مامۆستا تا کەی ئاوا نا بەرپرسیارە؟

05/01/2021

هیوا ڕەزا

کاتێک بەریتانیا بڕیاری کەرەنتینەی دا دەرگای خوێندنی دانەخست، چونکە ئەوان خوێندنی مناڵەکانیان و دوا نەکەوتنیان، لە مردنی خۆیان بەلاوە گرنگ تر بوو.


لێرەش ماوەی ساڵێکە (لە کاتی کەرەنتیەوە) مامۆستا بە هەمووی دوو مانگێک دەوامی کردووە، بەڵام ئەوەی خەمبێ نیانە بۆ پەروەردەی مناڵەکانی خۆیان و ئێمە!


بەئاواتەوە بووم لەسەر خراپی مەنهەج و بینای مەکتەب و دوو دەوامی، مامۆستا بێتە سەر جادە کەچی هەر نەمبینی، دژی داواکەیان نیم بەڵام بۆ دواکەوتنی موچە هەزارانیان هاوار ئەکەن.


بە لای خۆیەوە خۆشحاڵ بن یان فشار بکەن بۆ کردنەوەی دەرگای مەکتەبەکان، بەڵام ئەمڕۆ جارێکی تر مامۆستایانی ناڕازی ئەڵێن دەرگای مەکتەب ناکەینەوە، دەی هەر ئەو مامۆستایانەی کە ئامادە نین دەوام بکەن، لە ساڵێکا ئیشی بە شارەوانی و مەحکەمە و زەریبە و تەربیەکەی خۆی هەبوە، ئەرێ ئەوانەی لەوێ ئیشەکانتان را ئەپەڕێنن فەرمانبەرن نین وەک ئێوە؟ ئەی بۆ دەرگا بە ڕووی مناڵەکانیانا ناکەنەوە؟


بایکۆت و خۆپیشاندان بۆ گەیاندنی پەیامە کە وەڵامت نە درایەوە بەسی بکە و کارەکەت بکە، دوو مانگ دەوامت کردوە هیچ نەبێ ۸موچەت وەرگرتووە، دە تۆزێکیش بەرپرسیار بە بەرامبەر مناڵی وڵاتەکەت!


ئێمە مامۆستایەک پەروەردەی کردین رۆژانە سەد کیلۆمەتری ئەبڕی بۆ ئەوەی باشتر فێربین، بەوەشەوە نە ئەوەستا جومعەش ئەهاتەوە، ئەی بۆ هیچ لەو مامۆستایانەوە فێر نەبون؟


ئەزانم حکومەت نییە و کۆمەڵێ مافیا بەڕێوەی ئەبا و دز ئەم وڵاتەی کوشتووە، ئەی تۆ چی ئەکەی و بۆ ئەرکی سەرشانت راناپەڕێنی، بایکۆت ئەکەی مناڵی خۆت و دراوسێ هەژارەکەت زەرەر ئەکا ئەوان لە شوەیفات بە خەیاڵیشیانا نایە چی روو ئەدا و تا نە خوێنەوار زیاتر بێ دەسەڵاتیان بەهێز تر ئەبێ.