چاوپیکەوتن

09:31 - 19/09/2022

دوا مه‌نزڵی شاژن.. كەنیسەیەکی بچووک لە قەڵایەکی مێژوویی‌

پەیسەر

لە کۆتایی پرسەیەکی فه‌رمیدا کە ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهان چاودێری ده‌كه‌ن، ته‌رمی شاژنە ئەلیزابێس گەیشتە قەڵای ویندسۆر، بۆ ئەوەی لە کەنیسەیەکدا لە مەراسیمێکی تایبەتدا بە خاک بسپێردرێت.

ویلیامی "رزگاره‌كه‌ر" لە ساڵی ١٠٦٦ قەڵای ویندسۆر دروستکرد بەدرێژایی سەدەکان دیزاینه‌كه‌ی ده‌ستكاری كراوه‌ و نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه‌، کۆنترین و گەورەترین قەڵایە لە جیهاندا.

قەڵاکە لە دەرەوەی لەندەنه‌، شوێنی سەرەکی شاژن بوو لە کۆتایی هەفتەدا، هەروەها ماڵە دڵخوازەکەی بوو لە کۆتا ساڵەکانی حوکمڕانیدا.


 لە ساڵی 1992 ئاگرێکی گەورە زیانی پێگەیاند، کە شاژن بە "ساڵێکی ترسناک" وەسفی کرد بەهۆی زنجیرەیەک فەزیحە کە بنەماڵەی شاهانەی هەژاند.

هەروەها قەڵای ویندسۆر دوا شوێنی پشوودانی زیاتر لە دەیان پاشا و شاژنی ئینگلیز و بەریتانیایە. زۆربەیان لە کەنیسە سانت جۆرج نێژران، لەنێویاندا هێنری هەشتەم کە لە ساڵی ١٥٤٧ کۆچی دوایی کرد.

شاژن لە کەنیسەی شا جۆرجی شەشەم بە خاک دەسپێردرێت کە دەکەوێتە نزیک کۆمەڵگەی سەرەکی کەنیسە سانت جۆرج. لە ساڵی ١٩٦٢ فەرمانی دروستکردنی کەنیسەكه‌ی دەرکرد و بە ناوی باوکیەوە ناوی لێنا.

لەوێ شا جۆرج و هاوسەرەکەی، شاژنی دایکی لەگەڵ کچە بچووکەکەیان بە ناوی مارگریت بە خاک سپێردراون.


زۆربەی ئەو مۆسیقایانەی کە لە کاتی مەراسیمەکاندا بەکاردەهێنران لەلایەن ویلیام هێنری هاریسەوە، کە ژه‌نیاری سەرەکی کڵێساکە بوو لە نێوان ساڵانی ١٩٣٣ بۆ ١٩٦١، پێدەچێت لە منداڵیدا شاژن فێری ژەنینی پیانۆی کردبێت.

کەنیسە سانت جۆرج میوانداری پرسەی فیلیپ و باوکی شاژن و باپیرەی شاژن جۆرجی پێنجەم و باپیرە گەورەی ئێدوارد حەوتەمی کردوه‌.