێستادا باڵی کۆترەکان و بەرەی ریفۆرم بەرەو لاوزی دەچن و لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمساڵی ئێراندا، چەندین ڕێگری و بەربەستی یاسایی و سیاسیان بۆ دروستکراوە. بەگوتەی چاودێرانی سیاسی  هەر لە ئێستاوە سەرۆکایەتی بۆ باڵی هەڵۆکان یەکلابووەتەوە.

بەرەی توندرەو لە ئێران هەوڵدەدات هیچ رێککەوتن و دانوستانێک رونەدات، بەڵام خۆیان باش دەزانن گەر سازش نەکەن ئەمریکا هیچ ئیمتیازاتێک ناداتە ئێران. وا چاوەروان دەکرێت ئەم بەرەیە حکومەتی داهاتووی ئێران کۆنترۆڵ بکەن و سەرۆک لەمان بێت.

ئێران لە کوێی ئەولەویەتی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادایە؟
مەترسی چین و رووسیا بۆ ئەمریکا و ئابوریەکەی زۆر گرنگترە و لە پێشترە لەوەی بایدن یەکسەر کات بە رێكکەوتن لەگەڵ ئێران بکوژێت. مەترسی ئەم دوو زلهێزە زۆر لە مەترسی ئێران لەپێشترە بۆ ئەمریکا.

ئۆباما لە ساڵی 2015 وایکرد، سەدان ملیارد دۆلاری ئێران ئازادبێت و  ئێرانیش ئەم پارەیە لە سوریا، عێراق، لوبنان، یەمەن و فەلەستین خەرج کرد  بۆ دژایەتیکردنی ئەمریکا و هەڵگیرسانی ئاگری شەڕ لەناوچەکەدا لەڕێگەی پرچەکردن و یارمەتی لۆجیستی هێزەچەکدارەکانی سەر بەخۆی، دووبارەکردنەوەی هەمان سیناریۆ لەم کاتەدا کارێکی نەکردەیە.