سۆپەرپاوەر و کۆمارەکانی مۆز

12/01/2021

بەختیار شارەزوری و سەرکەوتی جیهاز

سەرکەوتی جیهاز و بەختیار شارەزوری نەزمی نوێ ی جیهان و سیستەمی بەڕێوەبردنی جیهان گەیشتوەتە شوێنێک کە چی تر دەبێت لە بری ئەوەی بەردەوامی بدات بە کۆنتڕۆڵکردنی دنیا دەبێت بیر لە کۆنتڕۆڵ کردنی خۆی بکاتەوە ، لە بری ئەوەی قسە بۆ جیهان بکات دەبێت قسە بۆ خۆی بکات ، لە بری ئەوەی کار لەسەر بنەما بەرژەوەندیەکانی مرۆڤ بون بکاتەوە دەبێت بیر لەوە بکاتەوە کە ناکرێت مرۆڤایەتی بخاتە خزمەت بەرژەوەندی خۆیەوە ، ئەوەی ناو دەبرێت بە دیموکراتی و لیبڕالی هیچ کات بەقەد ئێستا لە ژێر پرسیاردا نەبوە ، با بپرسین چۆن ..؟؟؟

خۆ ئەگەر لەمسەری دنیا بۆ ئەو سەری دنیا ئەگەر مرۆڤێک چەوسابێتەوە ئەوا چاوی لەوە بوە لە ژێر بیری لیبڕالیەت و دیموکراتیدا هاوار بۆ مافەکانی خۆی بکات یان شۆڕشێک لە ژێر ئەم ناوەدا بەرپا بکەن ، وەک دەبینین لە دنیادا زۆربەی حیزبەکان پاشکۆی دیموکرات یان لیبڕاڵیان هەڵگرتوە ، بەڵام ئایا ئەم سیستەمە و ئەم نەزمی نوێی جیهانە توانی هەقیقەتی خۆی لە ڕێگەی کارئەکتەری سیاسی و پرۆسەی دیموکراتی و شۆڕشەکانی دیموکراتیەوە بگەیەنێتە ئەنجام ، لەم چوارچێوەیەدا ئەوەی دەبێتە سەنتەری سەرمایەداری و نەزمی نوێی جیهان و سۆپەرپاوەری پارێزگاری لە بنەماکانی دیموکراتی و ئەو وڵاتانەی دیموکراتیان تێدایە ئەمریکایە ، واتا ئەم ئەمریکایە دەبێت لە پەنای بەرژەوەندیەکانی خۆیدا بەرگری تەواو لە نەزمی نوێی جیهان بکات و لە ناوخۆی خۆشیدا نمونەیەک بۆ جیهان پێشکەس بکات کە ببێتە مۆدێل بۆ بەڕیوەبردنی وڵاتانی تری جیهان ، بەڵام ئایا ئەمریکا ئەمەی پێ وتین ..؟؟؟

ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ لە ئەمریکا تەنها شورەیی نیە بۆ ترامپ بەڵکو کۆی سیستەمی بەڕیوەبردنی جیهان و سەرمایەداری و دیموکراسی دەخاتە ژێر پرسیارەوە ، ئەگەر چی ئەم کودەتایە بێ بیری نوێ و بێ پرەنسیپی فکری بوە و سەری نەگرت و لە مێژوی ئەمریکادا هەندێ حاڵەتی لەم شێوە دروست بوە ، بەڵام لە گشتدا پرسیارگەلێک دروست دەکات کە بڵێین لە ناو سۆپەر پاوەر و ئەمریکادا ئەم ڕوداوانە بۆ ..؟؟

ترامپ ئەگەر چی کاری لەسەر دێواندن کرد و بنەمای جیاوازی ئەوەی دی لەیەک بازنەدا نە‌هێشت و جیاوازی و فرە دەنگی و فرەڕەنگی خستە ژێر پرسیارەوە ڕۆحی ململانێ و دەستاو دەستکردنی دەستەڵاتی لە بنەمایەکی مەدەنیەوە خستە دەست بنەما هێزییەکان و یاساکان ، بە مانایەکی تر بە شەیتانکردنی ئەوەی دی هێنایە سەر ستەیجی جیهان لە بری قبوڵکردنی بردنەوە و دۆڕان لە هەڵبژاردنەکاندا ، ئالێرەوە کۆمەڵگەی ئەمریکی بەدەر لە سۆپەرپاوەر و هێزی یاساکان کۆمەڵگایەکی زیندوە ناهێڵێت لادانەکان سنوری بنەما فکریەکان ببڕێت و وە بینیمان ترامپیزم و ئەوانەی ئەو ڕوداوەیان دروست کرد چییان بەسەر هات .

ئەگەر چی ئێستەی سۆپەر پاوەر وەک کۆمارەکانی مۆز ناوزەند دەکرێت ، ئەگەر بگەڕێینەوە پێشتریش ئەم سۆپەر پاوەرە بەهۆی کۆمەڵک دەرهاویشتەوە دیسان وەک هێزی بەڕێوەبردنی بەشێکی دنیا دەکرێت ناوزەند بکرێتەوە بە کۆمارەکانی مۆز ، ئەم حالەتەش لە بەریەککەوتنی لەگەڵ چین و شەڕی بایۆلۆجی دەردەکەوێت ، کە سیستەمی دیموکراسی و سۆپەرپاوەر پێش ڕودانی ترامپیەکان کەوتوەتە ژێر پرسیارەوە قوڵتر لەم ڕوداوەی ترامپیە پۆپۆلیستەکان ، بەوەی کۆرۆنا وەک زیاتری کەڵەکە بونی سەرمایەداری و قازانجی زیاتری کۆمپانیاکان دەبینرێت ، ئەگەر چی جموجۆڵ و مامەڵەی دنیای خاو کردەوە م بەڵام لە پشتی پەردەوە سیناریۆکان ئاوا بوو ، بەوەی تەمەنە پیرەکانی دوای خانەنشین لە ناو دەبات تا ئەو مافەی کە کاریان کردوە بە درێژایی تەمەنی گەنجێتی نەخۆن و کەڵەکەبونی سەرمایە زیاتر بێت ، ئەمە و ئەوەی ترامپ و بەریەککەوتنی لە چین دوو پرسیارگەلن کە ئەمریکا و ناوهێنانی بە لیدەری دیموکراتی وپرۆسەی بەڕێوەبردنی دنیا بکەوێتە ژێر پرسیارەوە ئەگەر چی تا ئێستا هێزی بەرگری لە دەستاودەست کردن و هێزی یاساکان ناو ئەمریکا بەهێزترە لە لادانەکان ، بەڵام کە گەیشتە ئەوەی بە کۆمارەکانی مۆز ناوزەند بکرێت ئەوا دەبێت چاوەڕێی سەرەتای کەوتنی ئەم سیستەمەی نوێیەی جیهان و لاواز بونی سۆپەر پاوەر بکەین .

 

کۆماری مۆز : بە کۆمارەکانی ئیندۆراس ئەوترێت کە کۆمەڵیک لە پێناو بەرژەوەندی خۆیاندا هەمو وڵات دەفرۆشن بەتایبەت مۆز ، کە بوە بە ناونانێک بۆ ئەوانەی نیشتمانی خۆیان دەفرۆشن