ڕاپۆرتی کوردستانی

11:38 - 04/03/2021

شنگال؛ تورکیا بە نیازی هێرشە، ئێران دنەی حەشد دەدات و پەکەکەش ئامادەیە‌

پەیسەر

شنگال ناوچەیەکی جوگرافی گرنگە، هەمیشە جێگای ناکۆکی نێوان لایەنە دژبەرەکان بووە، لە چەند مانگی رابردوودا ناوچەکە بووە بە چەق و خاڵی ناکۆکییەک کە سنوری هەرێمی کوردستان و عێراقیشی تێپەڕاندووە. عێراق تەماشا دەکات، تورکیا بە نیازی هێرشکردنە و ئێرانیش لە رێگای حەشدی شەعبییەوە ئامادەی رووبەڕووبوونەوەیە. پەکەکەش لە تەنیشتی حەشدی شەعبیدا ئامادەی بەرگرییە.

تورکیا بە نیازی چییە؟
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و بەرپرسانی سەربازی ئەو وڵاتە چەند جارێک هەڕەشەی پەلاماردانی شنگالیان کردووە و وتویانە، "رەنگە شەوێک بدەین بەسەر شنگالدا." چەندین جاریش باسیان لەوە کردووە کە کۆتایی بە پەکەکە و درێژکراوەکانی لە ناوچەکەدا دەهێنن.

بەپێی زانیارییە سەربازییەکان، تورکیا ماوەی چەند مانگێکە بە جددی بیری لە هێرشکردنە سەر شنگال کردووەتەوە و پلانی بۆ داناوە، بەڵام بارودۆخی عێراق، ئامادەیی هێزە ناکۆکەکان، دژایەتی توندی ئێران، دۆخی ناوخۆی تورکیا و دەیان هۆکاری دیکە رێگرن لەوەی تورکیا بە ئاسانی بتوانێت هێرش بکاتە سەر شنگال.

خاڵی نوێی ناکۆکی
ماوەی چەند ساڵێک و بەتایبەت لە مانگەکانی رابردوودا شنگال بووەتە خاڵی ناکۆکی نێوان تورکیا لەلایەک و پارتی کرێکارانی کوردستان و حەشدی شەعبی لە لایەکی دیکە کە رۆڵی گرنگیان لە کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ و ناوچەکەدا هەبووە.

شنگالییەکان هێشتا بەدەست ئازارەکانی دوای هاتنی داعشەوە دەناڵێنن و برینیان ساڕێژ نەبووە، کەچی ناوچەکەیان بووەتە ئامنجی هێزە بەهەژموونەکانی ناوچەکە و چاویان تێبڕیوە.

حەشد؛ مشتەکۆڵە ئاسنینەکەی ئێران
ئێران لە دەستوەردانەکانی تورکیا لە هەریمی کوردستان و شنگال نیگەرانە و هەموو هەوڵیک دەدات رێگری لێبکات، بەڵام تاران بژاردەی رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆ لەگەڵ ئەنقەرە رەتدەکاتەوە. هۆکارەکەشی روونە؛ "حەشدمان هەیە".

لە سێیەم رۆژی ئۆپراسیۆنی تورکیا بۆ سەر شنگال ئێران حەشدی شەعبی بەرەو ناوچەکە ئاڕاستە کرد. زیاتر لە ١٠ هەزار چەکداری حەشدی شەعبی روویان لە شنگال و دەرووبەری کرد و ئامادەیی خۆاین بۆ رووبەرووبوونەوە راگەیاند.

بەرپرسانی سەربازی حەشدی شەعبی هەڕەشەی وەڵامدانەوەی تورکیایان کرد و رایانگەیاند، ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر شنگال ئەوا بە مشتەکۆڵی ئاسنینەوە رووبەڕوویان دەبنەوە.

هاوپەیمانی حەشد و پەکەکە
تورکیا دەزانێت دۆخی شنگال چۆنە، بە وردی ئاگاداری ناوخۆی شنگال و ئەو هێزانەیە کە لە ناوچەکەدا هێزیان هەیە، بۆیە لەگەڵ ئەوەی دەیەوێت هێرش بکات، بەڵام نەیکردووە و چاوەڕوانیش ناکرێت هێرش بکات، لانی کەم لە رووی زەمینەوە.

ئامادەی حەشدی شەعبی و پارتی کرێکارانی کوردستان لە شنگال دوو گەورەترین رێگری بەردەم تورکیان. تورکیا دەڵێت بۆ لێدانی پەکەکە دێت، بەڵام ئێستا هاوپەیمانییەتییەکی بەهێز لەنێوان حەشد و پەکەکەدا هەیە، بەتایبەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشیکی تورکیا.

رێککەوتنی لەبارچوو
حکومەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەوڵیاندا کێشەی شنگال چارەسەر بکەن، بۆیە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو لەنێوان وەزارەتی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان رێککەوتنی شنگال واژۆ کرا.

لەگەڵ ئەوەی هەردوولا سوربوون لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە، بەڵام جێبەجێنەکرا و بەر لە لەدایکبوونی لەبار برا.

حکومەتی هەردوولاش ئاماژە بەوە دەکەن کە هیچ بەندێکی رێککەوتنەکە جێبەجێنەکراوە. قادر قاتشاق بەرپرسێکی پارتی لە شنگال دەڵێت، حەشدی شەعبی و پەکەکە لە شنگال هێزەکانیان زیاتیر بووە.

ئێران و شنگال
٢٣ی شوبات ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغداد ئۆپراسیۆنی گارەی بە "پێشێلکردنی سەروەری عێراق" ناوبرد و بە توندی رەخنەی لە دەستوەردانەکانی ئەنقەرە لە کاروباری عێراق گرت.

ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغداد لە چاوپێکەوتنێکدا رەخنەی توندی لە تورکیا گرت و وتی، "ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لە باکوری عێراق، پێشێلکردنی سەروەری عێراقە" و بە توندی رەخنەی لەم ھەنگاوەی تورکیا گرت.
مەسجدی بە زمانی ھەڕەشەوە لە تورکیا وتی، "دەستوەردانی سەربازی، فراوانخوازی و ھاتنەناوەوە بۆ عێراق لە تورکیا یان ھەر وڵاتێکی دیکە قبوڵناکەین. تورکیا چی پەیوەندییەکی بە شنگالەوە ھەیە؟ دەبێت عێراقییەکانان خۆیان ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن."شنگال ناوچەیەکی جوگرافی گرنگە، هەمیشە جێگای ناکۆکی نێوان لایەنە دژبەرەکان بووە، لە چەند مانگی رابردوودا ناوچەکە بووە بە چەق و خاڵی ناکۆکییەک کە سنوری هەرێمی کوردستان و عێراقیشی تێپەڕاندووە. عێراق تەماشا دەکات، تورکیا بە نیازی هێرشکردنە و ئێرانیش لە رێگای حەشدی شەعبییەوە ئامادەی رووبەڕووبوونەوەیە. پەکەکەش لە تەنیشتی حەشدی شەعبیدا ئامادەی بەرگرییە.

تورکیا بە نیازی چییە؟
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و بەرپرسانی سەربازی ئەو وڵاتە چەند جارێک هەڕەشەی پەلاماردانی شنگالیان کردووە و وتویانە، "رەنگە شەوێک بدەین بەسەر شنگالدا." چەندین جاریش باسیان لەوە کردووە کە کۆتایی بە پەکەکە و درێژکراوەکانی لە ناوچەکەدا دەهێنن.

بەپێی زانیارییە سەربازییەکان، تورکیا ماوەی چەند مانگێکە بە جددی بیری لە هێرشکردنە سەر شنگال کردووەتەوە و پلانی بۆ داناوە، بەڵام بارودۆخی عێراق، ئامادەیی هێزە ناکۆکەکان، دژایەتی توندی ئێران، دۆخی ناوخۆی تورکیا و دەیان هۆکاری دیکە رێگرن لەوەی تورکیا بە ئاسانی بتوانێت هێرش بکاتە سەر شنگال.

خاڵی نوێی ناکۆکی
ماوەی چەند ساڵێک و بەتایبەت لە مانگەکانی رابردوودا شنگال بووەتە خاڵی ناکۆکی نێوان تورکیا لەلایەک و پارتی کرێکارانی کوردستان و حەشدی شەعبی لە لایەکی دیکە کە رۆڵی گرنگیان لە کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ و ناوچەکەدا هەبووە.

شنگالییەکان هێشتا بەدەست ئازارەکانی دوای هاتنی داعشەوە دەناڵێنن و برینیان ساڕێژ نەبووە، کەچی ناوچەکەیان بووەتە ئامنجی هێزە بەهەژموونەکانی ناوچەکە و چاویان تێبڕیوە.

حەشد؛ مشتەکۆڵە ئاسنینەکەی ئێران
ئێران لە دەستوەردانەکانی تورکیا لە هەریمی کوردستان و شنگال نیگەرانە و هەموو هەوڵیک دەدات رێگری لێبکات، بەڵام تاران بژاردەی رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆ لەگەڵ ئەنقەرە رەتدەکاتەوە. هۆکارەکەشی روونە؛ "حەشدمان هەیە".

لە سێیەم رۆژی ئۆپراسیۆنی تورکیا بۆ سەر شنگال ئێران حەشدی شەعبی بەرەو ناوچەکە ئاڕاستە کرد. زیاتر لە ١٠ هەزار چەکداری حەشدی شەعبی روویان لە شنگال و دەرووبەری کرد و ئامادەیی خۆاین بۆ رووبەرووبوونەوە راگەیاند.

بەرپرسانی سەربازی حەشدی شەعبی هەڕەشەی وەڵامدانەوەی تورکیایان کرد و رایانگەیاند، ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر شنگال ئەوا بە مشتەکۆڵی ئاسنینەوە رووبەڕوویان دەبنەوە.

هاوپەیمانی حەشد و پەکەکە
تورکیا دەزانێت دۆخی شنگال چۆنە، بە وردی ئاگاداری ناوخۆی شنگال و ئەو هێزانەیە کە لە ناوچەکەدا هێزیان هەیە، بۆیە لەگەڵ ئەوەی دەیەوێت هێرش بکات، بەڵام نەیکردووە و چاوەڕوانیش ناکرێت هێرش بکات، لانی کەم لە رووی زەمینەوە.

ئامادەی حەشدی شەعبی و پارتی کرێکارانی کوردستان لە شنگال دوو گەورەترین رێگری بەردەم تورکیان. تورکیا دەڵێت بۆ لێدانی پەکەکە دێت، بەڵام ئێستا هاوپەیمانییەتییەکی بەهێز لەنێوان حەشد و پەکەکەدا هەیە، بەتایبەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشیکی تورکیا.

رێککەوتنی لەبارچوو
حکومەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەوڵیاندا کێشەی شنگال چارەسەر بکەن، بۆیە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو لەنێوان وەزارەتی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان رێککەوتنی شنگال واژۆ کرا.

لەگەڵ ئەوەی هەردوولا سوربوون لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە، بەڵام جێبەجێنەکرا و بەر لە لەدایکبوونی لەبار برا.

حکومەتی هەردوولاش ئاماژە بەوە دەکەن کە هیچ بەندێکی رێککەوتنەکە جێبەجێنەکراوە. قادر قاتشاق بەرپرسێکی پارتی لە شنگال دەڵێت، حەشدی شەعبی و پەکەکە لە شنگال هێزەکانیان زیاتیر بووە.

ئێران و شنگال
٢٣ی شوبات ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغداد ئۆپراسیۆنی گارەی بە "پێشێلکردنی سەروەری عێراق" ناوبرد و بە توندی رەخنەی لە دەستوەردانەکانی ئەنقەرە لە کاروباری عێراق گرت.

ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغداد لە چاوپێکەوتنێکدا رەخنەی توندی لە تورکیا گرت و وتی، "ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لە باکوری عێراق، پێشێلکردنی سەروەری عێراقە" و بە توندی رەخنەی لەم ھەنگاوەی تورکیا گرت.
مەسجدی بە زمانی ھەڕەشەوە لە تورکیا وتی، "دەستوەردانی سەربازی، فراوانخوازی و ھاتنەناوەوە بۆ عێراق لە تورکیا یان ھەر وڵاتێکی دیکە قبوڵناکەین. تورکیا چی پەیوەندییەکی بە شنگالەوە ھەیە؟ دەبێت عێراقییەکانان خۆیان ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن."