زۆربوونی داهاتی نەوت بە واتای پەرەپێدانی ئابووری دێت؟
پێناسەی گەشەی ئابووری : گەشەی ئابووری لایەنی چەندییەتی دەگرێتەوە نەک چۆنییەتی. بۆ نموونە کە باسی گەشەی منداڵ دەکرێت، ئەوا مەبەست لێی باڵاکردنی منداڵە. یان کاتێک باسی گەشەی کارگەیەکی پیشەسازی دەکرێت، ئەوا مەبەست لێی زۆربوونی بڕی بەرهەمهێنانی کارگەکەیە. یان ئەگەر باسی گەشەی ئابووریی وڵاتێک کرا، مەبەست لێی زۆربوونی بڕی بەرهەمهێنانی ئەو وڵاتەیە.