هێرشەكانی توركیا بۆسەر هەرێمی كوردستان، لێكەوتەو سیناریۆكان
تورکیا، بەدیاریکراویش حکومەتی ئاکپارتی ماوەی زیاتر لە پێنج ساڵە، بەدیدێکی ناسیۆنالیستیانە، دەستیکردوەتە سنوردارکردنی کاروچالاکی پارت و گروپە سیاسی و شۆرشگێرییەکانی کورد، لەسەر ئاستی تورکیاو باکوری کوردستان، لەوێشەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان، لە ئێستاشدا ئەو سیاسەتەی لەرێی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانییەوە درێژ کردوەتەوەبۆ سنوری باشورو هەرێمی کوردستان.