چی قابیلی هەڵوەشانە قەوارە یان حکومەت؟

29/06/2020

سەركۆ عوسمان میرزا

بەڵێ راستە ئەم حوکمرانیە بەم شیوازە شکستی هیناوە و سەرکەوتوو نەبووە ، دەکرێت بۆ دەرباز بوون لەم قەیرانە داوا بکریت حکومەت هەلوەشیتەوە، کابینەی وزاری بگۆڕدرێت، هەلبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدریت، بەلام داواکردنی هەلوەشانەوەی قەوارەیەکی دەستوری کە بە خەباتی دەیان سال و خوینی دەیان هەزار شەهید و سەدان هەزار هاولاتی و ویرانکاری شارو شارۆچکەکانی کوردستان بەدی هاتووە داوایەکی لۆجیکی و قبولکراو نیە.

 

ئەم قەوارەیە مولکی تاقمیک یان حزبیک نیە بەتەنیا بگرە مولکی خەلکی کوردستانە وەهیچ کەس و لایەنیکیش بۆی نیە یاری بە چارەنوسی میللەتیکەوە بکات بە مەزاجی تەسکی بەرژەوەندی حیزبیەوە بریار بدات جا چ دەسەڵات بیت یان ئۆپۆزیسیون .

ئەبیت لەو ڕاستیە تێبگەین نیشتیمان و خاک قابلی معاملەکردن نیە وە دەبیت جیابکریتەوە لە حکومەت، دەوڵەت و نیشتیمان مولکی خەلکە و حکومەت میکانیزمی بەریوەبردنە لەلایەن لایەنیک یان چەند لایەنیک بۆ کاتیکی دیاریکراو دەکریت داوای هەلوەشانەوەی بکرێت.

بەڵام بەداخەوە ئیستا کۆمەڵیک کالفام و کۆلکە سیاسی پەیدا بوون کە سیاسەتی تۆپینی “خۆم و زەرەری ساحبی”پەیڕەودەکەن،  ئەمانە لەبری ئەوەی ببنە داکۆکیکەری مافە دەستوریەکانی خەلکی کوردستان کەچی بوونەتە بوقی شۆڤینەتی عەرەبی و تورکی و ئیرانی ئینجا بە نەزانین بێت یان بە مەبەست کەوتونەتە وروژاندنی بۆچونێکی بێ بنەما کە بە سازشکردن و هەلوەشانی قەوارەی هەریم دەتوانریت خەلکی کوردستان لەم قەیرانە دەرباز بکریت ئەوە خەیاڵیکی خاوە بگرە کيشە و گرفتەکان ئاڵۆزتر دەکات نەک چارەسەری بکات.

بۆیە ئەگەر بمانەویت لەم قەیرانی شکستی دەسەڵاتدارانی کورد رزگارمان بیت دەبێت پارێزگاری لە قەوارەی هەریم بکریت هەوڵ بدرێت بەهیزتر بکریت بەچاکسازی و پاکسازی نەک بە چۆکدان و هەڵوەشانی قەوارەی هەریم.