05:56 - 28/01/2019
ئه‌و حاكمه"دڵره‌قه‌ى"ئینگلیز كه جڵه‌وى به‌ڕێوه‌بردنى سلێمانى له‌ده‌ستده‌رچوو
١٠ساڵ پێش ئەوەی پێ بنێته خاكى سلێمانى و له فڕۆكه‌كه‌ى دابه‌زێت، ئاماده‌كارى بۆ هاتنه‌كه‌ى كردبوو، ئه‌و پیاوه ئینگلیزه‌ى ساڵى ١٩١٩ بۆ ١٩٢٠ حاكمى سیاسى به‌ریتانیا بوو له سلێمانى پێشوه‌خت خۆى فێرى كوردییه‌كى ته‌واو كردبوو، تا ئه‌وه‌ى په‌رتوكێكى له‌سه‌ر رێزمانى كوردى نوسى، ماوه‌یه‌كى كه‌م له سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه مایه‌وه به‌ڵام رووداو و به‌سه‌رهاتى زۆرى به‌جێهێشت.
مێجه‌رسۆن حاكمی سیاسی ئینگلیزه‌كان له‌سه‌رده‌می شێخ مه‌حمود له سلێمانى، بۆ یه‌كه‌م جار ساڵى ١٩٠٩ سه‌ردانى سلێمانى و جافه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ى كرد، ئه‌و گه‌شته‌ی له خۆڕانه‌بوو خۆى ناوى لێنابوو (گه‌شتێكی شاراوه به‌ره‌و میسۆپۆتامیا و كوردستان)، به‌ڵام له راستیدا ڕاسپێردراوی ده‌زگاكانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئینگلیزه‌كان بووه، سۆن هه‌ر له‌خۆیه‌وه ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی نه‌گرتووه‌ته به‌ر و به‌خۆڕایی خۆى فێری زمانی فارسی و كوردی نه‌بووه، به‌ڵكو ئاماده‌كارى بۆ هاتنى دووه‌مى كردبوو.
مێجه‌رسۆن Major Ely Bannister Soane به‌رله‌وه‌ی بگات به سلێمانى، گرینهاوس حاكمی سیاسی ئه‌وكات، شێخ مه‌حمودی ئاگاداركردبوو بۆ پێشوازیكردن له سۆن، چی پێویست بوو كرا. پتر له ٥٠٠ سوار و هەزار پیاده به‌خێرهاتنیان كرد و چادر و ڕه‌شماڵ له خۆرئاوای سلێمانی هه‌ڵدرابوو، به فڕۆكه گه‌یشت كه دابه‌زی یه‌كه یه‌كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌دا ته‌وقه‌ی كرد و ده‌ستی گوشین به‌ڵام ڕووی نه‌كرده شێخ مه‌حمود، شێخ‌یش له‌ڕقا به‌جێی هێشت و گه‌ڕایه‌وه بۆ سلێمانی و خه‌ڵكه‌كه‌ش به‌دوای ئه‌ودا شوێنه‌كه چۆڵ ده‌كه‌ن.
له نێوان مێجه‌رسۆن و شێخ مه‌حموددا
سۆن هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى ده‌ستی كرد به كاره‌كانى، له‌رۆژى یه‌كه‌مه‌وه له‌گه‌ڵ شێخ مه‌حمود ناكۆك بوو، موچه‌كه‌ی له ١٥ هه‌زار ڕوپیه‌وه كرد به ١٠ هه‌زار ڕوپیه. شێخ مه‌حمود هه‌ستی به‌وه‌كردبوو ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی مێجه‌رسۆن شتێكی لەخۆڕا نه‌بووه، به‌ڵكو به هۆی گۆڕینی سیاسه‌تی به‌ریتانیاوه بووه به‌رامبه‌ر به كورد.
ڕۆژنامه‌ی به زمانی كوردی ده‌ركرد
سـۆن له زمانى كوردیدا كارامه بوو خێرا له‌گه‌ڵ گه‌شتنى بڕیارى ئه‌وه‌یدا له سلێمانی به كوردی ڕۆژنامه‌یه‌ك ده‌ربچێت، ئه‌و یه‌كه‌م كاربه‌ده‌ستى ئینگلیز بوو بیرۆكه‌یه‌كى وه‌هاى هه‌بوو، له رۆژنامه‌كه‌وه په‌یامه‌كانى خۆى و روانگه سیاسییه‌كه‌ى بۆ خه‌ڵك به‌یان ده‌كرد، رۆژنامه‌ى پێشكه‌وتن رۆژنامه‌یه‌كی هه‌فتانه بووه و چوار لاپه‌ڕه بووه.
رۆژنامه‌كه گوزارشتى له‌سیاسه‌تی فه‌رمى حكومه‌تی ئینگلیز كردووه‌و بایه‌خی به‌بواره‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیری و مێژوویی داوه. یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی پێشكه‌وتن له ٢٩ی نیسانی ١٩٢٠ له‌شاری سلێمانی ده‌رچووه‌و ١١٨ ژماره‌ی لێده‌رچووه‌و دوا ژماره‌ی له ٢٧ی ته‌مووزی ١٩٢٢ ده‌ركراوه.
هه‌رچه‌نده زۆرێك له رۆشنبیران بۆچوونیان له‌سه‌ر رۆژنامه‌كه باش نه‌بووه، به‌ڵام په‌نجه‌ره‌یەكى گه‌وره بوو بۆ زمانى كوردی له‌و سه‌رده‌مه چونكه له‌سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتدارێتى توركه‌كان زمانى میرى توركى بووه‌و كوردى بڤه بووه، له‌ناو به‌شێكى خه‌ڵك و بازرگانانیش فارسى باوى هه‌بوو، سۆن له به‌رامبه‌ر نوسینه‌كان پاداشتى بۆ نوسه‌ره‌كان داناوه، به‌جۆرێك ئه‌وانه‌ی كه نزیكه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كیان له‌هه‌ر باسێك به كوردی په‌تی ئه‌نوسییەوه له ٢٠ تا ٣٠ ڕوپیه پاداشتی پێ ئه‌به‌خشین.
ئه‌وانه‌ی له ڕۆژنامه‌كه ئه‌یاننوسی كێ بوون؟
ره‌فیق حیلمی له یاداشته‌كانیدا نوسیویه‌تی، هه‌ندێ له‌وانه كه له پێشكه‌وتندا ئه‌یاننوسی له‌وانه‌بوون زیاتر چاویان له خۆبردنه پێشه‌وه له سۆن و گه‌یشتن به‌و پاداشته بوو."ئه‌مانه ئه‌یانویست كه سۆن له خه‌ڵك بكه‌ن به بت".نوسه‌ره‌كان له‌رێگه‌ى پێشكه‌وتنه‌وه توانجیان له‌و كه‌سانه داوه كه شوێنكه‌وته‌ى سیاسه‌تى ئینگلیر نه‌بوون.
مێجه‌ر سۆن و نزیكه‌كانى كینه‌یه‌كى تایبه‌تیان هه‌بوو له‌و كه‌سانه‌ى پشتیوانى سیاسیه‌تى تورك خوازانه‌یان ده‌كرد و چاویان له ئۆزده‌میر پاشا‌و گه‌ڕانه‌وه‌ى توركى كه‌مالى بوو بۆ كوردستان و عێراق. رۆژنامه‌كه خاڵى نه‌بوو له نوسینى ئه‌ده‌بى جوان. له مێژووى رووداوه‌كانى ئەو سه‌رده‌مه‌دا رۆژنامه‌كه‌ى بایه‌خى تایبه‌تى هه‌بووه، رۆژنامه‌كانى دیكه كه دواى پێشكه‌وتن ده‌رچوون سودیان له ئه‌زمون و شێواز و ناوه‌رۆكی ئه‌و رۆژنامه‌یه وه‌رگرتووه.
كرده‌وه سه‌یره‌كانی مێجه‌رسۆن
مێجه‌ر سۆن به‌هۆى هه‌ڵسوكه‌وته نامۆكانیه‌وه ورده ورده حاکمێتییه‌كه‌ى له‌ق ده‌بوو، گه‌لێ كه‌سى كردبوو به نه‌یارى خۆى ئه‌وانه‌ى له‌ناو رووداوه‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ن ده‌ڵێن، به چه‌شنی حوكمی قه‌ره‌قوش سلێمانی به‌ڕێوه ئه‌برد، كه‌م ده‌رئه‌كه‌وت به‌ڵام كه به بازاڕدا بڕۆشتایه ئه‌بو خاوه‌ن دوكان و كڕیاره‌كان به جارێ ڕاست ببنه‌وه سڵاوی لێبكه‌ن، ڕێبواره‌كانیش ده‌بوو رێگه‌ى بۆ چۆڵ بكه‌ن، هه‌رچه‌نده ڕێگاكانی ڕێك ئه‌خست و هه‌ندێ ڕێگه‌و بانی تازه‌ی ئه‌كرده‌وه.
سیاسه‌ته تونده‌كه‌ى به‌رامبه‌ر خه‌ڵكى و نه‌یاره‌كانى دۆخى ئه‌وكاتى سلێمانى شێواندبوو، ئه‌نجامى ئه‌و كارانه ئاژاوه‌ى زۆر سه‌ریان هه‌ڵدا، ئه‌و خاوه‌نى غرورییه‌كى تایبه‌ت بوو به‌خۆى جڵه‌وی ئیداره‌ی له ده‌ست ده‌رچوو، له ده‌ستوه‌شاندن و زیندانى به‌ولاوه ڕێگه‌یه‌كی ئیداری بۆ نه‌مابۆوه، خه‌ڵكانێكى زۆر وه‌رس بوون لێى سلێمانی یه‌كێك بوو له جێگانه‌ی كه له ئیداره‌ی ئینگلیز بێزاربوو، له ژێره‌وه وه‌كو مه‌نجه‌ڵی سه‌ر ئاگر قوڵپی ئه‌دا.
مەسەلەی رۆنەکە
مێجه‌رسۆن پیاوێكى بوغزاوى ڕق هه‌ڵگربووه، كه ڕقی له یه‌كێك هه‌ڵبگرتایه دڵی پاك نه‌ئه‌بووه‌وه و به هیچ جۆرێك لێبوردن و لێخۆشبونی لاى ئه‌و ئه‌سته‌م بوو، خه‌ڵكی ئه‌و سه‌رده‌مه رووداوى سه‌یری مێجه‌رسۆن ده‌گێڕنه‌وه، وه‌كو ئه‌و رووداوەی له ساڵی ١٩٠٩ له شاره‌زوور به‌سه‌رى هاتووه.
ئه‌و ساڵه به‌ناوى كاسبی و ڕۆن و خوری كڕین، چووه بۆ ده‌ورووبه‌ری شاره‌زوور له‌وێ چه‌ند چه‌كدارێكى لێ په‌یدابووه ڕۆنه‌كانیان لێ سه‌ندووه و سۆن به به‌تاڵی گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له ساڵی ١٩١٩ له دوای ئه‌وه‌ی شێخ مه‌حمود نێردرا بۆ هیندستان و مێجه‌رسۆن بوو به حاكم، تاقمێكی به كرێ گرتووه و كه‌وته سۆراخكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌ر له ١٠ ساڵ روتیان كرده‌وه، پاره‌یه‌كی زۆری خه‌رجكرد هه‌تا دۆزینیه‌وه‌و پاره‌ی ڕۆنه‌كه‌ی لێ سه‌ندنه‌وه كه له ڕاستیدا پاره‌كه زۆر له‌وه كه‌متربوو كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خه‌رجی كردبوو.
ئه‌حمه‌د خواجه‌ی مێژوونووس له كتێبى (چیم دی) دا ده‌رباره‌ی سۆن ده‌نووسێ"پیاوێكی سیاسی، زیره‌ك، له فارسی و كوردی زمان زان، ئاره‌زووی به‌رزكردنه‌وه‌ی زمانی كوردی ئه‌كرد، له هه‌ورامی و فارسی زۆر شاره‌زابوو" محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی مێژوونووس ده‌ڵێت "به‌قه‌د كوردێك كوردی ئه‌زانی و له زانایه‌كى كورد زیاتر شاره‌زای زمانی كوردی بوو".
سه‌رچاوه:
1-یاداشت : ره‌فیق حیلمی
2-چیم دی: ئه‌حمه‌د خواجه
3-شێخ مه‌حمودی قاره‌مان و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خوارووی كوردستان: محەمەد ره‌سوڵ هاوار