سایکس بیکۆ و سیڤەر و لۆزان بە فۆڕمی نوێ
ئیستا دوای ١٠٠ ساڵ بە فۆڕمێکی نوێ سایکس بیکۆ و سیڤەر و لۆزان دووبارە دەبنەوە و کورد پەیماننامەیەکی تری لەڕێیە کە کەس نازانێت کەی دەدرێت لەکوێ دەدرێت کێ تییدا بەشدار دەبن ناوەڕۆکی خاڵەکانی چین ، بەس ئەوەندە دیارە کە کورد دووبارە دەفرۆشرێت وەک جاران دەدۆشرێت و چەقۆ دەدرێت لەخاکی ، هیچ ئاسۆیەک نییە کە پەیمانی ئەم جارە گەر ببەسترێت لە بەرژەوەندی کورد بێت وەک چۆن لە مێژوودا هیچ پەیماننامەیەک لە بەرژەوەندی نەبووە