01:51 - 20/01/2019
په‌یسه‌ر به‌ڵگه‌و زانیارى ئاودیوكردنى نه‌وتى كه‌ركوك بۆ ئێران بڵاوده‌كاته‌وه
به‌پێى چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه ده‌ست په‌یسه‌ر كه‌وتوون، له دواى رووداوه‌كانى ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە، یه‌كێتى و پارتى به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرس و لایه‌نێكى عێراقى به تانكه‌ر نه‌وتى كه‌ركوك ره‌وانه‌ى ئێران ده‌كه‌ن، به‌پێى به‌ڵگه‌كان ئه‌و دوو حزبه له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان به هه‌ماهه‌نگى ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانى عێراق نوسراوى رێگه‌پێدان ده‌كه‌ن بۆ تانكه‌ره‌كان.
ده‌روازه‌ى سه‌ره‌كى ئاودیوكردنى تانكه‌ره نه‌وته‌كان خاڵى سنورى مونزریهیه له خانه‌قین، له نوسراوه‌كان كه‌زۆربه‌یان عه‌قیدێك ئاراسته‌ى به‌رپرسانى خاڵه سنورییهكهى كردووه و ناوى شۆفێره‌كان و زانیارییه‌كانى تانكه‌ره‌كان به لیستێك ده‌نوسێت، داواده‌كات رێگه‌یان پێدرێت و ئاسانكارییان بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بچنه دیویى ئێرانه‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر یه‌كێتى ئێستا له رێگه‌ى دوو كۆمپانیا و پارتیش له رێگه‌ى سێ كۆمپانیاوه بازرگانى نه‌وت ده‌كه‌ن، هه‌ر پێنج كۆمپانیاكه‌ش له عێراق مۆڵه‌تیان هه‌یه، پێش رووداوه‌كانى ١٦ی ئۆکتۆبەر له‌رێگه‌ى دوو كۆمپانیاوه نه‌وتى كێڵگه‌كانى هاڤانا و باى حه‌سەن-یان له‌رێگه‌ى ده‌روازه سنورییه‌كانى، باشماخ، كێلێ، په‌روێزخان ره‌وانه‌ى مه‌هاباد و كرماشان ده‌كرد و هه‌ندێك جاریش تانكه‌ره‌كانیان ره‌وانه‌ى به‌نده‌ر عه‌باس ده‌كرد، په‌یسه‌ر زانیویه‌تى كه حكومه‌تى ئێران ئه‌و نه‌وته‌ى له لیستى نه‌وتى قاچاغ له وڵاته‌كه‌ى تۆمار كردووه.
له‌دواى رووداوه‌كانى ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر و كۆنتڕۆڵكردنى كه‌ركوك له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه، ئێستا یه‌كێتى له‌رێگه‌ى كۆمپانیایه‌كى دیكه‌و به‌ناوێكى جیاوازه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران بازرگانى نه‌وت ده‌كات، هاوكات قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌رێگه‌ى ته‌ها زه‌نگه‌نه بریكارى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانه‌وه، ئاسانكارى ته‌واوى بۆ ئه‌و كۆمپانیایه كردووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى كۆمپانیاى ناسراوى ئه‌و حزبه ناوى له‌سه‌ر په‌ڕاوه‌كانى ره‌وانه‌كردنى نه‌وتى كه‌ركوك هه‌یه به تانكه‌ر.
هاوكات ئێستا پارتى له‌رێگه‌ى چه‌ند كۆمپانیایه‌ك كه ناوه‌كانیان ناسراو نین، به‌ڵكو ئه‌و ناوانه‌ى ئاماژه‌یان پێده‌درێت زیاتر له‌ناوى وه‌همى ده‌چن و ناوى كۆمپانیا ناسراوه‌كانى خۆیان ناخه‌نه سه‌ر نوسراوه‌كانى بردنى نه‌وت بۆ ئێران، له بازرگانى نه‌وت له‌گه‌ڵ ئێران پشكى هه‌یه، په‌یسه‌ر به‌دواداچوونى بۆ ناوى كۆمپانیاكان كرد و زانیارى ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وت ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى كه نوسراوى رێگه‌پێدان بۆ تانكه‌ره‌كانیان ده‌كرێت، هى پارتى، یه‌كێتى، نورى مالیكى، حه‌یده‌ر عه‌بادین و له‌خاڵى سنورى مونزریه‌وه له خانه‌قین نه‌وته‌كه ده‌به‌نه ئێران.
له نوسراوه‌كاندا كه عه‌قیدێك ره‌وانه‌ى مه‌رزه‌كه‌ى ده‌كات، به دیاریكراوى ئاراسته‌ى لیژنه‌ى هه‌نارده‌و هاورده‌ى مه‌رزى مونزریه، بنكه‌ى گومركى مونزریه، پۆلیسى گومرك، بنكه‌ى پاسپۆرت و نیشته‌جێبوونى مه‌رزه‌كه، بنكه‌ى گواستنه‌وه‌ى زه‌مینى مونزریه، ده‌زگاى هه‌واڵگرى مونزریه كراوه، داواى ئاسانكارى و رێگه‌پێدان ده‌كات بۆ ئاودیوكردنى تانكه‌ره‌كان، به‌ڵگه‌كان كه به‌روارى مانگه‌كانى ته‌موز و ئاب و ئه‌یلولى ٢٠١٨یان له‌سه‌ره چۆنێتى ره‌وانه‌كردنى نه‌وته‌كه روون ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها له نوسراوه‌كاندا به‌روونى ئاماژه به‌وه‌كراوه كه تانكه‌ره‌كان نه‌وتى كه‌ركوك بۆ ئێران ده‌گوازنه‌وه، نوسراوه‌كان دوو واژۆیان له‌سه‌ره، یه‌كه‌میان عه‌قیدێك و دووه‌میش واژۆى نوێنه‌رى ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه نه‌وته‌كه‌ى بۆ ره‌وانه ده‌كرێت، هاوكات به لیسیتێك ناوى سیانى شۆفێره‌كان و ژماره‌ى ئۆتۆمبێله‌كانیان، ژماره‌ى پاسپۆرته‌كانیان، ژماره‌ى ئه‌و به‌رمیله نه‌وته‌ى هه‌ڵیان گرتووه ئاماژه‌ى پێكراوه، كه هه‌ر تانكه‌رێك زیاتر له ٢٠٠ به‌رمیل نه‌وتی پێیه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست په‌یسه‌ر كه‌وتوون ئه‌و كۆمپانیایه‌ى كه نه‌وت بۆ پارتى ده‌فرۆشێت به‌شێكى زۆرى كارمه‌نده‌كانى توركن، ئه‌و كۆمپانیایه‌ش كه نه‌وت بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادى ره‌وانه ده‌كات له‌گه‌ڵ یه‌كێتى هاوبه‌شییان هه‌یه و یه‌كێتى له‌و كۆمپانیایه سوودمه‌ند ده‌بێت، هه‌موویان له‌رێگه‌ى خاڵى سنورى مونزرییه‌وه نه‌وته‌كه ره‌وانه ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده له‌دواى رووداوه‌كانى ١٦ی ئۆکتۆبەر له‌سه‌ر ئاستى سیاسى ناكۆكى زۆر كه‌وته نێوانى هه‌رێم و به‌غدا به تایبه‌ت پارتى گرفتى گه‌وره‌ى هه‌بوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق و تا ئێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه‌ركوك، به‌ڵام به‌پێى به‌ڵگه‌كان ئه‌و حزبه له داهاتى نه‌وتى كه‌ركوك بێبه‌ش نییه‌و به‌شداره له بازرگانى نه‌وت له‌گه‌ڵ ئێران.
پێشتر په‌یسه‌ر ئه‌وه‌ى بڵاوكردبووه‌وه، كه شاندێكى سه‌ربازى ئه‌مریكا سه‌ردانى به‌رپرسانى سه‌ربازى یه‌كێتى و پارتى كردووه‌و نیگه‌رانى خۆیان گه‌یاندووه له به‌رده‌وامى بازرگانى نه‌وتى ئێران و هه‌رێم، هاوكات ئه‌م هه‌فته‌یه نازم ده‌باغ نوێنه‌رى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، هه‌رێمى كوردستان له‌ژێر فشارى ئه‌مریكایه بۆ راگرتنى مامه‌ڵه بازرگانییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران.
هاوكات پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له كه‌ركوك به په‌یسه‌رى راگه‌یاندبوو، زۆرترین رووداوى كونكردنى بۆرى له كێڵگه‌ى نه‌وتى جمبوره له كه‌ركوك، چونكه نزیكه له سنورى ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمه‌وه، بۆیه قاچاغچییهكانى كورد نه‌وته‌كه ساغ ده‌كه‌نه‌وه، پێشتر مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى رایگه‌یاندبوو، شه‌وانه ٣٠ هەزار به‌رمیل نه‌وت له كێڵگه‌ى جمبورهوه ده‌هێندرێته سلێمانى و له‌وێ ساغ ده‌كرێته‌وه.
جگه له‌و به‌ڵگانه‌ى ئێستا هه‌ن بۆ به قاچاغبردنى نه‌وتى كه‌ركوك، پاڵاوگه‌ى كۆمپانیاكانى یه‌كێتى و پارتى ئێستا رۆژانه ١٤٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى كه‌ركوك ده‌پاڵێون و به‌رهه‌مه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى موسڵ و كه‌ركوك ده‌كه‌ن، بۆ پاڵاوتنى هه‌ر به‌رمیلێكیش ١٠ دۆلار وه‌رده‌گرن، واته ته‌نها داهاتى رۆژانه‌ى پاڵاوتنه‌كه بۆ ئه‌و دوو حزبه ملیۆنێك ٤٠٠ هه‌زار دۆلاره.
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه له نوسراوى كۆمپانیاکەى یه‌كێتى بۆ رێگه‌پێدانى تانكه‌ره‌كان ئاماژه به‌وه‌كراوه كه بارى تانكه‌ره‌كه نه‌وتى ره‌شه، به‌ڵام بهبڕواى شاره‌زایان پێده‌چێت نه‌وتى خاو بێت چونكه نه‌وته‌كه له پاڵاوگه‌وه ره‌وانه ده‌كرێت بۆ مونزریه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر باره‌كه نه‌وتى ره‌ش بێت بۆ كۆمپانیاكه زیانه‌و رێگایه‌كى دووره تا له‌رێگه‌ى كه‌لاره‌وه ده‌گه‌یه‌ندرێته خانه‌قین، هاوكات نایانه‌وێت هیچ بڕه پاره‌یه‌كى رێگه و بان و گومرك به حكومه‌تى هه‌رێم بدات.
خاڵى سنورى مونزریه ده‌كه‌وێته سنورى خانه‌قین له رۆژهه‌ڵاتى قه‌زاكه و نزیكه‌ى پێنج كیلۆمه‌تر له خانه‌قینه‌وه دووره، مه‌رزه‌كه به ته‌واوى له‌ژێر كۆنتڕۆڵى ده‌سه‌ڵاتى فیدراڵیدایه به‌ڵام به‌رپرس و كارمه‌ندى كوردیش له فهرمانگهكانى هه‌ن.