پاڵەوانە فشۆڵەکان ....!

03/05/2021

دڵشاد مه‌لا

هەرشتێک ساختە بێت زۆی پێ ناوێ بەمروری زەمەن ڕووی دزێوی ڕاستەقینەیان بۆ خەڵک ئاشکرا دەبێت.

لە سەروبەندی دروستبونی گۆڕاندا دەرگا بەڕووی کۆمەڵێک گەنجی ڕۆژنامەنوسدا کرایەوە .بەداخەوە بەشێک لەوان هەلپەرست و پۆست پەرست بوون گۆڕانیان کردە دەرفەت بۆ بەدەست هێنانی پلەو پۆست و پەرلەمانتاری. 
هەندێکیان  دوو ساڵی خولی پەرلەمانیان تەواو نەکرد بەخانەنشینیەکی پەرلەمان گۆڕان و نەوشیروان مستەفایان بەجێ هێشت وەزیرێکی دوساڵەشمان بەهەمان شێوە خۆی هەڵدایە باوەشی پارتیەوە خۆ ئەگەر گۆڕان نەبایە بەخەونیش بەڕێوبەری ناحیەی نەدەبینی. 
لەدوای مردنی ڕەوانشاد کاک نەوشیروان ئەم هەلپەرستە فشۆڵانە ساحەکەیان بۆ تەخت تر بوو بۆ خۆفرۆشی و سەنگەر گواستنەوە هەر لەگەڵ بوون  بەپەرلەمانتار ئەو موچەو ئیمتیازە زەبەلاحەیان بەردەستکەوت سەد بڕوبیانویان دەهێنایەوە ڕەخنەی ڕاست وناڕاستیان لە گۆڕان و سەرکردایەتیەکەی دەگرت ئەمەش بۆ دوو مەبەست ....


١- بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارە کەمە نەدەن بەگۆڕان.
کە ئەو بڕەپارەیەش دەدرایە ئەو ڕاگەیاندن و knn ی ئەو فشۆڵانەی کرد بەپاڵەوان بە پێش چاویانەوە داخرا و کەچی ئەوانیش هەموو مانگێک 240 وەرەقەیان دەکردە باخەڵی تێر نەبویان ئێستاش بستێک زمانی درێژەو هێرش دەکاتە سەر گۆڕان! 

٢-هەندێکی تریان ئەو ڕەخنەیان لە گۆڕان بۆ ئەوە بوو خۆیان وەک کاڵایەک بفرۆشنە لایەنێکی تر کەئەوان سەرەتا بەجوێندان بەولایەنانە بوون بەپاڵەوان!!

لەمێژووە بۆ ئێستا دیاردەی خۆفرۆشی هەر هەبووە بەڵام تەنانەت جاشە خۆ فرۆشەکانیش وەک ئەم خۆفرۆشانەی ئێستا بێ جاوڕوو بێ دووڕوو بێحورمەت نەبوون. 
گریمان گۆڕان هەڵەبوو لەهەڵبژاردنی ئەو کەسانەدا بڵام ئەوان بۆ تۆسقاێک ویژدان و کەرامەتیان نەجوڵا!
ئەم فشۆڵانە نەک بێوەفا بوون بۆ گۆڕان و ڕەوانشاد کاک نەوشیروان. بێوەفا بون بەرامبەر ئەو هەمووە دەنگدەرەی کە بەحەماسەوە دەنگی بەو فشۆڵانە دا بێوەفا بوون بەرامبەر بەئێمەی سزادراوی سیاسی کەگیانی خۆمان لەسەردەستمان دانا بوو!
هەر بەڕاست کەسێک ئەوەندە بێ وەفا و بێنمەک بێت بڵێی خێزانەکەی خۆیش متمانەیان پێبکەن؟

بۆ سەنگەر گواستنەوە و خۆفرۆشی لەنێو گۆڕاندا بووە بەدیاردە ....

۱- لەبەر ئەوەی گۆڕان هێزی چەکدار و بەڵتەجی و تێرۆرستی نیە تا خیانەتکارەکانی سزا بات.


٢- گۆڕان پول و پارەی دزراوی نەوت و خەڵکی لەبەردەست نیە تا ئەو هەلپەرستانەی پێ ڕابگرێ و دەمیان چەور بکات....