ڕاپۆرتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

10:40 - 12/02/2021

بەهێزترین ژنانی عەرەب بەگوێرەی گۆڤاری Arab Vogue‌

پەیسەر

وێنەی ژنانی بەحرەین، کوەیت، عومان، قەتەر، سعودیە و ئیمارات لەسەر بەرگی گۆڤاری Arabic Vogue بڵاوکرایەوە، ئەم بڵاوکردنەوەیە هەڵگری پەیامێکە، ئەویش پەیامی " هێزی پشتگیریی"ە. ژنانێک لە خێزانە دەسەڵاتدارەکان لە وڵاتانی ئەندامی ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداوی عەرەبی، پێکەوە  لەسەر بەرگی مێژووی ئەم گۆڤارە پەیامی یەکێتی، پشتگیری، هاوڕێیەتی و خوشکایەتی ئەم ژنانە دەگەیەنێت..

شەش ژن لەم وێنەیەدا دەستیان خستووەتە ناو دەستی یەک  بۆ ئەوەی پێمان بڵێن، ئەوان وەک ژن بە ژنانی دیکەی جیهانی عەربیەوە دەیانبەستێتەوە، نەک ئەندامانی بنەماڵە شاهانەکان.

ئەوان بە پۆشاکی رەش و سپییەوە، بە لەچک و بێ لەچک لەبەردەم وێنەگری گۆڤارەکەدا وەستاون و بەگوتەی سەرنووسەری  عەرەب ڤۆوگ تاوەکو "بە باوەڕبەخۆبوون، سەربەخۆ و هۆکاری گۆڕانکاری" وێنەیەکی ژنی عەرەب بن.

مانوێل ئارنۆڵت دەڵێت  " ئەم بەرگە بۆ Arab Vogue  خاڵێکی  وەرچەرخانە، چونکە بەناوباگترین ئافرەتانی خێزانە شاهانەکانی وڵاتانی ئەندامی ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداوی عەرەبی تێدایە. ئەوانە ئەو ژنانەن کە من پێیان سەرسامم."

ئەڵبەتە ئەم ژنانە خۆشەویستی و ناوبانگیان  بەهۆی ئەوەوە بەدەست نەهێناوە کە ئافرەتانی بنەماڵە شاهانە و دەسەڵاتدارەکانن، بەڵکو ئەمانیش وەک ژنانی دیکەی  دەوڵەمەند یان هەژاری عەرەب، بە چوونەدەرەوە لە چوارچێوە سەلامەتەکەی خۆیان و بەداشداریکردن لە کۆبوونەوە، نارەحەتی و ئازارەکانی خەڵکدا ئەم ناوبانگەیان بەدەستهێناوە.

 ڕووبەڕوبوونەوەی نەریتەکانی کۆمەڵگا تەنانەت رەنگە بۆ ژنانی ئەندامی خێزانە شاهانەکانی ئەوروپاش تێکشکێنەر بێت، بەڵام ئەم ژنانە لە دەوڵەمەندترین و کاریگەرترین  خێزانەکانی جیهانی عەرەبین و هەریەکەیان بە جۆرێک لە جۆرەکان هەوڵیانداوە بەرەنگاری "کەشی پیاوسالارانە" لە وڵاتە عەرەبییەکاندا ببنەوە.

ئینتیسار سالم عەلی سەباح لە کوەیت یەکێکە لەم ژنانەیە، باسی لە ئەزموونی خۆی لە جەنگ، کۆچ و دایکایەتیدا کردووە. ئینتیسار وەک دایکێک ، هەوڵدەدات بۆ قسەکردن لەسەر "تەندروستی دەروونی" بە تەواوی جیهاندا گەشت بکات تاوەکو  باسی " زیانە دەروونییەکانی شەڕ" بۆ خەڵکی دیکە بکات. شەڕێک کە ساڵەهای ساڵە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بووەتە بەشێک لە ژیانی رۆژانەی ملیۆنان خێزان.

لە وێنەیەکی دیکەدا، بۆ شازادە خاتوونی سعودیە جیاوازی ئەو جیهانەی کە تێیدا دەژی لەگەڵ جیهانی ئەوانی دیکە، هەمیشە مایەی ئاڵنگاری بووە.
شازادە لەمیا بینت مەجید ئالسعوود بە ڤۆوگی عەرەبی راگەیاند، هەندێک جار خەڵک چیرۆک لەسەر ژیانی نهێنی شازادەکانی سعودیە دەگێڕنەوە بەبێ ئەوەی بزانن ئەویش "شازادەیەکی سعودیەیە"؛ بەڵام واقیع نە "قەفەزێکی زێڕی عەیارە 24"ە  و نە ژیانێكی خۆشگوزەرانی لەڕادەبەدەر و دەرچوو لە هەوسار بەبێ ئازادی هەڵبژاردن.

شازادە لەمیا شەرم لە گفتوگۆکردن لەسەر کێشە مشتومڕهێنەرکان لە بڵاوکراوەکانیدا ناکات و کتێبێکی لەسەر کوشتن لەسەر ناموس نووسیوە. ئەگەر لەسەر کار یان لە بۆنەیەکی خێرخوازی بیبینیت، وا دەرناکەویت کە " شازادەی سعودیە "بێت و  ئەمەش هەمان ئەو شتەیە کە لەمیا هەوڵی بۆ دەدات تاوەکو پێی بگات.

ژنانی دیکەی پاڵەوانی ئەم مانگەی عەرەب ڤۆوگ، کەم تا زۆر بەهەمان شێوەن. ئەوانە لەگەڵ ژیانێکی پێشتر نووسراودا بۆ ئەندامانی بنەماڵەی شاهانە نەگونجاون، رووبەرووی  تەواوی کێشە، ترس و لایەنگرییە ئایینی و نەریتییەکان بوونەتەوە و هەنگاوێکیان بەرەو پێشەوە ناوە.

ئەو ژنانەی کە دەبێت هاوکات بەرەنگاری ئەو کۆمەڵگا نەریتیانە ببنەوە کە رێگری لە ژنان دەکەن بچنە ناو کۆمەڵگا و  هەم لە دژی بیرۆکەی "ژنی قوربانی عەرەب" تێبکۆشن.
ئەو ژنانەی کە لەسەر بەرگی (Arabic Vogue)دا، لە جلوبەرگە رەش و سپییە پڕشانازییەکانیاندا وەک سوارچاکەکان دەردەکەون، دەستیان  خستووەتە ناو دەستی یەک  تاوەکو ئەوەی لەم ساڵەندا بەدەستیان هێناوە، لە هاوپەیمانێتییەکی خوشکایەتیدا بیپارێزن.