بەژمارە خانەنشینی پلە باڵاکان چی بەسەر دێت...؟

11/12/2019

نەبەرد کەریم

پرۆژەی چاکسازی خانەنشینی جگە لەوەی بە جۆرێک لە جۆرەکان هۆکاری کەم کردنەوەی ناعەدالەتییە لە لیستی مووچەدا، دەبێت هۆکارێکیش بێت بۆ زیادکردنی داهاتی ناوخۆ هەڵبەت زیادکردنی ئەم داهاتە لە سەر قوت و مووچەی فەرمانبەرە یاسایەکان نەبێت، بەڵکو دەبێت لەسەر مووچەی بندیوار و پلە باڵا نایاسایەکان بێت بۆ نموونە.

پەرلەمانتاری پێشوو بە ٤ ساڵ خزمەت خانەنشین کراوە بە (٦.٤٠٠.٠٠٠) دینار، بەڵام لەم پرۆژە دەبێت ١٥ ساڵ خزمەتی هەبێت و تەمەنی ٤٥ ساڵی تێپەراندبێت.

بەزمانی ژمارە ئەگەر وای دانێن مووچەی پلە باڵایەک بڕی (٨٠٠٠،٠٠٠) دینارە و تەمەنی (٤٥) ساڵی تێپەراندوە و (١٥) ساڵ خزمەتی یاسای هەیە ئەوە دەمە رێژەی (%٢٥) مووچە گشتیەکەی واتا (٨٠٠٠،٠٠٠) وەردەگرێت دەکاتە(٢٠٠٠،٠٠٠) دینار بۆ هەر سالێکی خزمەتی رێژەی لە (%٢.٥) دەچێتە سەر موچەکەی لە مووچە گشتیەکەی واتا لە (٨٠٠٠،٠٠٠)دینارەکە بەم پێیە دەبێت (٨٠٠٠،٠٠٠ لێکدانی %٢٠٥=٢٥٠،٠٠٠) بۆ هەت سالێک. کەواتا (٢٥٠،٠٠٠ لێلدانی ١٥ =٣٠٠٠،٠٠٠دینار.

کەواتا کۆی گشتی مووچەی خانەنشینی پلە باڵایەک کە مووچەکەی (٨٠٠٠،٠٠٠)دینار بوو بێت تەمەنی (٤٥)ساڵی تێپەراندبێت و (١٥)ساڵ خزمەتی یاسای هەبێت دەکاتە بڕی (٥٠٠٠،٠٠٠) دینار.

بەم پێیە بۆ هەر پلە باڵایەکی مووچە (٨٠٠٠،٠٠٠) دیناری ، مانگانە بڕی (١،٤٠٠،٠٠٠) دینار دەگەرێتەوە بۆ خەزینەی گشتی وولات.

خاڵی جەوهەری کە دەبێت باس بکرێت لە پەرلەمان بۆ تعدیل کردنی ئەم پرۆژەیە پێدانی (%٢٥) مووچەی بنەڕەتیە نەک مووچەی گشتی ئەو دەمە مووچەی پلە باڵایەکی (٨٠٠٠،٠٠٠) دیناری دەبێت بە بڕی (٢،٥٠٠،٠٠٠) دوای (١٥) ساڵ خزمەت و (٤٥) تەمەن.