07:40 - 16/10/2021
كێ "سانع الملوك"ی عێراقه؟
شیکاری: د.پشتیوان فەرەج
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هاتنه ئاراوه به‌تایبه‌تی كه نزیكه‌ی %70 سه‌رووتری عێڕاقیه‌كان بایكۆتیان كردوه و ده‌نگیان نه‌یاوه‌و ئه‌مه‌ش جۆرێك له سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت بوو له‌و سیسته‌مه‌ی كه حوكمی عێڕاق ده‌كات، به‌ڵام یه‌كێك له هه‌ره دیارترین ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌تكردنی ماڵی شیعه‌ی عێڕاقیه.
هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی عێڕاق شیعه‌ی كرد به دوو به‌شه‌وه : به‌ره‌ی سه‌در تا ئێستا براوه‌یه به 70 كورسی له كۆی 329 كورسی به ده‌ست هێناو زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به‌سه‌در داوه چینی ناوه‌ڕاست و كڕێكار و خه‌ڵكی چینی هه‌ژاری شیعه‌ی عێڕاقن, هه‌روه‌ها به‌ره‌ی مالیكی نوخبه‌ویه كه به‌ئاشكرا عێڕاقی ته‌سلیمی ئێران كرد و شه‌ڕی تایفی هه‌ڵگیرساند له ئێستادا له به‌ره‌ی دۆڕاوی شیعه‌كانه و نیو هێنده‌ی سه‌در ده‌نگی هێناوه له ئێستایا هه‌موو حزبه بچوكه دۆڕاوه‌كانی هه‌ڵبژاردن و ئه‌وانه‌ی مه‌یلیان به‌لای ئێران‌دا هه‌یه له‌خۆی كۆكردۆته‌وه و دژایه‌تی سه‌در ده‌كات.
سه‌در و مالیكی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه شه‌رعیه‌ت لای خۆیانه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت پێك بهێنن به‌بێ ئه‌ویتر, ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ئه‌م هاوكێشه‌یه یه‌كلایی بكاته‌وه به‌ره‌ی كورد به‌تایبه‌تی پارتی و به‌تایبه‌تتر مه‌سعود بارزانیه .
زه ئیكۆنۆمیست بابه‌تێكی بڵاو كردۆته‌وه تیا ده‌ڵێت هێشتا هه‌ر سەدر و بارزانی صانع الملوكن، بارزانی جونكە كه خاوه‌نی 32 كورسیه له كۆی 63 كورسی كورد و به یه‌كلابونه‌وه‌ی بارزانی بۆ پشتگیری كردنی یه‌كێك له‌و دوو كوتله‌یه بارزانی ده‌توانێت خۆی بكات به صانع الملوكی عێڕاق.
هه‌روه‌ها به‌ره‌ی سونه كه ئێستا حه‌لبوسی ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات و حزبه‌كه‌ی به‌ناوی ته‌قه‌دوم خاوه‌نی 38 كورسی په‌رله‌مانه ده‌توانن ئه‌وانیش ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه ببینن.
به‌ڵام بارزانی پێویستی به كۆده‌نگی حزبه كوردیه‌كان هه‌یه به‌تایبه‌تی یه‌كێتی كه ڕاسته نیوه‌ی پارتی كورسی هه‌یه واته 16 كورسی به‌ڵام هێشتا پێگه‌ی به‌هێزی هه‌یه, ئه‌گه‌ر دیسانه‌وه پارتی و یه‌كێتی ڕێك بكه‌ون ئه‌وا هه‌ردولایان براوه ده‌بن. ڕێكه‌وتنێكی نافه‌رمی هه‌یه له دوای 2005 ه‌وه كه حكومه‌تی كوردستان و پایته‌خت بۆ پارتی بێت له‌به‌رامبه‌ردا به‌غداد و سه‌رۆك كۆماری بۆ یه‌كێتی بێ. به تێكچوونی ئه‌و ڕێكه‌وتنه زۆر شت ده‌گۆڕێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و دوو حزبه نابێت.
به‌ڵام به‌ڕێكه‌وتنیان هه‌م پارتی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ خۆی زامن ده‌كات هه‌م یه‌كێتی ده‌توانێ پۆستی سه‌رۆك كۆماری لا بمێنێته‌وه. به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی 2018 پارتی ویستی ئه‌و باڵانسه بگۆڕێت و فواد حسین له جێی به‌رهه‌م بێت.
به‌ڵام بۆ هاوڵاتی ئاسایی هه‌رێم ئه‌وه هیچ گرنگ نیه كێ سه‌رۆك كۆمار یان سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بێت ئه‌وه‌ی گرنگه ئایا ده‌سه‌ڵات چۆن خزمه‌تی خه‌ڵك ده‌كه‌ن .
له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوتر پارتی زۆری هه‌وڵدا پۆستی سه‌رۆك كۆماری بۆ فواد حوسه‌ین بێت به‌ڵام نه‌یتوانی و هه‌ر بۆ یه‌كێتی مایه‌وه. ئه‌م جاره‌یان ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆر كه‌مه دیسانه‌وه به‌رهه‌م ساڵه‌ح ببێته‌وه به سه‌رۆك كۆمار چونكه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان پشتگیری و پاڵپشتی زۆر لاوازه و ته‌نانه‌ت دۆسته نزیكه‌كانی به‌رهه‌میش لێ ی تۆراون و پشتگیری ناكه‌ن, و له‌سه‌ر ئاستی عێڕاقیش هیچ پشتگیریه‌كی وه‌های نیه هه‌ردوو كوتله‌ی مالیكی و هادی عامری پشتگیری ناكه‌ن به‌ڵام پشتگیری كازمی ده‌كه‌ن بۆ مانه‌وه.
ڕۆژانی داهاتوو پێمان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ری هه‌یه كه تا مانگی 1 ی ساڵی 2021 حكومه‌ت پێك نه‌هێنرێت به‌هۆی ئاڵۆزی ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
پێویسته هه‌ر له ئێستاوه یه‌كێتی و پارتی به جیدی كۆبببنه‌وه و دانوستان بكه‌ن بۆ چۆنیه‌تی خۆ ئاماده‌كردن بۆ به‌شداری له‌م حكومه‌تی عێڕاق كه به‌ڕێوه‌یه, ئه‌گه‌ر یه‌كگرتووو بن هه‌ردولایان براوه ده‌بن ئه‌گه‌ر دابه‌ش بن هه‌ردوولا زیان ده‌كه‌ن. حزبه به‌ناو ئۆپۆزیسۆنه‌كانیش یه‌كێكیان فت بوه ئه‌وی تریش كڕینی وه‌لائیان هه‌ر زۆر ئاسانه و ئیسلامیه‌كانیش هه‌میشه شوێن یه‌كێـتی و پارتی ده‌كه‌ون.
به‌ره‌ی بایكۆتیش ئه‌و په‌یامه‌ی به یه‌كێتی و پارتی دا كه چیتر خه‌ڵك ئه‌و ده‌موچاوه دوبارانه‌ی قبوڵ نیه و پێویسته ئه‌و دوو حزبه كه‌سانی به توانا و پیشه‌یی و نوێ بهێننه پێشه‌وه بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ئه‌و بێ متمانه‌ییه‌ی كه هه‌یه له نێوان هاوڵاتی و دوو حزبی ده‌سه‌ڵات. ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ن خه‌ڵكی به‌هێز و به‌توانا و كاریگه‌ر نه‌هێننه پێشه‌وه چ بۆ پۆسته‌كانی سه‌رۆك كۆماری و وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و هه‌موو پۆستانه‌ی دیكه‌ی وه‌ك سه‌فیر و باڵوێز و ڕاوێژكار ئه‌وا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌یه‌كی زیاتری خه‌ڵك بۆیكۆتی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
ئێستا بۆ هه‌موو هاوڵاتیانی كوردستان و عێڕاق قورسایی حزبه‌كان ڕوون بۆته‌وه و هه‌موو كه‌س ده‌زانن حزبه‌كان ده‌نگیان كه‌می كردوه, پێكهێنانی ئه‌م حكومه‌ته نوێیه ده‌رفه‌تێكی باش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان متمانه‌ی خه‌ڵك به ده‌ست بێننه‌وه.
باشترین بژاردە بۆ یەکێتی ئه‌وه‌یه كه‌سێكی نوێ به‌رپژێر بكات كه تا ئێستا هیچ پۆستێكی سیاسی و حكومی به‌رزی نه‌بووبێت, كه‌سێك كه له زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی به‌توانا بێت, شاره‌زای سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵگای عێڕاقی بێت, خزمه‌تی كۆمه‌ڵگا و سه‌رجه‌م چینه‌كانی كردبێت و بێلایه‌ن بێت له‌و ململانێ حزبیانه‌ی كه هه‌یه, كه‌سێك كه بتوانێت به باشی ئیداره‌ی ململانێ ئیقلیمیه‌كانی وه‌ك ئه‌مریكا و ئێران و توركیا و وڵاتانی خه‌لیج بكات, كه‌سێك بێت هه‌م به‌رژه‌وه‌ندی كورستانی له چاو بگرێت هه‌م ئاگاداری سه‌روه‌ری خاكی عێڕاق بێت و نه‌هێڵێت ده‌ستوری عێڕاق له دژی كه‌مایه‌تیه‌كان به‌كار بهێنرێت.
عه‌ره‌به‌كان كازمیان كرد به سه‌رۆك وه‌زیران كه كه‌س له عێڕاقیه‌كان نه‌یان ده‌ناسی تا بوو به سه‌رۆك وه‌زیران, كاتی ئه‌وه‌یه كوردیش كه‌سێك به‌ربژێر بكات كه له سه‌ر ئاستی عێڕاق زۆر ناسراو نه‌بێت به‌ڵام خزمه‌تی كردبێت, ناوماڵی كوردی لا گرنگ بێت و شكۆمه‌ندی ده‌وڵه‌تی عێڕاقیش بپارێزێت. ئایا ئێوه كه‌سێكی له‌و شێوه‌یه شك ده‌به‌ن؟