گەندەڵی و دیموکراسی ناتەواو

06/11/2019

دكتۆر موسا غەنی نەژاد

دەیڤد هیوم، فەیلەسوفی سەدەی 18می بەریتانیا دەڵێت، سیستەمی سیاسی باش ئەو سیستەمەیە کە لەسەر ئەو بنەمایە دروست بووبێت، بەرپرسانیان هەموو کەسانێکی بەدەسەڵات  بێ پارە بن و بەدوای بەرژەوەندی خۆیانەوە بن. واتە سیستەمی سیاسی دەبێت بەجۆرێک داڕێژرێت کە تەنانەت ئەگەر تاوانکارترین  کەسانیش دەسەڵاتی باڵایان هەبێت، نەتوانن زیانێکی زۆر لە بەرژەوەندیییە گشتیەکانی وڵات بدەن. پێکهاتە دروستەکان، ئەو بابەتەیە کە بۆتە هۆی ئەوەی ڕێژەی گەندەڵی لە سیستەمە كارگێڕی و ئابوورییەکانی وڵاتانی پێشکەوتوو و خاوەن دیموکراسی کەم بێت.

لەم وڵاتانەدا ، هەم پێکهاتە ، دژە گەنده‌ڵییانە دروستکراوە هەم حزبە دەسەڵاتدارەکان و هەم ڕاگەیاندنی ئازادبوونی هەیە کە ڕێگرن لە دەرکەوتن و بڵاوبوونەوەی گەندەڵی. بەڵام ئێوە سەیری ئێران بکەن. باوەڕی حاکم لەسەر سیستەمی ئابووری و پێکهاتەی ئیداری ڕێک پێچەوانەی ئەمەیە. ئێمە باوەڕمان وایە دەتوانین کەسانی باوەڕدار و دڵسۆز لەنێو کەسانی خۆمانە دیاریبکەین، ئەوان لە پرسینەوە و ڕێگرییە جۆراوجۆرەکان تێیان بپەڕێنین و پاشان و بیخەینە لووتکەی هەرەمی بڕیاردانی ئیداری و ئابووری.

باوەڕەکە وایە کە ئەم کەسانە ئەوەندە باش و دەستپاکن کەتەنانەت ئەگەر گەندەڵیش بوونی هەبێت. مەیلیان بۆ لای ناڕوات و لە هەموو حاڵەتێکدا بەرگریکار و پشتیوانی بەرژەوەندییە گشتیەکانی وڵاتن.

بەپێچەوانەوە لەم پێکهاتە ئایدۆلۆژیستیەدا، دەوڵەت بڕیارگەلێک دەدات کە زەمینەی دروستکردنی ڕانت و گەندەڵیش فەراهەم دەکات، ئەنجامەکەشی دەبێتە ئەوەی کە دەیبینین.گەندەڵی ئیداری و ئابووری لەوڵاتدا دروست دەبێت و گەشەدەکات. کێشەی سەرەکی ئێمە ئەوەیە کە سیستەم و پێکهاتەکانمان بەگشتی پشتی بە کۆمەڵێک قازانج بەستووە و پاشان لە کرداردا دراوەتە دەستی خوا.ئەمە لە کاتێکدایە ئێمە بەدروستی داواكارین کە ئێمە سیستەمێکی خەڵکی یان وەک دەڵێن دیموکراسیمان هەیە.
باوەڕی ئێمە وایە کە لە چوارچێوەی ئایدۆلۆژیایەکی تایبەت دەتوانین کەسانی باوەڕدار هەڵببژێرین و ئیشەکان بەخەیاڵی ئاسوودەوە بەوان بسپێرین.

دادگاکانمان پڕە لە بەڕێوەبەرانی ئۆتۆمبێلسازی دەوڵەتی. ئەم بەڕێوەبەرانی ئۆتۆمبیلسازانە چۆن گەشتنە ئاستی لووتکە؟ مەگەر هەموو پرسینەوە تایبەتە باوەڕداری و سیاسیانەیان تێنەپەڕاندووە؟ مەگەر هەموویان مۆڵەتنامەیان نەبووە؟ هەمووان بەڕووکەش کەسانێکی بەڕێزو باوەڕدارن، بەڵام بۆچی وای لێهات؟
ئێمە پێویستمان بە پێکهاتەیەکی مۆدێرنی دژەگەندەڵییە.ئەم پێکهاتە چەند بەشی هەیە:

ئابووری ئازادی ڕکابەری، حزبگەلی ڕاستەقینە و سەربەخۆ، ئۆپۆزسیۆنی بەهێز و دواجار ڕاگەیاندندی سەربەخۆ و دوور لە فشاری دەسەڵاتی سیاسی.
بەگشتی پێویستی سیستەمی سیاسی دیموکراتیک، هەمیشە بوونی ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێز و هاوسەنگی خودی دەسەڵاتە. بەڵام ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە کوێیە؟ ئێمە لە ئێران ئۆپۆزسیۆنێکی دروستکراو و وابەستە بەدەسەڵاتمان هەیە. لێرە چاودێرییەکان دروستکراو و ڕاستەقینە نییە. بۆیە بەئەنجام ناگات. ئێمە بچووککراوەیەکمان لەدیموکراسی ڕۆژئاوایی بەشێوەیەکی سیستەمی هەڵبژاردنی خەڵکی هێناوەتە ناو و وابیردەکەینەوە سیستەمێکی دیموکراسیمان هەیە.

هەرچەندە ئەگەر بەویژدانەوە قسە بکەین ئێمە وەکو وڵاتە دیکتاتۆرەکانی دەوروبەرنین. هەندێک لە ئوسوڵە دیموکراتیکەکانی دەوڵەت پەیڕەو دەکەین.بەڵام دیموکراسی ناتەواو زیاتر هاوکارە بۆ گەندەڵی.

پەیوەندی گەندەڵی و دیموکراسی چەند ڕوو و بوغڕەنجە(دژوار). ئەگەر دیموکراسی ناتەواو پەیڕەو بکرێت پێویستیەکانی دیموکراسی ڕاستەقینە پەیڕەو نەکرێت. ئەگەری گەندەڵی کردن زۆر زیاترە لەسیستەمی دیکتاتۆری، سیستەمی چینی کۆمۆنیستی سیستەمێکی تەواو موتەمەرکیز و دیکتاتۆریە. حزبی کۆمۆنیستی فەرمانڕەوایی چارەنووسی هەموو کۆمەڵگایە.لەوێ دیموکراسی نییە. بەڵام گەندەڵی کەمترە. یان نموونەیەکی دیکە کۆریای باشوورە.ئێمە سیستەمێکی تێکەڵمان دروست کردووە کە بەمانای ڕاستی وشە نە دیموکراسیە نە دیکتاتۆری.ئەنجامەکەشی ئەم گرفتارییەی ئێستایە.ئێمە هەم خراپییە دیموکراسیەکانمان هەیە و هەم خراپییەکانی دیکتاتۆری.بڕیار وانیە لاسایی چین بکەینەوە یان ببینە کۆریای باشوور.ئێمە دەبێت بەپێی کەلتووری خۆمان چارەیەک بدۆزینەوە.دەبێت سیستەمێکی دیموکراتی کاراتر و باشتر دروست بکەین.

سیستەمێک کە لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژی نەبێت و پێوەرەکەی شایستەبوون و پسپۆڕی بێت.ئێمە زانیاری وردمان لە پشتی پەردە نییە و شەفافیەتی تەواوەتیش بوونی نییە کەواتە ناتوانین بڵێین گەندەڵی تا کوێ پێشچووە و گەشتووتە کام ئاستی دەسەڵات.بەڵام هەرئەوەی کە ناکرێت ڕووبەڕووبوونەوەیەکی جدی بەرانبەر بە گەندەڵی بکرێت هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە هەشتپێی گەندەڵی ڕۆشتووتە ئاستە باڵاکانی دەسەڵات.ئەمە نەک وەکو هەواڵ بەڵکو وەکو شرۆڤە دەڵێم.هەرئەوەی کە ناکرێت ڕووبەڕووبوونەوەیەکی کارساز لەگەڵ گەندەڵی ئەنجام بدرێت. هۆکاری ئەوەیە کۆمەڵێک لە بەرپرسە باڵادەستەکان گیرۆدەی گەندەڵی بوون.