06:17 - 17/01/2019
گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى به‌غدا یه‌كێتى و پارتى له نیعمه‌تى نه‌وتى كه‌ركوك بێبه‌ش نه‌كرد
كورد ده‌ڵێت، دز بازاڕى شێواوى ده‌وێت، دۆخى شڵه‌ژاوى كه‌ركوك له هه‌ركات زیاتر بۆرییه نه‌وته‌كانى شاره‌كه‌ى كردووه‌ته سه‌رچاوه‌ى داهات بۆ گیرفانى گروپه ده‌سه‌ڵاتداره جۆراوجۆره‌كان، چاره‌نوسى كه‌ركوك له‌نێوان هه‌ژمونى نوێى ئه‌مه‌ریكا، خواستى به‌غدا بۆ كۆنتڕۆڵى ته‌واوه‌تى، خه‌ونى كورد بۆ گه‌ڕانه‌وه، جوڵه نهرمهكانى توركیا و هیواى تاران و مۆسكۆ و له‌نده‌ن بۆ ده‌ستكه‌وتنى نه‌وته‌كه‌ى له‌هه‌ركات زیاتر لێڵه.
به‌پێى ئه‌و به‌دواداچوونانه‌ى په‌یسه‌ر بۆ نه‌وتى كه‌ركوك كردوویه‌تى، ده‌رده‌كه‌وێت كه رووداوه‌كانى ١٦ی ئۆکتۆبەر و كۆنتڕۆڵكردنى كێڵگه‌نه‌وتییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه، یه‌كێتى و پارتى له نیعمه‌تى نه‌وتى كه‌ركوك بێبهشنهكردووه، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌چه‌ند رێگه‌یه‌كى جیاواز ده‌ستیان له بازاڕى پاڵاوتن و فرۆشتنى نهوتهكهدایه، هێزه عێراقییه‌كانیش بێبه‌شنین خێروبێرهكهى.
كه‌ركوك بووه‌ته گۆڕه‌پانى به‌ریه‌ككه‌وتنى نێت و نیازى زلهێزه‌كان و له‌م كه‌ینوبه‌ینه ئه‌وه‌ى به‌ده‌ستى پڕه‌وه شه‌وان له شاره‌كه دێته ده‌ره‌وه ئه‌و گروپانه‌ن، له شوێنى جیاجیاوه به‌رێگه‌ى جیاواز تانكه‌ر له بۆرییه نه‌وته‌كان پڕده‌كه‌ن، ئه‌و بۆشاییانه‌ى له كه‌ركوك هه‌ن سه‌رچاوه‌ى گه‌وره‌ى داهاتیان ره‌خساندووه بۆ چه‌ند گروپێكى چه‌كدار و ده‌سه‌ڵاتدار.
به‌پێى ئه‌و بهداواچوونانهى په‌یسه‌ر بۆ چۆنێتى هه‌نارده‌و به‌كارهێنانى نه‌وتى كه‌ركوك كردوویه‌تى، سه‌رچاوه‌ى تایبه‌ت له كێڵگهنهوتییهكانى كه‌ركوك ئه‌وه پشت راست ده‌كه‌نه‌وه كه زۆرترین رووداوى كونكردنى بۆرى و باس‌وخواسى دزینى نه‌وت، له بۆرییه‌كانى كێڵگه‌ى جمبوره له تازه‌خورماتوو، كه ته‌نها كێڵگه‌ى نه‌وتییه نزیكه له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى كوردستانه‌وه له قادر كه‌ره‌م و له سنورى ئێستاى هه‌رێمه، لهكێڵگهكانى ئاڤاناو باى حه‌سه‌ن و بابه گوڕگڕ و خه‌بازه، كه‌متر ئه‌و روودانه هه‌ن كه دوورن له ناوچه‌ى ده‌سه‌ڵاتى پارتى و یه‌كێتییه‌وه.
جگه له‌و نه‌وته‌ى به قاچاغ ده‌برێت له‌رێگه‌ى كونكردنى بۆرى و رێگاى جیاوازى دیكه‌وه، ئێستا نزیكه‌ى ١٤٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت رۆژانه ده‌درێت به پاڵاوگه‌كانى یه‌كێتى و پارتى له هه‌رێمى كوردستان، بۆ پاڵاوتنى هه‌ر بهرمیلیكێش ١٠ دۆلار به‌و كۆمپانیانه ده‌درێت، به‌وه‌ش داهاتى رۆژانه‌ى ته‌نها پاڵاوتنى نه‌وته‌كه بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه ملیۆنێك و ٤٠٠ هه‌زار دۆلاره.
دواى پاڵاوتنیشى كۆمپانیاكانى یه‌كێتى و پارتى به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان ده‌ده‌نه‌وه حكومه‌تى عێراق، كۆمپانیاكانى پارتى ره‌وانه‌ى موسڵى ده‌كه‌نه‌وه‌و كۆمپانیاكانى یه‌كێتیش بۆ ناوخۆى كه‌ركوكی دەنێرن، ئه‌وه‌ش بۆ دابینكردنى نه‌وتى سپى و به‌نزین و گازه، ١٠٠ هه‌زار به‌رمیل رۆژانه به پاَوگهى كۆمپانیاكانى پارتى ده‌درێت و ٤٠ هه‌زاریش به پاڵاوگه‌ى كۆمپانیاى یه‌كێتى، به‌وپێیه بێت رۆژانه له داهاتى پاڵاوتنى نه‌وت پارتى یه‌ك ملیۆن دۆلارى ده‌ستده‌كه‌وێت و یه‌كێتیش ٤٠٠ هه‌زار دۆلارى ده‌ستده‌كه‌وێت.
كۆى به‌رهه‌مى نه‌وتى كه‌ركوك له‌نێوان ٣٦٠ بۆ ٣٧٠ هه‌زار به‌رمیل رۆژانه‌یه، ناوه‌ڕاستى مانگى ١١ی ساڵی رابردوو هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا رێككه‌وتن له‌رێگه‌ى بۆرى نه‌وتى هه‌رێمه‌وه، به‌شێك له نه‌وتى كه‌ركوك ره‌وانه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركى بكرێت، له‌به‌رامبه‌ردا كرێى بۆرییه‌كه به هه‌رێم بدرێت، ئێستا رۆژانه نزیكه‌ى ٩٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رێگه‌ى بۆرییه‌وه بۆ توركیا هه‌نارده ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شى كه ده‌مێنێته‌وه به پاڵاوگه جیاوازه‌كان ده‌درێت بۆ پاڵاوتن، ١٤٠ هه‌زارى به پاڵاوگه‌كانى یه‌كێتى و پارتى، ٤٠ هەزاری به پاڵاوگه‌ى بێجى و ٣٠ هەزاری چەند پاڵاوگەیەکی بچوکی عێراق دەدرێت. ژماره‌كان به‌ته‌واوى ناكه‌نه كۆى به‌رهه‌مى نه‌وتى كه‌ركوك، و مه‌زنده ده‌كرێت تواناى به‌رهه‌میش له‌وه زیاتربێت، به‌وپێیه‌ى كێڵگه نه‌وتییه‌كانى كه‌ركوك كاران و بیره‌كان زۆربه‌یان نه‌وتیان لێده‌رده‌هێنرێت، بۆیه پێده‌چێت قه‌باره‌ى ئه‌و نه‌وته‌ى ده‌برێت و ده‌فرۆشرێت به قاچاغ گه‌وره‌تربێت.
مه‌لا به‌ختیار كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى، چه‌ند رۆژى رابردوو له نوسینێكدا بڵاویكردبووه‌وه رۆژانه ٣٠ هەزار به‌رمیل نه‌وت له كێڵگه‌ى جمبور ده‌دزرێت و شه‌وانه ده‌هێندرێته سلێمانى و له‌وێ ساغ ده‌كرێته‌وه، به گوته‌ى به‌رپرسانى پارتى ئه‌و نه‌وته‌ى له كه‌ركوك ده‌دزرێت له ٣٠ هه‌زار زیاتره، ٢٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رێگه‌ى تانكه‌ر و به قاچاغ ده‌درزێت و ده‌برێته ئێران و داهاتهكهشى بۆ حه‌شدى شه‌عبى و هه‌ندێك كورده.
سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت له كه‌ركوكه‌وه، به په‌یسه‌رى راگه‌یاند، به‌رده‌وام دزینى نه‌وت له‌رێگه‌ى كونكردنى بۆرییه‌وه هه‌یه، نزیكترین خاڵیش كه نه‌وته‌كه‌ى لێوه ساغ بكرێته‌وه سلێمانییه به‌ره‌و ئێران، ته‌نها قاچاغچى كورد ده‌توانێت ئه‌و كاره بكات، بۆرییه‌كان كون ده‌كه‌ن و ماتۆرێك ده‌خنه ناوى و تانكه‌ره‌كانى لێپڕدهكهن ئەمە لەکێڵگەی جمبور هەیە چونکە سنوری لەگەڵ هەرێم هەیە.
داهاتى نه‌وتى كه‌ركوك ته‌نانه‌ت له پرۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى ٢٠١٩ى عێراق ئاماژه‌ى پێنه‌كراوه، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تى گه‌وره‌ى بۆ بردنى و ته‌خشان و پهخشانكردنى پاره‌كه‌ى ره‌خساندووه، به گوته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه حكومه‌تى عێراق نێتى نه‌بوو نه‌وتى كه‌ركوك هه‌نارده بكات، به‌ڵكو ته‌نها بۆ ناوخۆ به‌كاریبهێنێت، بۆیه له یاساى بودجه ئاماژه‌ى پێنه‌كراوه هه‌رچه‌نده ئێستا ٩٠ هه‌زار به‌رمیلى هه‌نارده ده‌كرێت.
له ئێستادا ئاسایشى نه‌وتى كه‌ركوك به ده‌ست هێزه عێراقییه‌كانه‌وه‌یه، هێزه‌كانى دژه‌تیرۆرى عێراق، پۆلیس و به‌شێكى حه‌شدى شه‌عبیش له‌وێ هه‌ن، سه‌رچاوه‌كه گوتى، به‌پێى ئه‌و دزیانهى كه ده‌كرێت به به‌رده‌وامى ره‌نگه رێككه‌وتن له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ى "نه‌وته‌كه ده‌دزن" و ئه‌و هێزانه‌ش هه‌بێت، هه‌رچه‌ند ناوچه‌كه فراوانه‌و به ئاسانى بۆرییه‌كه كۆنتڕۆڵ ناكرێت.
نەوتی کەرکوک رێژه‌ى سه‌دا ١١ی نه‌وتی عێراق پێکده‌هێنێت، چوار كێڵگه‌ى سه‌ره‌كى نه‌وتى هه‌یه، كێڵگه‌ى كه‌ركوك له‌وانى دیكه گهرهترهو هه‌ردوو كێڵگه‌ى بابه گوڕگوڕو ئاڤانا له‌خۆده‌گرێت، كه ٣٧٠ بیرى نه‌وتییان تێدایه و نزیكه‌ى نیوه‌ى ئه‌و بیرانه ئێستا له كاركه‌وتوون و ئاویان تێهاتووه له‌برى نه‌وت، پێش به‌رهه‌مهێنان یه‌ده‌گى نه‌وتى ئه‌م كێڵگه‌یه ٢٣ ملیار به‌رمیل بووه.
کێڵکه‌ی بای حه‌سه‌ن ١٩٦ بیرى نه‌وتیى تێدایه، ده‌که‌وێته خۆرئاوای قه‌زای دوبزه‌وه یه‌ده‌گی نه‌وت تیایدا ٣.٣ ملیار به‌رمیل نەوت بووە، کێڵگه‌ی جمبوریش ٨١ بیری تیدایە و خەبازیش ٤٣ بیری تیدایە. كۆى بیره نه‌وته‌كانى كه‌ركوك له هه‌موو كێڵگه‌كان ٦٩٠ بیره.
١٤-١٠-١٩٢٧ یه‌كه‌م بیرى نه‌وت له‌لایه‌ن كۆمپانیا ئینگلیزه‌كانه‌وه هه‌ڵكه‌ندرا، ساڵانى (١٩٣٥- ١٩٥١)دا نه‌وتی که‌رکوک سه‌دا ١٠٠ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی عیراقی پێکده‌هێناو ناوچه‌كانى دیكه‌ى عێراق نه‌وتیان تێدا بهرههمنهدههێنرا، دواتر تا ساڵى ١٩٦٣ كه‌ركوك سه‌دا ٧٠ی هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراقى پێكده‌هێنا.
تواناى ئێستای رۆژانه‌ى نه‌وتى كه‌ركوك به ئاسایى تا ٥٠٠ هه‌زار به‌رمیل رۆژانه ده‌بێت، به‌رهه‌مى نه‌وته‌كه و داهاتهكهشى بۆ كه‌ركوكییه‌كان نین، ته‌نانه‌ت ناوبه‌ناو ڤییدۆى دانیشتوانى ئه‌وشاره بڵاوده‌بێته‌وه كه به راكردن و هه‌ڵه‌داوان ده‌چن تا چه‌ند ده‌به‌یه‌ك نه‌وتیان به‌ربكه‌وێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له‌دواى رووداوه‌كانى ١٦ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه ته‌واوى كێڵگه‌كان كه‌وتنه ده‌ستى عێزه عێراقییه‌كان، به‌ڵام و ئه‌وه یه‌كێتى و پارتى له داهاتى نه‌وته‌كه بێبهشنهكرد.
ئه‌و دووحزبه ئێستا هه‌م له‌رێگه‌ى پاڵاوتنى به‌رهه‌مى نه‌وت و هه‌م له‌رێگه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت به تانكه‌ر به‌تایبه‌ت یه‌كێتى داهاتى گه‌وره‌ى ده‌ستده‌كه‌وێت، له‌م دۆخه‌شدا ره‌نگه گروپه چه‌كداره عێراقییه‌كانى كه‌ركوك قازانجى گه‌وره بكه‌ن، چونكه به‌بێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌وان ره‌نگه ئاسان نه‌بێت تانكه‌ره‌كان له‌ناو تۆڕى جاڵجاڵۆكه‌ى هێزه چه‌ك به‌ده‌سته جۆراوجۆره‌كان بهێنرێنه ده‌ره‌و بێ به‌رپرسانى كوردیش ساغكردنه‌وه‌ى نه‌وته‌كه ئاسان نییه.