دیاردەی کۆچ لە گوندەکانی هەورامان، هۆكارەكان و هەڵوێستی دەسەڵات
گێڕانەوی مێژووی مرۆڤ گرێ دراوە بە باس کردن لە کۆچی وەرزی یان کۆچ کردنی مروڤەکان لە ناوچەیێکەوە بەرەو شوێنێکی باشتر. کۆچ کردن یان دیاردەی کۆچبەریی بەشیکە لە ڕەوتی بڵاوبوونەوەی ئینسانەکان بە گۆی زەوی دا و هاوکات دروسبوونی شارستانیەت لە شوێنە جیاوازەکاندا.