عیراق

11:17 - 01/05/2022

لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراقدا 25 تریلیۆن دینار زیادە هەیە‌


ڕاوێژکارێکی مستەفا کازمی ئاشکرایکرد، پرۆژە یاسای بودجەی 2022ی عێراق بەتەواوی ئامادەیە، لەگەڵ ئەوەشدا 25 تریلیۆن دینار زیادە هەیە.

هەیسەم جبوری ڕاوێژکاری مستەفا کازمى سەرۆک وەیزرانى عێراق بە کەناڵی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاندووە، “پرۆژە یاسای بودجەی 2022ی عێراق تەواوبووە و لای وەزارەتی داراییە، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیشەوە 25 تریلیۆن زیادە لە بودجەی ساڵانەی عێراق هەیە”.

سەبارەت بە پرۆژە یاسای سەلامەتیی مووچەی فەرمانبەران ڕاوێژکارەکەی کازمی ئاماژەی بەوەکرد، ئەو پرۆژە یاسایە لەساڵی 2017ـەوە ئامادەیە، لە قۆناغی دەنگدان لەسەری و پەسەندکردندایە، بەڵام فشارە سیاسییەکان ڕێگرن لە پەسەندکردنی.

بەوتەى جبورى، نرخی کاڵا و پێداویستییە خۆراکییەکان ئێستا بەراورد بە پێش مانگی ڕەمەزان سێ هێندە بەرزبووەتەوە.