بیرەوەرییەکان یان ئەوبیرەوەرییەی كە خۆت دەتەوێت؟

19/09/2020

بەرزان شێخ محەمەد

کەدەستت برد بۆ بیرەوەرێکانی مێژوویەك ناکریت تەنھا ئەوڕووداوانە باس کەیت کەشێواندنی وێنەی نەیارەکانتە خۆت بەغەدرلێکراومەغدوروقارەمان وێنا بکەیت و کەسانی تر بەزۆردار بێ بەزەیی و خائین .

دوای مردنی خوالێخۆش بو مام جلال وبڵاوبونەوەی دیداری تەمەن قەتماغەی برینێکی ساڕێژنەکراوی ئەومێژووی ھەڵدایەوە ئەویش مێژووی ڕێکخراوی ڕەنجدەرانی کوردستانە ،جێگەی گومان نیە کاتێك کەسایەتیکی وەك مام جلال لە بیرەوەری خۆیدا باسی دەکات بەڵگەیە بە بونی ئەوڕوداوە وەك لەدیداری تەمەن لەلاپەڕە105 دەڵێت دوای گیرانی شەھید شیھاب وھاوڕێکانی ،کۆمەڵە دابەش دەبێت بۆ دوو تاقم یەکێکیان ابراھیم خلیل وھاوڕێکانی کەکۆمەڵەی رەنجدەرانیان دروست کرد ،دوەمیان ئارام وھاوڕیانی بەشێکی کۆمەڵەیان گرتوە کۆمیتەی ھەرێمەکانیان دروست کرد(بۆ زانیاری خوێنەر ئەوکاتە شەھید ئیبراھیم خلیل لێپرسراوی یەکەمی کۆمەڵە بوو لەناوەندی قەزای سلێمانی،لەھەمان کاتدا شەھید ئارام بە ھۆی بیربۆچونی عێراقچیتەوە لەدەرەوەی کۆمەڵەبوو) لەھەمان کاتدا بەداخەوەباس لەوەدەکات کەشەھید ئارام لەبری گفتوگۆی ھاوریانەوە نەھێیشتنی کیشەو جیاوازیکان ڕێگەی تری ھەڵبژاردوە، پرسیارێك دێتە پێشەوە ئەوڕێگەیە چیە ئارام وھاوڕێکانی ھەڵیان بژاردوە بۆتە جێگەی داخی مام جلال ,ھەرلەدیداری تەمەندا باس لەوەدەکات بیروبۆ چونی ئیبراھیم خلیل وھاوڕێکانی زۆر لەوانەوە نزیکتربوو وەك لەکۆمیتەی ھەرێمەکان . ھەرلەبارەی ناکۆکی ئارام وڕەنجدرانەوە دەڵێت ئارام لەڕێگەی ھاوڕیکیەوە دوژمنایەتی زۆری ئەوانی دەکردوبەداخەوە بۆە ھۆی لەسێدارەدانی ژمارەیەکیان. گیرانی زیاتر لەدەیان کەس لە ڕەنجدەران و کۆمەڵەو پاسۆك و خەڵکانی نیشتمان پەروەر.

چۆن ئەمەڕویدا
ڕێکخراوی ڕەنجدەران دوومەفرەزەی پچوکیان ھەبوو بەسەرکردایەتی ئیبراھیم خلیل لەگەڵ مەفرەزەکانی یەکیتێدا لەناوچەی ھەورامان وشارەزوور ، ئبراھیم حسن کەیەکێك بوو لەسەرکردەکانی رەنجدەران چەندین جار بەمەبەستی ئیشوکار سەردانی دەکردن و دواجار لەکۆتایی مانگی ٤ ی ساڵی ١٩٧٧ سەردانیان دەکات (بەمەبەستی کۆبونەوەی ھاوبەش لەنێوان سەرکردایەتی ڕەنجدران و کۆمیتەی ھەرێمەکان )شەوێك لایان دەمێنیتەوە داوای لێ دەکەن دەمامکەی لابات چونکە ھەموو پێشمەرگەکان جێگەی سیقەن ، ھەر ئەوشەوە پێشمەرگەیەك کارێکی ناڕەوادەکات بەناوی عوسمانی عەلی عەولی چەکی دەکەن و ھەر لەھەمان شەو ھەڵدێت و تەسلیم بە حکومەت دەبێتەوە بۆ بەیانی کەئیبراھیم حسن دێتەوە ھەڵبجە بگەڕیتەوە بۆ سلێمانی قومبەلەیەك لەناو ھەڵبجەدا دەقیتەوە شار دەشڵەژێت.

ئیبراھیم حسن لەزیندانی ئەبو غریب واڕووداوەکە دەگێریتەوە دەڵێت ھەموو سەردانەکانم ھەمیشە لەڕێگەی شەھیدوەستا ئەنوەرەوە دەبێت کەئەوکاتە (لێپرسراوی ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەو یەکیتی دەبێت لەھەڵبجە ) چونکە ھەمیشە زانیاری ئەوەی ھەبووە مەفرەزەکان لە کوێن . دوای تەقینەوەی قومبەلەکە دەگەڕێتەوەی لای شەھید وەستا ئەنوەر بۆ داڵدەدانی ، شەھید وەستا ئەنوەردەڵێت ناتوانیت ھیچی بۆ بکات. لەبەر ئەوەی کابرایەکی غەریبەیەو ئەوزەمەنەش ھەڵبجە شارێکی پچوك بووە حکومەت بە ئاسانی توانیویتی بیپشکنی ،بۆیە ئیبراھیم حسن خۆی تێکەڵی بریندارەکان دەکات ودەچێتە اسعافێکەوە بەڵام لە بازگەی زەمەقی دوای پشکنین عوسمان عەلی عەولی ئیبراھیم حسن دەناسێتەوە بەگرتی دەدات ، بەھەر ھۆکارێك بێت ئیبراھیم حسن دەروخێت و ھەرکەسێ دەناسێت بەگرتی ئەداو لەرەنجدەران ولایەنەکانی تر بەداخەوە پێنجیان بەم ناوانە سزایی سێدارەیان بەسەردا دەسەپێت بەو پەڕی قارەمانانە ٩/٢٢ساڵی ١٩٧٧.

شەھید شێخ کەمال شەھێد عەبدوڵای حاجی توفیق شەھید فایەق دەرەویانی شەھێد احمد خدر شەھید علی ئەحمەد شەریف ، ئیبراھیم حسنی خۆفرۆش زۆر بێ بەزیانە واز لەشەھید وەستا ئەنوەر ناھێنی ھەتا لەژێر ئەشکەنجەدا شەھید دەبێت .

لەداوی ئەوە چەند کادیرو ئەندامی ڕەنجدران کەلەشاخ بون چواریان لەگەڵ شەھید ئیبراھیم خلیل لەشەر ێکی قارەمانەداشەھید دەبن لەگوندی بێسەڵمن .پێشمەرگەیەکی تریان بەناوی شەھید ڕەزا ھەڵدی بۆ سلێمانی لەوی دەگیرێت ولەسێدارە دەدرێت .

لەبەرامبەردا تۆ چیت کردلەژمارەی ٢گوڤاری کۆمەڵە لەدوای شەھید بونیان ڕێکخراوەکە بەشیرە فەرینە وەسف دەکەیت لە بری ماتەمینی بەرز ڕاگرتنی خەباتیان. ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەو زەمەنەلەبری ھەوڵدان بۆ نزێك بوونە لەھاوڕی کانی دوێنی تاندا وەك مارکسەیەك ھەموو ناکۆکی کانتان لەگەڵ حکومەتی بەعس و ئەحزابە بۆر جوازیکان وەلاناوە بەغەدرو بە پیلان شکستان بەڕێکخراوی ڕەنجدەران ھێناوەوزەروزیانێکی زۆرتان بە خۆتانگەیاندوە قارەمانی وەك شەھید وەستا ئەنوەرتان لەناوبرد ئەی بۆ ئەمە لەبری بیرەوەرێکانی بەڕێزتان نەبێت .ساڵی ٢٠١٣لەگەڵ خوالێخۆشبو کاك حمە ئاوات سەردانی خوالێخۆشبوکاك نەوشیروان مان کرد ئەم باسەکرایەوە من گلەیم کرد وتم حەق بوو ئەو مێژووەی ڕەنجدەرانت باسکردایە لە کتێبی کەناری دانوبەوە بۆ خڕەی ناوزەنگ پێ ڕاگەیاندم ھەموو ڕوداوەکە باش دەزانیت بە ھەمان شێوەی مام جلال بەداخ و نیگەرانیوە باسی کرد وتی بەداخەوە وەسیتەکەی زیندانیان لای من بوە لەئەنفالدا لەگەڵ کۆمەڵی شتی تر فەوتاوە ، وەباسکردنی ئەم نەھامەتیانە نەوەکانمان تووشی نائومیدی دەکات ھەر لەدرێژەی بابەتەکە وتی ھەرکەسەمان بەشدارین لەباش وخراپی ئەوشوڕشە .لایەنی کەم نەوشیروان مستەفا زۆر بێ منتانە ژیا لەبەرامبەر ڕابردوی من دڵنیام زۆر کەس ڕاستی ئەو مێژوەی لەلایە باتەیبەتی کاکە حمەی حاجی محمود وکاك حامیدی حاجی غالی وکەسانی تریش.