07:17 - 24/01/2019
ره‌وتى دانوستانه‌كان ده‌نگى بوونه ئۆپۆزسیۆن له‌ناو گۆڕان زاڵتر ده‌كات
گفتوگۆکانى پارتى و گۆڕان له قۆناغێكى هه‌ستیار و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دان، گۆڕان دوایین پاكێجى خۆى راده‌ستى پارتى كردووه‌و تۆپه‌كه‌ى فڕێداوه‌ته گۆڕه‌پانى ئه‌و حزبه، دوایین كۆبوونه‌وه‌كانیش ده‌نگى بوونه ئۆپۆزسیۆنى له‌ناو گۆڕان زاڵتر كردووه و زۆرێك له به‌رپرسان بۆچوونیان یه‌كلابووه‌ته‌وه كه به‌بێ پاڵپشتى پۆستى باڵا له‌ناو حكومه‌ت ناتوانن به‌رنامه‌كه‌یان بۆ چاكسازى به‌رنه‌پێش و جوڵه‌ى گه‌وره بكه‌ن بۆیه په‌تى دانوستانه‌كانى تیمى زه‌ردو نیلى له‌لێوارى پچڕاندایه.
ره‌نگه گونجاوترین بڕیار بۆ دۆخى ئێستاى گۆڕان و هه‌ردوو ئاڕاسته‌كه‌ى ناو بزوتنه‌وه‌كه، (چوونه حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن بوون) ئه‌و بڕیاره‌ى جڤاتى نیشتیمانى بێت كاتێك بابه‌تى به‌شدارى حكومه‌تى به‌كراوه‌یى هێشته‌وه بۆ ئه‌نجامى گفتوگۆكانى شاندى دانوستانكار، به‌وپێیه‌ى دواى گفتوگۆكان به‌هه‌ر لایه‌كدا بڕیار بدرێت بۆ هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه وه‌ڵامێك ئاماده‌یه كه به‌رمه‌بناى گفتوگۆكان بڕیاره‌كه دراوه، ئێستا دواى پێنج كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتى و پێش كۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتیمانى ته‌رازووى بڕیاره‌كه به‌بارى ئۆپۆزسیۆن قورس بووه، ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كان ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى بوونه ئۆپۆزسیۆن زۆرتربوون له‌ناو گۆڕان.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر دواى كۆبوونه‌وه‌كانى رابردووى شاندى دانوستانكارى گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتى، ئه‌و ده‌نگانه‌ى ناو گۆڕ‌انى زۆرتر كردووه كه داوایان ده‌كرد گۆڕان خۆى دوور بگرێت و خولێكى دیكه‌ى ئۆپۆزسیۆن جاڕبدات و بگه‌ڕێته‌وه شه‌قام، به‌وپێیه‌ى به‌شێك له سه‌ركرده‌كانى گۆڕان پێیان وایه به‌و ئاماژانه‌ى به قسه‌كانى پارتییه‌وه دیاره ئه‌سته‌مه بتوانرێت جوڵه‌ى گه‌وره بكرێت و به‌رنامه‌كانى گۆڕان بۆ چاكسازى جێبه‌جێبكرێن.
ئێستا له‌ناو جڤاتى نیشتیمانى و جڤاتى گشتى و خانه‌ى راپه‌ڕاندنیش بۆچوونى زۆر دروستبوون، به‌رئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كان له ئاستى چاوه‌ڕوانى زۆرینه‌ى سه‌ركرده‌كانى گۆڕان نین، پێشیان وایه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌رنامه‌كانى چاكسازى بخه‌نه سه‌رپێو ده‌ست بۆ گۆڕانكارى به‌رن ده‌بێت له‌ناو حكومه‌ت تیمه وه‌زارییه‌كه‌ى گۆڕان پاڵپشتى گه‌وره‌ى هه‌بێت.
گۆڕان له‌ماوه‌ى رابردوو پێنج كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پارتى ئه‌نجامداوه كۆتا كۆبوونه‌وه‌یان ورده‌كارى نه‌خشه‌ى دابه‌شكردنى پۆسته‌كا دابه‌شكرا، به‌پێى زانیارییه‌كان گۆڕان پێداگره له‌وه‌ى پۆستى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت مافى خۆیه‌تى، پێشى وایه بێ ئه‌وه‌ى پۆستێكى باڵاى هه‌بێت تیمه وه‌زارییه‌كه‌ى بێ پشتیوان ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام پاكێجه‌كه‌ى پارتى شاندى دانوستانكارى گۆڕ‌انى دوودڵ كردووه.
پاكێجه‌كانى پارتى و گۆڕان دوو پاكێجى نزیك نین له‌یه‌ك، ره‌نگه هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردبێت بۆچوونى بوونه ئۆپۆزسیۆن زۆرتربێت و به‌شێك له به‌رپرسانى گۆڕان پێیان وابێت ئاسان نییه ئه‌م پاكێجانه لێك نزیك بكرێنه‌وه، هۆكارێكى دیكه‌ش ئه‌وه‌یه به‌شێك له به‌رپرسەکان لەو باوەڕەدان ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تاى هاوكێشه‌ى چوونه حكومه‌ت به‌م جۆره‌ى ئێستا ده‌ستپێبكات ئه‌وا ئه‌نجامه‌كه‌ى باش نابینرێت.
ئێستا جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان چاوه‌ڕوانى ته‌واوبوونى گفتوگۆكانى حكومه‌ته، ده‌یه‌وێت لیژنه‌ى دانوستانكار قسه‌ى كۆتایى پارتى بهێنێته‌وه نێو هۆڵى جڤات، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ له‌سه‌ر به‌شداربوون له حكومه‌ت یاخود بوونه ئۆپۆزسیۆن بدرێت، به‌ڵام ئه‌ندامێكى جڤاتى نیشتیمانى ده‌ڵێت، به‌و ئه‌نجامه‌ى ئێستا شاندى دانوستانكار پێى گه‌یشتووه"قورسه جڤاتى نیشتیمانى بڕیار بدات به چوونه حكومه‌ت".
نزار مەحمود ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان بۆ په‌یسه‌ر باسیله‌وه‌كرد، چه‌ند هێڵێك هه‌یه گۆڕان ناتوانێت لێى پاشه‌كشه بكات، چونكه ئه‌وانه شتى مه‌بده‌ئین و گۆڕان سازشیان له‌سه‌ر ناكات، وه‌ك مه‌سه‌له‌ى سه‌رۆكایه‌تى، ده‌ستوور، باشكردنى ژیانى خه‌ڵك،"ئێمه زۆر پێداگرى له كارنامه‌كه ده‌كه‌ین، كه حكومه‌تێكى دامه‌زراوه‌یى دروستبێت، نه‌ك حكومه‌تێك هه‌ركاتێك بییه‌وێت رێگه‌ى دێگه‌ڵه دابخات".
جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌رچه‌نده كارنامه‌ى گۆڕان بۆ چاكسازى له گفتوگۆكان په‌سه‌ندكراوه، "به‌ڵام كارنامه به پۆست جێبه‌جێده‌كرێت، ئێمه داواى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانمان كردووه‌و سازشمان نه‌كردووه‌و پێم وانییه سازش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكرێت"خاڵه ناكۆكه‌كانى گۆڕان و پارتى كه‌م نین و كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى پارتى چاره‌نوسى ئه‌و خاڵانه یه‌كلایى ده‌كاته‌وه، چونكه گۆڕان پاكێجى خۆى پێشكه‌ش كردووه‌و چاوه‌ڕێى وه‌ڵامه.
ئه‌و خاڵه‌سه‌ره‌كییانه‌ى گۆڕان ده‌یه‌وێت و له‌گه‌ڵ پارتى له‌سه‌ریان ناكۆكن تایبه‌تن به، سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، ده‌ستور، پۆستى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت، گۆڕان سه‌قفى زه‌مه‌نى ده‌وێت بۆ جێبه‌جێكردنى چاكسازى، هه‌رشه‌ش پاكێجه‌كه‌ى گۆڕان بۆ چاكسازى بخرێته به‌رنامه‌ى حكومه‌ته‌وه، پاشه‌كه‌وتى مووچه نه‌مێنێت، سه‌دا ١٤ی پۆستەکانی دامەزراوەکان بە گۆڕان بدرێت، نزار مەحمود ده‌ڵێت،"ئه‌گه‌ر پارتى چاره‌سه‌رى ئه‌و خاڵانه نه‌كه‌ن پێم وانییه گۆڕان رازى بێت به به‌شدارى حكومه‌ت، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ر كارنامه‌كه‌مان په‌سه‌ند بكه‌ن و خه‌ڵكمان نه‌بێت ئیش بۆ جێبه‌جێكردنى بكات ئه‌وه به‌شدارى ناكه‌ین چونكه ئێمه به‌رنامه‌یه‌كى خۆمان هه‌یه‌و بۆ ئه‌و به‌رنامه‌یه به‌شدارى ده‌كه‌ین".
گۆڕان و پارتى له دوایین كۆبوونه‌وه وردتر چوونه ناو بابه‌ته‌كانى پێكهێنانى حكومه‌ته‌وه، گۆڕان جگە لە پرۆژەیەك بۆ كارنامەی حكومەت پرۆژەشی بۆ چاكسازی لەچەندین بواردا خسووه‌تەڕوو، داواشى كردووه هەموو لایەنە بەشداربووەكانی حكومەت دەسەڵاتیان هەبێت و بەشداری هیچ لایەنێك رووكه‌ش نەبێت و به‌رپرسانی باڵای حیزب كێشه بۆ كاری وه‌زاره‌ته‌كان دروست نه‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها داوایه‌كى گۆڕان هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ره‌تكرایه‌وه كاتێك گوتبووى هیچ حزبێكی كوردستانی مافی ئەوەی نه‌بێت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ رێككەوتن بكات بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەناو خاكی هەرێم. سەبارەت بە پۆستەكانیش پارتی پێشنیاری جێگری سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی دەستەیەك و وەزیری پەروەرد، پلاندانان و شارەوانی بۆ گۆڕان كردووه، به‌ڵام گۆڕان ئه‌و پۆستانه‌ی ره‌تكردبوه‌وه و لەبەرامبەردا داوای جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری پێشمەرگە و دارایی و وەزارەتێكی خزمەتگوزار و دوو ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش و ژمارەیەك بریكاری وەزیری كردووە كە بریكاری وەزیری سامانەسروشتییەكانی حكومەتی هەرێمیشی تێدایە.
كۆبوونه‌وه‌كانى سه‌ره‌تاى پارتى و گۆڕان زۆرتر قسه‌ى گشتى تێداكران و باس له روئیاى هه‌ردوولا كرابوو بۆ حكومه‌تى ئاینده، گۆڕان گرنگییه‌كى زۆرى به چه‌سپاندنى كارنامه‌ى حكومه‌تدا، به‌ڵام بڕواشى وایه ئه‌گه‌ر ته‌واوى كارنامه‌كه‌ى جێبكرێته‌وه پێویستى به تیمێكى ده‌سه‌ڵاتداره بۆ ئه‌وه‌ى كارنامه‌كه پشتگوێ نه‌خرێت و به‌لارێدا نه‌برێت.
عه‌لى حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامى شاندى دانوستانكارى گۆڕان به په‌یسه‌ر باسیله‌وه‌كرد،"ئێمه فایلى خۆمان داوه به پارتى و بڕیاره وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه شاندى پارتى رایگه‌یاندووه، زۆر مه‌به‌ستیانه گۆڕان بێته حكومه‌ته‌وه له‌پێناو چاكسازى، ئاخیر جار ئێمه پێشكه‌شمان كردووه هه‌ر به‌رنامه‌ى گۆڕان هه‌م پێوه‌رو پۆسته‌كانیش، وه‌ڵامى كۆتایى پارتى ده‌هێنێنه‌وه بۆ جڤاتى نیشتیمانى بۆ ئه‌وه‌ى بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت، ئه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر وه‌ڵامى پارتى كه جڤات به چ ئاڕاسته‌یه‌ك بڕیار ده‌دات".
ئه‌نجامى دانوستانه‌كان به هه‌ر ئاڕاسته‌یه‌ك بڕۆن، گۆڕان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ستیارى زۆرى هه‌بوو له‌سه‌ر بڕیارى به‌شدارى حكومه‌ت یاخود ئۆپۆزسیۆن بوون، بۆ گۆڕان بڕیارێكى چاره‌نوسسازه بۆیه‌ش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه خۆى دوور گرت له‌وه‌ى هیچ كام له‌و دووبژاردانه ساغ بكاته‌وه تا خواستى پارتى و كارنامه‌و نه‌خشه‌ى حكومه‌ت نه‌بینێت، هه‌ردوو ئاڕاسته‌كه‌ى گۆڕان له‌رووى ژماره‌ى بۆچوونه‌كانه‌وه لێك دوورنین به‌وپێیه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر هه‌ڵسوڕاو و به‌رپرسى بزوتنه‌وه‌كه چوونه حكومه‌ت به بڕیارێكى دروست نابینن، ئه‌گه‌ر كارتى سه‌رمێزه‌كانیش نه‌گۆڕێت و دانوستانكاره‌كانى گۆڕان به پاكێجى ئێستاى پارتییه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه، ره‌نگه گۆڕان دوودڵى بوون به ئۆپۆزسیۆنى نه‌مێنێت خۆى به‌ره‌و شه‌قام یه‌كلابكاته‌وه.