10:52 - 17/05/2022
فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ هۆشیار زێباری دەرچوو
دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی
كه‌رخ، به تۆمه‌تی
سوكایه‌تیكردن به دادگای باڵای فیدڕاڵی، بڕیارى ده‌ستگیركردنی بۆ هۆشیار زێباری
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەرکرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ری
به ئاژانسی "شه‌فه‌ق نیوز"ی راگه‌یاند، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ دوێنێ
دووشەممە، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ هۆشیار زێباری ده‌ركرد به پشتبه‌ستن به سكاڵایه‌ك
كه له‌لایه‌ن نوێنه‌ری یاسایی دادگای باڵای فیدڕاڵیه‌وه پێشكه‌ش كراوه به تۆمه‌تی
"تاوانی چه‌ندینجار سوكایه‌تیكردن به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری".
هۆشیار زێباری له چه‌ند
بۆنه‌یه‌كدا ڕه‌خنه‌ی له‌و بڕیارانه گرتبو كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراقه‌وه
و به‌تایبه‌ت دادگای باڵای فیدڕاڵی ده‌ركرابون، تایبه‌ت به ده‌ركردنی بڕیاره‌كانی
په‌یوه‌ست به پرسه سیاسییه‌كان، كه دوایینیان تۆمه‌ته‌كه‌ی دوێنێی هۆشیار زێباری
بو كه بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسای ئاسایشی خۆراكی به بڕیارێكی لایه‌نگر
وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، "بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی له‌ڕوی ئه‌منی و ئابورییه‌وه
زیان به هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت".