دۆسێ

12:15 - 03/05/2021

ئابوریی نەوتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستیەكی زۆری بە بەرزبونەوەی نرخی نەوت هەیە‌

پەیسەر

وڵاتانی زلهێزی بەرهەمهێنەری نەوت ئاماژە بەوە دەكەن كە لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا دەرەنجامی بەهێزیان هەبوە بەهۆی نرخی بەرزتری نەوت بەراورد بە رابردو، كە رەنگە ئەمەش هۆكار بێت بۆ ئەوەی هەندێ لە خاوەن پشك و بەشدارەكانی نەوت دو جار بیر بكەنەوە لەبارەی كۆی پڕۆسەی تەحویلكردنی وزە. بەڵام هەمو لایەك خۆشحاڵ نین. سەرەڕای ئەو بەرەوپێشچونە بەرچاوەی هاتوەتە دی لە نرخی ستانداردی نەوت لە چەند مانگی رابردو، وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشبینی ئەوە دەكەن لەم ساڵدالە قازانجدا بمێننەوە.

ئاژانسی فیچ رەیتینگ لە راپۆرتێكی نوێ لەم هەفتەیەدا كە لە رۆیتەرز بڵاوكراوەتەوە ئاشكرایكردوە كە ئەبو زەبی و قەتەر دو تاكە وڵاتی جیاواز و دەگمەنن كە رەنگە لە ترۆپكی قازانجی بودجەدا بن. وڵاتانی دیكەی بەرهەمهێنەری نەوت بەردەوام دەناڵێنن بەدەست كورتهێنانەوە چونكە هێشتاكە نرخی نەوت لە ئاستێكی ئەوتۆدا نیە بەلای ئەوانەوە. 

ئاژنسی فیچ رەیتینگس دەڵێت: "داڕمان و تێكشكانی ئابوریی لەئاستی باڵا، سەرەڕای ئەوەی نرخەكانی نەوت دەرخەری بەرنامەی ریفۆرمی دارایی بون، بەڵام هێشتاكە لە سەروی نرخی ئێستا یاخود پێشبینیكراوی نەوتەوەن. ئاماژە بەوەشكراوە كە پێشبینی دەكرێت لەمساڵدا نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بگاتە 58 دۆلار و لە ماوەیەكی درێژتریشدا بگاتە 53 دۆلار. 

ئەمە هەواڵێكی خراپە بۆ زۆرینەی ئابوریی وڵاتانی كەنداو. ئاژانسی فیچ دەڵێت: بەحرەین پێویستی بەوەیە نەوتی برێنت بگاتە 100 دۆلار بۆ هاوسەنگكرنەوەی دۆخەكە. كوەیت پێویستی بەوەیە ئەو نرخە لەسەرو 85 دۆلارەوە بێت. سعودیە كە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە كەنداو پێویستی بەوەیە برێنت بگاتە 70 دۆلار بۆ هاوسەنگكردنەوەی بودجەی خۆی بۆ ساڵی 2020 بۆ 2021.

هیچ كام لەمانە پێویست ناكات ببنە سورپرایس. ئاستی ئاڵۆزیی فرەیی ئابوری بۆ وڵاتانی سەربەخۆیی بەرهەمهێنەری نەوت لە كەنداو بوەتە شتێكی رون و ئاشكرا لەماوەی قەیرانەكانی پێشوتری پیشەسازیی نەوت. لە وادەی خۆیدا، حكومەتی ئەو وڵاتانە پێوست بو كە رێشوێینی تایبەت بە سكهەڵلوشین (تقشف) بگرنەبەر ۆ زاڵبون بەسەر قەیرانەكان و هاوكات هەوڵی ئەنجامدانی چەند گۆڕانكارییەكیان دا كە دواتر ئەو رێوشوێنانە روبەڕوی ناڕەزاییەكی توندی جەماوەری بونەوە. 

ئێستا، كە كەمتر لە 5 ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە، ئابوریی وڵاتانی كەنداو دوبارە لەهەمان دۆخدایە: ئەوان پێویستیان لەوەبە ریفۆرم لە ئابوریەكانیاندا بكەن و وایان لێ بكەن كەمتر پشتبەستو بن و زیاتر سەربەخۆ بن. بەڵام لەهەمان كاتدا پێویستیان داهاتی نەوت هەیە بۆ ئەوەی ئەو رێكارانەی پێ جێبەجێ بكەن. تاكە بژاردەی دبكە بریتییە لە سكهەڵلوشینی توند كە هیچ كام لە حكومەتەكانی ناوچەكە ریسكی لەو جۆرەیان نەكردوە. 

لە دەرەنجامدا، ئابوریی وڵاتانی كەنداو لە قۆناغی چارەسەری پرسی قەرزن كە پەیوەستە بە فرۆشتنی پشكەكانەوە. ئاژانسی (S&P Global Ratings)ی ئەمەریكی دەڵێت: تەنها لە ساڵی رابردودا و لە گەرمەی قۆناغی یەكەمی بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنادا، وڵاتانی كەنداوی عەرەبی بەنیاز بون نزیكەی 490 ملیار دۆلار كۆبكەنەوە وەك بودجەی سكهەڵلوشین بۆ ساڵی 2023.

چەند رۆژێك دواتر خشتەی پێشبینییەكان بڵاوكرانەوە پاش ئەوەی سندوقی نەختی نێودەوڵەتی پێشبینی كرد كە داهاتی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە رۆژهەلاتی ناوەڕاست و باشوری ئەفەریقا رەنگە شكست بهێنێت و بگاتە 270 ملیار دۆلار لە كۆتایی 2020. لەوكاتەدا بەرپرسێكی سندوقی نەختی نێودەوڵەتی رایگەیاند كە ئابوری وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە كەنداو بە تەنها رەنگە لە 2020دا روبەڕوی داكشان بێتەوە بە رێژەی 7.6%.

ئێستا، سندوقی نەختی نێودەوڵەتی پێشبینییەكی زیاتر گەشبینانەی هەیە بۆ ولاتانی كەنداو. ئەمەش بەهۆی ئەو پێشبینییە بەرەوپێشچوەی بۆ ئابوریی جیهانی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ شتێك وەك خۆی بە نەگۆڕی نامێنێـەوە بەتایبەت لە كاتێكدا كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە هێشتا دۆخەكە ناسەقامگیرە. سندوقی نەختی نێودەوڵەتی پێشبینی دەكات گەشەسەندن بە رێژەی 0.7% بۆ كوەیت و هەروەها 3.1% بۆ ئیمارات بێتەدی. هەروەها پێشبینی دەكات ئابوری سعودیە لەمساڵدا بە رێژەی 2.9% گەشە بكات. 

ئەو بەرەوپێشچون و گەشەسەندنانە رەنگە ببنە گۆڕانكاریی دڵخۆشكەر بۆ كورتهێنانەكانی ساڵی رابردو و هەروەها رەنگە ببنە خەڵاتێكی شایستە بۆ تەواوی رێكارە حكومییەكانی وڵاتانی كەنداو. تاوەكو نۆڤەمبەری 2020 شەش وڵات برشی نزیكەی 100 ملیار دۆلاریان دا بە قەرز و تۆماری پێشوی خۆیان شكاند كە شاڵی پێشوتر تۆماریان كردبو. 

لە پاڵ قەرزدا، حكومەتەكانی ولاتانی كەنداو لەڕێی كۆمپانیای حكومیی تایبەت بە فرۆشتنی نەوتەوە پەنایان بردە بەر تۆماركردنی هەندێ لە كاری بازرگانی و فرۆشتنی پشك. كۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی تایبەت ئەبوزەیی (ADNOC) لە سەرەتای ئەم مانگەدا رایگەیاند كە پلانی داڕشتوە بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لە بواری هەڵكەندن بخاتە نێو لیستی بۆرسەی ناوخۆ، هەروەها كۆمپانیای ئارامكۆی سعودی گرێبەستی فرشتنی 49%ی بازرگانیی بۆریە نەوتەكانی بە گروپێكی كۆمپانیاكان بفرۆشێت كە لەلایەن گروپی (EIG) بەڕێوەدەبرێت. 

هاوكات، نرخی نەوت كە بەردەوام نیە لە بەرزبونەوەیەكی زیاتر وای لە وڵاتانی كەنداو كردوە كە ئابوریی كاریان قورستر بێت. ئەوە شتێكی رون و ئاشكرایە بۆ هەموان كە لەپێناو فرەیی ئابوری بۆ ئەوەی تەنها پشت بە نەوت نەبەسترێـ، ئەوا ئەم وڵاتانە پێویستیان بە داهاتی نەوتی زیاتر هەیە. ئەوەی كە دەكرێت وەك بازنەیەكی بەتاڵ ببینرێت ئەو هۆكارەیە كە هەوڵەكانی وڵاتانی كەنداو بۆ فرەییكردنی ئابوری تاوەكو ئێستا سەركەوتنێكی تێكەڵی بەدیهێناوە. هەتاوەكو نرخی نەوت بە توندی نەیەتەوە ئاستی خۆی، ئابوریی ئەو وڵاتانەی كەنداو بەردەوام دەبن لە خولانەوە بەدەوری ئەم بازنەیەدا. 

چانسی ئەو روداوانە هێشتاكە لاوازە. لەو كاتەی كە پەتای كۆرۆنا لە هیندستان بڵاوبوەوە، كە سێیەم گەورەترین وڵاتی بەكاربەر و یەكێك لە گەروترین هاوردەكەری نەوتە، هاوكات لەگەڵ ئەوەی كە بەرهەمی زیاتر نێو بازاڕەكانی ئۆپیك، بە بەرهەمی وڵاتانی كەنداویشەوە، رێكار و ستانداردەكان هێشتاكە سنوردارن. بەپێچەوانەی خواستی وڵاتانی كەنداوەوە، دۆخەكە زۆر لەوە لاوازترە وەك لەوەی كە زۆرینەیان پێویستیان پێیەتی. 

ئەمە بەو مانایەیە كە قەرزی زیاتر و فرۆشتنی پشكی زیاتر و رەنگە رێكاری زۆر نامۆ بە دانیشتوان بگیرێنەبەر. ئەمە رەنگە یارمەتیدەر بێ بۆ ماوەیەكی كورت، بەڵام بەتێپەڕبونی ماوەیەكی درێژتر، پرۆسەی بەفرەییكردنی ئابوری وەك تاكە بژاردە دمێنێتەوە، بە تایبەتی لەو چوارچێوەیەدا كە جیهان لە قۆناغی راگوزەریی وزەدایە كە ئەوەش دەبێـە هۆی دابەزینی خواست لەسەر شتومەكی سەرەكی هەناردەكراویان.   پرسیارەكە ئەوەیە كە ئاخۆ حكومەتی وڵاتانی كەنداو پارەی یەدەگیان هەیە بۆ ئەوەی پلانی بەفرەییكردنی ئابوریی خۆیان جێبەجێ بكەن و قەیرانەكان تێپەڕێنن.


وەرگێڕان: فەلاح حەسەن