12:54 - 13/01/2019
میدیاكان شه‌ڕی پیشاندانی ژیانى هه‌ژارێك ده‌كه‌ن و هه‌ژاریى له‌بیرده‌كه‌ن
مامه‌ڵه‌ى میدیاكان له‌گه‌ڵ پرسى هه‌ژارى و وێرانى ژیان و گوزه‌رانى به‌شێك له هه‌ژاره‌كان، ته‌واو هاوشێوه‌یه، ئه‌وان زۆرجار ركابه‌رى ده‌كه‌ن له‌سه‌ر خستنه‌ڕووى چیرۆكى خێزانێكى هه‌ژار، كه له‌كۆتاییدا به‌رپرسێك ده‌بێته پاڵه‌وانى چیرۆكه‌كه، به‌ڵام چیرۆكى گه‌وره‌و ترسناكى هه‌ژاریى و ژیانى گشتى هه‌ژاران و هه‌ژاریى وه‌ك مۆته‌كه‌ى ژیان رووبه‌ڕووى ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسان ناكه‌نه‌وه، داواجار چیرۆكێك په‌رده به‌سه‌ر كۆى چیرۆكه‌كاندا ده‌دات.
به‌پێى ئاماره فه‌رمییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم رێژه‌ى هه‌ژارى له هه‌رێمى كوردستان، سه‌دا ١٥ یە و ئاماره‌كانى حكومه‌تى عێراقیش باس له سه‌دا ٣٠ی رێژه‌ى هه‌ژارى ده‌كات له هه‌رێم، نزیكه‌ى ٨٠ هه‌زار خێزانیش خۆیان وه‌ك كرێچى له پارێزگا جیاوازه‌كانى سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه، هه‌ولێر و دهۆك تۆماركردووه، چوارساڵى رابردوو قه‌یران بڕستى له‌به‌ر ژیانى هه‌ژاران بڕى و زیاتر ماندووى كردن.
ئێستا رۆژانه له میدیاكان ناوبه‌ناو چیرۆكى خێزانێكى هه‌ژار ده‌چێته سه‌ر شاشه‌كان و میدیاكان ركابه‌رى ده‌كه‌ن، له‌وه‌ى كامیان زۆرتر و زووتر په‌رده‌یان له‌سه‌ر ئه‌و نمونه‌ى هه‌ژارى هه‌ڵداوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه ته‌نها چیرۆكى هه‌ژارى هه‌رێمى كوردستان نین، وێنه گه‌وره‌كه نه‌هامه‌تى هه‌زاران خێزانى هه‌ژارى تێدایه كه پێویستى به هه‌ڵمه‌تى گشتگیر و هه‌وڵى فراوان و گه‌وره هه‌یه بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چونیان.
كاتێك میدیایه‌ك دۆخى خراپى خێزانێكى هه‌ژار ده‌خاته‌ڕوو، هه‌موو میدیاكان له‌گه‌ڵ هه‌مان کەس قسه ده‌كه‌ن و چیرۆكه‌كه‌ى باس ده‌كه‌ن، سه‌رنجى كۆمه‌ڵگه به جارێك ده‌چێته سه‌ر خێزانێك، ناوه‌رۆكى بابه‌ته‌كه كه هه‌ژارییه به‌گشتى، گیرۆده‌بوونى هه‌زاران خێزانه قسه‌ى له‌سه‌ر ناكرێت، شۆڕش خالید رۆژنامه‌نوس پێى وایه مامه‌ڵه‌ى میدیا دروست نییه له‌گه‌ڵ پرسى هه‌ژاریى و گوزه‌رانى هه‌ژاران.
شۆڕش كه ساڵانێكى زۆره میدیاكاره بۆ په‌یسه‌ر گوتى، به‌گشتی میدیا ده‌بێت وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌تر ببینێت، له نێو ئه‌و وێنه گه‌وره‌یه‌شدا بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی كاریگه‌ری هه‌بێت هه‌م له‌سه‌ر رای گشتی، هه‌م له‌سه‌ر حكومه‌ت و ئیداره، نمونه‌یه‌ك له شێوه‌ی نمونه‌كه‌ی موباره‌ك یان زیاتر له نمونه‌یه‌ك له‌ناو راپۆرته‌كه‌دا تۆخ بكاته‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه بۆچوونه‌كه‌ى زیاتر روونكرده‌وه‌و گوتى، به‌و شێوه‌یه‌ی سێ چوار رۆژه له دۆسییه‌ی كه‌سێكدا (موباره‌ك) ده‌یبینین"شێوازی روماڵه‌كه من به‌شتێكی سه‌تحی ده‌یبینم، چونكه ئه‌وه كێشه‌ی موباره‌كت خسته‌ڕوو و چاره‌سه‌ر بوو، ده‌ستتخۆشبێت، ئه‌ی چی له كێشه‌ی هه‌زاران موباره‌كی تر ئه‌كه‌یت، ئه‌سڵه‌ن كێشه‌كه‌ی موباره‌ك له هه‌ندێك راگه‌یاندن كرا به كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ موزایه‌ده‌ی ئه‌م حزب و ئه‌و حزب، كه نه‌ئه‌كرا میدیا رێگه‌بدات".
له رووماڵكردنى گوزه‌رانى ناله‌بارى خێزانى موباره‌ك و منداڵه‌كانى هه‌رزوو راى گشتى دروستبوو بۆ به‌ده‌مه‌چوون و چاككردنى دۆخى خێزانه‌كه، به‌رپرسان ناویان هێنراو له كۆتاییدا كردنى خانوو و به‌ده‌مه‌وه‌چوونى موباره‌ك له‌سه‌ر به‌رپرسێك ساغ بووه‌وه، شۆڕش خالید ده‌ڵێت،"ساده‌ترین پرسیار ئه‌وه‌یه، ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه‌یسه‌كه‌یان كرده كه‌ره‌سته‌یه‌كی موزایه‌ده، ئه‌بێت لێی بپرسی ئه‌ی چی بۆ موباره‌كه‌كانی تر ئه‌كه‌یت؟ خۆ ئه‌و كه‌سایه‌تییانه كاربه‌ده‌ست و بڕیار به‌ده‌ستن، كێشه‌ی میدیا ئه‌وه‌یه چۆن به‌رده‌وامی بدات به روماڵی پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به هه‌ژاریی و خستنه‌ڕووی، ئه‌وه‌ش به‌ئامانجی چاره‌سه‌ر".
بۆ كۆتایى ساڵى رابردوو ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم، دواى چوار ساڵى سه‌خت له‌قه‌یرانى دارایى رێژه‌یه‌كى زۆر جیاوازى رانه‌گه‌یاند و به‌پێى ئامارى ده‌سته‌كه رێژه‌ى هه‌ژارى له هه‌رێمى كوردستان سه‌دا ١٥ یە، به‌ڵام سه‌ندیكاى كرێكارانى بیناسازى ساڵى رابردوو مه‌زه‌نده‌ى كردبوو رێژه‌ى هه‌ژارى سه‌دا ٣٠ی بێت و بێکاریش سەدا ٢٥.
به‌پێى ئه‌و ئامارانه‌ش بێت هه‌ژارى هه‌ڕه‌شه‌و مۆته‌كه‌ى گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ژیانى ژماره‌یه‌كى زۆر خێزان له هه‌رێمى كوردستان، كه تا ئێستا له حكومه‌ته‌وه پرۆژه‌و ئیراده‌یه‌ك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى نه‌بینراوه، به پێچه‌وانه‌وه بۆچوون زۆر هه‌ن كه حكومه‌ت خۆى هۆكارى هه‌ژارى و زیادبوونیه‌تى، له میدیاكانیش هه‌ڵمه‌تى گشتگیر و فراوان بۆ رووماڵكردن و كردنى به كێشه‌یه‌كى گه‌وره و فشاردروستكردن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات سه‌باره‌ت به هه‌ژارى نه‌كراوه‌و بوونى نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه میدیاكان شه‌ڕ له‌سه‌ر ده‌رخستنى چه‌ند نمونه‌یه‌كى كه‌مى هه‌ژارى ده‌كه‌ن.
هه‌ژارى وه‌ك مه‌ترسى گه‌وره بۆ هه‌ڵته‌كاندنى ژیان و كۆمه‌ڵگه رووماڵنه‌كراوه، رێژه‌كه‌ى و كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر ته‌ندروستی، كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان، په‌روه‌رده و خێزانه‌كان، رووننه‌كراوه‌ته‌وه، رێگه‌چاره‌سه‌كانی بنبڕكردنی نه‌كراوه به فشار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، شۆڕش ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ده‌كرا له بابه‌تى موباره‌كه‌وه بچوینایه‌ته ناو ورده‌كاری ئه‌م پرسه‌وه و حكومه‌ت ناچاربكه‌یت به پلان و به‌رنامه‌كانی و وازمان لێنه‌هێنایه. كێشه‌كه‌ی میدیا ئه‌وه‌یه به‌دواچونی به‌رده‌وامی نییه و یه‌ك دوو رۆژ ئیش له‌سه‌ر پرسێك ئه‌كاو وازی لێده‌هێنێت، میدیاكان هه‌مانشت دووباره‌ده‌كه‌نه‌وه به‌ڵام به‌قازانجی حزب و سیاسییه‌كانیان، وه‌ك ئه‌وه‌ی له كه‌یسه‌كه‌ی موباره‌ك له‌نێو هه‌ندێك له راگه‌یاندنه‌كانی سلێمانی بینیمان".
ساڵى رابردوو كۆمه‌ڵه‌ى كرێنشینانى هه‌رێمى كوردستان چیرۆكى گه‌وره‌ى مه‌رگه‌سات و مه‌ترسیدارى له‌سه‌ر دۆخى هه‌ژاران و كرێنشینان باسكرد، به‌پێى ئامارى كۆمه‌ڵه‌كه ته‌نها له ساڵى ٢٠١٧ نۆ حاڵەتی گورچیلە فرۆشتن بۆ دابینکردنی کرێی خانوو تۆمارکراوە، ھەندێکیان بە ئاشکرا پەنایان بۆ فرۆشتنی گورچیلە بردووە.
هه‌رچه‌نده له كابینه‌ى هه‌شتى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چه‌ندین جار به‌ڵێندرا بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م بابه‌ته‌و پێدانى زه‌وى و شوقه به كرێنشینان، به‌ڵام كرێنشینان له‌دۆخى خۆیان مانه‌وه‌و هیچیان وه‌رنه‌گرت، ئه‌و رووداوانه‌ى كه تا ئێستا پێییان زانراوه ره‌نگه چمكێكى بچوكى وێنه‌ى كاره‌ساتبارى هه‌ژارى بێت له هه‌رێمى كوردستان، كه ئه‌گه‌ر داهات و ده‌رامه‌تى هه‌رێم به‌ڕێكى دابه‌شكرابا هه‌مووان له كابوسى هه‌ژارى رزگاریان بووایه.
عومه‌ر گوڵپى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له سلێمانى، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌ڵێت، كێشه‌ی ده‌یان و سه‌دان منداڵ و خێزانی تری هه‌ژارو ماف پێشێلكراو له جێگه‌ی خۆیه‌تی و به بێده‌نگی و دوور له هات‌و هاواری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به هه‌مان ئازاره‌وه ده‌مێنێته‌وه.
گوڵپى كه سه‌روكارى له‌گه‌ڵ برینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه به‌ركه‌وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى زۆرتر له‌گه‌ڵ هه‌ژارانه له نوسینێكدا باسیله‌وكردووه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی تری كۆمه‌ڵگه ته‌نانه‌ت به به‌رپرسانی باڵای حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانیش ته‌نها ئه‌و كاتانه ئازاره‌كه ده‌بینن كه منداڵێك یان هه‌ژارێك له شاشه‌كانه‌وه، فرمێسك ده‌ڕێژێت، هه‌ستێكی ویژدانی و مرۆڤانه‌و سۆزدارانه هه‌موو خه‌ڵك داده‌گرێت‌و هه‌ر هه‌مان كات بۆ ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بنه فریادڕه‌س، كه ئه‌مه بۆخۆی دیارده‌یه‌كی باشه.
به‌بڕواى گوڵپى ئه‌وه هه‌رگیز به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه نابێته هۆی ده‌ستخستنه سه‌ر ئازاره‌كه‌و سه‌رچاوه‌كه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌دا، دۆخی هه‌ژاران‌و منداڵه‌كانیان، ژماره‌یان‌و هۆكاری ئه‌و ژیانه خراپه كوله مه‌رگییه‌ی هه‌یانه،"بۆیه زۆربه‌ی كات ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی ده‌بنه جێگه سه‌رنجی میدیا چاره‌سه‌ر ده‌بن، به‌ڵام كێشه‌ی ده‌یان‌و سه‌دان منداڵ‌و خێزانی تری هه‌ژارو ماف پێشێلكراو له جێگه‌ی خۆیه‌تی‌و به بێده‌نگی‌و دوور له هات‌و هاواری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به هه‌مان ئازاره‌وه ده‌مێنێته‌وه".