لێکۆڵینەوە

11:55 - 26/02/2021

نەخۆشییە هاوبەش و گوازراوەكانی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ‌

ئایندە شەمیانی

مرۆڤ و ئاژەڵ دوو بونەوەری جیاوازن لەزۆرینەی ڕووەكانەوە، بەڵام هەندێك خاڵی هاوبەش پێكەوەیان دەبەستێتەوە، یەكێك لە خاڵە هاوبەشەكانیان گواستنەوەی نەخۆشییە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ، لە ئەنجامی مەترسیداریی هەندێك لەو نەخۆشییانە ملیۆنەها مرۆڤ گیانیان لەدەستداوە، ژمارەیەك لەو نەخۆشییانە لەم لێكۆڵینەوەیەدا ئاماژەیان پێدراوە.

130ساڵ لەمەوبەر و لە 6 ی تەمموزی 1885 دا ، زانای فەرەنسی لویس پاستر، بە شێوازی کوتانی داهێنەرانەی خۆی ، کوڕێکی لە نەخۆشی هاری( و لە ڕاستیدا لە مردنێکی مسۆگەر) ڕزگار کرد ، ئیترلەو كاتەوە مرۆڤ لەو ڕاستییە تێگەشتووە كە هەندێك نەخۆشی هەیە مرۆڤ تا لێوارەكانی مردن دەبات و هەندێكی دیكەشیان مەرگی مسۆگەریان پێوەیە،  لە ساڵی 2009 دا بەهۆی زۆربوونی گرنگی بەرەنگاربوونەوەی ئەو جۆرە نەخۆشیانە و بە ڕەزامەندی سکرتاریەتی ئەنجومەنی ڕۆشنبیری گشتی لە نەتەوە یەكگرتووەكان  ، ( 6ی تەمموز)ی  به ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییە گواستراوەکان لە نێوان مرۆڤ و ئاژەڵدا دیاریكردووە.

بەپێی پێناسەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ، لە 1415 نەخۆشی ناسراو لە مرۆڤدا 868 یان كەدەكاتە ( 61 ٪ ) ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ئاژەڵەوە بۆمرۆڤ دەگوازرێتەوە.
هەروەها لەماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا چەندین نەخۆشی نوێی هەوکردن لەبەشە جیاوازەکانی جیهاندا بڵاوە و بەشێکی زۆری نەخۆشی هاوبەش نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ دەژمێرن.
ئەم هەوکردنانە کە بە نەخۆشییە دووبارە سەرهەڵداوان ناسراوە، نزیکەی 175 حاڵەتی تووشبوون دەركەوتووە، کە 75٪ی ئەو نەخۆشیانە لە ئاژەڵەوە بڵاوبوونەتەوەو بە یەكێك لە ڕێگاكانی گواستنەوە گەشتووەتە مرۆڤ.

بەشێوەیەکی گشتی ئەو نەخۆشیانەی کە بنەچەیان ئاژەڵەو  بەهۆی پەیوەندی ڕاستەوخۆی مرۆڤ لەگەڵ ئاژەڵە تووشبووەکان یان بەکارهێنانی خۆراکی پیسبوو دروست دەبێت پێیان دەگوترێت نەخۆشییەکانی ئاژەڵان(zoonosis ).

نەخۆشییە هاوبەشەکانی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ، بریتیین لە نەخۆشی ڤایرۆسی، فەنگاڵ، مشەخۆر و بەکتریا کە کۆنترۆڵیان بەهۆی فرەچەشنی، هێزی نەخۆشییەکە، ئاڵۆزییەکان و مردن و بوونی ڤیکتۆری ئاژەڵانەوە زۆر گرنگە.

گرنگترین مەترسی گواستنەوەش لەڕێگەی پەیوەندی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆیە بەئاژەڵ و بەرهەمەکانی (گۆشت و شیر و هێلکە و هتد ) و شوێن وژینگەی ژیانی هەردووكیان پێكەوە یان بە جیا.

کوشندەترین نەخۆشیە  باوەکانی هاوبەش لە نێوان مرۆڤ و ئاژەڵان ئەمانەن

1- ئەنفلۆنزا
بڵاوبونەوەی ئەنفلۆنزای بەراز لەهەندێک وڵاتدا لەئێستاداو لەبەراورد لەگەڵ بەربڵاوی و مێژوویی بوونی لەڕابردوودا جێگەی قسەو باس نیەو زیانی زۆری لە خەڵك داوە. .
بەڵام بەو هۆیەی کە و زۆربەی خەڵك لە  ناوشارەکاندان و هەندێکیان لە هاتووچۆدان ، توانای بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە ڕوانگەی پسپۆڕانی تەندروستییەوە کەم نەبۆتەوەو تا ئێستاش جێگەی مەترسییە .

مێژووی ئەم ئەنفلۆنزا ترسناکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1918 وبڵاوبونەوەو لە ماوەی چەند مانگێکدا جیهانیان تووشی نەخۆشییەكی مەترسیدار کرد ، کە بەلایەنی کەمەوە 50 ملیۆن کەس تووش بوون وژمارەیەكی ئێجگار زۆریشیان نزیكەی 19 هەزار كەسیش گیانیان لە دەست دا ، ئەم ڕێژە  زیاتر لە مردن بەهۆی نەخۆشیەکانی ترەوە بوو ، کە لە ماوەیەکی کەمدا تۆمار کرا .

ئەو ساڵە یەک لەسەر پێنجی دانیشتوانی جیهان و زیاتر لە 25 ٪ ی دانیشتوانی ئەمریکا ، توشبوون بەو نەخۆشییە کوشندەیە . جیاواز لە جۆرەکانی تری ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا لەو ساڵەدا،  ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا کە خەڵکی بەتەمەن و منداڵ و کەسانی بە سیستمەکانی بەرگری لاواز کرد، ئەو ڤایرۆسەی کە بڵاوبوویەوە.

2- تاعون:
لە سەدەی 14 دا هیچ شتێک بە شێوەیەی مەرگی ڕەش یان نەخۆشی تاعوونە کوشندەکە لەناونەچووە ، ئەم نەخۆشیە کوشندەیە چەندین نەتەوەی بە کاریگەریی ڕەهای جیهانی یەوە هێنایە سەر چۆک.دوای بڵاوبونەوەی ئەو نەخۆشیە، تەرمی قوربانیەکان لە ئەوروپاوە بۆ میسر و ئاسیا لەسەر شەقامەکان بەڕیز کران لەسەرەتای سەرهەڵدانی تاعوون نزیکەی 360 ملیۆن کەس لەجیهاندا توشبوون و لەماوەیەکی زۆر کەمدا نزیکەی 75 ملیۆن کەس گیانیان لەدەستداوە . تاعوون نەخۆشییەکی بەکتریایە کە بەهۆی pstis دروست دەبێت بەکتریاکە لەڕێگەی مشک و تەنانەت پشیلەیش دەگوێزرێتەوە ، بەڵام ئەوەندە کوشندە دەبێت دوای گواستنەوەی لە نێو مرۆڤەکاندا کەتاساڵی 1300 ی زاینی ( سەدەی 13 ی زاینی ) نموونەی لە پێشینەی نەبووە.

نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە بریتین لە:
 تا و سەرما و لاوازی گشتی و هەوكردن و ئازاری گرێ لیمفییەکان ، ئەم نەخۆشییەش تەنانەت ئەمڕۆکە دەبێتە هۆی مردن ئەگەر توش بوو زوو چارەسەری نەكات.

3- گاز گرتن
ژمارەیەک نەخۆشی ئاژەڵان کە لە هەڵکشاندان، لە گاز(قەپ) لێدانی ئاژەڵەکانەوە ڕوودەدات و ساڵانە سەدان هەزار قوربانی لێ دەستێنێ. هاوکات مێروو پێشەنگیشن بۆ ئەوەی مەلاریا بڵاو بكەنەوە ساڵانە کاریگەری لەسەر 350 ملیۆن کەس دروست دەكەن، و بە هۆیەوە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لەسەر ئاستی جیهان دەمردن .
زۆرێک لەو قوربانیانە منداڵی ئەفریقیین و لە شوێنە دوورە دەستەكانی ئەو كیشوەرەن، مەلاریا بەهۆی گەستنی مێشولەوە ساڵانە کاریگەری لەسەر نزیکەی 50 ملیۆن کەس دەبێت، 500 هەزار کەس لە نەخۆشخانەکان زۆر ناڕەحەت بوون ، کە 2,5٪یان گیانیان لەدەستداوە .

ئەم کێشەیە لە دوای سەرهەڵدانی نەخۆشیەکانی پەیوەندیدار بە مێروو و تەشەنەکردنی بۆ وڵاتی ئەمریکا مەترسیدارتر و کوشندەتر بووە. زانایان لەو باوەڕەدان تا قەتیس بوونی گەرمی  زەوی بەرەو سەرەوە بڕوات باروودۆخەکە لە پێشوو خراپتر دەبێت .

4- ئایدز
ڤایرۆسی HIV ی کە دەبێتە هۆی مردن لە شەمپانزی و مەیمونەکانی ترەوە سەرچاوە دەگرێت و وا دەردەکەوێت کە یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە مرۆڤ 100 ساڵ لەمەوبەرەوە بووبێت.

ڤایرۆسەکە سیستمی بەرگری لاواز دەکات و دەروازەکانی جەستە دەکاتەوە بۆ نەخۆشیە کوشندەکان و جۆرەکانی شێرپەنجە .

دوو لەسەر سێی ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی ئایدز بوون ، دانیشتووی باشووری ئەفریقان . توێژەران لەم دواییانەدا بۆیان دەرکەوت کە ڤایرۆسی ئایدز لە ساڵی 1969 ەوە لە ئەمەریکا دا هەبووە.

بە پێی ئامارەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی نزیكەی 40 ملیۆن كەس گرفتاری ئەو نەخۆشییەن و تا ئێستاش چارەسەری بنەبڕی نیە.
تا مانگی تەمووزی ڕابرودوو 2020 ئەو كەسانەی لە هەموو جیهان لە ژێر چارەسەری پزیشكیدا بوون و دەرمانی دژی ئایدزیان وەرگرتووە ژمارەیان لە 26 ملیۆن كەس تێپەڕی كردووە، لە چاوی ساڵی 2019 دا 4.8%زیادی كردبوو، لە حاڵێكدا ئەم ئامارە تەنها ئەوانە دەگرێتەوە كە لەژێر چارەسەری پزیشكیدان و بێگومان ئەگەر ژمارەی ئەوانەش وەربگرین كە چارەسەر وەرناگرن بە هەر هۆیەك بێت، ئەوا دەگەینە ئەو ڕاستییەی كە ژمارەكە زۆر زیاترە. لە نێوان 2000 بۆ 2019 ڕێژەی مردن لە 39%ی تووش بوانەوە بەرز بووەتەوە بۆ 51%.

5- مشەخۆری تۆکسوپلاسما
مشەخۆری تۆکسیولاسماگندی نەخۆشییەكی نامۆیەو مێشکی زیاتر لە نیوەی خەڵکی جیهانی تووشی نەخۆشی کردووە ، کە 50 ملیۆن کەس بە تەنیا لە ئەمەریکادا بوون . ئەم مشەخۆرە مەترسی تێکچوونی دەماری مێشک زیاد دەکات و لەوانەیە ببێتە هۆی نەخۆشی شیزۆفرینیا .

هۆكاری سەرەکی نەخۆشییەکە پشیلەی خۆماڵین، کە تیایدا ڤایرۆسەکە دەگوازرێتەوە ، مەترسی گەشەکردنی ڤایرۆس و نەخۆشیە کە لە ڕێگای پەیوەندی نێوان مرۆڤ و پشیلەوە بۆ مرۆڤ دە گوازرێتەوە .

لەم ڕیگایانەشەوە دەگوازرێتەوە: خواردنەوەی شیری ساردی بزن،گواستنەوەی ئەندامێكی جەستەو چاندنی، خوێن، بەكارهێنانی ئەو قاپ و قاچاخانەی كە پشیلە یان گیانەوەرە كێوییەكان بەریان دەكەون، دوای ئەوەی مرۆڤ دەستی بەرگۆشتی ئاژەڵان دەكەوێت و ڕاستەخۆ بەر دەمی بكەوێت، بەركەوتنی پشیلەی ناخاوێنی بەرەڵا.
نیشانەکانی زوو بوونی نەخۆشییەکە لە مرۆڤدا وەک نیشانەکانی ئەنفلۆنزا وایە ، ئەنجامی توێژینەوەیەک ئەوە نیشان دەدات کە لەو وڵاتانەی تۆکسۆپلاسما تیایاندا باون ، ڕێژەی نەخۆشییە مێشكیەكان و دەماریان زۆر بەرزە .

بنەچەی ئەم نەخۆشییە بەکتریایەکە بەناوی ( هیڵیکۆباستەر پیلۆری ) کە تا ئەمڕۆ لە جەستەی پڵنگ و شێردا بڵاو بۆتەوە و تا ئەمڕۆ لە جەستەی پشیلە گەورەکاندا دەمێنێتەوە و لە ڕێگەی خواردنەوە دەچێتە نێو  گەدەی مرۆڤ بەکتریاکە تیایدا دەمێنێـتەوە .

6- ئیبۆلا
ئیبۆلا پەتایەکە لەناو گوریلاکانی ئەفریقای ناوەڕاست و شەمپانزی و هەروەها ڕەنگە لە ڕێگەی خواردنی ئاژەڵ بەنەخۆشیەوە بۆ مرۆڤ بگوازرێتەوە .هەروەها لە ڕێگەی خوێن بەخشینیەوە  بۆ کەسانی تر .

ئیبۆلا لە ساڵی 1970 چەند سەد کەسی كردە  قوربانی. و لە نێوان 2013بۆ2015 گومانلێكراوانی نەخۆشییەكە 286616 كەس و مردنیش بە هۆی ئەو نەخۆشییەوە گەشتە 11310 كەس.
نیشانەکانی:
 ئازاری زۆر، تای کتوپڕو توند ، لاوازی توند ، ئێشی ماسولکەکان ، سەرئێشە و قوڕگی ئێشە ، ڕشانەوە ، سکچوون ، تێكچوونی پێست ، لەكاركەوتنی ڕیخۆڵە و جگەر و لە هەندێک حاڵەتیشدا خوێنبەربوونی ناوەکی و دەرەکیدا لەگەڵدایە . بەپێی ئەوئامارانەی کە هەیە، بووەتە هۆی نزیکەی 25 بۆ 90 لە سەدی حاڵەتە کوشندەکان.
توێژەرەوان لەو بڕوایەدان کە ڕەنگە میکرۆبەکانی نەخۆشی ئیبۆلا لە ڕێگەی  شەمشەمەکوێرەکانەوە بگوێزرێتەوە و بەردەوام بن لە ژیان چونکە شەمشەمەکوێرەکان ئەگەر تووشیش بوون نامرن .

7- ئیفلیجی منداڵان، ئەنتراکس
هەرچەندە خوێندن و توێژینەوەی ئاژەڵەکان كەمێك قورس بێت، بەڵام لێکۆڵەران  توانییان هۆكاری تووش بوونی ئیفلیجی مندالان لە گیانەوەری شەمپانزییەوە لە پارکی نیشتیمانی گابی بدۆزنەوە.

هەروەها گۆرێلا و شامپانزی ڕۆژئاوای ئەفریقا بەهۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشی ئەنتراکسەوە گیانیان لەدەستدا ڕەنگە بنەچەی ئەم نەخۆشییە چالاکی مرۆڤ بێت لە بواری ئاژەڵداری و هەبوونی پەیوەندی لەگەڵیان ، بەڵام پسپۆڕی نەخۆشی گیانەوەرە کێوییەكان، فابیان لیندەرتز لەو بڕوایەدایە کە ڕەنگە لە دارستانەکاندا بە شوێن هەبوونی سرووشتی ڤایرۆسی ئەنتراکسەوەن .

هەرچەندە ژمارەی توشبووان لە سەر ئاستی جیهان كەمن بەڵام ئەگەر مەترسی لەسەر تەنها كەسێكیش دروست بكات هێشتا هەر پێویستی بە چارەسەرو چاودێری كردن هەیە بە پێی ئامارەكانی ساڵی 2018 تەنها لە هەردوو وڵاتی پاكستان و ئەفغانستان تۆماركراون كە بە كۆی هەردوكیان 33 كەس بووە، لەو كاتەوەتا ئێستاش بەهۆی بەكارهێنانی پێكوتەی دژ بەو نەخۆشییە كەسی دیكە تۆمار نەكراوە.

8-  ڤایرۆسی شامپانزی
چالاکی گەشتیاریی لە ئەفریقا هۆكاری سەرەكین بۆ بڵاوبوونی نەخۆشیەکانی شەمپانزیەکان دوو ڤایرۆسی هەناسەدانی مرۆڤ ( HRSV ) و مێتا - پەنومۆڤایرۆس ( HMPV ) منداڵان لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا لەناو ئەبەن .ڕێژەیەكی زۆر خەڵک لە پەیوەندیدان لەگەڵ ئەم میکرۆبەدا هەرچەندە دژە تەنی سروشتی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیان دروست دەکرێت ، بەڵام یەکەم بەڵگەی زانستی پشتڕاستکراوە لە گواستنەوەی نەخۆشییەکە لە مرۆڤەوە بۆ مەیمونە گەورەرەکان دەریخستووە کە ئەو ڤایرۆسە  ژمارەیەکی بەرچاو لە شەمپانزییەكانی ڕۆژئاوای ئەفریقا لە نێوان ساڵەکانی 1999 بۆ 2006 ی لەناو داوە .

9- بروسلۆسیز:

( بروسلۆسیز ) یەکێکە لەو نەخۆشییە هاوبەشانەی كە  لەنێوان مرۆڤ و ئاژەڵدا هەیەو  کە لەڕێگەی ئاژەڵی توشبووەوە بۆ مرۆڤ دەگوێزرێتەوە لە نموونەی ( مانگا ، مەڕ ، بزن ، وشتر ، بەراز و گامێش ) كە زۆرترین پەیوەندییان بە مرۆڤەوە هەیە .

هۆکاری نەخۆشیەكە:
هۆكاری تووش بوونەكەی میکرۆبێکە پێی دەوترێت بروسلا کە بە کوڵاندنی شیر و بەرهەمەکانی لەناودەبرێت.
ماوە:
بە زۆری لەنێوان یەک بۆ سێ هەفتەدایە، بەڵام هەندێک جار دەگاتە چەندین مانگێک.
نیشانەکان:
نیشانە باوەکان ، لەرزوتا ، ماندووبوون ، ئارەقکردنەوە ، سەرئێشە ، ئازاری جومگە  ، بێ ئیشتیایی ، کەمبوونەوەی کێش ،نەخۆشی پێست ، قوڕگی ئێشە و کۆکەی وشک .
ڕێگەکانی گواستنەوە:
گرنگترین ڕێگە بۆ گواستنەوەی بەکارهێنانی شیری خاوو نەكوڵاوە، بەرهەمە شیرەمەنییەکان کە لە شیری خاو یان شیر دروست دەکرێت کە بە باشی نەکوڵاون ، بە تایبەت پەنیری خۆماڵی ، کرێم ، سێرێژ ، ئایسکرێم و هتد.
 ڕێگری:
کۆڵاندنی شیر بەباشی و بۆ ماوەی 5 بۆ 10 خولەک.
بەکارهێنانی کەلوپەلی پاراستن وەک دەستکێش، چاویلکە، پوت و جل و بەرگێک لەکاتی پەیوەندیکردن بە ئاژەڵانەوە، نزیکنە بوونەوە لەو ئاژەڵانەی كە گومانی توش بوونیان لێدەكرێت.
گرنگترین ڕێگە بۆ نەهێشتنی نەخۆشی ( brucellosis ) لە ئاژەڵدا ، ناساندن و جیاکردنەوەی ئاژەڵە تووشبووەکان

10 - نەخۆشی لیشمانیا
نەخۆشی لیشمانیای پێستی یەکێکە لە گرنگترین نەخۆشییە باوەکان یان گواستراوەی پێست لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ.لەو نەخۆشییەدا برین لەسەر بەشە جیاوازەکانی لەش دروست دەبێت ( بەتایبەت دەموچاو و دەست و قاچ ) کە جگە لە پێویستی  چارەسەری درێژخایەن - لە هەندێک حاڵەتدا نزیکەی ساڵێک - دڕێژە دەخایەنێت.
لە ئاڵۆزییەکانی بە جێ هێشتنی زیپکەیەکی هەمیشەیی دوای چاکبوونەوەیە ، کە بوونی ئەم زیپکە لە ناوچەی دەموچاودا و بە تایبەت لە کچاندا، زیان بە جوانی کەسەکە دەگەیەنێت .

گوێزەراوەی نەخۆشیەکە:
گوێزەراوەی لیشمانیا مێشولەیەكی هەڵگرە ( phlebotomus ) کە نەخۆشیەکە لە ڕێگەی گاز و مشەخۆری خوێنڕێژەوە دەگوازرێتەوە.
نیشانەکانی نەخۆشی لیشمانیا:

دوای ماوەیەك، یەکەم جار برینەکە وەک برینێكی بچووک وسوور لە شوێنی گازگرتنی مێشوولەدا دەردەکەوێت ، کە عادەتەن ئازاری نیە بەهۆی زەخت کردن بەسەریدا لاناچێت و ڕەنگە کەمێک خورانی هەبێت. دوای چەند هەفتەیەک تا چەند مانگێک وردە وردە گەورەتر دەبێت و دەبێتە برین .
لە هەندێک حاڵەتدا، برینەکان لەوانەیە هەوکردنی لاوەکی میکرۆبی هەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچوونی ئەو نەخۆشییە، کە دەکرێت بەهۆی درەنگ رەوانەکردنی نەخۆش بۆ چارەسەر،  یان پەنابردن بۆ چارەسەری خۆماڵی  کەسێک و  بە بێ سەردانی پزیشک كەسەكە بكەوێتە مەترسییەوە.

ڕێگاکانی ڕێگەگرتن
کۆکردنەوە و شاردنەوەی بەردەوامی پاشەڕۆکان لە ژینگەدا و نەهێشتنەوەیان بە كەڵەكەكراویی.
کۆکردنەوەی پاشەڕۆ و لەوەڕگاكانی ئاژەڵان لە شوێنی ژیان کردنی مرۆڤ و ئاژەڵ پێكەوە.
چاککردنەوەی کەلێنەكانی دیواری  نێوان نیشتەجێبوونی مرۆڤ و ئاژەڵ.
چاککردن کۆڵان و شەقامە پیسەکان.

11- هاریی(rabies) :
هاریی نەخۆشی هەوکردنی ترسناکە (هەوکردنی مێشک) و ڤایرۆسی کوشندە ئەم نەخۆشییە تایبەتە بە خواردنی گۆشتی خۆماڵی و کێوی، پەیوەندی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵە شیردەرەکانی دیکەی ناوماڵ ،زۆر جاریش بەهۆی گازلێدانی ئاژەڵەوە کاریگەریان لەسەر دروست دەبێت.
ڕێگای سەرەکی بۆ بڵاوبونەوەی نەخۆشی گاز گرتن لە ئاژەڵە پیسەکان بێگومان بە ڕاکێشانی پەنجە  کە لیکاوی و ڤایرۆسەکەی تێدایە.  ئەو ماوەیە بە زۆری 15 ڕۆژ تا 3 مانگ و تێکڕای 1 تا 2 مانگ بەردەوام دەبێت.
مەترسییەكانی نەخۆشی هاری:
1 - ڕێژەی مردنی بەرز ( 100 ٪ ) بۆ ئەوەی دوای دەرکەوتنی نیشانەکانی چ لە مرۆڤ بێت یان ئاژەڵ ، چارەسەر ناکرێت و نەخۆش بەدڵنیاییەوە دەمرێت.
2- زیادبوونی گازلێکردنی ئاژەڵ بۆ مرۆڤ لەبەر ئەوەی زۆرینەی گیاندارەكان فێردەبن.
3- زیانە ئابووریەكانی بەهۆی نەخۆشی لە ئاژەڵ.

12- کێست هیداتایک
کێست هیداتایک یەکێکە لەو نەخۆشیە باوانەی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ کە تا ڕادەیەک بەربڵاوە لە جیهاندا .
ئیچینوکۆکۆس قۆناغی لارڤیکی کرمی ئی کۆکۆس گرانولۆسە .کرمی گەورە دەکەوێتە ڕیخۆڵەی سەگەوەو دواتر لە ڕێگەی شاشەڕۆكی سەگەوە دەچێتە سەر گژو گیا ، مرۆڤ و ئاژەڵی ( مەڕ و بزن و وشتر و بەراز ) بە خواردنی سەوزەو ئەو خواردنانەی کە بە هێلکەی مشەخۆر پیس بوون ، لە ڕیخۆڵە سەگەكانەوە دەردەکرێت  و مرۆڤ تووشی ئەم کیسە دەكات.
ڕێگریی:
بەباشی شتنەوەی سەوزەوات
چارەسەركردنی سەگە بەرەڵا، بەتایبەتی لەناو شارو شوێنە قەرەباڵغەكان
دەست شۆردن بە سابوون و ئاو دوای
پەیوەندی نەگرتن لەگەڵ سەگ و ئەگەر هەشبوو، دەبێت خاوەنەكانی پارێزگاریی لە تەندروستی یان بن.

12- تای خوێنڕێژی کردنی کریمیا کۆنگۆ (CCHF):
تای خوێنرێژی کردنی کریمیا - کۆنگۆ یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکانی ڤایرۆسی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵداری ، بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1944 دا تێبینی كراوە. کە 200 کەس لە نیمچە دوورگەی کریمیا لە ئۆکرانیا ( یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو ) تووشی بوون .
ئەمڕۆ لە زۆربەی وڵاتانی وەک ئێران ، عێراق ، پاکستان ، ئەفغانستان ، تورکیا ، وڵاتانی عەرەبی و هتد . نەخۆشیەکە باوە .
ڕێگاکانی گواستنەوە بۆ مرۆڤ:
گواستنەوە لە ڕێگەی گەستنی گەنە توشبوو
بە فلیقاندنەوە گەنەوە و پاشان بەركەوتنی بە مرۆڤ
پەیوەندی ڕاستەوخۆ بە گۆشت و خوێن و کیلاو و بەرهەمە پیسبووەکان
په یوندی له گه ڵ دەردراوەکان و خوێن و خوێنی هەناسەی  مرۆڤی تووشبوو.
هەناسەدان لە پەیوەندی لەگەڵ ئاژەڵە توشبووەکان.
ماوەی نەخۆشییەکە: 3 بۆ 9 ڕۆژ لە مرۆڤدا دەمێنێتەوە
نیشانەکانی نەخۆشییەکە لە مرۆڤدا:
تای لەناکاو، ئازاری لەش، لاوازی و كەمهێزیی، سەرئێشە، ئازاری ماسولکەی سەخت ، بێ ئیشتیهایی ، ئازاری پشت ،ئازاری چاو ، ورووژانی لەناكاوی ڕژێنەكان ، ڕشانەوە ، قوڕگی ئێشە ، ئازاری گەدە . میزاج دەگۆڕێت وەک بێ پەروا بوون و خەمۆکی، نیشانەکانی خوێنبەربوون لە ڕۆژی 3 بۆ 6 ەوە دەست پێدەکات.

13- نەخۆشی تای ماڵتا
 نەخۆشییەکی تایی و خۆینڕێژیە و لە ڕێگەی پێوەدانی یان پەیوەندی لە ڕێگەی خوێن و لەشی ئاژەڵەوە  بو مرۆڤ دەگوازرێتەوە ، ئەو نەخۆشییە سەرەتا لە ساڵی 1944 لە شاری کریمیای ئۆکرانیا باس کراوە و ناوی تای خوێنبەربوونی بۆ دانراوە.
 نەخۆشی تای ماڵتا  بە یەکێک لە گرنگترین نەخۆشییە باوەکانی مرۆڤ و ئاژەڵەکان دادەنرێن و بەهۆی فراوانی یوونە نیشانەکانییەوە ، هەروەها بە هەزار نەخۆشی دەموچاوی ناو دەبرێت .

بنەڕەت بوونی نەخۆشی ( brucellosis ) لە مرۆڤدا ، نەخۆشی ( بروسلیۆس ) ە لە نێو مەڕوماڵاتدا و مرۆڤ  بەکارهێنانی بەرهەمی شیرەمەنی یان شیر لە مەڕوماڵات تووشی نەخۆشی تای ماڵتا دەبێت.


14- نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە ؛
یەکێکە لە نەخۆشییە مەترسیدارەکانی باڵندە و ڤایرۆسێکی هاوبەشی نێوان مرۆڤ و پەلەوەرە. هەموو باڵندەکان هەستیارن بەرامبەر ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای شاز ، بەڵام مریشک و کەڵەشێر و کۆتر و قەل و نەوچەو نەوچەڵ و کەو و  باڵندەی مێزەری وەک تووتی و ئەنەبا (مینا)و سوهری لەوانی تر هەستیارترە .

15- شێتی مانگا
نەخۆشییەکی مێشک شیکاری و کوشندەی دەمارییە لە مرۆڤدا بەهۆی جۆرێک لە پرۆتین ەوە دروست دەبێت کە پێی دەڵێن پریۆن.
نەخۆشی لاڕەشە یان چاربۆن نەخۆشی هاوبەش نێوان مرۆڤ و ئاژەڵە کە لە ئاژەڵاندا دەردەکەوێت بە شێوەی سۆرێنتی زۆر بە خێرایی و بە نەخۆشی درێژخایەن دەردەکەوێت.

16- سیل
نەخۆشییەکی گوازراوەیە کە بەهۆی هاتنی میکرۆبێکی بچوکەوە بۆ ناو سیەکان کاتێک تووشی کۆکە دەبێت، یان دەپژمی  یان قسە دەکرێت، وەک گەردیلەی هەوایی دەچێتە هەواو کەسانی تر تووشی نەخۆشیەكە دەکات.

نەخۆشی (هاری سەگ) گەورەترین مەترسیە كە تووشی مرۆڤ دەبێت بەهۆی گازگرتنی ئاژەڵ، چونكە بەڕێژەی (99%) كوشندەیە، بەشێوەیەكی كەمتر تووشبوون بەهۆی پیسبوونی برینە بە لیكی ئاژەڵ، هەروەها چەندین میكرۆبی زیان بەخش لەناو لیكی ناودەمی ئاژەڵ هەیە كە دەبێتە هۆی هەوكردنی میكرۆبی برینەكە.
هۆكاری نەخۆشی (هاری): ڤایرۆسێكی كوشندەیە كە لەناو لیكی ناودەمی ئاژەڵ هەیە كە لەوانەیە ئاژەڵ تەنها هەڵگری ئەم ڤایرۆسە بێت و هیچ نیشانەی نەخۆشی (هاری) نەبێت.

بە دۆزینەوەی كوتانی دژی هاری وە پێدانی بە ئاژەڵ و مرۆڤ، ڕێژەی تووشبوون لە ووڵاتانی ئەوروپاو ئەمریكا كەمبۆتەوە.لە نێو نەخۆشییە زانراوەکانی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵدا ، هەندێک زۆر مەترسیدارن ، دەگمەن و کەم بایەخن ، بەڵام ئەنفلوەنزای باڵندە ، تای هەوکردنی کریمیا - کۆنگۆ ، هاری ، خڵەفانی بۆڤ ، چاربۆن ( ئەنتراکس ) ، ( بڕوسلۆس ) ، سیل ، سەلەمون ، سارس و سالک لە نەخۆشییە کوشندەکانن .

- ئایا دەتوانرێت ڕێگە لە نەخۆشییە هاوبەشەکانی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ بگرێت؟ 

بەشێوەیەکی گشتی پزیشکی ڤێتێرنەری دابەش دەکرێت بۆ دوو بەشی گشتی لەڕووی گفتوگۆی تەندروستییەوە : تەندروستی ئەو نەخۆشیانەی ڕاستەوخۆ لەئاژەڵ و پاکوخاوێنی بەرهەمە ئاژەڵیەکان دەگوێزرێتەوە .وەک دەزانین هەندێک ئاژەڵ ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە مرۆڤەوە هەیە ، بە تایبەت لە شارەکاندا ، کە زۆرێکیان ئاژەڵی ماڵی ( سەگ ، پشیلە ، مشک ، باڵندەی جۆراوجۆر و هتد ) ن کە دەکرێت بگوترێت توانای گواستنەوەی چەندین نەخۆشی هەیە و لە ڕاستیدا ئەرکی ڤێتێرنەرییەکان کۆنترۆڵکردنی ئەو نەخۆشیانەیە.

بێگومان ڕێژەی نەخۆشییە گیانلەبەرەکان زۆر کەمترە لە نەخۆشییە مرۆڤ بە مرۆڤ بۆ مرۆڤەکان و 100٪ یان ڕێگیرییان لێ دەکڕێ، بەشێوەیەکی گشتی پێویستە ڕێوشوێنەکانی پاکوخاوێنی لەڕووبەڕوبوونەوەی ئاژەڵدا بگیرێتەبەر ، لەم حاڵەتەدا دەستشوشتنی بەردەوامی بەسابوون و ئاو زۆر پێشنیازدەکرێت .

هەروەها پێویستە خەڵک وریا بێت بۆ خۆلادان لە گازگرتن لە مێروو و ئاژەڵو چارەسەرکردنی خێرا لە حاڵەتی گازلێگرتندا . هەروەها ڕەچاوگرتنی بنەماکانی تەندروستی لە ئامادەکردن و چێشتلێنان و پاراستنی خۆراک و بچووککردنەوەی پەیوەندی مرۆڤ و ئاژەڵدا پێشنیار کراوە.