شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری بە نیازی ئەمارەتێکی سەربەخۆبووە بۆ کورد
بەپێی بەڵگەنامەیەکی ئەرشیفی عوسمانیی کە مێژووەکەی بۆ ٢٢ تەشرینی یەکەمی ١٨٨١ دەگەڕێتەوە و لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی قاجارییەوە بۆ باڵێۆزخانەی عوسمانیی لە ئێران نێردراوە، هۆشداری داوە کە شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری بە تەمای دروستکردنی ئەمارەتێکی سەربەخۆیە بۆ کورد.