ڕاپۆرتی کوردستانی

07:23 - 08/08/2022

چ ئایندەیەک چاوەڕوانی تورکیا دەکات له‌ سایه‌ی ئه‌ردۆغاندا؟‌

پەیسەر

ماوەیەک پێش ئێستا گۆڤاری پۆلیتیکۆ کە یەکێکە لە دیارترین گۆڤارەکانی ئەمریکا بابەتێکی لەسەر تورکیا بڵاوکردەوە. بابەتەکە سەبارەت بە هاوسەنگی هێز بوو لەو وڵاتەدا. گریمانەکە ئەوە بوو کە پلانی هێز لە تورکیا لە سێ لایه‌ن پێكدێت، یەکەم: رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمار و پارتی داد و گەشەپێدان وەک ئەکتەری به‌هێز لە سیاسەتی ناوخۆدا هەن، دووەمیان نوخبەی سەربازی بوو، سێیەمیان گروپی گولەن بوو، بەپێی پێشبینییەکانی گۆڤارەکە، یه‌كێك له‌م هێزانە داهاتووی تورکیا دیاریده‌كات.

ڕەنگە پۆلیتیکۆ لە بڵاوکردنەوەی بابەتێکی لەو شێوەیەدا ئه‌و هێزانه‌ی وەک دۆست و دوژمن دەستنیشان کردبێت، به‌ هه‌مانشێوه‌ی رێبازی گشتی ئەمریکا. چونكه‌ له‌ دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م، ئه‌مریکا به‌ به‌کارهێنانی چه‌مکی ناتۆ، له‌ ڕێگه‌ی سه‌رپه‌رشتی سه‌ربازییه‌وه‌ زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپای وه‌ک ئه‌ڵمانیا و ئیتالیا و هتد به‌ خۆیه‌وه‌ گرێداوه‌. هەرچەندە تورکیا لە لایەنی شکستخواردووی جەنگەکەدا نەبوو، بەڵام لە ڕێگەی سەرپەرشتیی سەربازییەوە بە کودەتای سەربازی ساڵی ١٩٦٠ بەستراوەتەوە بە ئەمریکاوە. ئەم سەرپەرشتییە لە هەر قۆناغێکدا کە تیایدا لاواز بوو، لە ڕێگەی کودەتای نوێوە خۆی نوێ دەکردەوە.

لە ساڵی 1997 بەیاننامەی 28ی شوبات کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بە "کودەتای پۆستمۆدێرن" ناسراوە، حکومەتی ناچار کرد دەست لەکار بکێشێتەوە.

لە ماوەی ١٠ ساڵدا حکومەتی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) و سەرکردەکەی ئەردۆغان لەگەڵ دوو ركابه‌ره‌كه‌یدا گه‌وره‌ترین ململانێی كردووه‌ و ئه‌ویش به‌ گەورەترین پاکتاو له‌ ریزی سوپا لە مێژووی تورکیادا له‌گه‌ڵ ڕاوه‌دونانی بزووتنەوەی گولەن و هەموو لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنەکان.

تورکیا نزیکە هێزی خۆی به‌و ململانێیه‌وه‌ خه‌رجكردووه‌و دووبەرەکیی جدیی کۆمەڵایەتی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌و  ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ به‌هۆی رێكاره‌كانی ئه‌ردۆغانه‌وه‌ زیانمه‌ند بووه‌. لە کۆتاییدا تورکیا نەک هەر جارێکی تر بەهێزە، بەڵکو بە تەواوی ئاگاداری خاڵە لاوازەکانی هێزی خۆیەتی.

بۆیە پێشبینی گۆڤاری پۆلیتیکۆ هاتەدی، ئەردۆغان نەیتوانی تورکیا لە بازنەی ململانێ ناوخۆیی و ناوچەییەکان دەربهێنێت، ساڵانێکە شەڕی پەراوێزیی دەکات، یەکەمیان شەڕی درێژخایەنە دژی پەکەکە و ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی تری کورد و سوپاکەی دەنێرێتە سوریا و عێراق و بەکرێگیراوەکانیشی بۆ لیبیا دەنێرێت، ئەمە واقیعی ئەمڕۆی تورکیایە.

ئاستی ناڕوونی حکومەتی ئاکەپە لە سیاسەتی ناوخۆییدا لە دە ساڵی یەکەمدا دەریخستووه‌ کە ململانێکان بە پلەی یەکەم لەناو وڵاتدا ڕوویداوه‌ و ئەردۆغان خۆی ولایه‌نگرانی شانازییان بە سەرکردایەتی ئاکەپە کرد لە ڕێگەی چیرۆکێکی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕانە لە سیاسەتی ناوخۆییدا. هەڵوێستەکانی تورکیا لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی هیچی کەمتر نەبوو لەم گێژاوە.

سیاسەتی دەرەوەی تورکیا کاتێک زیاتر دیار بوو کە ئەردۆغان بەرژەوەندییە ناکۆکەکانی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا نیشان دا. هەر دژە خەباتێک وایکرد تورکیا وردە وردە تێکەڵ بە مشتومڕەکان بێت. حکومەتی پارتی داد و گەشەپێدان شکستی پلانەکەی سەلماندووە بە سفرکردنی ژمارەی دوژمنەکان بۆ زیادکردنیان.

بڕیارە ساڵی 2023 هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری توركیا بەڕێوەبچێت. وەک لە بیست ساڵی ڕابردوودا، لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن یەکدەگرن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییه‌ گەورەكانی حیزبی دەسەڵاتدار. ئۆپۆزسیۆن دیدگایەکی هەیە بۆ داهاتوو.

دوو کێشە لەبەردەم حکومەتدا دەردەکەون: یەکەم: ئۆپۆزسیۆن هێزی خۆی لە دژی هاوپەیمانی حزبی دەسەڵات کۆکردۆتەوە لەڕێگەی هاوپەیمانی لە ڕێگای هەڵبژاردندا.
 ووەم: دووڕیانى ئابووری و تێچووى ژیان.
لە بیست ساڵی ڕابردوودا هیچ قەیرانێک کاریگەری وا لەسەر حکومەتی ئاکەپە نەبووە.  ئاکەپە هەرگیز ڕەخنە ڕۆشنبیری و فیکرییەکانی ئۆپۆزسیۆنی بە جددی وەرنەگرتووە. هەروەها گرانیی تێچووی ژیان ڕەخنە ئابوورییەکانی ئۆپۆزسیۆنی بەرزکردەوە. ئاکەپە تا ماوەیەک لەمەوبەر توانیویەتی پارێزگاری له‌ پشتیوانی جەماوەری خۆی بكات

ماوەی دوو ساڵە پەتای كۆرۆنا، بووەتە هۆی پەککەوتنی ئابووری لە سەرانسەری جیهاندا. هەر کە پەتاکە کۆتایی هاتووە، شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا لە ناوچەکە دەستی پێکرد. هاوکات هەموو وڵاتانی جیهان هەوڵ دەدەن بە شێوازی خۆیان مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بکەن.
لە تورکیادا هیچ قەیرانێکی وزە و پەککەوتنی زنجیرەی دابینکردن لە خۆراک و کەلوپەلی دیکەدا ڕووی نەدا. بەڵام بەرزبوونەوەی نائاسایی نرخەکان لە مێژووی ئەم دواییەی تورکیادا بێهاوتایە. هەڵاوسان زۆر بەرزە و نرخی ئاڵوگۆڕکردن بە شێوەیەکی بێ کۆنترۆڵ بەرز دەبێتەوە. ئەم دۆخە زۆر سەختە و تا ئێستا حکومەتی ئەردۆغان و بەڵێنەکانی نەیانتوانیوە چارەسەرێک بدۆزنەوە.