02:51 - 27/01/2019
كورد بێده‌نگ و حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ شیلادزێ هاته‌ده‌نگ
شیلادزێ رۆژێكى ته‌واو جیاواز و ئاڵۆزى به‌ڕێكرد، كۆتایى ناڕه‌زاییه‌كان به‌شه‌هید و قوربانیدان كۆتاییهات، به‌ڵام كاردانه‌وه فه‌رمییه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى كوردستان و توركیا، روو له شیلادزێییه‌كان بوو هه‌ڕه‌شه‌ى سزادانیش هه‌ر رووى له‌وان بوو، هه‌رچه‌نده له رووداوه‌كه‌دا سوپاى توركیا زیانى گیانى نه‌دا، به‌ڵام به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته هه‌ڕه‌شه‌ى توند و ناروونیان كرد، ده‌سه‌ڵاتدارانى كورد له هه‌ولێر و هه‌م له‌به‌غداش یاخود بێده‌نگ بوون یاخود هاوهه‌ڵوێستى ئه‌نقه‌ره.
به‌یاننامه‌ى فه‌رمى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر رووداوه‌كه و به‌یاننامه فه‌رمییه‌كانى توركیاش روویان له ئه‌نجامده‌رانى خۆپیشاندانه‌كه بوو، خۆیان له قه‌ره‌ى بۆردومانه‌كان و هۆكاره‌كانى پشت جموجوڵى خه‌ڵك نه‌دا، هه‌رێم هه‌ڕه‌شه‌ى سزادانى كرد و ئه‌ردۆغانیش هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوبردنى كرد بێ ئه‌وه‌ى په‌یامه‌كه‌ى زۆر روونبكاته‌وه كه مه‌به‌ستى كێ‌و كوێیه. سه‌رۆك كۆمارى عێراقیش بێده‌نگى هه‌ڵبژارد و حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له ته‌نیشتیه‌وه هاته ده‌نگ.
له په‌یامه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا هاتبوو، ده‌ستى گێره‌شێوێن له پشت ئه‌و ڕووداوانه‌وه هه‌یه، بۆیه ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان به وردى لێكۆڵینه‌وه‌ى لێده‌كه‌ن و "هۆكارانى پشێوى و گێره‌شێوێنان سزا ده‌درێن"، ئه‌و به‌یاننامه‌ى حكومه‌ت كه ٤٦ وشەبوو، خۆى به دوور گرتبوو له‌باسكردنى ورده‌كارى كێشه و شه‌هیدكردنى چوار هاوڵاتى شیلادزێ به بۆردومانه‌كانى توركیا كه چه‌ند رۆژى رابردوو شه‌هیدبوون، هه‌روه‌ها شه‌هیدبوونى گه‌نجێكیش له خۆپیشاندانه‌كه‌دا.
هاوكات نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌سه‌ر رووداوه‌كه، گوتى"قبوڵى ناكه‌ین خاكى هه‌رێمى كوردستان به‌كاربهێندرێت، دژى وڵاتانى دراوسێ خۆپیشاندانێك توندوتیژى لێبكه‌وێته‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵى ناكه‌ین، لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه پێكده‌هێنین بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى دیكه ئه‌و بابه‌ته دووباره نه‌بێته‌وه".
په‌یامه تونده‌كانى سه‌رۆك وه‌زیران له‌كاردانه‌وه‌ى رووداوه‌كه‌و رووى قسه‌كانى له په‌كه‌كه و خۆپیشانده‌ران، له‌كاتێكدایه سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌روبه‌ندى قۆناغێكى نوێى ته‌مه‌نى سیاسى خۆیدایه، باس له‌وه‌ده‌كرێت توركیا پشتیوانى راسته‌وخۆى نێچیرڤان بارزانییه بۆ مانه‌وه‌ى له پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم، به هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانى پێشووه‌وه كه ئه‌مه‌ش خاڵى ناكۆكى ناوخۆى پارتى و نێوانى لایه‌نه‌كانى دیكه‌شه، له دۆخێكى وادا رووداوه‌كه‌ى شیلادزێ بۆ خودى سه‌رۆك وه‌زیران بێ زیان نابێت، بۆیه‌ش به نیگه‌رانى و هه‌ڵوێستى توڕه‌ى حكومه‌ته‌كه‌یه‌وه خۆى ده‌رخست، هه‌رچه‌ند پێشتریش حكومه‌تى هه‌رێم ئیدانه‌ى به‌كارهێنانى خاكى هه‌رێمى له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ده‌كرد و خۆى له‌هه‌مبه‌ر رووداوه‌كان بێده‌نگ ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مجاره هه‌ڕه‌شه‌ى سزادانیشى تێكه‌ڵكرد، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستیان له رووداوه‌كان هه‌یه.
هاوكات نێچیرڤان بارزانى هه‌رزوو رێوشوێنه‌كانى دواترى به كاربه‌ده‌ستانى ئه‌نقه‌ره گه‌یاند، له په‌یوه‌ندییه‌كانى ته‌له‌فۆنیدا به مەولود چاوش‌ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیاى گوت، رێوشوێنى پێویستیان گرتووه‌ته‌به‌ر و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه. توركیا زۆرتر په‌كه‌كه‌ى تۆمه‌تباركرد، به‌ڵام په‌یامه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان لێڵ و توند بوون و ته‌نها رووى له په‌كه‌كه نه‌بوو.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا به هۆشدارى تونده‌وه بێ روونكردنه‌وه‌ى مه‌به‌سته‌كه‌ى گوتى"ئیتر ئەمانە لە ناو جەرگەی خۆیان نقومیان دەکەین. چاوەڕێی ئەوە ناکەین بفەرمون بۆ تورکیا، نەخێر لە نێو جەرگەی خۆیان.. چونکە ئەوانەی دەست بۆ ئاسوودەیی و ئارامی ئێمە دەبەن، مافی ژیانیان پێ نابەخشین، لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات".
سه‌رۆك كۆمارى توركیا كه زۆرتر رووى هه‌ڕه‌شه‌بوون له په‌كه‌كه خه‌ڵكى شیلادزێشى به‌ده‌ر نه‌كرد، گوتیشى"ئەمرۆ دووبارە ویستیان (لە باکووری عێراق)، ھەڵەیەک ئەنجام بدەن. فڕۆکەکانمان و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانمان ھەڵسان، ھەموویان ناچاربوون بڵاوببنەوە"، به‌یاننامه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا شڵه‌ژاوى زۆرى پێوه دیار نه‌بوو وه‌زاره‌ته‌كه په‌كه‌كه‌ى تۆمه‌تبار كر‌و به"هێرشى تیرۆرستى"وه‌سفیكردبوو، ئاماژه‌یان به‌وه‌كردبوو رێوشوێنى پێویست گیراوه‌ته به‌ر.
له‌نێوان هه‌ڵوێستى لێكچووى حكومه‌تى هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا، كاردانه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ته‌واو جیاوازبوو، كاتێك ئه‌و خاڵانه‌ى باسكرد كه ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رێم خۆیان له‌قه‌ره‌ى نه‌دا، هاوكات باڵیۆزى توركیاشى بانگهێشت كرد بۆ ئه‌وه‌ى نیگه‌رانى حكومه‌تى به‌غداى پێبگه‌یه‌نن.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو"باڵیۆزی توركیا لە عێراق بانگهێشت دەكەین، نیگەرانیی حكومەتی عێراقی پێ رادەگەیەنین و داوا دەكەین ڕووداوی هاوشێوە دووبارە نەبێتەوە".وه‌زاره‌ته‌كه هه‌روه‌ها نیگه‌رانى خۆى خسته‌ڕوو له ته‌قه‌كردنى سه‌ربازانى توركیا و قوربانى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى حكومه‌تى عێراق به‌راورد به كاردانه‌وه‌كانى حكومه‌ت كه خۆپیشانده‌رانى به گێره‌شێوێن ناساندبوو هاوكات هه‌ڕه‌شه‌ى لێپرسینه‌وه‌و پێكهێنانى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى كردبوو، ته‌واو به‌یانێكى ئیحراجكه‌ربوو بۆ به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم و خه‌ڵكى كوردستان، له‌كاتێكدا هه‌ژمونى توركیا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم و به‌رپرسه‌كانى له‌گه‌ڵ توركیا واناخوازێت هه‌ڵوێستى هه‌بێت و داوای راگرتنی بۆردومانەکان و پاراستنى خه‌ڵکانی مەدەنی بکەن، بە پێچەوانەوە حکومەتی عێراق كاردانه‌وه‌ى توندى نواند.
بێده‌نگى كورد له هه‌مبه‌ر رووداوه‌كه ته‌نها له هه‌ولێر نه‌بوو، سه‌رۆك كۆمارى عێراقیش كه به‌پێى ده‌ستوور پارێزه‌رى سه‌روه‌رى عێراق و ده‌ستووره، بێده‌نگى هه‌ڵبژارد له هه‌مبه‌ر رووداوه‌كان، به‌رهه‌م ساڵح كه ماوه‌یه‌كى زۆر به‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌نقه‌ره‌و ئاسایبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى حزبه‌كه‌ى و توركیا تێنه‌په‌ڕیوه، به‌ته‌واوى خۆى به دوورگرت له قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، له ته‌نیشتى ئه‌وه‌وه حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌رێگه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌وه هاوسۆزى خۆى بۆ قوربانییه‌كان راگه‌یاند.
له‌سه‌ر ئاستى حزبیش یه‌كێتى و پارتى و ئیسلامییه‌كان خۆیان به‌دوور گرت له باسكردنى رووداوه‌كه، یه‌كێتى كه ماوه‌یه‌كى كه‌مه ده‌رگاى ئاسمانى توركیاى به‌روودا كراوه‌ته‌وه و نێوانى به‌ره‌و ئاسایبوونه‌وه ده‌چێت له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره، له نزیكه‌وه به‌بێده‌نگى سه‌یرى رووداوه‌كانى كرد و میدیاكانیشى خۆیان باسى رووداوه‌كه‌یان نه‌كرد، پارتیش به‌هه‌مان شێوه بێده‌نگى هه‌ڵبژارد و میدیاكانى رووداوه‌كه‌یان پیشان نه‌دا.
بێده‌نگى كاندیده نوێیه‌كه‌ى پارتیش بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران مایه‌ى سه‌رنج بوو، ئه‌و كه له هه‌مانكاتدا سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشه قسه‌یه‌كى وه‌هاى نه‌بوو له‌سه‌ر رووداوه‌كه، وه‌ك باس ده‌كرێت نێوانى مه‌سرور بارزانى له‌گه‌ڵ توركیا هاوشێوه‌ى نێچیرڤان بارزانى باش نییه، ره‌نگه بێده‌نگییه‌كه‌شى بۆخۆى په‌یامێك بێت.
گۆڕان له‌رێگه‌ى فراكسیۆنه‌كه‌یه‌وه له په‌رله‌مانى كوردستان، داواى چوونه ده‌ره‌وه‌ى سوپاى توركیاى كرد له خاكى هه‌رێمى كوردستان، داواشیكردبوو كه تورکیا کۆتایی به تۆپبارانکردنی خاکی باشوری کوردستان بهێنێت و هێزه سه‌ربازیه‌کانیان بگه‌ڕێنه‌وه خاکی تورکیا. نه‌وه‌ى نوێش له رێگه‌ى فراكسیۆنه په‌رله‌مانییه‌كه‌یه‌وه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بڵاویكردووه كه توندوتیژی لە دژی خۆپیشاندانی ئاشتییانەی شیلادزێ و ھەڕەشە کردن لە خۆپیشاندەران ئیدانە دەکەن.
بێده‌نگى هه‌ردوو حزب یه‌كێتى و پارتى له‌به‌غدا و هه‌ولێریش، هاوكات هه‌ڵوێستى توندى حكومه‌ت به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران و په‌كه‌كه، ئاماژه‌ى روونى به‌رژه‌وه‌ندى پێكداچووى پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى هه‌رێمه له‌گه‌ڵ توركیا، به جۆرێك له‌ئاستى رووداوى له‌و جۆره كه قوربانى مه‌ده‌نى لێكه‌وتووه‌ته‌وه هه‌روه‌ها بۆردومانه‌كانى توركیا كه به به‌رده‌وامى مه‌ده‌نییه‌كان ده‌بنه قوربانى یاخود له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره هاوهه‌ڵوێست ده‌بن یاخود بێده‌نگ.