05:56 - 29/04/2022
ره‌وتی سه‌در راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی هاوپه‌یمانی سێ قۆڵی بڵاوكرده‌وه
ره‌وتی سه‌در
ره‌تیكرده‌وه، كه‌لێن و درز له‌نێوان لایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمانی سێقۆڵی رزگاریی نیشتمان
هه‌بێت و ده‌ڵێت، تا ئێستا هیچ رێكکه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ
پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو نییه.
له ڕاگەیەنراوێکدا
كه واژۆی سه‌رۆكی فراکسیۆنی سه‌در له په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌حمه‌د مه‌تیری سه‌رۆكی
ده‌سته‌ی سیاسی ره‌وتی سه‌دری له‌سه‌ره، ئاماژە بەوەکراوە، ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە،
کە باس لەوە دەکەن رۆژی ٢٨ی رەمەزان رێککەوتنێک روودەدات لەنێوان رەوتی سەدر و
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی حکومەت و دەنگۆکان دوورن لە راستییە.
دەشڵێت، هاوپه‌یمانی
سێقۆڵی "ڕزگاریی نیشتمان" لە نێوان سه‌در و پارتی و سیاده؛ هاوپه‌یمانییه‌كی
به‌هێز و پته‌وه و ئه‌و جۆره پڕوپاگه‌ندانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست ناكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
هەرچەندە ئەو ماوەیەی سەدر دیاریکردبوو بۆ چوارچێوەی هەماهەنگیی، نزیک دەبێتەوە لە
کۆتایی بەڵام هێشتا هیچ لێكتێگه‌یشتنێكی سیاسی‌یان له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا
نییە، به‌رده‌وامیشن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستیان سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تێکی زۆرینه‌ی
نیشتمانی.