کێ بەرپرسە لە قوربانیەکانی ئاڵای شۆڕش؟

16/09/2020

خالید ڕەزا

یەک راستی هەیە ئەبێ هەموو بیزانین ئەویش ئەوەیە کە لە شۆڕشی چەکدرای دا کە زەبروزەنگی شۆڕشگیرانە سیما دیارەکەیەتی، خاڵی نیە لە کاری نەباش و تەنانەت تاوان کردنیش. یەک شۆڕشی رزگاری لە دنیادا نابینی تاوانی تیدا ئەنجام نەدرابێ شۆڕشی گەلی کوردستانیش خاڵی نیە لەم ڕآستیە.

بەلام ئایە ئەو هەڵە و تاوان و کەموکوڕیانە ئەتوانن تابلۆ گەورە جوانەکە بشارنەوە، بێگومان و بە دڵنیاییشەوە، نەخێر.
ئەو چاوپیکەوتنە و ئەو کتیبەی مەلابەختیار نوسیوێتی، بەهیچ جۆریک خزمەت بەم باردوۆخە پڕ لەقەیرانەی ئیستا ناکات. دەسپێشخەریکی زۆر خراپیکردوە بۆ هەلدانەوەی ئیسکوپروسکی رابردو، کەنەک هەر ناتوانی هەتوانی برینەکانی ئێستە بکا، بەڵکە بۆ ماوەیەکی دریژتر ئاشتی و تەونی کۆمەلایەتی لەبەر یەک هەڵئەوەشێنێ.

گەلۆ مەلابەختیار ئەم ئاوە ئەکاتە ئاشی کێوە؟
نەوشیروان مستەفا بەدەمی خۆی و بە قەڵەمی خۆی نوسیوێتی کە بەرپرسیاریتی ئەخلاقی و دینی ، لەبەرامبەر مێژوی گەلەکەی و خوای خۆی دا هەڵئەگرێ و ئامادەی وەلام دانەوەیە لە هەموو ئەو ڕوداوانەی لە ٩٧٥ هەتا ٩٩١ کە تیایدا بەرپرس بوە.

کاک نەوشیروان هەموو تەمەنی خۆی لە شۆڕش و پێشمەرگایەتی دا سەرفکرد، کۆتا ساڵەکانی ژیانی خۆی تەرخانکرد بۆ ئەوەی کۆمەلگایەکی مەدەنی و سیستمیکی پارلەمانی دروستبکرێ لەجیاتی حکومەتی حیزب حکومەتی هاولاتی مان هەبێ، هەموان لە بەرامبەر ماف و ئەرک و یاسادا وەک یەک بن، دادپەروەری کۆمەڵایەتی هەبێ. مەخابن مەرگ ریی پێ نەدا تەواوی بکا.

ئەڵبەت نابێ هیچ کەسێک بە موقەدەس بزانین و لەدەرەوەی رەخنەلێگرتن و هەڵسەنگاندنەوە، بیبینن. بەلام درۆکردن و بوختانکردنیش نیشانەی نەمانی مۆڕاڵی سیاسی و کۆمەلایەتی یە.

مەلا بەختیار هەر بەوەوە نەوەستاوە بەڵکە هانی خۆی وتەنی شەهیدەکانی ئاڵآی شۆڕشی داوە بچن لە دادگا شکات لە نەوشیروان بکەن و ئەمیش ئامادەیە بێت شایەتییان بۆ بدات!

سەرنج بدەن لەو یانزە دێرەی دەستپێکی نامەکەی دا کە بەخەتێکی زۆر جوان نوسیوێتی، بزانن ئەبێ شەهیدەکانی ئاڵای شۆڕش شکات لە کێ بکەن، لە نەوشیروان مستەفا یان لە مەلابەختیار؟

مەلا بەختیار لە دانپیانان و ئیدانە نامەکەیاندا زۆر بە ڕونی نوسیوێتی کە:

یەکەم: مەلابەختیار دژایەتی کردنی کۆمەڵەو یەکێتی بە تاوان ناوبردوە.

دوەم: کنەکردن و دزەکردن (تسلل) بۆ ناو ریکخستنەکانی کۆمەڵە و دروستکردنی تەنزیم لە ناو تەنزیم دا بە تاوان ناساندوە.

سێیەم: مەلابەختیار لە چەندین شوینی نامە حەوت لاپەڕەیەکەیدا دەیانجار پەشیمانی و ئیدانە ی خۆیانی کردوە.جیابونەوەی ئاش ی بە خیانەت ناوبردوە.

بۆیە:
بەپێی ئەو ئیدانەکردنەی خۆی، کەسوکاری هەموو ئەوانەی کە بونەتە قوربانی جا شەهید بوبن یان کوژرابن یان داودەزگاکانی بەعس گرتبێتنیو لە سێدارەی دابن یان ئەشکەنجە درابن، با بڕۆن داوای مافی خۆیان لە مەلابەختیار بکەن نەک خەڵکی تر.

بۆیە مەڵابەختیار لەجیاتی بڕوا شایەتی بدا و پاریزەر بۆ کەسوکاری ئەوانە بگرێ با بڕوات پاریزەر بۆ خۆی بگرێ.

بەش بەحاڵی خۆم رێز لەو شەهیدانە ئەگرم و وەک هەرشەهیدیکی تر ئەیانبینم و هاوخەمی کەسوکاریانم.

بەلام بۆ مەلابەختیاریش کارێکی ناشیرینە کە ناوی کەسانێکی تێکەڵ بەو شەهیدانە کردوە، کە خۆشی باش ئەزانێ لە جاشایەتی دا کوژراوە. نابێ کەسوکاری ئەو شەهیدانە لێی قبوڵ بکەن!

بێگومان کردنەوەی ئەم دەرگایە ئاشتی کۆمەلایەتی ئەخاتە بەردەم مەترسییەکی جدییەوە و، پارلەمانی کوردستانیش بەیاسا ئەم دەرگایەی داخستوە. بۆیە ئیسارەکردنیشی جۆرێکە لە ئاژاوەگێڕی و هیچی تر.
مەڵا ئاوێکی خراپی ڕشت.