چوار كابینه‌ى حكومه‌ت دواى سه‌رده‌مى دوو ئیداره‌یى له ١٥ ساڵى رابردوودا چاره‌ى برینه‌كانى سلێمانییان نه‌كرد و ده‌رده‌سه‌رى زیاتر به‌رۆكى گرت، شاره‌كه چاوه‌ڕوانى كابینه‌یه‌كى حكومییه ده‌ستى خزمه‌تى بۆ درێژبكات، ئه‌گه‌رچى داهاته‌كه‌ى له خه‌رجییه‌كانى زیاتره‌و سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى حكومه‌ت بووه له رابردوودا، هێشتا سلێمانى ده‌ستى ئاوه‌دانى پێوه‌دیارنییه، له‌شارى وڵاتێكى پارهدارو خاوه‌ن نه‌وت ناچێت، به مۆڵ و تاوه‌رى به‌رزو شه‌قامى فراوان و پرۆژه‌ى گه‌وره ئاوه‌دان نییه. به‌پێى ئاماره نافه‌رمییه‌كان سلێمانى مانگانه سه‌رچاوه‌یه‌كى داهاتى گه‌وره‌و خێرایه بۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، خه‌زێنه‌ى هه‌رێمى كوردستان لاى وه‌زاره‌تى داراییه‌و هه‌موو داهاته‌كانیش ده‌چنه‌وه ئه‌وێ، له سلێمانییه‌وه زۆر ده‌ڕوات و كهمدێتهوه، بۆیه‌ش پرۆژه‌ى كه‌م و كارى كه‌م و ئاوه‌دانى كه‌متر له سلێمانى هه‌یه. ره‌نگه سلێمانى زیاتر له هه‌ر ناوچه‌یه‌كى دیكه قوربانى دابه‌شبوونى سیاسى و كاریگه‌رییه‌كانى دوو ئیداره‌یى بێت، ساڵى رابردوو نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم خۆى بێبه‌ریكرد له كێشه‌كانى سلێمانى و گوتى ئه‌وان له شاره‌كه ده‌سه‌ڵاتدار نه‌بوون، له‌به‌رامبه‌ردا حزبه خاوه‌ن پێگه‌كان له سلێمانى هۆكارى پهراوێزكهوتنى سلێمانى بۆ مه‌ركه‌زیه‌تى حكومه‌ت و ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌گێڕنه‌وه‌و پێیان وایه كێشه‌كان به حكومه‌تى خۆجێیى چاره‌سه‌ر ناكرێن. به‌پێى ئاماره نافه‌رمییه‌كان، سلێمانى ساڵانه نزیكه‌ى ٨٠٠ ملیار دینار بۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌یداده‌كات و ته‌واوى داهاته‌كه‌ى ده‌چێته‌وه گه‌نجینه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى، له‌كاتێكدا ئێستا مانگانه ١٠٠ ملیۆن دینار له ده‌سه‌ڵاتى پارێزگاره كه خه‌رجى بكات، واته كۆى پاره‌ى ساڵێك كه له ده‌سه‌ڵاتى پارێزگارە خه‌رجى بكات ملیارێك و ٢٠٠ ملیۆن دینارە. سلێمانى ته‌نها به ده‌روازه سنورییه‌كانى ساڵانه ٣٠٠ ملیار داهات بۆ هه‌رێمى كوردستان كۆده‌كاته‌وه، له داهاته‌كانى باجى ده‌رامه‌تیش كه شه‌ش جۆر باجن زیاتر له ١٢٠ ملیار دینار ده‌نێرێته گه‌نجینه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى، داهاتى كاره‌باكه‌ى ٩٠ ملیار دینار و هاتوچۆش نزیكه‌ى ١١٥ ملیار داهاتى هه‌یه، جگه له داهاته‌كانى دیكه. هه‌روه‌ها سنورى ئیداره‌ى سلێمانى سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستانه، به‌وپێیه‌ى له كێڵگه‌ى كۆرمۆر رۆژانه ٣٤٠ملیۆن مه‌تره سێجا غاز به‌رهه‌مدێت كه سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستانه، هه‌رچه‌نده ته‌نها سه‌دا ٣٠ى كۆى گشتى كاره‌باى هه‌رێم بۆ سلێمانى ره‌وانه‌ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌پێى چه‌ند ئامارێكى نافه‌رمى سلێمانى ١٠٠ هه‌زار هاوبه‌شى كاره‌باى له هه‌ولێر و دهۆك زیاتره. سه‌ره‌ڕاى داهاته زۆره‌كانى سلێمانى، بێخزمهتى و ئاوهڕنهدانهوهى حكومه‌ته‌كان به هه‌موو كۆڵانه‌كانى شاره‌كه‌وه دیاره، بێكارى له سلێمانى زیاتره‌و داهاتى تاكیش كه‌متر، هه‌زار پرۆژه له شاره‌كه وه‌ستاون، شاره‌وانى ده‌یه‌وێت زه‌وى بۆ به‌گه‌رخستنه‌وه‌ى چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك بفرۆشێت، دواى ته‌واوبوونى چوار كابینه‌ى حكومیى له دواى یه‌كگرتنه‌وه‌ى ئیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، سلێمانى چاوه‌ڕوانى كابینهیهكه ئاوڕى خێرى لێبداتهوهو كێشهكانیشى زیاترده‌بن. غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، پێى وایه بۆ بووژانه‌وه‌ى شاره‌كه تاكه چاره‌سه‌ر لامه‌ركه‌زى دارایى و خهجكردنى داهاتی سلێمانییه له سلێمانى، ئه‌و بۆ په‌یسه‌ر گوتى،"پێویسته هیچ نه‌بێت نیوه‌ى ئه‌و داهاته‌ى سلێمانى په‌یداى ده‌كات له‌ناوخۆدا خه‌رجبكرێت، و به‌شێكى له داهاتى نه‌وت و پاڵاوگهكانیشى پێبدرێت، چونكه دووبلۆكى نه‌وتیش هه‌یه و سلێمانى خاوه‌نى داهاتێكى زۆره". یه‌كێك له هۆكاره‌كان كه وه‌ك مۆته‌كه‌ى كوشتنى ژیان له سلێمانى باس ده‌كرێت، مهركهزییهتى بڕیاردانه له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سلێمانى بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك چاوى له گه‌یشتنى نوسراوێكه له هه‌ولێره‌وه، به گوته‌ى غالب محه‌مه‌د"ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر لامه‌ركه‌زیش په‌یڕه‌وبكرێت گه‌ر پاره‌ى له‌گه‌ڵ نه‌بێت هیچ سودى نییه، ده‌بێت لامه‌ركه‌زى ئیدارى و دارایی‌ش هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى سلێمانى جوڵه‌ى تێبكهوێتهوه". ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت،"ناكرێت داهاتى هاتوچۆ كه به‌شێكى له‌به‌رامبه‌ر ژینگه‌و رێگاوبانى سلێمانى وه‌رده‌گیرێت، بچێته‌وه بۆ هه‌ولێر و لهرێگاوبانه خراپه‌كانى سلێمانى خه‌رجنه‌كرێت، ناكرێت شاره‌وانى زه‌وییه‌كانى سلێمانى بفرۆشێت به‌ڵام ته‌نها سه‌دا ٢٠ی پاره‌ى زه‌وییه‌كان بۆ سلێمانى بێت، ده‌بێت لانى كه‌م سه‌دا ٥٠ی داهاتى شاره‌كه بۆ ناوخۆ خه‌رج بكرێت". به‌پێى ئاماره‌كانى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان له ساڵى ٢٠٠٦ تا ٢٠١٥بڕی ٤٢ ملیار دۆلار له هه‌رێمى كوردستان بۆ وه‌به‌رهێنان خه‌رجكراوه، له‌و بڕەپارهیه بۆ پارێزگاى سلێمانى كه هه‌ڵه‌بجه‌شى له‌گه‌ڵ بووه ته‌نها ١٣ ملیار دۆلار خه‌رجكراوه، به‌پێى راپۆرتێكى ساڵى ٢٠٠٧ی بانكى نێوده‌وڵه‌تى داهاتى تاك له سلێمانى به‌راورد به شاره‌كانى دیكه كه‌متره به جۆرێك داهاتى تاك له سلێمانى ٨٠٠ دۆلار بووه، به‌ڵام له هه‌ولێر ٩٨٠ دۆلار و له دهۆكیش هه‌زار و ٢٠٠دۆلاربووه. كۆتایى ساڵى رابردوو یاسین مەحمود، گوتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كاتێك ئاماره‌كانى وه‌به‌رهێنانى راگه‌یاند گوتى"لەسلێمانی پاشەكشێی وەبەرهێنانی زیاترە لەشارەكانی دیكە، لەكاتێكدا بەپێی توێژینەوەكان، ئەگەر وەبەرهێنان لەسلێمانی ئەنجامبدرێت ئەوا دەبێتە شارێكی گەورەی وەبەرهێنان لەئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا". ئەوەشی خستەڕوو"ئەوەی وەبەرهێنەرانی بێتاقەت كردووە، نەبوونی دەسەڵاتە لەسلێمانی، هەر كارێكت لەبەڕێوەبەرایەتییەكانی سلێمانی هەبێت ڕاستەوخۆ دەتنێرنەوە بۆ هەولێر، سیستمی بەڕێوەبردن لەهەرێمی كوردستان بەسەرچووە، بەجۆرێك وەبەرهێنەر تەواو ماندووبووە بەدەست هاتوچۆی نێوان سلێمانی و هەولێر". نیوه زیاترى یه‌ده‌گى نه‌وت له سلێمانییه و یه‌ده‌گى گازى سروشتیش سه‌روى سه‌دا ٨٠ی له سلێمانییه، به‌ڵام ره‌نگدانه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كانى داهات له سلێمانى پێچه‌وانه‌ن، وه‌ك شارێكى خاوه‌ن داهات ده‌رناكه‌وێت، شه‌قامى سه‌د مه‌ترى له سلێمانى كه پێویستى به ٤٠٠ ملیار دیناره، له ئێستادا به ٩٠ ملیار دینار بهگهڕخراوهتهوهو لهسهرهتاكانیدایه، به‌شێكى زۆرى شه‌قامه‌كانیش به‌تایبه‌ت شه‌قامى شه‌ستى پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه، پرۆژه وهستاوهكانیش كه له سه‌روى هه‌زارن هێنده‌ى دیكه ژیانیان له سلێمانى داماڵیوه و بێكارى به‌رێژه‌یه‌كى به‌رچاو زیادكردووه. سلێمانى كه به‌پێى دوایین ئامارى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق ژماره‌ى دانیشتووانى دوو ملیۆن و ١٦٢ هه‌زار ٢٧٩ کەسە و به‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌وه نزیكه‌ى سه‌دا ٣٨ی هەرێمی کوردستان پێکدێنن، رێژه‌ى ئه‌و مووچه‌شى بۆى ره‌وانه ده‌كرێت، هه‌ر سه‌دا ٣٨ی پاره‌ى مووچه‌یه، به جۆرێك ٢٧٤ ملیۆن دینارى مووچه به فه‌رمانبه‌رانى سلێمانى ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌و ژماره‌یه له‌هه‌ولێر نزیكه‌ى سه‌دا ٥٠یە ئه‌وه‌ش جوڵه‌ى سلێمانى كهمتركردووهتهوه به‌راورد به هه‌ولێر. ئێستا سلێمانى بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى چاوى له كابینه‌ى نۆى حكومه‌تى هه‌رێمه تا ئاوڕێى خێرى لێبداتهوهو ژیان بكاته‌وه بهبهرى شه‌قامه‌كانیدا، رێكه‌وت زه‌كى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى پێى وایه، ئه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر پێكهاته‌و به‌رنامه‌ى حكومه‌تى نوێ كه تا چه‌ند ده‌توانێت ئاوڕ له سلێمانى بداته‌وه، به گرنگیشى ده‌زانێت به‌شێك له داهاتى شاره‌كه له سلێمانى خهرجبكرێتهوه. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بۆ په‌یسه‌ر باسیله‌وه‌كرد، زۆربه‌ى ئاڵۆزى و كێشه سیاسیه‌كان له سنورى سلێمانییه، ئه‌وه‌ش به‌شێكى هۆكارى دۆخى سلێمانییه، هه‌رچه‌ند له ساڵانى پێشوو قه‌یرانى دارایى زیانى گه‌وره‌ى له هه‌رێمى كوردستاندا و له سلێمانیش زیاتربوو به‌هۆى كێشه سیاسییه‌كانه‌وه، بۆیه سلێمانى پێویستى به پرۆژه‌ى ستراتیژى و نوێیه و ئاوڕدانهوهى زیاتره.
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت