دیدی گۆڕان، بۆ دەرماڵە و مووچەی فەرمانبەران

31/03/2020

دلێر حسێن پیرۆمەری

هەندێ میدیای سێبەر و حیزبی زۆر نا بەرپرسانە ماوەیەک هێرشی ناڕەوا دەکەن سەر بزوتنەوەی گۆڕان و تیمە وەزارییەکەی ، کە هێرشەکانیان هەمو بەهایی سیاسی و ئەخلاقی بەزاندوە ، وەک ئەوەی هەرچی دەردو بەڵای ئەو وڵاتەیە هەمووی گۆڕان لێ بەرپرسە بەشێک لە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانیش تەنها چەمکی ئۆپۆزسیۆنیان بۆ بزوتنەوەی گۆڕان بەرزکردۆتەوە ، بەشێکیش لەدەسەڵاتدارە بەشدار لەحکومەت خۆیان بەشاگردێکی لاواز و بێ دەسەڵات لەحکومەت نیشانداوە بونەتە ئۆپۆزسیۆنی گۆڕان بێ خەبەرن لەوەی بزوتنەوەی گۆڕان قوربانی بەخۆی داوە بۆ راستکردنەوەی ئەو حکومڕانیە بێ مۆڕاڵەی زادەی بەرهەمی ئەوان بوە لەبیست و نۆی ساڵەی رابردوە ، گۆڕان بۆ خزمەتی گشتی دروست بوە باکیشی بەقوربانی نیە کەلەپێناو بەرژەوەندی گشتی بێت .

 ڕێکەوتنی سیاسی گۆڕان لەگەڵ پارتی بۆ بەشداریکردن لەحکومەت ، لەچەند خاڵێکی گرنگ
پێکهاتوە

یەکەم / تێپەراندنی یاسا چاکسازی لەپەرلەمانی کوردستان بەجۆرێک دادپەروەری لەموچە بهێنتە کایەوە 
ئەو جیاوازە زۆر ئێستا لەموچەدا هەیە نەمێنێ

دووەم  / چاکسازی بکرێ لەنەوت و داهات و گومرگ و خاڵە سنوریەکان و تەواوی داهاتە ناوخۆییەکان شەفافانە بخرێتە بەردەم حکومەت و پەرلەمان ، سندوقی داهاتی نەوت و غاز دروست بکرێ .

سێ یەم /  یاریدەدەرێک بۆ کاروباری چاکسازی بۆسەرۆکی حکومەت زیاد 
بکرێ و لای گۆڕان بێت .    

چوارەم / بەدەر لەحیزبایەتی بەیەک تیم و روحیەت کار بکرێ بۆ  ڕووبەڕوو بونەوەی گەندەڵی ، گەندەڵکار لەهەر پێگەیەک بێت ئەبێ لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێ. 

پێنجەم / پێدانەوەی پاشکەوتی موچە بەفەرمانبەران ، لایەنی کەم بۆ نیەت پاکی حیساب بانکی بۆ موچە خۆر بکرێتەوە تەواوی بڕی پارەی پاشکەوتکراوی موچەکەی تێدا دیاریی بکرێ ، تاکو فەرمانبەر و موچەخۆر هەست بە جۆرێک لەدڵنیای بکات کە مافی لای حکومەتە و نافەوتێ . 

شەشەم / حکومەتێکی بەهێز بێت و هێزە چەکدارەکان یەکبخاتەوە ئاسەواری دوو ئیدارەیی بەتەواوی بسڕێتەوە ، لەزاخۆ بۆ هەڵەبجە حکومەتی هەموان بێت . 

سەبارەت بەخاڵی یەکەم و تێپەراندنی یاسای چاکسازی ئەمە لەپەرلەمان وەک هەنگاوێک جێ بەجێ کراوە یاسای بۆ دەرچوو 
هەرچی پەیوەندی بەداهاتی نەوت و داهاتە ناوخۆییەکان و گومرگ و خاڵە سنورییەکان بەداخەوە تا ئێستا لە ئاست تموح و داواکاری ئێمە نیە بۆئەمەش تا ئێستا دەرفەت ماوە بۆ کارکردن ، هەمو هەوڵ و  تواناکانی خۆمان لەرێگای تیمی وەزاری و وەزیرەکان و فراکسیۆنەکانمان لەپەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان دەخەینە کارو زۆرترین بەدواداچون دەکەین و بە دروستکردنی زۆرترین فشار بۆ جێ بەجێ کردنی ئەم خاڵەش .
بۆ مەسەلەی زیاد کردنی یاریدەدەر بۆ کاروباری چاکسازی بۆ سەرۆکی حکومەت و دروستکردنی سندوقی داهاتی نەوت و غاز ، بەداخەوە ئەمەشیان جێ بەجێ نەکراوە چەند پاڵنەرێک بۆئەمە هەبون لەوانە رەنگە بزوتنەوەی گۆڕانیش بەدەر لەیاسا پۆستێکی وەهمی بۆ یاریدەری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری چاکسازی قبول نەبێت بۆیە زیادکردنی یاریدەدەر دواخرا ، هۆکارێکی تر کەوای کرد ئەرزش بۆ پۆست نەمێنێ پێداگری یەکێتی بوو لەزیادکردنی جێگرێک بۆ سەرۆکی هەرێم بەمەش سەرۆکی حکومەتی دەستکراوە کرد چەندین یاریدەدەر بەناوی جیا بۆ خۆی زیاد بکات هیچ ئەرزش و مانا بۆ یاریدەدر نەمێنێ.
هەرچی پەیوەندی بەیەکخستنەوەی هێزەچەکدارەکان و نەهێشتنی ئاسەواری دوو ئیدارەیی هەیە بەداخەوە نەک هەنگاو نەنراوە بەو ئاراستەیە بەڵکو خەریکەحیزبایەتی تۆختر دەکرێت شەری سنور و فەرزی ئیرادە زیاتر دەکرێ بەتایبەت لەناو هێزی پێشمەرگە و زەقترین نمونەش روداوی ئەم هەفتەیەی زینی وەرتێیە کە خەرێکە دیسان مناڵی بێنازی خەڵک دەکەنە قوربانی بەرژەوەندییەکانیان لە پێناو دروستکردنی بازگە وبارەگای حیزبی لەو ناوچەیە.
تایبەت بەموچە و رێکخستنەوەی دەرماڵەکان دەبێ ئەو راستیە لای هەموو فەرمانبەرێک روون بێت کە گۆڕان ناچێتە ژێر باری ئەو مەسئولیەتە چونکە لەپێناو ئەمە نەهاتۆتە حکومەت ، نابێت ئەو راستیەش لەیادکەین کە گۆڕان دژی نادادیە کەلە سیستەمی دەرماڵە وموچە هەیە هەر لەموچەی پلە باڵا و پلەی تایبەت و هەندێ دەڕماڵەی بەدەر لەیاسا بۆ هەندێ سەرۆکایەتی و وەزارەت و فەرمانگەکان کەئەمەش نادادیەکی زۆری دروستکردوە بەرێکخستنەوەیان جیاوازی بەو نادادیە دێت بەمەش هەنگاوێکی گرنگی چاکسازی دەست پێ دەکات بەدەر لەمە ئاستەمە گۆڕان بچێتە ژێر هیچ داواکاریەک و لەژێر هیچ پاساوێک قبولی بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەری ئاسایی بکات.
هەرچەندە لەمادەی ۱۷ لەخاڵی یەکەم بەڕونی ئاماژەی بەوداوە کەلەژێر رۆشنایی یاسا بەرکارەکان گشت دەڕماڵەکان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە رێکدەخرێنەوە ، وەلەمادەی ۱۸ داهاتوە کەلێژنەی باڵا لەژێر رۆشنایی یاسا بەرکارەکان پێشنارەکانی پەیوەست بەرێکخستنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەرانی هەرێم پێشکەش بەئەنجومەنی وەزیران دەکات و ئەنجومەنی وەزیرانیش لەسەر پێشنیاری لێژنەی باڵا بریاری پێویست بۆ رێکخستنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەرانی هەرێم دەردەکات ، وەزارەتی دارایش لەژێر رۆشنایی بریارەکانی ئەنجومەنی وەزیران رێنمایی تایبەت بەرێکخستنەوەیان دەردەکات. 
وە ناشکرێ ئەنجومەنی وەزیران و لێژنەی باڵای راسپێردوە بۆ ئەم مەبەستە قەیرانی دارایی بکەن بیانوو دەست بۆ هەمو دەرماڵەکان ببەن، کەئەمەش ئاستەمە قبولبکرێ ، بۆیە بەدڵنیاییەوە ئەبێ فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان چاک درک بەو راستیە بکەن کە بزوتنەوەی گۆڕان نەک ناچێتە ژێرباری وەها بریارێک بەڵکو پێداگری تەواو دەکات لەسەر جێ بەجێ کردنی ئەجنداو بەرنامە سیاسی یەکەی کەلەسەری دامەزراوە ، ناشکرێ فەرمانبەرێک لەوەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی دوو سەد و پەنجا ھەزار دینار وەر بگێرێت ھەمان فەرمانبەر بە ھەمان شەھادە و پسپۆری و ساڵانی خزمەت لە وەزارەتی خۆیندنی باڵا نۆ سەد و پەنجا ھەزار دینار وەربگرێت، بۆیە پێویستە ئەو دادپەروەرییە دروست بێت کەئێمە تا ئێرە خەباتمان بۆ کردوە بەردەوامیش دەبین لەپێناوی بێ گوێدان بە موزایەدەی هەرزە سیاسیەکان کەبەهەموجۆرێک دژایەتی گۆڕان وتیمە وەزاریەکەی دەکەن کە بەتەنیا بونەتە ئۆپۆزسۆنی گۆڕان لەو حکومەتە وەک ئەوەی حوکمڕانی بیست ونۆ ساڵە هەرێم تەنیا گۆڕان لێ بەرپرس بێت ، کەهەندێکیان بیست ونۆساڵ برابەش وشەریکی راستەقینەی ئەو نادادیەن ، ئێستا خۆیان دەکەن بەفریشتە و ئێمەش بەشەیتان .