نەبینین لە بینیندا.!

27/09/2020

نەبەز جەلال

گەر بڕۆیتە تاریکیستانییەکی چۆڵەوە، چاو ببڕەیتە قوڵایی و قوڵی ئاسمان و سەرنج بدەی، بەو تاریکی و تنۆکیەدا ڕۆبچیت و کەمێک بمێنیتەوەو بڕوانیتە نێو مانگ و ئەستێرەکان! تێدەگەی کە ئاسمان زۆر زۆر پڕترە لەو ڕەونەق و ڕۆشناھییە نەبینراوەی کە تۆ بە ڕۆژ لەبەر ڕوناکی خۆر توانای بینینیت نییەو نایانبینی!.

 

ڕووناکیش بەشێک لە تاوانی شاردنەوەی تاریکی و پەنھانی ھەڵگرتووە، بۆ بینینی ڕووناکییکی ڕاستەقینە پێویستیمان بە تاریکییەکی قوڵتری چاوە بۆ بینین. زۆرینەی کێشەو ڕاستییە ئاڵۆزکاوەکان لە تاریکی و چەپەکی تەنگانەییدا دەبینرێن و دەدرەوشێنەوە.!

مرۆڤ قەت ناتوانێ لە ڕووناکی و ڕوکەشدا بە ڕوونییەکی سەرپێیی ڕاستییەکان لە دیوە شاراوەو ناچیزەکەی خۆی جیابکاتەوە ھەڵبژێرێ.

دەستی بە قوڵاییە شاراوەکەی تاریکی بگات، وەک سروشت و ڕاستەقینەی ناوەوەی خۆی بناسێ و بە متمانەوە ھەموو شتەکانی ببینێ!.

بەرکەوتەی ئازار و جۆری پەشیمانبونەوەکەش لە ناشوێن و بۆشایی شوێندایە لە تێگەیشتن و بینین گەیشتن بە بڕیاری کوێر.

ھەموو نەبینینێک و شاردنەوەی بینینێک دەبێتە ھۆکار و دەرکەوتەی سەرەتایەکی خراپی باوەڕ کوێری و جەخت بەخشینەوەی خۆش باوەڕیشە بۆ شکستی ھەنگاوەکانی بە نابینایی دەبنە بڕیار، ئەمەش شت گەلێکی خراپ و خراپتر بە دووی خۆیدا دێنێ و، کات و زەمەنیش بە پوچ و بۆشی و بئ ئەنجامی لە دەستکەوتی سەرکەوتنەکانی بینین بۆ ژیان تێدەپەڕن.!

بەجێھێشتنێ خەڵکی کوردستان لەم تاریکستانی نا شوێن و نابینییە بێ ھۆشیارییە ڕامیاری و ژیارییەدا. شکستی گەورەی چەند ساڵەی بەڕێوەبردن و بەرەو پێشچوون و دروستبونی چێوەیەکە،کە تێیدا خاک ناچێتە شێوەی وڵاتەوەو خەڵکەکەشی بەم جۆر و ھەنگاوە نابن بە میللەت. تێپەڕاندن و دەربازبوونی خەڵکی کوردستان لەم سیاسەتی تاریکاندن و چاوبەستەکییە کارگێڕی و سیاسییە بازرگانییەی بۆتە مار و لە قورتمی گەل ئاڵاوەو دەیەوێ ھەموان بخنکێنێ، ئەرک و بەرپرسیارێتی ئەخلاقی دەسەڵاداران و حیزبە سیاسییە بڕیار بەدەستەکانە بۆ بە ھاناوەچوون ئاشتکردنەوەی پێکەوە ژیانی گشتی و ئاسودەیی، کە تا ئێستاش بە ھۆکاری رەوشتی بەرزی نەتەوەیی و دڵسۆزی بۆ خەڵک و بەخشینی قوربانییەکان خاک ڕاگیریکردوون. کە ئێوە ھەموو ئەم ڕاستییانە ڕەشکەنەوەو بتانەوێ بە مەبەست نەیبینن، ئیتر نەبینین دەچێتە جێگەی بینین، نەبینیتان دەبینن.