١٣٠ زیندانیكراوى ئێرانى له زیندانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، چاوه‌ڕێن چه‌ند رۆژێكى دیكه واژۆى گه‌ڕانه‌وه بكه‌ن و بچنه‌وه وڵاته‌كه‌یان و ئازاد بكرێن، ژماره‌یه‌كى زۆریان بازرگانى گه‌وره‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كانن، ئه‌وه‌ش ترس و قەلەقی گەورەی دروستكردووه كه دیسان ده‌ستبده‌نه‌وه ئیشه كۆنه‌كه‌یان و بازاڕى قاچاغى هه‌رێم پڕبكه‌نه‌وه له مادده‌ى هۆشبه‌ر. له ساڵى رابردووەوە باس له ئاڵوگۆڕى زیندانییه‌كانى هه‌رێم و ئێران ده‌كرێت، دواى سه‌ردانه‌كه‌ى محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف بۆ هه‌رێمى كوردستان و واژۆى نێچیرڤان بارزانى، ئێستا بڕیاره چه‌ند رۆژى ئاینده ئه‌و زیندانییانه‌ى ئێران ره‌وانه‌ى وڵاتى خۆیان بكرێنه‌وه‌و ئازادبكرێن، له به‌رامبه‌ردا ٢٠ زیندانى هه‌رێم دێنه‌وه كه له ئێران به تاوانى جۆراوجۆر زیندانین. ئازادكردنى ئه‌و ژماره زۆره‌ى تاوانبارى بازرگانى مادده‌ى هۆشبه‌ر پێچه‌وانه‌ى ئه‌و هه‌نگاوانه‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى مادده هۆشبه‌ره‌كان گیراونه‌ته به‌ر، به‌وپێیه‌ى سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌و ماددانه بۆ هه‌رێمى كوردستان و ئێران و بازرگانه ئێرانییه‌كانن، به‌چوونه‌وه‌ى ئه‌و بازرگانانه‌ش له زیندانه‌كانه‌وه بۆ ئێران ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى هه‌رێم ده‌كه‌ونه‌وه ژێرفشارى زیاتر، بۆ به‌رگرتن به فیڵ و تاكتیكى نوێى بازرگانه‌كان. دادگانى هه‌رێمى كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تاوانبارانى مادده‌ى هۆشبه‌ر پشت به یاساى ژماره ساڵى ژمارە ٦٨ی ساڵی ١٩٦٥ى عێراق ده‌به‌ستێت و یاسایه‌كى تایبه‌تى نییه، به‌پێى مادده‌ى ١٤ى یاساكه سزاى بازرگانانى مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌سێداره‌دان و زیندانى هه‌تاهه‌تاییه، سزاى به‌كارهێنانى ئه‌و ماددانه‌ش له شه‌ش مانگ زیندانییه‌وه ده‌ستپێده‌كات به‌ره‌و سه‌ر، به‌ڵام ئه‌و سزایانه هه‌رێمى كوردستانى نه‌كردووه‌ته ناوچه‌یه‌كى مه‌ترسیدار بۆ بازرگانه‌كان به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌رێم بۆ ئه‌وان بازاڕێكى گونجاوه. عەمید جەلال ئەمین، بەڕێوەبەری بەشی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، پێى وایه كه‌مى سزاكان هۆكارن بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى بازرگانى و به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر چونكه به گوته‌ى ئەو، وه‌كو پێویست سزا نادرێن یاساكه وه‌ك خۆى جێبه‌جێناكرێن،"خه‌ڵك هه‌بووه به شه‌ش كیلۆ مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه گیراوه ١٠ ساڵ حوكم دراوه". هه‌واڵى ئازادكردنى ژماره‌یه‌كى زۆر بازرگانانى مادده‌ى هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان جه‌لال ئه‌مینی قه‌له‌ق كردووه، ئه‌و بۆ په‌یسه‌ر باسیله‌وه‌كرد هیچ گره‌نتییه‌ك نییه ئه‌مانه ده‌ست نه‌كه‌نه‌وه به بازرگانى مادده‌ى هۆشبه‌ر چونكه حكومه‌تى ئێران ئازادیان ده‌كات، و هه‌ندێك بازرگانى مه‌ترسیداریان تێدایه. به‌دیاریكراوى نازانرێت چه‌ند كه‌س له‌و ١٣٠ كه‌سه كه له زیندانه‌كانى هه‌رێمه‌وه ئازاد ده‌كرێن، بازرگانی ماددەی هۆشبەرن به‌ڵام به‌گوته‌ى جه‌لال ئه‌مین زۆرینه‌ى زۆریان له بازرگانه‌كانن، گوتى"بۆیه ئازادكردنى ئه‌مانه خراپه بازرگانێك ٢٠ ساڵ حوكمى به‌سه‌ردا دراوه ئێستا ئازادده‌كرێت مه‌ترسییان هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئاستى هه‌مووعێراق رێككه‌وتنه‌كه كراوه بۆیه جێبه‌جێده‌كرێت و چاره‌سه‌رى دیكه نییه، هەرچەند بازرگانەکان زیاتر له ئێرانن و بازرگانه‌كانى مادده‌ى هۆشبه‌ر كه‌متر له‌ناوخۆن". ساڵى رابردوو له سلێمانى ١٥٠ كه‌س به تۆمه‌تى بازرگانى و به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه، پۆلیسى هه‌ولێریش ٤٠٠ كه‌سی ده‌ستگیركردووه، قه‌ڵادزێ، سۆران، هه‌ورامان، زۆرترین جار ناویان ده‌هێنرێت وه‌ك ئه‌و ناوچانه‌ى زۆرترین مامه‌ڵه‌ى مادده‌ى هۆشبه‌ره‌كانیان تێداده‌كرێت به‌وپێیه‌ى سنوریان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كان ئاماژه‌ى به‌وەكرد، كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى ئێران هاوكاریان نین و هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌كیان نییه پێكه‌وه بۆ رێگرى له بازرگانى مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌نێوان ئێران و هه‌رێم. راپۆرتێكى ساڵى ١٩٩٠ی نەتەوەیەكگرتووەكان عێراقى به‌خاوێنترین وڵات ناساندبوو سه‌باره‌ت به مادده هۆشبه‌ره‌كان، ئێستا هه‌موو بۆچوونه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن عێراق و هه‌رێمى كوردستان له تۆڕه ترسناكه‌كانى بازرگانى گه‌وره‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ئاڵاوه، خه‌ڵكانێكى زۆر ئالوده‌ى ژیانى نێو دوكه‌ڵ بوون و قه‌یرانى دارایى و بێپاره‌ییش ئه‌وه‌نده‌ى دیكه هه‌لومه‌رجى زیاتر سازكرد بۆ بازرگانى ئه‌و ماددانه. مانگى رابردوو به‌رپرسى بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی هەولێر و دهۆك لەئاسایشی گشتى، هۆشداریدا بوو له زیادبوونى به‌رچاوى كێشان و بازرگانى مادده هۆشبه‌ره‌كان، به گوته‌ى لیوا كه‌یوان بازرگانه گه‌وره‌كان كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر هه‌رێم له وڵاتانى دراوسێن نه‌ك ناوخۆ، ئه‌وان مادده‌كانیان له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ساغ ده‌كه‌نه‌وه و خه‌ڵكانێكى زۆر ئالوده‌ده‌بن. بازاڕى پڕسود و سه‌لامه‌ت بۆ بازرگانه گه‌وره‌كانى مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌و وڵاتانه‌ن كه سه‌قامگیرى ئه‌منى و سیاسى تێیاندا كه‌مه، بۆشایى ئه‌منیى له ناوچه‌كانى خوارووى عێراق ده‌رفه‌تى گه‌وره‌ى به بازرگانه‌كان داوه كه مادده‌ى زۆر بهێننه عێراق و هه‌رێم، هه‌روه‌ها سنوروێكى دورو درێژى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران كه كۆنتڕۆڵكردنى ئه‌سته‌مه یارمه‌تیده‌رى گه‌وره‌ى بازرگانه‌كانه، خراپى دۆخى ئابورى خه‌ڵك له چوار ساڵى رابردوو سه‌رهه‌ڵدانى بێكارى به ژماره‌یه‌كى قه‌به‌وه زه‌مینه خۆشده‌كات، بۆ گه‌رمبوونى بازاڕى مادده هۆشبه‌ره‌كان. هه‌رێمى كوردستان دیسان ده‌كه‌وێته‌وه به‌ر مه‌ترسى شه‌پۆلێكى دیكه‌ی بازرگانى مادده‌ى هۆشبه‌ر كه ساڵانێكى زۆره زیندانین و هیچ گره‌نتییه‌كیش بۆ ده‌ستهه‌ڵگرتنیان له ئیشه‌كه نییه، بازاڕى سه‌ره‌كیش بۆ ئه‌وان سنوره‌كانى هه‌رێمه، دوورنییه ئازادكردنى ئه‌و كه‌سانه دۆسیه‌ى به‌گژداچوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان له هه‌رێم زۆر ئاڵۆزتر بكات و ژماره‌ى ئالوده‌بووان زیاتربكات، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش چه‌ند هه‌نگاوێك بچنه دواوه به‌وپێیه‌ى ساڵانێكى زۆرى ویستووه تا ئه‌و بازرگانانه خراونه‌ته زیندان و ده‌ستیان له بازرگانییه‌كه‌یان به‌ربووه.
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت