ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

10:36 - 12/02/2021

سارە ئەمیری، بەڕێوەبەرە گەنجەکەی پڕۆژەی مەریخی ئیمارات‌

پەیسەر

دوای یازدە ساڵ لە پەیوەندیکردنی بە بەرنامەی بۆشایی ئاسمانی ئیمارات ، سارە ئەمیری ئەو ساتە مێژووییەی بەچاوی خۆی دی و خەونەکەی لە " هیوای ئیمارات " هاتەدی. سارە بینت یوسف ئەلئەمیری ( لەدایکبووی 1987 ) وەزیری زانستی پێشکەوتووی حکومەتی ئیمارات، سەرۆکی ئاژانسی بۆشاییی ئاسمانی ئیمارات و ئەنجومەنی زانایانی ئیمارات و جێگری بەڕێوەبەری پڕۆژەی کاروباری مەریخە لە ئیمارات.

سەرەتا " بۆشایی ئاسمان " بۆ ئەو خەونێک بوو . ئەو خەونەی بە گوتەی خۆی لە تەمەنی 12ساڵیدا دەستی پێکردووە، سەردەمێک وایدەزانی خەونەکەی لەو وڵاتەی تێیدا دەژی، نایەتەدەی. بەڵام ئەمڕۆ ئیمارات یەکێک لەگەورەترین بەرنامەکانیی بۆشای ئاسمان و توێژینەوەی مەریخی بەڕێوەدەبات.

سارە ئەمیری لەبارەی خەونی منداڵییەوە وتی:"کاتێک ویستم بەم شێوەیە دەستپێبکەم، بۆم دەرکەوت کە ئەوەی من دەمەوێت لە چەندین وڵاتدا نییە و ئیماراتیش یەکێک بوو لەو وڵاتانە."
سارە بە ناچار ڕووی کردە خولیای دووەمی، ئەویش بەرنامەنووسینی کۆمپیوتەر بوو. کاتێک بە "ڕێکەوت" چووە پاڵ کۆمەڵێک گەنج کە تامەزرۆی توێژینەوەی بۆشای ئاسمان بوون، هەرگیز خەیاڵی ئەوە نەدەکرد تا چ ڕادەیەک چارەنووسی بەهۆی ئەم بریارەوە دەگۆڕێت.

ساڵی 2017 وەک یەکەمین ئیماراتی لە بۆنەی "تێد تۆک" باسی خۆی، خەون و "هیوای ئیمارای" کرد "لە ساڵی 2009 بەشێک بووم لە گروپێک کە لەگەڵ ئەوەی چەند ساڵێک بوو کاریان لەسەر توێژینەوەی بۆشایی ئاسمان دەکرد، بەڵام هێشتا لە قۆناغەکانی سەرەتاییدا بوون. هەموویان گەنج و تازە دەرچوو بوون"

ئەرکی کەشتی ئاسمانی "هیوا"، لێکۆڵینەوەی قوڵتر و فراوانتر و  ناردنی داتاکانە بۆ زەوی.  "یەکێک لە بابەتاکانی لێکۆڵینەوەکان ئەوەیە، کە بزانرێت چۆن ئۆکسجین و هایدرۆجین کە ، کە لە دڵۆپە ئاویەکاندا هەن، لە ڕووی هەسارەکەیەوە دەرباز دەبن."

شێخ محەمەد بن راشد ئال مەکتوم، جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی ئیمارات و فەرمانڕەوای دوبەی ، سارە ئەمیری لەتەمەنی 29 ساڵیدا بەسەرۆکی گرووپی زانستی کاروباری مەریخ دەستنیشانکرد .

لیستی شانازییەکانی ئەمیری دورو درێژە.  ساڵی  2015 بەهۆی هەوڵەکانی لە بواری  گەشەپێدان لە بوارەکانی زانست، تەکنەلۆجیا و ئەندازیاریدا، بە یەکێک لە 50 زانای گەنج لەلایەن کۆڕبەندی ئابوری جیهانەوە دەستنیشان کرا. ساڵی 2016 بووە سەرۆکی ئەنجومەنی زانستی ئیمارات، دواجار لە ساڵی 2017 دا کاتێک ئەمیری لە کابینەی ئیمارات بە وەزیری زانستی پێشکەوتوو هەڵبژێردرا، جارێکی دیکە چاوەکان چوونەوەسەر خاتوو سارە.

لە ئێستادا نۆ ژنی وەزیر لە کابینەی ئیماراتدا هەیە، کە یەک لەسەر سێی وزەیرەکانی کابینەی حکومەتی ئیمارات پێکدەهێنن، کە 31 وەزیر هەیە. هەڵبژاردنی ئەمیری بە وەزیری زانستی پێشکەوتوو یەکێک بوو لەو گۆڕانکارییانەی کە فەرمانڕەواکانی ئیمارات لە سەدەی نوێدا کردبوویان.

سارە ئەمیری  دەڵێت چاوی هه موو که س له سهر لاوانی ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاستە."زیاتر  50٪ی دانیشتوانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەنجن. گروپی هیوای ئیماراتی لە خوار 35 ساڵیەوەن و 34 ٪ ی ئەندامەکانیان ئافرەتن . تێکڕای تەمەنمان 27 ساڵ دەبێت."
ئیمارات، یەکگرتنی حەوت شێخنشینی ئەبوزەبی، دوبەی، شارجە، عەجمان، فەجیرە ، رەئس ئەلخەیمە و ئوملقووینە ، ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە دە ملیۆن کەس دەبێت.

حکومەتی ئیمارات لە مێژە هەوڵدەدات، پشتبەستن بە نەوت کەمبکاتەوە و سەرلەنوێ ئابوورییەکەی لەڕێگەی وەبەرهێنان لەسەرچاوە مرۆییەکان، گەشتوگوزار، وزە و تەکنەلۆژیای نوێ  وەک هۆشی دەستکرد، ببوژێنێتەوە و شێوەیەکی نوێی پێبدات.

کەشتی ئاسمانی "هیوای ئیمارات" لەکاتی پەتای کۆرونا دا هەڵدرا و دوای گەشتێكی حەوت مانگی و بڕینی 494 مليۆن كیلۆمەتر، "پشكنەری هیوا"ی وڵاتی ئیمارات گەیشتە سەر هەسارەی مەریخ.
بەم كارەش ئیمارات بووە یەكەمین وڵاتی عەرەبی و پێنجەم وڵاتی جیهان، كە توانی بگاتە هەسارەی مەریخ.
ڕەنگە هەوڵەکانی گەنجانی وەک سارە ئەمیری هیوایەک بە لاوانی ئیمارات ببەخشێت ئەگەر چی دژواریش بێت، بەڵام ڕۆژێک بە خەونەکانیان دەگەن.