هەنگاوێک بۆ پێشەوە و دوو هەنگاو بۆدواوە

04/05/2021

سەردەشت محمد

هەنگاوێک بۆ پێشەوە و دوو هەنگاو بۆدواوە، 
هەڵبژاردن لەکوردستان وەک نمونە


چەمکی هەڵبژاردن وەک هەر چەمک و پرسێکی دیکە  چەندین پێناسەو ناساندنی جۆراوجۆری بۆکراوە، ئەگەر لە نێو ئەو پێناسانەدا  بێن و دەست بخەینە سەر ئەو پێناسەیەی کە دەڵێت هەڵبژاردن هەوڵێکە بۆ گواستنەوەی هەندێک کۆمەڵگا، لە کۆمەڵگایەکی خێڵەکی و سەرەتاییەوە، بۆ کۆمەڵگایەکی مەدەنی و شارستانی، ئەوا لێرەدا  ئێمە دەکەوینە نێو نائومێدییەکی قوڵەوە، چونکە هەڵبژاردن وەک ئەو پرۆسەیەیی کەماوەی چەند دەیەیەکە لەهەرێمی کوردستاندا  ئەنجامدەدرێت هێشتا نەیتوانییەوە گۆرانکارییەکی ئەوتۆ بێنێتەکاییەوە کە هیوابەخشبێت بۆ کۆمەڵگایی کوردی، بەڵکو بەپێچەوانە خودی هەڵبژاردن بووە بەئامرازی زیندوکردنەوەی گیانی خێڵگەرایی و ڕاکێشانی کۆمەڵگا لە کۆمەڵگایەکی ئارەزومەند بۆ کرانەوە و  نوێبونەوە بەرە و کۆمەڵگایەک کە گرنگی و بایەخ بە هێشتنەوەی دەسەڵاتی خێڵ و بنەماڵە بدات، هەر ئەمەشە وایی کردووە بۆ هەر  و وەخت و سەردەمێک کە هەڵبژاردن بێتە گۆڕێ ئامادەکارییەکان بۆ نزیک بونەوە و یەکتربینین و سەردانی کردنی کوڕانی خێڵ وبنەماڵە گەرموگوڕییەکی زیاتر بەخۆوە ببینێ، کەواتە لەم جۆرە هەڵبژاردنانەدا ناتوانرێت ئامانج و مەهامەکانی هەڵبژاردن وەک خۆی بێتەدی، هەرئەمەشە وادەکات کۆمەڵگا لەبری ئەوەی بییەوێت لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە هەنگاوێک بۆ پێشەوە بچێت ئەوابە پێچەوانەوە دوو هەنگاو بۆدواوە دەگەڕێتەوە،  دیار لە کۆمەڵگایەکی خێڵگەرایی وەک نەتەوەی کوردا مەبەست لەدرێژەدان و ئەنجامدانی ئەم جۆرە لەهەڵبژاردن بۆچییەو کێ سود لەم پرۆسەی هەڵبژاردنە دەبینێت، 

لە کۆمەڵگایی کوردیدا ئەوەی گرنگی بەزیند و هێشتنەوەی خێڵ وبنەماڵە دەدات و ڕێگرەلەبەردەم ئەوگۆڕانکاریانەیی کەدەتوانرێت هەڵبژاردن لە کۆمەڵگادا ئەنجامی بدات ڕوونە کە ئەو هێزە سیاسیانەن کە لەئێستا و ڕابردوشدا لەنێو ساحەی سیاسی هەرێمدا ڕۆڵی کاریگەر و باڵایان هەبووە لەئاراستەکردن و بەڕێوەبردنی کۆمەڵگادا، چونکە خود ئەم هێزانە خۆیان هەڵقوڵاوی نێو خێڵ وبنەماڵەن و بڕوایان وایە دەرچونی کۆمەڵگا لە قاوغی خێڵگەرایەتی و هەنگاونان بۆ کۆمەڵگایەکی مەدەنی و شارستانی زیان بە هەیمەنەو دەسەڵاتی ئەوان دەگەیەنێت و هەر خودی ئەو هەڵبژاردنەی کە بانگەشەی بۆ دەکەن دەبێت بە مۆتەکەیەک بەسەریانەوە و زۆرنابات لەنێو ساحەی سیاسیدا پەراوێزیان دەخات و لەهێزی یەکەم و دووهەمەوە  ئەگەر لەناوییان نەبات ئەوادەیانکات بە هاوڕێ و هاوئاستی ئەو هێزانەی کە ماوەی چەند ساڵێکە نەیانتوانییەوە ببن بەخاوەنی کورسییەکی پەڕلەمان،  کەواتە لێرەوە بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە هەڵبژاردن لەئێستادا ئەوەندەی ئامانجی  هێشتنەوەی کۆمەڵگای کوردییە لە نێوبازنەی خێڵدا  نیو هێندە بەلایەوە گرنگ نییە کە کۆمەڵگابەرەو مەدەنیبون وشارستانی بوون ئاراستەبکات