یاساى چاکسازى چارەسەر نیە

12/11/2020

دابان محەمەد

بەغداد 320 ملیارەکەشى دەنارد، تۆ 60 ڕۆژ جارێک و بە لێبڕینەوە دابەشت دەکرد، قەرزیش لە 27 ملیارەوە بو بە 28 ملیار!
گەندەڵى زۆر و بەهەدەردان، گرفتى بۆ موچەى فەرمانبەران دروستکردبو، ئێستاش کێشەى بۆ 320 ملیارەکەى بەغداد دروستکردوە.
یاساى چاکسازى چارەسەر نیە، چاکسازى گشتگیریش بەبێ ئیرادەیەکى گشتگیر نابێتە چارەسەر.
شکست لە کۆکردنەوەى داهاتى نەوت و ناوخۆ و سنورەکانى هەرێم، بەغداشى توڕەکرد و دڵنیایى ناردنى 320 ملیار دینارەکەشى نەهێشت، تەخوینکردنى چەند پەرلەمانتارێک و تۆمەتبارکردنى چەند کەسێک، گیرفانى بەتاڵى موچەخۆرێک بەم زستانە گەرم ناکاتەوە، بەغداد پارەکەشى دەنارد، تۆ بەلێبڕینەوە 60 رٍۆژ جارێک دابەشت دەکرد، قەرزیش لە 27 ملیارەوە بو بە 28 ملیار! گرفتى گەورەى حکومەتى هەرێم، وەرگرتن و کۆکردنەوەى داهاتەکانى خۆیەتى(( داهاتى نەوتى
و غەیرە نەوتى)).
800 کۆمپانیاى بیانى و ناوخۆى بوارى نەوتى هەن، یەک دینار باج نادەن. بە 402 ڕێگا ڕسومات و پارە لە خەڵک وەردەگیرێت، بەشى هەرەزۆرى دەچێت بۆ چەند کۆمپانیایەک، (( کا قوباد سەروکارى ئەم دۆسێیە دەکات، ئەوەى سەیرە، ڕۆژ بەڕۆژ ڕسومات و باج لەسەر هاوڵاتى زیاد دەکرێت، بەڵام داهاتەکەى تەبەخور دەکات و دیار نامێنێت!!))، نیوەى داهاتى خاڵە سنورییەکان دەچێت بۆ 21 کۆمپانیا کە لەسنورەکان کاردەکەن، بەدەر لەوە قاچاغچێتى بەقەد داهاتى فەرمى وەزارەتى دارایى و بەرەوژرە. هەروەک دۆسییەى نەوت، چۆن لە سێ بەش بەشێکى دەگەڕێتەوە وەزارتى دارایى، لە سێ بەشى داهاتى سنورەکانیش، کەمتر لە بەشێکى دەگەڕێتەوە بۆ
وەزارەت.
یاساى چاکسازى بەتەنیا چارەسەر نیە، چاکسازى گشتگیریش بێ ئیرادەیەکى گشتگیر نابێتە چارەسەر. نزیکەى 200 هەزار کەس تەنیا لە سیستمى بایۆمەترى بەرکەوتون، ڕێژەکە لە بنەڕەتدا 350 هەزار موچەخۆرى وەهمى، دوو موچە و سێ موچە بەرەوژورە، بەڵام ئیجرائات لەگەڵ لە %2 کەمتر کراوە، بەردەوام لە هێزەکانى 70 و 80 خەڵکى نوێیان تێ دەخزێنرێت، قەرزى حکومەتیش لاى سەرمایەداران نزیکەى 900 ملیارە و موچەیەکى تەواوى فەرمانبەرانە بە زیادەوە، کەچى بە سیاسى کرا و بە 4 مانگ،    لە 1%نەگەڕاوەتەوە.