لێکۆڵینەوە

12:17 - 03/05/2021

عەلمانیەت لە پێچی مێژووی زانست دا ؛‌

کرۆکی چەمکی عەلمانیەت و بنەما بنچینەییەکانی ، بەرهەمی دۆزراوە زانستیەکان و زانا گەردونناس و بیرکاریزانەکان بو،  بەڵام زیاتر بەناوی بیرمەندە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانەوە لکاوە ، کە ئەوەشیەکێکە لە زوڵمەکانی مێژوو
نیکۆلاس کۆپەرنیکۆس ( ۱٤۷۳ ـ ۱٥٤۳ز ) و وەرچەرخانێک لە مێژووی زانستدا ؛


مرۆڤ ، نەی توانیوە لێکدانەوەیەکی زانستی و لۆژیکی  سەبارەت بەگەردون و دیاردە ودەرکەوتە کۆمەڵایەتی و سروشتیەکان هەبێ ، بۆیە سەدان رێگاو دەرئەنجام و لێکدانەوە و شرۆڤەی کاری هەڵە و نالۆژیکی لێکەوتۆتەوە و هەندێکی بوەبەبەشێک لە کلتور یا لەنێو داب ونەریتە کۆمەڵایەتیەکاندا رەنگی داوەتەوە و پەیڕەوکراوە و نەوە دوای نەوە گواستراوەتەوە ، بۆنمونە دیارە سروشتیەکانی وەک : هەورە بروسکە ، لافاو ، مانگ گیران و خۆر گیران ... لە کۆندا بە هۆکاری توڕەیی ئالیهە و خوا لە خەڵک وەک بەڵایەک نیشانی خەڵکی ئەدات و تۆڵەیان لێ ئەکاتەوە ، لەنێو هەندێ تیرە و هۆزەکۆنەکانی مێژوودا زۆر جار جوانترین کچ لە نێو هۆزەکەدا وەک قوربانی فڕێدراوەتە ناو روبارو چۆمە هەڵچوەکان تاوەکو لە تۆڵە و توڕەیی خواکەیان پارێزراو بن وئارام بێتەوە ...لە ناوچەکەو نێو گەلانی موسڵمانیشدا هێشتا هەندێ لەو سروتە ئاینی و  نوێژی بەکۆمەڵ وتایبەت لەبەرامبەر دیاردە سروشتیەکانی وەک (مانگ گیران ، وشکە ساڵی )پەیڕەو ئەکرێ بێ ئاگا لەوەی کەئەم رووداو و  دیادە سرشتیانە دیاردەی ئاسایی و سروشتین و هیچ بکەر و هێزێکی ئیلاهی و ونی لە پشتەوە نیە و رودانیشیان پەیوەندی بە گۆڕانی کەش و هەوا و جوڵەی زەوی و ئەستێرەکانی تر و سوڕانەوەی زەویە بەدەوری خۆی و خۆردا ...
سەبارەت بە بیروڕا و سەرخانی فکری کۆمەڵگە کە رەنگدنەوەی پەیوەندی وجۆر و ئاست و هۆکارەکانی بەرهەمهێنانن ( ژێر خانی ئابوری کۆمەڵگە ) ن ، کە بەدرێژایی چەندین سەدە مرۆڤایەتی بەدەستی جیاوازی گەورەی چینایەتی و رەگەزیەوە چەوسێنراوەتەوە و رەنجی بۆ کەسنی تربوەو بێ بەش کراوە لە مافە سروشتیە ئاسیاییەکانیشی ، بۆ نمونە فەیلەسوفی گەورەییۆنانی ئەرستۆ تالیس (۳۸٤ ـ ۳۲۲ پێش زاین ) ژیاوە سەبارەت بە بون و پێگەی کۆیلە ئەڵێ ؛ (سیستمی کۆیلایەتی و لەو روانگەی کە کۆیلە لایەنێکی باشی هەیە  بەوەی توانای بەهێزی هەیە بۆ کار کردن . وەئەڵێ ؛ چارەنیە لەوەی کە دەستەیەک حاکم ودەستەیەکی تر محکوم بن ،چونکە هەمیشە ئەوانەی پێگەو مەنزەلەیان بەرزترە حوکمداری ئەکەن بەسەر ئەوانەی کە لەخوارەوەن و پێگەیان نزمە ،وەسروشت عادەتەن لەشێکی بەهێزی بە کۆیلە بەخشیوە بۆ کارکردن و ئەقڵێکی باش و فکرێکی کامڵیشی خستۆتە لەشی کەسە ئازادەکان بۆیە لەوە ئەوە دەردەکەوێت کە مرۆڤە ئازادە ئەقڵەکان ئامادەترن بۆ ئەوەی حوکمداری بکەن وەک ئەوەی مێشک حوکمی لاشە ئەکات ) 
ئەرستۆ جگە لەوەی زانیاریەکی زۆری لەسەر سیاسەت و دەسەڵات هەبوە ، لە بواری بیرکاری و فەلەکناسیدا زانیاری زۆری بڵاوکردۆتەوە و کاریگەری زانیاریەکانی تاسەدەکانی ناوەراست رۆڵی گەورەی هەبوە لە نێوتەواوی دامودەزگا دینی و ناوەندەکانی پەروەردەو فێرکردن و زانکۆکاندابەجۆرێک کە زۆربەی زانا لاهوتیە کاپۆلۆکیەکان لە ناوبانگترینیان (تۆما ئەکوینی۱۲۲٤ ز ـ ۱۲۷٤زاینی ) بیروراکانی ئەرستۆی لەگەڵ بابەتە فێرکاریەکانی لاهوتیەتیەکخست (دمجو) ووە ئەو بیوڕا فەلەکیەی ئەرستۆ کەئەڵێ " زەوی جێگیر ووەستاوە و گەردون بەدەوریدا دەسوڕێتەوە " بوە عەقیدەی کاپولیکی وتەبەنی ئەو بیروڕایانەیان کرد  وپێشتریش  کۆمەڵێ لە لاهوتیە کۆنەکان بڕواو پا بەندی خۆیان بە بۆچونەکەی ئەرستۆسەبارەت بە زەوی چەقی گەردونە و هەمو کەون بەدەوری زەیدا ئەسورێتەوە ، دەربڕی بوو چونکە زیاد لە پێویست چەند ئایەتێکیان لەوبارەوە شیکردبۆوە لە کتێبی پیرۆزی زەبوری داود پێغەمەر وەیەکێکیان ئەو ئایەتەیە کە ئەڵێ ( ان اللە هو المۆسس اڵارچ علی قواعدها فلا تتزعزع الی الدهر و اڵابد "
بەم شێوەیە بیروڕا فەلەکیەکانی ئەرستۆ شانبەشانی ئەوزەمینە سازیە عقائدیە لاهوتیە و دواتریش ئەو پشتگیریە گەرمە وگرنگەی کە ئاینی کاپولیکی پێیدا و تەبنی کرد ، بوەیەکێ لە پایە گرنگەکانی بواری فێرکاری و تەواوی وڵاتانی ئەوروپا و سنوری ئیمپراتۆرەکانیشی گرتەوە و وەک تیۆری ئەرستۆ ناسرا کە پێی وابو زەوی چەقی گەردونە و ۷ حەوت ئەستێرەی ( عگارد ، زوهرە ، مەریخ ، مشتەری ، زوحەل ، خۆر و مانگ ) لە خولگەیەکی بازنەیدا بە خێراییەکی جێگیر بەدەوری زەویدا ئەسوڕێنەوە ) . دوای ئەرستۆ ،  ( کلودیۆس بگلیموس۸۷ ـ ۱٥٠ زاینی ) کە لە ئەسکەندەریەی میصر لەدایک بوە وهاوڵاتی رومانی بوە ،یەکێک بوە لە    فەلەکناسو بیرکاری زان وجوگرافی ناسی بەناوبانگی سەردەمەکەی خۆی و چەندین لێکۆڵینەوە و بەدواداچونی زانستی ئەنجام داوە و دەربارەی فەلەک لە ساڵی۱٤٠ ی زاینیدا هاوڕابوە لەگەڵ ئەرستۆ کەزەوی بە ناوەندیگەردون داناوە بەڵام ئەڵێ ئەستێرەکان بە شێوەی بازنەی بەدەوری زەویدا ناسوڕێنەوە بەڵکو هەمویان بەدەوری ناوەندێکی تایبەت بەخۆیاندا ئەسوڕێنەوە بەشێوەی هیلینجی (epicycle ) ولەهەمان کاتا سوڕانەوەکەی خۆی بەدەوری زەویدا بەردەوامە بەمەش زەوی ئەبێتە ناوەندی ناوەندەکان و جەختیشی لە خڕی ئەستێرەکان کردۆتەوە ، تیۆرەی  بگلیمۆس سەبارەت بە دانانی زەوی بە چەقی گەردون و نەجوڵانی ، هەر جەخت کردنەوە نەبو لە تیۆرەکەی ئەرستۆ  بەڵکو داننان و جەختکردنەوەش بو لە هەمو ئەو معتقداتە باو  و ئیلاهیانەی پێشتر کە زەوی بە ناوەندی گەردون و مرۆڤ وەک کائنێکی بیرکەرەوەی گەورە لەو ناوەندە دا وێنا ئەکات و هەمو  گەردون لەدەوری خولگەی  ئەو مەخلوقە کە مرۆڤە و شایستەی ئەو گرنگی پێدانەیە ئەسوڕێتەوە و بەمەش تیۆری بگلیمۆس هاوشێوەی تیۆرەکەی ئەرستۆ ،لەلایەن ئاینی کاپۆلیکی تەبنی کراو بۆ هیچ کەس وناوەندێک نەبو کە دژی ئەم بۆچونە بوەستێ و رەتی بکاتەوە .
بەڵگەی ئەرستۆ بۆ سەلماندنی ئەوەی کە زەوی چەقی گەردونە و ناجوڵێ بەلای ئەوەوە ئەگەر بەردێک بەرەو بەرزی ئاسمان هەڵبدرێ ئەبینین لە هەمان شوێنی هەڵدانەکەیدا ئەکەوێتەوە سەر زەوی ،خۆ ئەگەر زەوی بجوڵێیا بسوڕێتەوە ئەبێ بەردەکە لە شوێنێکی تر بکەوتایەتە سەر زەوی ،  
بگلیمۆسیش بۆ سەلماندنی راستی تیۆرەکەی لەو سەردەمەدا بەڵگەی ئەوەی خستەڕو  وتی زەوی ئەگەر لە رۆژێکدا بەدەوری خۆیدا بخولێتەوە پێویستە زەوی بەخێرایی۲٠٠٠ دوو هەزار  کیلۆ مەتر لە کاتژمێرێکدا  ببڕێت و ئەگەر زەوی بەو خێراییە بخولێتەوە ئەوا رەشەبا و بای لماوی و شەپۆلی بەهێزی ئاوی دەریاکان سەر رووی زەوی دادەپۆشێت کە لەواقیع دا ئەمانە هیچیان روویان نەداوەو بونیان نیە بۆیە زەوی ناجوڵێ و هەمو ئەستێرەو گەردون بەدەەری چەقی زەویدا ئەخولێتەوە .
هەڵەی بەڵگەی هەردوو تیۆرەکە ولێکدانەوەکانیان ئەوەیە کە بەرگە هەوایی و بەردەکەی ئەرستۆ وهەموو دەریاو روبارەکان سەرزەوی بەهەمان پێوەرییەکسان هەمویان بەیەکەوە ئەجوڵێنەوە وئەسوڕێنەوە ، 
وەیەکێ لەو هۆکارانەی کە کەنیسە پابەندبون و تەبنی تیۆرەکانی ئەرستۆ و بگلیموسیان کرد ئەگەرێتەوە بۆ هۆکاری نەفسی مرۆڤ ، چونکە خولانەوەی زەوی لای ئەوان مانای بێکەڵکی و  بێ ئەهەمێتی مرۆڤەکان ئەگەیەنێ لە گەردوندا ، بۆیە هەر هزر و بۆچونێکی تر و جیاواز لەمە دژوەستانی بیروڕاکانی کەنیسە کە رای وایە کە زەوی چەقی گەردونە و کەنیسەش چەقی زەویەو  لەمەشەوە کەنیسە ئەبێتە چەقی دنیا ،بۆیە بەجوڵانی زەوی هەمو ئەو بیروڕا و تەصەوراتانەی کەنیسە ئەبنە تۆزوبا .
مرۆڤ بەردەوام بەدوای حەقیقەتدا گەڕاوە و  هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدابوە  نهێنی و بابەتە شاراوە و نەزانراوەکانی سروشت و دەوروبەرەکەی بزانێ و شی بکاتەوە بۆیە ئەبینین کاروانی زانست و زانیاری و گەڕان و دۆزینەوە کان رۆژ دوای رۆژ  لە هەردوو بواری ستونی و ئاسۆیی زیاتر  بون . 

چاخی گریکی پێش لەدایک بونی مەسیح  وبەتایبەتی ٥ پێنج سەدەی
بەرلە زاین بە چاخی بێداربونەوە وگەرانەوە بوە بۆ خوێندبەوە ووردبونەوە لە دەقە کۆنەکان وداهێنراوەکانی گریک ،  دوای سەرهەڵدانی مەسیحیەت و بڵاوبونەوەی بیرورا ئاینیەکانی مەسیحی ململانێ و ناکۆکی ئاینی نوێ لەنێوان لایەنگرانی ئاینی مەسیحی نوێ و ئاینی کۆن ومعتقداتی دینی باو سەرهەڵدەدات و لەساڵی۳۳۷ی زاینی و کۆتایی سەدەی چوارەمیدا لەلایەن قسگنگینییەکەم و دەسەڵاتدارە رۆمانیە مەسیحیەکانەوە  بڕیار  لە فەرمی  بونی ئایینی مەسیحیەت ئەدرێت ،   بەڵام ئایینی مەسیحیش وەک تێکەڵەیەک لە هەڵگری ئاینی پێش خۆی گەلێ لە دەقە ئاینی و  شعاراتی ئاینی کۆنی میپرائی تیاجێکرابۆوە بەجۆرێک کە شتێکی نوێی وای تیانەخوێندرایەوە دەربارەی هاندان و پێشکەوتنە زانستیەکان و عەدالەت و چاکسازی سیاسی ،جگە لەوەی کە بانگەشەییەک خوای و رەتکرنەوەی پەرستنی ئەو فرە ئالیهە و فرە خواییەی راگەیاند و دواتریش بەهۆیکەنیسەوپیاوانی ئایینیەوە دەسەڵاتی خۆیان بەسەر هەمو دامودەزگا سیاسی و دینی و خوێندن وپەروەردە و دامەزراوە زانستیەکاندا گرت و پێیان وابو کڵێسە ئەو نێوەندەیە لە نێون خوا و مرۆڤدا ،واتە خوا راسپاردە ورێنماییەکانی لە رێگەی کڵێسەوە دەگاتە خوارەوە و عیبادەت وچاکەکانی مرۆڤ ورەفتارەکانی بەگشتی بەهۆی کڵێسەوە دەگات بەخوا ،وە دەیان وت ئەگەر کڵێسە لە خەڵک نەبورێ  ئەوا خواش لێی نابورێ و کارتی لێخوش بون ( صکوک الغفران )و چونە بەهەشتیان بە خەڵک ئەفرۆشت و سەروەت وسەرمایەیەکییەکجار زۆریان بۆخۆیان کۆکردبۆوە ، کاپۆلیکەکان پێیان وابو ئەم دنیا پیس و هیچە ،وەک زیندانێک وایە و زەوی تاراوگەیەکە و ئەبێت لەم دنیا دوور کەوینەوە و هەمیشە خەریکی عیبادەت بین ،کاپۆلیکەکان پێیان وابو ئادەم وحەوا کەلە بەهەشتابون چێژ تەنها چێژێکی روحی ونەفسی بوە ،بەڵام کاتێ ممارەسەی چێژی جەستەییان کرد خوا سزای دان و لە بەهەشت دەری کردن ،بۆیە مرۆڤ بۆئەوەی لە خوا نزیک بێت ئەبێ دوور بکەوێتەوە لە خۆشی و چێژی مادی و جەستەیی .
ئەو بارودۆخەو بیروباوەڕە باو و دەسەڵاتە پڕ قۆرخکاریەی کە نیسە و پیاوانی کەنیسەی کاپۆلیکی کۆمەڵگە و دەسەڵاتی مەلیک وتەواوی سیستمی حوکمڕانی و رەوتی زانین و زانست و بارودخی ئەوروپا و ئیتاڵیای بەتایبەتی لاواز و سست کردبو ، ڤاتیکان لەناو  دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی رۆمادا ببوە دەوڵەت و ناوەنێکی سەربەخۆ و بڕیاردەر بە جۆرێک کە مەترسی بنەرەتی لەسەر تەوای دەسەڵاتی ئیمپراتور دانابو  جگە لەوەی لەگەڵ رەوتی پێشکەوتن و دەرکەوتنی چینی ناوەراست و گەشەی بازرگانی و لاوازبونی دەرەبەگەکان و زۆر بونی بەرهەڵستکاری دژی بیروباوەری کاپۆلیکی و گەرموگوڕی کەشتی گەلی  بازرگانی ئیالیا ،پەیدابونی شاری گەورە  و  کۆچ لە لادێ بەرەو شار  و جیابونەوەی چینەکان لەشاریڤینیسیا نەدەهاتەوە کە زیاتر لە۱٦ هەزار کەس لەکارگەی پیشەسازی چنین و ٦شەش هەزار کەسی تر لە کارگەی دروستکردنی کەشتیدا کاریانکردوە کەپەیدابونی سەرمایەدار و کرێکاری هێنایە ئاراوە و شان بەشانی ئەوەش سەدەی پانزە و شانزەی زاینی بەسەدەی دەرکەوتن و دۆزینەوە و وەرچەرخان و ئاڵوگۆری گرنگ وگەورە دا ئەنرێت کە نەک هەر ئیتالیا و دەسەڵاتی پاپۆیی  و پیاوانی ئاینی مەسیحی گرتەوە بەڵکو کاریگەریەکانی تەواوی ئەورپا و دنیای گرتەوە کە گەورەترین و کاریگەرترینیان لەبواری فەلەک و ریفۆرمی ئاینی و تیۆری دەسەڵاتی رەهای ماکیاڤیلی .

بەدرێژی ماوەی زیاتر لە۱۷ سەدە تەواوی ئەوروپاو سەرزەمینی داگیرکراوی قەڵەمڕەوی هەردو ئیمپراتۆریەتی ئەغریقی و رۆمانی لەژێر دەسەڵات و هەژمونی بیروباوەری ئایینی کۆن و ئالیهە کان و ئاینی مەسیحی و تیۆری ئەرستۆ و بگلیمۆس دابو سەبارەت بە دانانی  زەوی بەناوەندی گەردون و ئەستێرەکان ومانگ وخۆر بەدەوریدا ئەخولێنەوە ، کە کەنیسە ئەم تیۆرەی تەبەنی کردبوو ،بەڵام دەرکەوتنی تیۆرێکی نوێ لەلایەن زانای بیرکاری و فەلەک ناس بەناوی (نیکۆلاس کۆپرنیکۆس۱٤۷۳ ـ ۱٥٤۳ زاینی )  سەبارەت بە گەردون نەک هەر سنوری فەلەک بەڵکو کایگەری تەواوی کردە سەر کایەی سیاسی و ئاینی فەلسەفە و رۆشنبیری مرۆڤایەتی بەگشتی ، کە تەواوی تیۆری فەلەکی ئەرستۆ وبگلیمۆسی لنگەوقوچ کردەوە و  عەرشی دەسەڵاتی ئاینی کاپۆلیکی وپیاوانی کەنیسەی هێنایە لەرزین و سەلماندی کە زەوی چەقی گەردون نیە بەڵکو خۆر چەقی گەردونە و زەوی بەدەوری خۆیدا ئەسوڕێتەوە و لەگەڵ ئەستێرەکانی تری کۆمەڵەی خۆر بەدەوری خۆردا ئەخولێنەوە ...
نیکۆلاس کۆپرنیکۆس بەردی بناغەی زانستێکی ئازاد و دور لە ئایدیۆلۆژیا و  بیروباوەڕە ئاینیەکان داڕشت و سەرکەوتنی تیۆرەکەی کە وتی زەوی بەدوری خۆیدا ئەسوڕێتەوە و وە بەدوەری خۆریشا ، گرنگی زۆر گەورەی هەبو نەک هەروەک بنچینەیەکی زانستی نوێ ، بەڵکو  بوە هۆی تێکشاندنی هەندێ بیروڕای باو و بڵاو کە ماوەیەکی زۆر دژی هەمو بیروبۆچونێکی تازە ئەوەستایەوە لەو بوارەدا  و هەروەها ئەو تیۆرە نەک هەر سنوری بواری فەلەک بەڵکو ئەنجامەزانستیەکانی کاریگەری گەورەی کردە سەر کایەکانی تر وەکو ئایین و سیاسەت وفەلسەفە و رۆشنبیری مرۆییانە بەگشتی ، لەلایەکی تریشەوە ئەم دۆزینەوە تازەیەی فەلەک بوە هۆکاری ئەوەی کە زانست و بیرکاری ببەستێتەوە بە ئەقڵانیەت و بگاتە ئەو باوەڕەی کە ئەقڵی تەواو ئەتوانێ حەقیقەت دەرخا لەگەڵ لێکۆڵینەوەی ئەزمونی ،کە دواتر و لەوەوە دەروازە و ئاسۆی پێشەکەوتن و بۆ پێشەوە چونی گەورەی تەکنەلۆژی سەرنج راکێش لە سەدەکانی۱۷ و۱۸ زاینی لێکەوتەوە و زانکۆکان و کەرتی پەروەردە وفێرکردن سەربەخۆ و ئازاد بون و لە ژێر دەستی کەنیسە و پیاوانی ئاینی دەرهێنران وئەو سەدەیەش بەدیاری کراوی بە شۆڕشی پیشەسازی ناوبانگی دەرکرد و ئەو سەدانە بەسەدەی ( سەردەمی ئەقڵیا سەردەمی رۆشنگەری ) ناوەزەند کران کەهەریەک لە زانا و فەلەک ناس و بیرکاریزان و فیزیناسەگەورە وبەناوبانگەکانی وەکو ( یۆهان کبلر  ۱٥۷۱ ـ ۱٦۳٠ ز )  وتیخۆ براهی ( ۱٥٤٦ ـ ۱٦٠۱ ز ) و گالیلۆ ( ۱٥٦٤ـ ۱٦٤۲ ز ) هەریەکەیان راستی و زانستی بونی تیوەرەکەی کۆپەرنیکۆسیان سەلماندو دەوڵەمەندتریان کردو یاسای تازە و بەڵگەی رونتر و کەموکورتەکەیان چارەسەرکرد ، دواتر زانای گەورەی بواری فیزیا ( نیوتن۱٦٤۳ ـ  ۱۷۲۷ ز ) 
یاسا بەناوبانگەکەی هێزی راکێشانی زەوی و ( راکێشان وپاڵنان ) ەویاسایانەی کە پەیوەندی بە سورانەوە و هاوسەنگی و جوڵە وخێرایی وکاروکاردنەوەوە هەیە لە دوتوێی چەندیاسایەکدا رێکخست وبڵاوکردەوە کە وەرچەرخانێکی گەورەی زانستی بەدوای خۆیا هێنا و بواری زانستی گەردونناسی و خۆر وەک چەقی گەردون و زەوی و خولانەوەی ئەستێرەکانی ترو هەمو تەنە ئاسمانیەکانی تری گەردونی لە جوڵە و خێرایی جێگیر و هاوسەنگیان لە کۆمەڵە و خولگە دیارکراوەکانی خۆیانا لەجوڵە و خولانوەی بەردەوم دان بە پێییاسای هێزی کێشکردن و دەرئەنجامە دۆزراوەکانی نیوتن.
ئەم ئەنجام ویاسا بەناوبانگانەی نیوتن  چەند شۆرشێکی زانست بو ئەوەندە و زیاتریش شۆرشێکی فکری و ئەقڵانی و کاریگەریەکی گەورەی لە سەر تەواوی دنیاو کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی دانا وئەو گۆرانکاریە پیاوانی کەنیسەی توشییەبڵەق بون و شڵەژانێکی گەورە کرد و هەستیان کردچیتر ناتوانن مصادەرەی ئەقڵی مرۆڤ بکەن بۆیە بەتوندی کەوتنە دژایەتی کردن و هێرشکردنە سەر ئەوزانایانەو بە بێ ئیمان ولە دین دەرچو ناویان بردن ، بەڵام دواتر پیرۆزی و هەیبەتی پیاوانی ئاینی لەبەردەم زانا و دۆزراوە زانستیەکاندا  کەوتە لەرزین .

یەکێ لەهۆکارەکانی تر کە بوە هۆی لاوازکردن و پەراوێز بونی زیاتری دەسەڵاتی کەنیسە و پیاوانی دینی و  پاپا جگە لەو دۆزینەوە زانستیەی کۆپەرنیکۆس و دۆزراوە زانستیەکانی تر بارودۆخی خراپ و مەترسی پارچە پارچە بونی ئیتالیا بو
لەسەر دەستی پاپا وبڵاوبونەوەی ئاژاوە و پاشاگەردانی کە تەوای ئیتالیای گرتبۆوە بۆیە ؛
ـ    ماکیاڤیلی (۱٤٦۹ ـ ۱٥۲۷ زاینی ) سیاسی ومیژوونوسی گەورەی ئیتالیا تیۆرێزە بۆ دەسەڵاتی رەهای پاشا ئەکات وهانی پاشا ئەدات کە دەسەڵاتی رەهای خۆی پیادە بکات و نەتەوەوخاکی ئیتالتا لە دەستتێوەردانی دەرەکی و پاشاگەردانیە رزگار بکات و دەسەڵاتی خۆی بسەپێنێ بەسەرکەنسەو دەرەبەگەکاندا کەهەریەکە لای خۆیەوە ئیمارەتێکی لەژێردەستابوە و پێویستی کردوە لەلایەن هێزێکەوە کە مەبەستی هێزی پاشابوە ئەو ناوچانەیەکبخات و یەک دەسەڵاتییەکگرتوی بەهێز کە ئەویش دەسەڵاتی رەهای پاشا بێ دەسەڵاتی خۆی بسەپێنێ  ، هەروەها بەلای ماکیاڤیلیەوە توندی تیژی بابەتێکە کە بابەتی باسکردنە و ئەڵێ مرڤ بێ توندوتیژی ناژی و توندوتیژی هەر هەبوە و ئەڵێ باتوندو تیژی هەبێ ، بەڵام توندوتیژیەکییاسایی کە مەبەستیەتی جیای بکاتەوە لە توندوتیژی نایاسایی ئەو پێی وایە ئەبێ توندتیژییاسایی هەبێ واتە توندو تیژی بەئامانجی زەبت و رەبت و توندوتیژیەک کە کاتی بێ و  دادپەروەرانەو هەموانیش بگرێتەوە ..
هەر لەبەر ئەو پاشخانە مەعنەوی و باردۆخە نالەبارەدا  خراپەدا بوە کە ئیتالتا تێی کەوتوە ماکیاڤیلی داوائەکات کە حاکمی مستبد هەبێ بۆئەوەییاسا دابنێ ،کەیاسایەک هەبێ هەمو  جێ بەجێی بکەن و ئەڵێ ؛ مرۆڤ کائینێکی خۆپەرستە وهیچ سنورێک نیە بۆ تێر بونی مرۆڤ ،  ئەگەرهێز نەبێتیاسا نابێت بۆیە پێویستە هێزێک هەبێ وڵات لەو پاشاگەردانیە رزگار بکات وئەگەر هێزێک و دەسەڵاتێک نەبێ گەورە بچوک دەخوات  هەر لەبەر خەمی نەتەوە ومەترسی بۆسەر ئیتالیاش بو کە وتی ؛ (الغایە تبرر الوسیلە ،  ستراتیجی رەوا  پاساودەری تاکتیکی نارەوایە ) .

ئەم تێورەی ماکاڤیلی رۆڵی گر نگی گێرا لە لاوازکردنی دەسەڵاتی کەنسە و دەرەبەگەکان وهاوشان بو لەگەڵ کۆی کارگەریە زانستی و فێرکاری و ئەو سەرەتاییەی کە زەمینەی بەرجەستە بونی نەتەوەیی بو لە ئیتالیا لە پەرەسەندنی بازرگانی و پیشەسازی ودەرکەتنی چینی بورژوا  هەرەکومارکس ئەڵێ ؛ ( ئەبێ زەمینەی مادی لەئارادابێ بۆ ئەوەی بیر بتوانێ کاری جوڵاندن ورێکخستن وگۆڕان ئەنجام بدات ).
ئاینی کاپۆلیکی جگە لەوەی لە سەر ئاستی دەرەوەی روبەڕوی هێرش و رەخنەو  بەرهەڵستکاریەکی توندی زانستی و بابەتی و واقیعی ببوەوە  بەتایبەتیش دوای تێکشانی تیۆرەی بگلیمۆس کە زەوی وەک چەقی گەردون وێناکرد بو  لەگەڵ فراوان بون و  زۆر بونی دەسەڵاتەکانی پاشا لەیەکخستن و سەپاندنی هێزی دەسەڵاتی خۆی کە پێگە و دەسەڵاتی کەنیسە و پاپای لاواز وکەنارگیر کردبو لە کاروباری حوکمداری و داموزراوە زانستی و فێرکاریە کاندا ،  هاوشانی ئەوە
چاکسازیەکانی (راهیب مارتن لۆسەر۱٤۸۳ ـ ۱٥٤٦ ز)  و جاردانی۹٥ لە نامە نوسراوەکانی لەساڵی۱٥۱۷ زاینیدا  کە هەموی دژی بۆچۆنە دینی و رەفتار و هەڵسوکەوتی کەنیسەو پیاوانی ئاینی کاپۆلیکی بو کە ئەو ئایینەی کرد بەدوو بەشەوە و  مەزهەبی پرۆتستانتی کە بە باڵی چاکسازی ئایینی مەسیحی و سنوردارکردنی دەسەڵاتی کەنیسە و پیاوانی لە ژیانی گشتی ناوەزەند کرا ،  ئەوەندەی تر رۆڵ و کاریگەری کەنیسەی کەمکردو رایگەیاند کە مرۆڤ پێویستی بەهیچ ناوەندێک نیە تالەگەڵ خوای خۆی پەیوەندی  ببەستێ و پیاوانی کەنیسە ناتوانن و مافی لێخوش بون یا پاکردنەوەی خەڵک و توانای بەخشین و پێدانی بەهەشتیان نیە بەخەڵک لە بەرامبەر بڕێک پارە و زۆر دژی ئەوە بو کە ( صکوک الغفران ) بفرۆشرێ لە لایەن پیاوانی کەنیسەوە و رەتی کردەوە کە کەنیسە نوێنەری خوا بێت لەسەر زەوی و مرۆڤی هاندا بۆ کارکردن و ئازادی و دروستکردنیبەهەشتی راستەقینەی خۆی لەسەر زەوی ، هەروەها کتێبی پیرۆز ( ئینجیل ) کە بەزمانی لاتینی نوسرابو و تەنها پیاوانی ئایینی و دەسڵاتداران و خانەدانەکان و توێژی نوبەلا ئەیان توانی بیخوێننەوە و تێی بگەن ، وەریگێڕایە سەر زمانی ئەڵمانی و کەئەمە بوە هۆکاری بوژانەوەی نەتەوەیی و هەستی نەتەوەیی ،لاواز بونی ئاینی مەسیحی بوە هۆی لاواز بونی زمانی لاتینی و سەرەتای سەرهەڵدنی گرنگی زمانی نەتەوەیی و دواتر جوڵانەوە نەتەوایەتیەکان و دروست بونی دەڵەتی نەتەوەیی لێ کەوتەوە

دین کەهاتە ناو رەهەندی سیاسەت و دەسەڵاتەوە لە مانا راستەقینەکەی خۆی لە ئاسمانی بونی خۆی دوور ئەکەوێتەوە چونکە هەر مەزهەبەو بەپێی بەرژەوەندی خۆی دەدوێ و ئەڵێ حەقیقەت لای منە !
جیابونەوەی مەزهەبی پرۆتستانتی وەک باڵێکی رەخنەیی فرە رەهەندی چاکسازی لە ئاینی دایک (مەسیحی کاپۆلیکی ) ، ململانێ و ناکۆکی توندی مەزهەبگەریی لەگەڵ خۆیا هێناو رۆژدوای رۆژ فراوانتر ئەبو تاوای لێهات سەراپای ئەوروپا و وڵاتانی ئەسکەندەنافی گرتەوە و لەئەنجامدا لەساڵی۱٦۱۸ز  شەڕی مەزهەبی لە نێوان (لایەنگرانی هەردوو مەزهەبدا) ئەوروپای خستە شەڕێکی خوێناوی وماڵوێرانکەرەوەکە لە مێژوودا بەشەڕی (۳٠) سی ساڵەی مەزهەبی نێوان کاپۆلیک و پرۆتستانتەکان ناسراوە و لەساڵی۱۹٤۸ ز بەپێی رێککەوتنامەی ویستڤالیا کۆتایی پێهات . 

هەرچەندە ئەم شەرە زیانێکی گەورەی مرۆیی و مادیی بەئەوروپا گەیاندن و رەوتی پێشکەوتن و شارستانی دواخست و ئاڵۆزی و پەشێوی بڵاوکردبۆوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەندەکانی رێککەوتنامەی وستڤالیای ساڵی۱٦٤۸ز ئەم خاڵە گرنگانەی لێکەوتەوە کە کاریگەری زۆری لەسەر کۆی پرۆسەیسیاسی و دەسەڵات و دەوڵەت و پەیوەندیە سیاسی و هەروەها فاکتەرێکی گرنگ بو لە دارشتنی سیاسەت و دەرخستنی دەوڵەت وەک تاکە بکەرییاسایی و بریار دەر و چالاک لە پەیوەندیە سیاسیە نێو دەوڵەتیەکان و پەراوێزخستنی دامەزراوە دینی و پیاوانی دینی لەو نێوەندە گرنگە دپلۆماسی و سیاسی و پەیوەندیە نێودەوڵەتیانەدا کە جەختی تەنها لەسەر رۆڵ و پێگەی دەوڵەت و حوکمداری دەسەڵات ئەکردەوە لە رێکخستنی پەیوەندی نێوان خەڵک و خەڵک لەلایەک و خەڵک و دەسەڵات لەلایەکەی ترەوە . هەروەها ئەو رێککەوتنە بوە هۆی ئەوەی زۆرێک لە تاکەکانی کۆمەڵگە بەرەو خوێندن وفێربونی زانست وزانیاری و فەلسەفە بچن و کۆتایی بە قۆرخکاری لاهوتیەت هێنا و ئازادی و سەربەخۆیی لە پرۆسەی خوێندن و لەوێشەوە بۆ ئازادی بیر لەتەواوی ئەوروپادا بڵاوبۆوە ،   ئەگەر پێشر پەیوەندی سیاسی و دینی تەنها لەنێوان خێزانە دەسەڵاتدار و پیاوانی ئایینیدا بوبێت دوای ئەو رێککەوتنە ئەو پەیوەندیە رێکار و ئاستێکی دیپلۆماسی و نێودەوڵەتی وەرگرت و روخسار و مۆرکێکی شارستانی و دامەزراوەیی دور لە دەسەڵاتی دینی و دەستێوەردانی دینی بەخۆیەوە بینی و کەنیسە لەوبوارەشدا پەراوێزخرا وپێگەیەکی گرنگی لەدەستدا ،جگە لەوەش بەندەکانی رێککەوتنەکە بوە هۆکاری ئاشکرابونی کۆمەڵێ داواکاری و وتە و بۆچونی خورافی و ساختەکاری و پڕدرۆ و دەلەسە ، کە پاشاکان چیتر ئامادەنەبون گوێیان لێ بگرن و  بەگرنگیان دابنێن بەڵکو بە پێچەوانەوە پاشاکان لەگەڵ پرۆسەی سیاسی و پتەوکردنی دەسەڵات و بنەماکانی سیاسەتی نوێ و گرنگی بیری نوێ و بەگەر خستنی ئەقڵ و زانست وزانیایدا بون لە هەمو بوارەکانی ژیاندا ، بەمەش کرانەوەو ئازادی زیاتر و بوە هۆی جوڵاندنی فکر و ئەقڵی مرۆڤ و هاندانی پرنسیپی گفتوگۆ و موناقەشە لە پێناو گەیشتن بە راستیەکان لە هەر شێوەیەکدا بێ ، هەروەها جەختلەوە کردەوە کە بەرژەوەندی گەل لەسەروی بەرژەوەندی هەموان و  پیاوانی ئایینیشەوەیەو ئەبێ بیرو باوەڕەکان لەوەیا چڕ بکرێنەوە بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێک کە مافەکانی هەموان لە خۆ بگرێت و جێگەی هەموان ببێتەوە ...

دۆزراوە زانستیەکان و هەوڵە بەردەوام و سەرکەوتوەکانی زانا و گەردونناس و بیرکارزانەکان و بەتایبەتیش دۆزراوە زانستیە تازەکەی کۆپەرنیکۆس لەساڵی۱٥٤۳ی زاینی  کە کۆتایی بە تیۆری فەلەکی بگلیمۆس و چەقی زەوی و کەنیسە وەک چەقی دنیا هێنا و زەوی و مرۆڤی گەراندەوە بۆ پێگە وشوێنە بچوک و سروشتیەکەی ، کە ئەمە گورز و وەرچەرخانكی زانستی گەورە بو   درا لە تەواوی پێکهاتەی بەرجەستەبوی دوانەی دەسەڵاتی دینی و زەمەنی لەو سەردەمەدا و کەنیسە و دەسەڵاتی لاهوتی بنەمایەکی بنچینەیی تیۆری پشت ئەستور بە شعارات و معتقداتی دینی لەدەستدا و بێ چارە و  دەستەوەستان مانەوە و  بانگەشەو داوا لۆژیکی و چاکسازیەکانی مارتن لۆسەر و راگەیاندنی۹٥ نامە نوسراوەکانی کە هەموی رەخنە و سەرنجی قوڵ بون لە ئاینی کاپۆلیکی لەساڵی۱٥۱۷ زاینی دا ئەوەندی تر کەنیسە وپیاوانی ئاینی کاپۆلیکی توشی دارمان و شێوان و شڵەژان کردبۆوە ، کەلەلایەک روڵ و پێگەی کەنیسەی وەک نێوەندێک لە نێوان و خوا و باوەڕداراندا نەهێشت و داوای جیای ئاینی لەدەسەڵات ئەکرد و وتی ئەبێ وتەییەسوعی مەسیح کەئەڵێ ( دع مالقیصر لقیصر  و ماهو للە للە ) ئەبێ جێ بەجێ بکرێ و نابێ ئایین تێکەڵ بە سیاسەت و دەسەڵات بکرێ و ئەبێ مرۆڤ ئازاد بێ لە هەڵبژاردنی ئاین و خەڵک ئەبێ لەبەرخۆشەویستی وپیرۆزی و گەورەیی بۆ خوا ، خواپەرستی بکات نەک لەترس و سزای ئەو دنیا ، وە مرۆڤی هاندا کار بکات و ئەڵێ پێویستە مرۆڤ لەسەرزەوی بتوانێ بەهەشتی خۆی دروست بکات . کە ئەمانە هەموی بابەتگەلێکی گرنگ و  بونە بنەمایەکی پتەو لە جیاکردنەوەی دین لە سیاسەت و دورخستنەوەی پیاوانی ئاینی و کەنیسە لە دەسەڵات و تەواوی ژیانی گشتی . 

ـیەکێ لە پایە گرنگ ودیارەکانی تر کە دەسەڵاتی ئایینی لاواز و پەراوێزتر خست بڵاو بونەوەی کتێبەکەی ماکیاڤیلی بو کە دوای مردنی لەساڵی۱٥۳۲ ز  چاپ و بڵاوکرایەوە کە دەربارەی سیاسەت و بنەماکانی هێز و یەکگرتویی دەسەڵات و دەوڵەتی نەتەوەییە ، کە هانی دەسەڵات و پاشا ئەدات کە وڵات لە پاشاگەردانی و مەترسی پاچە پارچە بون بپارێزێ و کۆتایی بە دەستێوەردان و دەسەڵاتی کەنیسە و پاپا بهێنێت و دەوڵەتێکییەکگرتوی بەهێز پێک بهێنێ .. 
تەواوی ئەم دۆزینەوە زانستی و هەوڵی ریفۆرم لە ئایینی مەسیحی و تیورێزەی ماکیاڤیلی بۆ دەسەڵاتی رەهای پاشا  سێ کوچکەیەکی گەورە و گرنگ بو لە رووبەروبونەوە و  تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە تاریک و ناشارستانی و دواکەوتوەی کە تەواوی ئەوروپای گرتبۆوە و گیرۆدەی چەندین موعتەقەداتی لاهوتی کۆن و کۆت و پێوەندی ئاینی مەسیحی کردبو، کە  سەرجەمی ئەم هەوڵانە وەک پێداویستیەکی مێژوویی لە سەردەم و زەمان و زەمینی خۆیدا دەرکەوت و کاریگەریەکانی هەمو بوارەکانی وەکو کایەی سیاسی و ئابوری وکۆمەڵاتی و هونەر ورۆشنبیری و فەرهەنگی گرتەوە و بواری پشەسازی و  بازرگانی ناوخۆ و دەرەکی بوژانەوەو پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بڵاوبونەوەی بەکار هێنانی پارە بوە هۆی دەرکەوتنی چینێک لە بازرگانی دەوڵەمەند کە ئەمە بوە هۆی ئەوەی کە کۆتایی بهێنێت بەو بیرورا باوەی کە پێی وا بو زەوی تاکە سەرچاوەی سامانە ، ئەم ئاڵوگۆرە نوێیە بوە هۆی لەقاندنی پێگەی چینایەتی ئەو چینانەی کە خاوەندارێتی زەویە کشتوکاڵیەکان بون ئەوانیش چینی نوبەلا ودەرەبەگ و پیاوانی کەنیسەکان بون ، گەورەبونی شارەکان و گەشەکردنی بازرگانی و پەیدابونی کارگەی گەورە و فراوانبونی پیشەسازی رۆژ دوای رۆژ نفوز و دەسەڵاتی خاوەن زەوی و موڵکەکانی کەنسەی بەرەو بچوک بونەوە و کەمبونەوە ئەچوو بەتایبەتی دوای ئەوەی کە جوتیار وکۆیلەکانی زەوی رویان کردە شارەکان و ئازاد بون لە دەست کۆتوپێوەندی دەرەبەگی و لە کۆیلەوە بون بە کرێکار  و وردە وردە سیستمی ئابوری ـ کۆمەڵایەتی دەرەبەگی بەرەو پوکانەوە و کۆتایی رۆژەکانی خۆی دەرویشت ،لەبەر ئەوەی هەمو لاوازیەکی ئابوری ، لاوازیەکی فکری و عەقیدی بەدواوەیە  ، هەر بۆیە رۆڵ و پێگەی کۆمەڵایەتی وسیاس و فکری چینی دەرەبەگ ونوبەلا و پیاوانی ئاینی کە خاوەندارێتی زەوی کشتوکاڵی و وابەستەی ئابوری کشتوکاڵی بون بەرەو بێ هێزی و بێ کاریگەری و پوکانەوە ئەچو ، بەپێچەوانەوە گەشەی بازرگانی و پیشەسازی پێویستی بە سەقامگیری و ئاسایش و متمانە هەیە کە ئەمەش کاتێ بەدیدێت کە دەسەڵاتێکی سیاسییەکگرتوی بەهێز لە وڵاتدا بێتەئاراوە و سوپایەکی بەهێز دابمەزرێنێت و هەر ئەو توانای سەپاندن و سەندنی باج ودەرامەتی هەبێت ، بۆیە ئەبینین چینی بورژوای تازە دەرکەوتوی گەشەسەندو بەرژەوەندی و قازانجی هاوتەریب و هاوبەرژەوەندە لەگەڵ بەهێزکردنی دەسەڵاتی سیاسی پاشا و دروست بونی دەوڵەتێکی بەهێزی سەربەخۆ وخاوەن دەستور و سەروەری و دەسەڵاتی رەها بێت ، بۆیە چینی بورژوا بەتوندی پشتگیری و پشتیوانی پاشایان کرد و رۆڵی گەورەیان گێرا لە بەهێزکردن و یەکگرتنی دەسەڵاتی سیاسی و  کۆکرنەوەی لە دەستی پاشادا ،کە ئەم هەنگاوەش کۆتایییەکجارەکی بەسیستمیدەرەبەگی و دەستتێوەردانی کەنیسە و پیاوانی ئاینی لە کاروباری سیاسی هێناو قۆناغێکی نوێی سیاسی ئابوری کۆمەڵاتی بەدەرکەوتن و سەرهەڵدانی چەندین دەوڵەتی نەتەوەیی تازە وەک سەرەتا و دەستپێکێک بۆ ژیانێکی نوێی دوور لە دەسەڵاتی دینی و کەنیسە وپیاوانی ئاینی و نوبەلا مشەخۆرەکان لەتەواوی ئەوروپا رەنگی دایەوەو بناغە وپایەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ژیانەی ئازادانە و ئازادکردنی بیر و ئەقڵ لە کۆت ومەرجە تاقەتپروکێنەکانی سیستمی کۆن و دەقە ئایینیە کۆنەکان و هەژمونی کۆیلە کردن و توانەوەی ئیرادەی مرۆڤ وونبونی ئەقڵ ، کۆمەڵگە و شارستانی و سەرزەمینی مرۆڤایەتی لە تونێلی تاریک ورەشی چاخەکانی ناوەڕاست قوتار کرد و رۆژگارو زەمینەیەکی لە باری بۆ بوژانەوە و پێشخستن وبۆ پێشەوە چون و سەرلەنوێ بونیاتنانەوە رەخساند و ، بوە هۆکارێکی گرنگ لە برەودان بەچەمکی ئازادیەمەدەنیەکان و مافە سروشتیەکان و چەمکی سەربەستی کە بو بە گەشەپێدانی شارستانیەت وبیرۆکەی تازەگەری و نوێبونەوە ، بەتایبەتی سەربەستی و ئازادی ببونەیەکێ لەکارە فکریە گەورەو گرنگەکان کە ئەوروپا گیرۆدەو وابەستەی بیرکردنەوە کردبو ،لەو کاتەیا هەروەکو هەردوو نوسەری گەورە و دیاری ئەو کاتە ( ڤۆڵتێر۱٦۹٤ـ ۱۷۷۸  و  رۆسۆ۱۷۱۲ ـ ۱۷۷۸ زاینی ) کتێبیان لەسەر ئەم بابەتە بڵاوکردەوە و کاریگەری گەورەی لەسەر رەوشی سیاسی و دەسەڵاتی سیاسی لەئەوروپا بەگشتی و شۆرشی فەرەنسای ساڵی۱۷۸۹ زاینی هەبو ، کەکاریگەریەکەی نەک هەر ئەوروپا بەڵکو تەواوی دنیا گرتەوەو دواتریش بوە هۆیسەرهەڵدانی شۆرشی ساڵی۱۸٤۸ ئەڵمانیا .

هەمو ئەو راپەرین و خۆپیشاندان و فشارانەی کەتەواوی ئەروپاو تەنانەت کێشوەری ئاسیاو ئەفریقیاو ئەمەریکاشی گرتەوە، کە بەدوای خۆیا زنجیرەیەک چاکسازی و راستکردنەوە دەستوری و ئیداری و یاساییانەی تایبەت بەپەرلەمان و مافی هاوڵاتیان لە دەنگدان و پێداچونەوە بۆ فراوانکردنی بازنە و سنوری دەنگداران و کاڵکردنەوە و لابردنی رێگری و لەمپەرەکانی وەک رەگەزی و عرقی و کۆمەڵایەتی بەردەم بەشداری سیاسی و مافی خۆهەڵبژاردن ودە نگدانی گرتەوە و لە دەرەئەنجامدا سەرهەڵدانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگ مەدەنی و  مافی هاوڵاتی بون و دەوڵەتی هاوڵاتیو جیاکردنەوەی ئایین لە کاروباری گشتی و سیاسی دا  سیمای ئەوروپای تازەی زیاتر دەرخست و بەهۆی سیستمی دیموکراسی و رەهەندە گشتی و شارستانیەت و بەها و پڕ مانا و مرۆییەکەی فۆرمی عەلمانیەت ئەوروپا و سەدان وڵاتی تر لە کێشوەرە جیاوازەکانەوە ئەم سیستمە سیاسی وفەلسەفی و کۆمەڵایەتیە تازەیان هەڵبژاردن لە پێناو سەقامگیری سیاسی ژیانی پێکەوەیی و ئاشتی و ئازادی بیر و دەربڕینی رای ئازاد و پاراستنی مرۆڤ و کەرامەتی ، کە  دەوڵەت لەدووریەکییەکسان و بێ لایەنەوە ئەوەستێ لەبەرامبەر ئاین و ئاینزاکان و سەرجەم توێژ و پێکهاتە نەتەوەییو کەمەنەتەوەییەکانی تر و ، دەوڵەت تەنها رۆڵی رێکخستن و سەرپەرشتی و پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان ونوێنەرایەتی سەروەری ئەکات و ناچێتە ناو کاروباری تایبەتی و ژیانی کەسێتی هاوڵاتیانەوە ، کە هەنگاوە سەرەتاکانی  چەمکی دنیاگەری (عەلمانیەت ) بۆ دارشتنی زانستێک  ئەگەرێتەوە کەلەساڵی۱٥٤۳ز لەلایەن (نیکۆلای کۆپەرنیکۆس و   زانا و فەلەکناس و فیزیا وبیرکاریزانەکانی تری
وەکیۆهان کبلر و تیخۆ براهی وگالیلۆ و نیوتن  )  ەوە دارێژرا و گەشەی پێدراو  چوە ناو ژیانی پراکتیکی خەڵکەوە ، جونکە زانستێک بو خاڵی بو لە ئایدۆلۆژی و عقائیدی دینی و ، دنیای ژێردەستی و تاریکی و ونبون و سڕبونی ئەقڵی ژێرەوژوور کرد و مەشخەڵی دنیا بینیەکی تازەو دوارۆژێکی نوێی هەڵکردو بانگەشەی سەردەم و هاوچەرخانە بو بۆ نوێنەریەتی داهاتو و بەدیهێنانی هیواو  و رەفاهیەت و کۆتایی هێنان بە هەژمون و بیروباوەرە کۆنەپەرستی و دواکەوتەکان کە هەڵگرانی نوێنەریەتی چاخە تاریکەکان رابردو ئەکەن ، هەر لەم روانگەیەوە و لە ژێر کاریگەری فەلسەفەی  سیاسی و دنیاگەری هاوچەرخانە ، دەوڵەت لە بکەرێکی لایەنگیر و  زاڵ و  تاکڕەو ئەکات بە بکەرێکی بێ لایەن و ئەرکی رێکخستن و پاراستنی خەڵک ئەبێ نەک پاراستنی ئایین و بیروباوەرێکی دیاریکراو ، لە دەوڵەتی عەلمانیدا جیا لە دەوڵەتی پێش خۆی رۆڵ و بواری رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و  گروپ و دەزگاودامەزراوە پیشەییەکان بونێکی راستەقینە و سەربەخۆیان هەیە و پردی گەیاندن و پێکەوەبەستنی  خەڵک و دەوڵەتە ، ئەو ماوەیا بوارە پڕ ئەکەنە و کاری تیائەکەن کە ئامانج و داوا و مافەکانی توێژو چین و پیشەکان لە شێوە شارستانیو هاوچەرخیانەی خۆیدا بەرز ئەکاتەوە و گوێی لێ ئەگیرێت ودابین ئەکرێت نەک بەپێچەوانەوە کەوەک لە سیستمە کۆن و گشگیرو داخراوەکاندا بەی ئەکرێت کە ماوە و بواری کاری رێکخراوەیی و کۆمەڵگەی مەدەنی هیچ ماناو بونێکی راستەقینەی نیە و ئەمەش ناسەقامگیری و شەڕ و ئاژاوە و پێکادانی توندی نێوخۆی لێ کەوتۆتەوە ، بۆیە ئەرکە گرنگەکەی فەلسەفەی هاوچەرخ و سەردەمیانە و سیستمی سیاسی و دیموکراسی ئەوەیە کە مافی تاکەکان و پاراستن و دابین کردنی هەلی کار بۆ هەموان و یەکسانییاسایی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و دابین کردنی ئازادە مەدەنی و سیاسیەکان ، بێ لە بەچاو گرتنی پێگەی کۆمەڵایەتی و دینی و مەزهەبی ورەگەزی و نەژادی ،  کە ئەمە کرۆکی فەلسەفەی مرۆیی و روحی پێکەوەژین و تەبایی کۆمەڵایەتی و بەها و شکۆمەندی مرۆڤایەتیە ، کە خاڵیە لە دەمارگیری ئاینی و مەزهەبی وئایدیۆلۆژی و  نەژادی فۆرمێکە لە هەموان و بۆ هەموان ، جیا لەوەی کێ و چ دنیا بینی و چ دەوڵەت و ئایینێک لەپشتیەوەیەتی و پشتگیری دەکات ، ئەبێ بە شوناسێکی گشتی لە پێناو ئامانجێکی گشتی کە ئەویش سەرەتا و کۆتایی هەر مرۆڤە .


نوسینی: عەلی حەمە

سەرچاوەکان ؛
ــــــــــــــــــــ
۱ـ  المدخل فی علم السیاسە ؛ د. محمود خیری عیسی و  د. بطرس بطرس غالی ، الطبعە الثانیە عشر ۱۹۹۱، الناشر ؛ مکتبە اڵانجلو المصریە ـ القاهرە
۲ـ الفکر السیاسی الغربی ؛ د. علی عبدالمعطی محمد ، ۱۹۸۸ دار المعرفە الجامعیە  اسکندریە .
۳ـ النثم السیاسیە و القانون الدستوری ؛ د. ابراهیم عبدالعزیز شیحا ، الناشر : المعارف بالاسکندریە ۲٠٠٠ .
٤ـ مدخل الی علم السیاسە ؛ د. عصام سلیمان ، الطبعە الثانیە ، دار النظال بیروت ، ۱۹۸۹
٥ـ د . ریاظ الصیداوی ؛ مدیر مرکز العربی للدراسات السیاسیە و الاجتماعیە فی جنیف ، حدیث مع بی بی سی عربی
٦ـ شمخی جبر ؛ مقالە madarik ,org
۷ـ حسن إسمیک ؛ مقالە  بعنوان ؛ متیینتهی الصراع الدینی eltawil.org ,  2011 .
۸ـ مفهوم العلمانیە ؛ mawdoo3.com