كاتێك پایزى ٢٠١٦ بۆ یه‌كه‌م جار زه‌رده‌شتییه‌كان به فه‌رمى ئاگریان له یه‌كه‌م په‌رستگاى خۆیان له سلێمانى كرده‌وه، دڵخۆشبوون دواى هه‌زار و ٤٠٠ ساڵ له كوژانه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌یان رووناكییان بینییه‌وه، ئێستا ئاسته‌نگ و ئاریشه‌ى زۆریان له‌پێشه‌و به‌ربه‌سته‌كانى گه‌ڕانه‌وه‌یان زیاتر له‌وه‌ن پێشبینییان ده‌كرد، ته‌نانه‌ت مه‌ترێك زه‌وییان بۆ مردن ده‌ستناكه‌وێت، به‌پێى په‌یڕه‌وى ئاینه‌كه‌ى خۆیان ناتوانن مردووه‌كانیان بنێژن. زهردهشتییهكانى هه‌رێمى كوردستان و به‌تایبه‌ت له سلێمانى ماوه‌یه‌كى زۆرنییه ده‌ستیان به جموجوڵ كردووه‌ته‌وه، ٢١ی ٩ی ٢٠١٦ په‌رستگایان كرده‌وه دووساڵ پێشتریش ده‌ستیان به بانگه‌شه‌ى دینه‌كه كردبوو، بۆنه ئاینییه‌كانى خۆیان له په‌رستگاكه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، منداڵ بوون، هاوسه‌رگیرى و مردنیش، له‌و په‌رستگایه كۆبوونه‌وه‌ى ئاینیى بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام ئێستا مردنه‌كه‌یان بووه‌ته كێشه بۆیان، له‌گۆڕستانى موسڵمانان مردووه‌كانیان ده‌نێژن ئه‌وه‌ش به‌ناچارى چونكه ده‌یانه‌وێت گۆڕستانى تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێت. ناشتنى مردوو و رێوره‌سمه‌كانى تایبه‌ت به مردوو، لاى زه‌رده‌شتییه‌كان جیاوازه له ئاینه‌كانى دیكه، ئه‌وان پێیان وایه کە ڕۆح دوای دەرچوونی لە لەش، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەناویدا دەمێنێتەوە، دواتر بۆ جیھانی تر دەڕوات. ھەروەھا باوەڕیان وایە کە زەردەشتیی چاک تاھەتایە لە بەھەشت دەمێنێتەوە، مرۆڤی خراپیش تاھەتایە لە دۆزەخدا دەمێنێتەوە. ئەوان نایانەوێ جەستەی مردووەکان تێکەڵ بە یەکەکانی ژیان بێت، وەکو خۆڵ و ئاو چوونکە باوەڕیان وایە کە خاك پیس دەکات بۆیە شێوازى ناشتنى مردووەکانیان ته‌واو جیاوازه، له كۆندا زه‌رده‌شتییه‌كان مردووه‌كانیان بۆ باڵندە گۆشتخۆرەکان جێ هێشتووه لەسەر بورجی تایبەتی کە پێیان دەڵێن (بورجەکانی بێ دەنگی). جەستەکان لەلایەن کەسانی تایبەتی لەسەر ئەم بورجانە دادەنران، دوای خواردنی جەستەکانیش لەلایەن باڵندەکان، ئێسقانەکان لە جێگایەکی تر دادەنرێن لە بورجەکان، به‌ڵام ئێستا زه‌رده‌شتییه‌كان په‌یڕه‌وى ئه‌و كاره ناكه‌ن. هه‌رچه‌ند بیانوویان بۆ هێشتنه‌وه‌ى مردوو له‌سه‌ر بورجى بێده‌نگى ئه‌وه‌یه، كه باڵنده‌كان خۆراكیان ده‌ستده‌كه‌وێت به‌هۆى جه‌سته‌ى مردووهكهوهو هاوكات لاشه‌ى مردووه‌كان كارلێك ناكه‌ن له‌گه‌ڵ خاك و شوێنێكى زۆریش ناگرێت بۆ ناشتن، گۆڕهكهشى وه‌ك یادهوهیهرییهكى ناخۆش نامێنێته‌وه، به‌ڵكو دوای سوتانى خۆڵه‌مێشه‌كه‌ى له بنى دره‌ختێك یان شوێنێكى دیاریكراو ده‌خرێنه ژێر چاڵه‌وه، تا ئێستا له سۆماڵ ئه‌م شێوازه بۆ مردوو په‌یڕه‌و ده‌كرێت، هۆزێكى زهردهشتییهكانیش له رۆژهه‌ڵاتى ئێران هه‌مان كارده‌كه‌ن. به‌ڵام زه‌رده‌شتییه‌كان ئێستا په‌یڕه‌وى ئه‌و كارهناكهن له‌ناو کۆمەڵگای موسوڵمان ھەڵدەستن بە دانانی مردوو لەناو سندوقی پتەو دواتر دەینێژن. بەمەش تیکەڵ بە سروشت نابێت، ئێستا زهردهشتییهكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌یانه‌وێت له‌ناو سندوق مردووه‌كانیان بنێژن به‌ڵام شوێنێكیان بۆ گۆڕستانى تایبه‌ت نییه‌و پێویستیان به گۆڕستانه. بۆ زه‌رده‌شتییه‌كان ئه‌وه كێشه‌یه‌كى ئاسایى نییه، پێیان وایه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گرنگى و بایه‌خى ئه‌وتۆى به به‌ها ئاینییه‌كان نه‌داوه، بۆیه‌ش له گۆڕستانه‌كان تێكه‌ڵ به موسڵمانه‌كان ده‌كرێت، به گوته‌ى خۆشیان ئه‌وه‌ش بێ مه‌ترسى نییه چونكه مه‌ترسى شێواندنى گۆڕه‌كانیان هه‌یه. ئاوات حسیامهدین به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى زه‌رده‌شتییه‌كان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف، بۆ په‌یسه‌ر باسیله‌وه‌كرد، ئه‌وان چه‌ندین جار به نوسراو داوایان له حكومه‌ت كردووه پارچه‌یه‌ك زه‌وییان بۆ دابینبكرێت، به‌ڵام هیچ بیانوویه‌كیان نییه‌و دابینى ناكه‌ن، ئه‌وانیش ناچارن له گۆڕستانى موسڵمانه‌كان مردووه‌كانیان بنێژن. لهوكاتهوهى زه‌رده‌شتییه‌كان ده‌ستیان به كاركردووه له هه‌رێمى كوردستان شه‌ش كه‌سیان مردوون، یه‌كێك له‌وانه له‌سه‌ر وه‌سێتى خۆى له ماڵه‌كه‌یدا ناشتیان چونكه گوتبووى ئه‌گه‌ر گۆڕستان بۆ زه‌رده‌شتییه‌كان دابیننهكرا ئه‌وا له ماڵه‌كه‌یدا خۆى بینێژن، بۆیه له‌سه‌ر وه‌سێتى خۆى له حه‌وشه‌كه‌یدا ناشتیان. كێشه‌ى زه‌رده‌شتییه‌كان ته‌نها گۆڕستان نییه، ئه‌وان پهرستگایهكى وه‌هایان نییه بتوانن مردووه‌كانیان تێدا بشۆن، به‌ڵكو مردووه‌كانیان له مزگه‌وته‌كان ده‌شۆن، ئاوات حیسامه‌دین ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئه‌و په‌رستگاى ئێستا له سلێمانى هه‌یانه خانوویه‌كى بچوكه‌و ناتوانن مردووى تێدابشۆن، چونكه هاوكارى نه‌كراون و خۆشیان تواناى ئه‌وه‌یان نییه كه پهرستاگهكه فراوان بكه‌ن. زه‌رده‌شتییه‌كان كاتێك مردووه‌كانیان ده‌نێژن رووى ده‌كه‌نه رۆژهه‌ڵات، هاوكات گۆڕه‌كانیان فروانتره چونكه ده‌بێت جێگه‌ى سندوقه‌كانى ته‌رمه‌كه‌ى تێدا بێته‌وه، ئه‌و سندوقه ده‌بێت له مادده‌یه‌كى پته‌و دروستكرابێت كه خاك كارى لێنه‌كات بۆ ئه‌وه جه‌سته‌ى مردووه‌كه تێكه‌ڵى خاكه‌كه نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و مردووانه‌ى زه‌رده‌شتییه‌كان له گۆڕستانى موسڵمانان ناشتویانن هه‌رچه‌ند روویان كردوونه‌ته رۆژهه‌ڵات، به‌ڵام سندوقیان نه‌خستووه‌ته گۆڕه‌كه‌وه. ئاوات حیسامه‌دین ده‌ڵێت، گۆڕهه‌ڵكه‌نه‌كان پێیان گوتوون ناتوانن سندوق بخه‌نه گۆڕه‌كه چونكه ده‌بێت گۆڕه‌كه فراوان هه‌ڵبكه‌ندرێت، هه‌روه‌ها رووى گۆڕه‌كه‌شیان نه‌كردووه‌ته‌وه رۆژهه‌ڵات، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌هه‌مان ریزى موسڵمانه‌كان بنێژرێن،"مه‌ترسیمان هه‌یه ده‌ستكارى گۆڕه‌كانیشیان بكرێت، چونكه چه‌ند مه‌لایه‌ك ئه‌وكاره‌یان به ناشه‌رعى ناوبردووه كه ته‌رمى زه‌رده‌شتییه‌كان له گۆڕستانى موسڵمانه‌كان بنێژرێن". زه‌رده‌شتییه‌كان پرسه‌كانیان جیاوازه‌و به ده‌ف و ته‌مبور هه‌ستى خۆیان بۆ له‌ده‌ستدانى شوێنكه‌وتووانیان ده‌رده‌بڕن بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ، هاوكات لهپرسهكانیان جلى ره‌ش لهبهرناكرێت و زیاتر گرنگى به جلوبه‌رگى سپى ده‌ده‌ن بۆ پرسه و یاده‌وه‌رى كه‌سه مردووه‌كه ده‌گێڕنه‌وه له پرسه‌كه، هاوكات مردوو جلوبه‌رگێكى نوێى له‌به‌رده‌كرێت، كه پێش مردنى خۆى دیاریده‌كات چى له‌به‌ربكرێت، هه‌روه‌ها دواى سێ رۆژ ده‌نێژرێت چونكه ئه‌وان پێیان وایه تا سێ رۆژ ئه‌گه‌رى هه‌یه جه‌سته‌كه رۆحى بۆ بگه‌ڕێته‌وه. به‌پێى یاساى ژماره پێنجى ساڵى ٢٠١٥ به فه‌رمى له هه‌رێمى كوردستان رێگه به حه‌وت ئاین و ئاینزاى دیكه دراوه، ئه‌وانیش(مه‌سیحى، ئێزیدى، شه‌به‌ك، زه‌رده‌شتى، كاكه‌یى، سابیئهى مهندابى، فه‌یلى) ئاینى ئیسلام به‌پێى ده‌ستوور سه‌رچاوه‌ى یاسادانانه‌و هیچ یاسایه‌ك نابێت پێچه‌وانه‌ى ئه‌حكامه‌كانى ئاینى ئیسلام بێت. زهردهشتییهكانى هه‌رێمى كوردستان له ساڵى ٢٠١٤ ەوە ده‌ستیان به كار‌و جموجوڵ كردبوو، به‌ڵام دواى ده‌رچوونى ئه‌و یاسایه به فه‌رمى ئیشوكاریان ده‌ستپێكرد، ئێستا له سلێمانى و هه‌ولێر كارده‌كه‌ن، به گوته‌ى ئاوات حیسامه‌دین ٣٠٠ هه‌زار شوێنكه‌وتوویان هه‌یه له هه‌رێمى كوردستان،"هه‌رچه‌نده هیچ هاوكارى نه‌كراوین، ماوه‌یه‌كى كه‌میشه ده‌ستمان به‌كاركردووه". هه‌روه‌ها گوتیشى، لهچاوئهوهى هیچ خه‌رجییه‌ك بۆ ئێمه دابین ناكرێت، به‌ره‌و پێشچوونى ئاینى زه‌رده‌شتى له‌سه‌رووى پێبشبینییهكانى ئه‌وانه‌بووه، چونكه توانیویانه زۆر كار بكه‌ن و خه‌ڵكانێكى زۆر به ده‌ورى خۆیان كۆبكه‌نه‌وه،"ئێستا داواكارین هیچ نه‌بێت به‌شێك له خه‌رجى چالاكییه‌كانمان بۆ بگێڕدرێته‌وه چونكه ئێمه زۆر كارى جوانمان پێشكه‌ش به‌م نیشتیمانه كردووه".
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت