عیراق

09:00 - 27/04/2022

حه‌لبوسی گه‌یشته‌ تاران‌

پەیسەر

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە یاوەری شاندێکی پەرلەمان، ئەمرۆ چوارشەممە، گه‌یشته‌ تارانی پایته‌ختی ئێران.

نوسینگه‌ی حه‌لبوسی بڵاویكرده‌وه‌، سه‌ردانه‌كه‌ لەسەر بانگهێشتی فەرمی محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێرانه‌.

ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، لەچوارچێوەی بەرنامەی سەردانەکەی چاوی دەکەوێت بە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و ژمارەیەک بەرپرسی ئەو وڵاتە.

سه‌ردانه‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت، دوێنێ له‌ سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د حه‌لبوسی و وه‌فدێكی هاوپه‌یمانی سیاده‌ له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوه‌وه‌.