ڕاپۆرتی کوردستانی

12:36 - 11/03/2022

نەوت بگاتە ٣٠٠ دۆلار، چی ڕوودەدات؟‌

پەیسەر

پێش وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە، پێویستە ئەو خاڵە گرنگەمان لە بیر بێت، کە جەنگی جیهانی یەکەم لەگەڵ سەرەتای پیشەسازی نەوت دەستی پێکردو بەهۆی بێنەوتی وەستا. وە جەنگی جیهانی دووەمیش بەشێکی بۆ نەوت دەستیپێکرد و بەهۆی نەبوونی نەوتەوە وەستا. ئێستاش دەنگۆی سەرەتای جەنگی جیهانی سێیەم باسێکی گەرمی هەواڵەکانە. ئەم جەنگە ئەگەر ڕووبدات، نەوت وەک ئامڕازێک و چەکێکی جەنگ بەکار دەهێنرێت، وە پیشی دەچێت هەر بەو نەوتە حەیاتەش کۆتایی بێت.


ئەگەر پەیوەندی و سیستەمی بازرگانی نێودەوڵەتی بشوبهێنین بە لەشی مرۆڤێکی ئاسایی، ئەوا ئابووری نێودەوڵەتی ڕۆلی خوێن و خوێنبەرەکان دەبینێت، وە هەلسوڕێنەری ئەم ئەم ئابوورییە نێودەوڵەتیەش بریتییە لە ووزە (نەوت)، کە دەکرێت ناوی بنیین فشاری خوێن. فشاری ئاسایی خوێنی مرۆڤ بریتییە لە ١٢/٨ کە لەم دۆخەدا مرۆڤەکان باشترین تەندرووستیان هەیە. ئەگەر فشارەکە زۆر بەرز بێتەوە بۆ سەروو ئاستی خۆی، ئەوا مرۆڤەکە دووچاری سەر ئیشە دەبێت و ئەگەر زیاتر بەرز بۆوە، ئەوا توشی جەڵتەی دەماغ دەبێت کە ڕەنگە کۆتایی بە ژیانی بهێنێت یان لە کۆمادا بمێةیتەوە و لەپاش ماوەیەک هەڵدەستێتەوە بەلام بە شەلەل و بێتواناییەک کە پێش جەڵتەکە نەیبینیوە. وە ئەگەر بە پێچەوانەشەوە، ئەگەر فشاری خوێن خۆر دەبەرێت، رەنگە کەسەکە دڵی لەگار بکەوێت، یان لە هۆش خۆی بچێت کە دەکرێت لەپاشان هەستێتەوە بەڵام وەک حاڵەتی بابەتی بەرزی فشارەکە زۆر خراپ نابێت.

بەهەمان شێوە، لەڕاستیدە، نرخی ئاسایی بەرمیلێک نەوت کە ئابووری نێو دەوڵەتی بە ئاسایی پێدا بڕوات بریتییە لە ٦٥ بۆ ٧٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. (لێرەدا باس لەو پێوەرە ناکەین بۆچی ئەو ژمارەیەیە بە بێ زیاتر یان کەمتر). کاتێک کە لەم نرخە زیاتر بەرز دەبێتەوە، وەک فشاری خوێن، ئەوا ئابووری نێو دەوڵەتی جۆرێک لە سەرئێشەی تووش دەبێت، واتە بەهای کەلو پەلەکان گران دەبن و جۆرێک لە بارگرانی درووست دەکات لەسەر هاوڵاتیان. ئەگەر بگاتە ٣٠٠ دۆلار، هەر وەک رووسیا هەڕەشەی لەسەر دەکات، ئەوا دەچینە دۆخی جەڵتەی ئابووری کە بە ئیگلزیەکەی پێیدەلێن (oil Shock)  واتە گورزی نەوت، کە بەهۆیەوە ئابووری نیودەڵتی لەکار دەکەوێت یان ئەستەمی جولەی دەبێت وەک کەسێکی شەل بەڕیوە دەچێت. ئەمەش دەبێتە هۆی داخوازی لەسەر نەوت کەمبێتەوەو بگاتە نزمترین ئاست (وەک لەسەردەمی کۆرۆنادا بینیمان لە ساڵی ٢٠٢٠/٢٠٢١)، لێرەدا داڕمانی نرخی نەوت بەدوای خۆیدا دەهێنیت (oil crash) و نرخەکەی نزم دەبێتەوە بۆ ئاستی ژێر ٦٥ دۆلار کە ئەمەش بە هەمانشێوە کاریگەری نەرێنی لەسەر جوڵەی بازرگانی دەکات و پەکی دەخات. کەواتە نەرخی بەرمیلیک نەوت لە ٦٥ بۆ ٧٥ دۆلار وەک فشاری خووینە کە ١٢/٨ بێت. چی لەوە بەرزتر یان نزمتر کاریگەری نەرێنی درێژخایەنت دەبێت لە سەر ئابووری نێوەدەولەتی تەنانەت بۆ ولاتانی بەرهەمهێنیش دەبێت گەرچی بەرزی نرخەکەی بۆ ماوەیەکی کورت خایەن سوودێکی داهاتی هەبێت.

ئەوەشمان بیر نەچێت، ئێمە لە دوا قۆناغی پێسەسازی نەوتداین، هەتا نەرخەکەی بەرزتر بێت یان نزمتر بێت لە ٦٥ بۆ ٧٥ دۆڵار، ئەوا بەرواری مەرگی ئەم پیشەسازییە زیاتر دێتە پێشەوە، بۆیە وڵاتانی بەرهەمهێن هەرگیز حەز بە بەرزی و نزمی نرخی نەوت ناکەن، وە هاوران لەگال ووڵاتانی هەناردەی نەوت کە پێیان وایە دەبێت نرخی بەرمیلێک نەوت بەدادپەروەرانە بێت، واتە ٦٥-٧٥دۆلار بێت چونکە هەردوولا سوودی لێدەبینن بۆ ئاڵۆ گۆرکردنی بازرگانی و بەرژەوەندییەکانیان.

 

یادگار ئه‌ستێر