یەکێتی سبۆتنیک وەنی پارتی

20/03/2021

بەهرۆز عەلی

 دوای کەوتنی رژێمی نازیزم لە ئەلمانیا و رزگار بونی ئەوروپا لە جەنگی دووەمی جیهانی، سۆڤێت و ئەمریکا کەوتنە ململانێیەکی ئابوری و سیاسی و تەکنەلۆجی دژوار ، ئەوە بو سۆڤیەت لە زۆر بواردا پیش ئەمریکا کەوتەوە ، بەتایبەتی لەبواری تەکنەلۆژیای سەربازی .

لە ناو ئەوانەدا سۆڤیەت بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٥٧ مانگی دەسکردی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد ، بەناوی (سبۆتنیک 1 ).

ئەوەش بوە هۆی ترسی ئەمریکا لە سۆڤیەت و هەم بوە ئەلەرمێک، تا لە ئایندەدا بتوانێت توانای بەربەرەکانی و کێبرکێکەی بە جۆرێک بیت هەموو داهینانەکانی سۆڤیەت تیپەرێنیت ، دەرەنجام ئەمریکا سەکەوت و ئامانجەکەی بەدیهینا، بۆیە سبۆتنیک وەن ، بۆتە زاراوەیەکی سیاسی ، بەمانای پاڵنەرە بەهێزەکەی ئەمریکا، بۆ پێشکەوتنی تەکنەلۆجی سەربازی و گەیاندن .

لە دوای راپەرین و کەوتنی بەعسیسزم لە هەرێمی کوردستان، زۆربەی داهینانەکان هی یەکیتی و لە سنوری هەرێمی سلیمانی بوون، وەک : دامەزراندنی یەکەم چاپەمەنی و کەناڵی راگەیاندنی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ، یەکەم کۆلیژی سەربازی و بە ئاکادمیکردن و زانستیکردنی هێزی چەکدر، یەکەم هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و دانانی پلان بۆ دروستکردنی شارۆچکەی مۆدیرن لە بری ئۆردوگا زۆرەملیکان، دروستکردنی یەکەم پارکی گەورە لە سلیمانی (پارکی ئازادی) دروستکردنی یەکەم فرۆکەخانەی مەدەنی ، دروستکردنی یەکەم تونێل لەشاخی ئەزمەر .

بەڵام هەموو ئەم داهێنانانە لە پێشکەوتن کەوتنوون و ئەمانە بۆ پارتی و دەڤەری هەولێر و بادینان بوون بە سبۆتنیک وەنەکەی پارتی و بوو بە ئەلەرم و پاڵنەرێکی بەهێز تا هانیدات لە داهێنان دوا نەکەوێت و بە چەشنی مۆدیلی ئەمریکی ، نەک ئەو داهینانەی لە سنوری حوکمرانی خۆی دامەزراند، بەڵکو سەدجار لە چاو پرۆژەکانی سنوری سەوز پەرەی پێدا و زیاتر پێشی خستن .

فرۆکە خانە و پارک و تونێل و بینا و رێگاوبان و یاریگا و شوینی تەرفیهی و چالاکییەکانی دەڤەری زەرد، کە چەند ساڵێک دوای دەڤەری سەوز دایمەزراندن، سەدجار لە دەڤەری سەوزو نیللی ، پێشکەوتو ترو مۆدیرن تر و شارستانێتی ترن، کتومت وەک سۆڤیەت و ئەمریکا لێهات.

سەرەرای ئەوە بیسەرەو بەری و ئاژاوەی سیاسی و جوێندان و بێرێزیکرد و شکاندنی پشت و ئێسقانی یەکتر و فەوزا، لە بری عەمرانی بۆتە سیمای ئەم دەڤەرە.

ئێستا کاتی ئەوەیە هاوکێشەکە پێچەوانە بکرێتەوە، یەکێتی و گۆران ، پارتی بکنە سبۆتنیک وەن بۆ پێشخستن و پەرەپێدانی هەرێمی ئیرە، تا لەوە زیاتر وێران نەبوە و لەکاروانی عەمرانی و شارستانێتی دوانەکەوتووە.