11:09 - 14/01/2019
به‌رهه‌م ساڵح قاچێكى له كۆشكى سه‌لامه و قاچێكى له ناو ململانێكانى یه‌كێتى
ره‌نگه به‌رهه‌م ساڵح نه‌یه‌وێت چوونه كۆشكى سه‌لام دوایین چیرۆكى گه‌ڕانه‌وه گه‌وره‌كه‌ى بێت بۆ ناو یه‌كێتى، ئێستا ئه‌و پیاوه له چه‌ند جه‌مسه‌رێكه‌وه مانۆڕى جیاوازى له‌ناو یه‌كێتى ده‌ستپێكردووه بۆئه‌وه‌ى له هاوكێشه نوێیه‌كانى حزبه‌كه‌ى بێ رۆڵ نه‌بێت و ئه‌و هۆكارانه‌ش له‌ناوبه‌رێت كه پێشتر بۆ ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى پاڵینا.
به‌رهه‌م ساڵح سێ مانگه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو یه‌كێتى، له‌و سێ مانگه‌دا چه‌ند رۆژێكى كه‌م له سلێمانى بووه له كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى كۆماره‌وه له ناوچه‌ى جادریه‌ى به‌غدا چاوێكى هه‌ر له‌سلێمانى و له‌سه‌ر ناوخۆى یه‌كێتییه، نایه‌وێت جارێكى دیكه له‌ناو یه‌كێتى بكه‌وێته دڕك و داڵ و به‌ته‌نها بمێنێته‌وه بۆیه ئێستا له‌ناو هاوكێشه ئاڵۆزه‌كانى حزبه‌كه‌ى ئاڕاسته‌یه‌كى ته‌واو جیاوازى هه‌یه له هه‌نگاوه‌كانى پێشتری، خۆى له‌سه‌ر خه‌ت و باڵێكى دیاریكراو ساغ ناكاته‌وه به‌ڵام نزیكتر له ماڵى تاڵه‌بانى خۆى پیشان ئه‌دات.
به‌رهه‌م ساڵح پیاوى گریمانه‌كانه، یه‌كێك له‌و سیاسییانه‌یه به ده‌گمه‌ن خۆى له‌سه‌ر هێڵێكى دیار ساغ ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ى ده‌یڵێت زۆرجار ئه‌وه نییه له‌دڵى خۆیدا هه‌ڵیگرتووه، چه‌ند گریمانه‌یه‌ك له ده‌ورى خۆى ریزده‌كات و كامیان ئه‌گه‌رى روودانى نزیكتربێت كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، لە چۆنێتی بوونى به‌سه‌رۆك كۆمار به ته‌واوى په‌یڕه‌وى ئه‌و شێوازه‌ى كرد تا به‌ته‌واوى كاندیدبوونى یه‌كلانه‌بووه‌وه‌و وه‌ك تاكه كاندیدى یه‌كێتى په‌سه‌ندنه‌كرا بۆ سه‌رۆك كۆمار، ماڵئاوایى له هاودیده‌كانى نه‌كرد ته‌نانه‌ت تا دوو رۆژ پێشتریش دڵنیایى دابوو كه ئه‌وه‌ى رووده‌دات رێككه‌وتنه‌و گه‌ڕانه‌وه نییه.
هه‌رچه‌نده له رواڵه‌تدا ئێستا واده‌رده‌كه‌وێت كه‌متر ده‌ستى له‌ناوخۆى یه‌كێتییه‌و زیاتر په‌یوه‌ستە به ئه‌ركه‌كانى خۆى له به‌غدا، به‌ڵام ئه‌و له‌چه‌قى ململانێكاندایه جیاواز له‌و شێوازه ته‌قلیدییه‌ى پێشتر جێبه‌جێیده‌كرد له ململانێكاندا، ئێستا له‌سه‌ر خه‌تى خۆڵه‌مێشى یارى ده‌كات و لاى باڵه جیاوازه‌كانیش خۆى وه‌ك نێوه‌ندگیر، بێلایه‌ن و دۆست ده‌خاته‌پێش چاو.
له كێ نزیكتره؟
له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند جوڵه‌یه‌كى كردووه له‌نێوان جه‌مسه‌ره ناكۆكه‌كانى یه‌كێتى، جارێك له‌رێگه‌ى پرۆژه‌یه‌كه‌وه‌و جارێكى دیكه‌ش له‌رێگه‌ى سه‌ردان و نێوه‌ندگیرییه‌وه، دواى ساڵانێكى درێژ له‌ناو كێشه‌و ململانێكانى یه‌كێتى، هاوكێشه نوێیه‌كان ئه‌ویان بۆ نێوه‌ندگیر گۆڕیوه، به‌ڵام له‌چه‌ند هێڵێك نزیكتره‌و ئاماژه‌كان به‌ره‌وئه‌وه‌ن لێكتێگه‌یشتنى هه‌بێت، ئەوەی پێشتر لەگەڵ دۆستەکانیشی دەستی نەدەکەوت ئێستا لەگەڵ کۆنە نایارەکانی ئاسانتر بەدەستی دێنێت.
قۆناغى نوێى ئه‌و زیاتر نزیكییه له لاهور شێخ جه‌نگى، ئاراس جه‌نگیش به ته‌نیشتیه‌وه له‌به‌غدا زیاتر سه‌رۆك كۆمارى له براكه‌ى نزیككردووه‌ته‌وه، ره‌نگه به‌رهه‌م ساڵح به وردى ئاگادارى په‌یوه‌ندى هه‌ستیارى بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى بێت، بۆیه له یارییه‌كه‌یدا به‌ته‌واوى حساباتى ئه‌وه‌ى كردووه، ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر نرخێك بێت دڵى ئه‌و دوو گه‌نجه‌ى یه‌كێتى رابگرێت كه ماوه‌یه‌كى زۆر نابێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به‌ریه‌ككه‌وتووه، بۆیه نزیكییه‌كى تایبه‌تیشى له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى هه‌یه.
هه‌روه‌ها به‌رهه‌م ساڵح چه‌ند ئه‌ندامێكى سه‌ركرادیه‌تى یه‌كێتى به ده‌ورى خۆیدا هێشتووه‌ته‌و له به‌غدا رۆڵى به كوڕه‌كانى داون و له دامه‌زراوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ئه‌ركى جۆراوجۆرى پێداون، به‌وه‌ش نزیكایه‌تییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌وان پاراستووه.
چیتر هێلكه‌كان ته‌نها له‌سه‌به‌ته‌ى كۆسره‌ت ره‌سوڵ نین
سه‌رۆك كۆمار پشووه‌كانى سه‌رى ساڵى له سلێمانى و مێرگه‌پان به‌ده‌م باس و خواسى كێشه‌كانى حزبه‌كه‌یه‌وه به‌سه‌ربرد، له‌و ماوه‌دا په‌یامێكى ته‌واو جیاوازى دا به‌گوێى كۆسره‌ت ره‌سوڵدا، كاتێك سه‌ردانیكردوو پێى راگه‌یاند ئه‌و له‌كێشه‌كانى یه‌كێتى بێلایه‌ن ده‌بێت و ده‌یه‌وێت نێوه‌ندگیرى بكات، بۆیه داواى له كۆسره‌ت ره‌سوڵكردبوو بگه‌ڕێته‌وه نێوكۆبوونه‌وه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسى.
ئه‌و په‌یامه‌ى به‌رهه‌م ساڵح بۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ په‌یامێك بوو به تامى جیابوونه‌وه له باڵه كۆنه‌كه‌ى، چونكه پێشتر له هه‌موو جموجوڵه‌كانیان له‌ناو یه‌كێتى هه‌ردوو جێگر پێكه‌وه هه‌نگاویان ده‌ناو به‌یه‌ك باڵ و له‌سه‌ر خه‌تى یه‌ك هه‌ژمار ده‌كران، كاتێك به‌رهه‌م ساڵح راسته‌وخۆ به كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌ڵێت، ئه‌و بێلایه‌ن ده‌بێت واته چیدیكه له‌به‌ره‌ى کۆسرەت رەسوڵ نه‌ماوه‌و رێگاى سه‌ربه‌خۆى هه‌یه، له‌كاتێكدا كۆسره‌ت ره‌سوڵ خۆى به ئه‌ندازیارى گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتى و بوونى به سه‌رۆك كۆمار ده‌زانێت.
ره‌نگه ئه‌و بێئومێدییه‌ى به‌رهه‌م ساڵح دواى له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ناوه‌ندى بڕیار بۆى دروستبوو هۆكارى ئه‌وه‌بێت جارێكى دیكه هه‌موو هێلكه‌كانى به ته‌نها نه‌خاته سه‌به‌ته‌ى كۆسره‌ت ره‌سوڵه‌وه، دروستكردنى ناوه‌ندى بڕیار گه‌وره‌ترین هه‌وڵ بوو كه هه‌ردوو جێگره‌كه‌ى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى و ژماره‌یه‌كى زۆر له ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى له ئه‌یلولى ٢٠١٦ دروستیانكرد بۆ سه‌پاندنى هه‌ژمونى خۆیان له‌ناو یه‌كێتى، به‌ڵام ئه‌و ناوه‌نده زوو توایه‌وه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ى چوونه ده‌ره‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح بوو له یه‌كێتى و دۆسته‌كانیشى په‌رته‌وازه‌بوون و كه‌وتنه دۆخێكى سه‌خته‌وه.
ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى جموجوڵى پێداوه
جیاواز له قۆناغه‌كانى پێشوو چه‌ند فاكته‌رێك له‌ناویه‌كێتى ئومێدى بۆ به‌رهه‌م ساڵح گێڕایه‌وه‌و هێنایه‌وه ناو یارییه‌كان، گرنگترینیان كه‌مبوونه‌وه‌ى دەرکەوتنی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و كزبوونى ده‌نگى مه‌لابه‌ختیاره، له‌وانه‌ش گرنگتر تۆخبوونه‌وه‌ى ناكۆكى هه‌ردوو جه‌مسه‌رى ماڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ و ماڵى تاڵه‌بانییه، كه زه‌مینه‌ى ئه‌وه‌ى بۆ سه‌رۆك كۆمار ره‌خساندووه له‌و نێوانه ببێته چه‌تر و لایه‌نه ناكۆكه‌كان رووى تێبكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ گه‌نجه‌كانى یه‌كێتى باشە.
به‌رهه‌م ساڵح ده‌یه‌وێت بۆشاییه‌كانى پێشتر بگرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌زمونى ناوه‌ندى بڕیار جارێكى دیكه دووباره نه‌بێته‌وه، ئێستا خۆى شلیله‌ى هاوكێشه ئاڵۆزه‌كه ده‌چنێت، به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر به‌رهه‌م ساڵح پرۆژه‌یه‌كى داوه به حزبه‌كه‌ى پرۆژه‌كه‌ش له مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى په‌سه‌ندكراوه، په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌كه ده‌رفه‌تى ته‌واوكردنى یارییه‌كه‌ى پێده‌دات ئه‌گه‌ر ریسه‌كه‌ى لێنه‌كرێته‌وه به خورى چونكه مه‌لابه‌ختیاریش په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌كه‌ى كردووه به مه‌رجى گه‌ڕانه‌وه.
ناوه‌رۆكى پڕۆژه‌كه‌ى به‌رهه‌م ساڵح بریتییه له رێكخستنى په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ پارتى و گۆڕان و هه‌روه‌ها رێكخستنه‌وه‌ى دۆخى ناوخۆى یه‌كێتى، ئه‌وه‌ى له‌م یارییه نوێیه جیاوازه ئه‌وه‌یه ئه‌نجامى پرۆژه‌كه هه‌رچى بێت به‌رهه‌م ساڵح هه‌ر به مایه‌ى خۆى له یارییه‌كه ده‌رده‌چێت چونكه واقسه‌ده‌كات كه زۆر ململانێكانى بۆ گرنگ نییه‌و خه‌ریكى ئه‌ركه‌كانى سه‌رۆك كۆمارییه، پێى وایه له ئه‌گه‌رى شكستهێنانى به‌رنامه‌كه‌شى ئه‌وه‌ى زیان ده‌كات یه‌كێتییه نه‌ك ئه‌و.
چى ده‌وێت له یه‌كێتى؟
به‌ر له هه‌رشتێك تا ئێستا مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆك كۆمار نه‌ڕه‌ویونه‌ته‌وه، قسه‌و باس هه‌یه یه‌كێتى به دانه‌وه‌ى دووساڵى پۆستى سه‌رۆك كۆمار په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه له ته‌نگه‌ژه رزگار بكات و پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك یه‌كلایى بكاته‌وه، بۆیه به‌رهه‌م ساڵح له‌هه‌مووكات زیاتر پێویستى به كۆڕایى یه‌كێتییه له‌سه‌رخۆى، هاوكات پێویستى به‌وه‌شه له‌گه‌ڵ دژه پارتییه‌كانى ناو یه‌كێتى نزیكییه‌كى تایبه‌تى هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ئه‌گه‌ره بگه‌یه‌نێت به سفر.
سه‌باره‌ت به پۆستى سكرتێرى یه‌كێتى به‌رهه‌م ساڵح نایه‌وێت واده‌ربكه‌وێت هه‌وڵ بۆ ئه‌و پۆسته ده‌دات، چونكه ده‌زانێت هێنانه ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و كورسییه له كۆشكى ده‌باشان هه‌روه‌ها ئاسان نییه و ره‌نگه ئه‌وه‌شى به‌ده‌ستیهێناوه له ده‌ستى بدات، به‌ڵام خه‌ونه كۆنه‌كه‌ى كه پڕكردنه‌وه‌ى كورسییه‌كه‌ى تاڵه‌بانى و دووباره‌كردنه‌وه‌ى رۆڵى ئه‌و بوو، له ده‌ست نه‌داوه.
پێشتر په‌یسه‌ر ئه‌وه‌ى بڵاوكردبووه‌وه كه كۆسره‌ت ره‌سوڵ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نافه‌رمیدا پشتیوانى خۆى بۆ به‌رهه‌م ساڵح ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌و پۆسته، به‌ڵام گوتوویه‌تى سكرتێر نامێنێت و پۆستى سه‌رۆك دروست ده‌كه‌ن به ده‌سه‌ڵاتى كه‌متره‌وه، ئێستاش هه‌رچه‌نده به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك جاران خۆى ساغ نه‌كردووه‌ته له‌سه‌ر هێڵێك پێناچێت كۆسره‌ت ره‌سوڵ لارى له‌م بژارده هه‌بێت، هه‌روه‌ها له ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى جه‌مسه‌ره‌كان له‌سه‌ر كه‌سێك رێكنه‌كه‌ون دوورنییه بازه‌كه به‌سه‌ر شانى به‌رهه‌م ساڵحه‌وه بنیشێته‌وه، ره‌نگه لاهور شێخ جه‌نگیش ئه‌و بژارده‌ى پێ خراپ نه‌بێت، چونكه بوونى به‌رهه‌م ساڵح به سكرتێر ده‌رفه‌تى گه‌وره‌ترى پێده‌دات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك گریمانه‌ن روودانیان هه‌روه‌ها ئاسان نییه به زنجیره‌یه‌كى زۆر ئاڵۆزتر له كێشه‌و بێنه‌وبه‌رده‌دا تێده‌په‌ڕێت كه‌پێناچێت به‌رهه‌م ساڵح تواناى ته‌واوكردنى ئه‌و یارییه‌ى دووردرێژه‌ى هه‌بێت، به‌ڵام چاوى له‌وه‌شه كۆڕایى ناو یه‌كێتى له‌سه‌ر بێت بۆئه‌وه‌ى چوار ساڵى دیكه‌ى سه‌رۆك كۆماریش مسۆگه‌ر بكات، هه‌رچه‌ند ئێستا كات بۆ ئه‌م بژارده‌یان به دوورتر ده‌زانێ به تایبه‌تى هاوكێشه‌كان ئێستا خێران و به رۆژ ده‌گۆڕێن، بۆیه هه‌وڵه‌كانى له‌ناو یه‌كێتى چڕكردووه‌ته‌وه.