دیسان جەمال خاشقچی

01/03/2021

زانا تۆفیق بەگ

لە دوای کوشتنی قاشقچی لە سەردەمی ئیدارەی ترامپ دا ، کاربەدەستانی ئەمەریکا  لە  ڕێگای ئەم کەیسەوە توانیان کۆمەڵی دەسکەوتی مادی لە بنەماڵەی شانشینی سعودیە کۆبکەنەوە بەبێ ئەوە ھیچ بەھایەک بۆ ئاشکراکردنی کەیسی تیرۆرکردنەکەی قاشقچی دابنێن .
وە ھەوڵیاندا ئەم کەیسە بەشاراوەیی بمێنێتەوە ھەتا دوای ھەڵبژاردنی بایدن بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا، پرسیاری جەوھەری ئەوەیە ؟ بۆچی جارێکی تر ئەم کەیسە چالاک کرایەوە، وە بەشێوەیەکی ڕاستەخۆ بنەماڵەی شانشینی سعودیە بەوە تاوانبارکران کە بە فەرمانی ڕاستەخۆی شا محمد جێنشینی پاشای سعودیە ئەم ڕۆژنامەنووسە تیرۆرکراوە.

کەیسی قاشقچی تەنھا ڕەھەندێکی عەرەبی نیە بەقەد ئەوە ئێستا بۆتە ڕەھەندێکی جیھانی زۆربەی دەزگاکانی نزیک لە حکومەتی ئەمریکاو ھاوکات ووڵاتی قەتەر و ئەوروپا ،بەشێوەیەکی زۆر شێلگیرانە ئەم کەیسە بەکار دەھێنن ، بۆ لاوازکردنی بنەماڵەی ئال سعود  بەتایبەتی لەلایەن کاربەدەسانی نوێ بایدن.

وە زۆربەی ھێماکان و ئاڕاستەکان بۆ جوڵاندنی ئەم کەیسە ئەنجامی ئەو پەیوەندیە سیاسی و بازرگانیە کە شا محمد جێنشینی سعودیە لەگەڵ ئیدارەی ترامپ دا ھەیبووە ، وە بەشێوەیەکی ناڕاستەخۆ لەکاتی ھەڵبژاردەکانی ووڵاتی ئەمریکادا پشتگیری ھەڵبژاردنەوەی ترامپیان دەکرد . جگە لەو ڕێکەوتننامانەی کە لەسەردەمی ترامپدا لەگەڵ ووڵاتی سعودیە کرا .

وە ھەندێ لە کاربەدەستانی کۆنی دیموکراتەکان و ڕۆژنامەنووسەکان دەڵێن ھە موو ئەو ڕێکەوتنانەی ترامپ واژۆی کردوە ، بۆ بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا ترامپ بووە، بەشێوەیەکی ناڕاستەخۆ پشک و دەستکەوتی دارای ھەبووە ،وە قانجازێکی گەورەی بەو کۆمپانیا یە گەیاندوە کە نزیک بوون لە خۆیە وە .

ھاوکات لە ڕێگای رێکەوتنێکی ژێربەژێر لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا کراوە بۆ داپۆشینی کەیسەکە ، وە  تورکیا لە بەرامبەر ئەم ڕێکەوتنە ژێربەژێرە دا ، کۆمەڵی فشاری سیاسی لە بەرامبەر ئەمریکا و سعودیە بەکارھێناوە بەتایبەتی لەسەر ڕووداوەکانی لیبیا و ، وە پشتکردنە ھێزەکانی سوریای دیموکرات لەلایەن ئیدارەی ترامپەوە.
ڕەھەندێکی تری ئەم کەیسە پەیوەندی بە دەوڵەتی ئیسرائیلەوە ھەیە ، کە لەسەردەمی ئیدارەی ترامپدا  ڕێکەوتنی سەربازی بازرگانی  لەگەڵ ووڵاتانی کەنداو واژۆ کرد. بەپێ دیدی ھەندێ لە چاودێرە سیاسیە ئەوروپێکان و ھەندێ ڕاپۆڕتی ڕۆژنامەنووسان .

دەلێن ئەو ڕێکەوتننامەی نێوان بەشێک لە ووڵاتانی عەرەبی و بەتایبەتی سعودیە گوڕینی نەخشەی سیاسی وسەربازی و بازرگانی بووە ، دەرئەنجامەکەی لە بەرژەوەندی تەنھا دەوڵەتی ئیسرائیل کۆتایی ھات .

بەپێ ئەو ڕێکەوتنە ھێزی بازرگانی دەوڵەتی ئیسرائیڵ لە ناوچەکەدا زیادی کردوە .

بە تایبەتی کردنەوە چەند دەروازەیەکی بازرگانی لە نێوان ووڵاتی میسر و ئەردون و کەنداودا، ئەمەش وا دەکات ، بەرژەوەندێکانی ئەوروپا و بەتایبەتی ئیدارەی ئێستای ئەمریکا کەم بکاتەوە ، بۆیە لە ئێستادا بایدن دەیەوێت لە ڕیگای دروستکردنی فشاری نێودەوڵەتی لەسەر کەیسی تیرۆرکردنی قاشقچی پەیامێکی ڕاستەخۆ بدا، بە ووڵاتی سعودیە جارێکی تر سەرلەنوێ نەخشەیەکی سیاسی و بازرگانی لەگەڵ ئەمریکادا دابڕێژێتەوە. 

  بتوانێ ھەندێ دەستکەوتی مادی لە بەرژەوەندی کۆمپانیاکانی نزیک لە بایدن و دیموکراتەکان  مسۆگەر بکات لە داھاتوودا .

وە پشکەکانی ترامپ لە ناو نەخشەی نوێ دا  نەمێنی، وە باشترین فشار لە ئێستادا ھەڵدانەوەی کەیسی قاشقچیە چۆنکە بەپێ یاسا نێو دەوڵەتێکان ووڵاتی سعودیە دەوکەوێت ناو قەیرانێکی یاسایەوە ،چۆنکە پێشتر ووڵاتی سعودیە واژۆی لەسەر ڕێکەوتنامەی نێودەوڵەتی کردوە لەبەرامبەر ڕیزگرتن لە ئازادیە سیاسی وبەرەنگار بوونەوەی تیرۆر بەپێ بڕگەکانی میپاقی نەتەوە یەکگرتووەکان سعودیە تووشی لێپێچینەوە یاسای و سیاسی دەبێت. 

وە ناتوانی بەشێوەیەکی ئاسان لەم کەیسە سیاسیە رزگاری بێت وە ھەمیشە ھەر دەوڵەت و بنەماڵەیەکی سیاسی بکەوێتە ناو چوارچێوەی یاسانێودەوڵەتێکان لە بەرامبەر کاری تیرۆری سیاسی ئەنجامەکەی بە لێکترازان و ھەڵوەشاندنەوەی سیستەمی سیاسی ووڵاتەکە کۆتایی دێت .

باشترین نمونە کەیسەکەی عمرحەسەن بەشیری سودان کە لەپاشا چەندین ساڵ بەردەوام ملاحەقاتی یاسایی دەبووە ، لە لاھای تەنانەت نەیدەتوانی لە چوارچێوەی ووڵاتی سودان بێتە دەرەوە وە لە دەرئەنجامدا سەری خوارد.