گۆڕانکاری لە بزوتنەوەی گۆڕان

06/09/2019

شوان عه‌بدوڵا

ھەموو حیزبێکی زیندوو بەشێکی گەورە لە وزەکەی لە گۆڕانکاری ناوخۆیی بەدەست دەھێنێت، بۆئەمەش پێداچوونەوە بەرابردووی خۆیی دەکات ھەڵە وباشیەکانی لەسەر ئەساسێکی زانستی پێداچوونەوەی بۆدەکات، لەو شوێنانەی کەم وکوری ھەبووە ھەوڵی چارەسەری گونجاو دەدات وە لەپەنای ئەوەش درێژە بەکارە باشەکانی دەدات، لەھەمان کاتدا ستراتیژی نزیک ودوورمەودا دادەنێت بۆئەوەی بەرچاوی سەرکرادەیەتی ولایەنگرەکانی روون بێت بۆ خۆسازدان وکارکردن لە داھاتوو.

ئەگەر ئەمە بۆ حیزبەکانی تر جارێک پێویست بێت بۆھێزێکی جەماوەری وەک گۆڕان پێویستیەکی حەتمیە

ئەگەر ئەمە بۆ حیزبەکانی تر جارێک پێویست بێت بۆھێزێکی جەماوەری وەک گۆڕان پێویستیەکی حەتمیە، خۆشبەختانەبەھۆی ھەیکەلەی رێکخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕان وئەو تواناگەورەیەی بزوتنەوەکەی لەسەر بنیات نراوە .گۆڕانکاریەکان ئاسانتر روودەدات بەھۆی نەبوونی  فاکتەرەکانی پارە وھێز لەبەر دەستی سەرکردایەتیەکەی وبریاربەدەستانی بزوتنەوەکە، ئەوانەی بیانەوێت بەبێ ھیچ تەنگ وچەڵەمەیەک وبەبێ حیسابکردن وھەڵسەنگاندنی رابردوویان کورسی داھاتوویان مسۆگەر بکەنەوە، وەک ئەوەی لە حیزبە تەقلیدیەکان دەبینرێت، کە وەرگرتنەوەی پۆست تەنھا بەستراوەتەوە بەوەی ھێزوپارە لای کێیە وکێ دەتوانێت زۆرتر پارەبدات وھێزبەکاربھێنێت، ململانێ بۆ وەرگرتنی ھەر پۆستێک لەناو بزوتنەوەی گۆڕان تائێستاش لەسەر ئەساسی توانا ولێوەشاوەیە، ھەربۆیە ھەموو ئەوکەسانەی لەماوەی رابردوو گلەیی وگازندەیان لە بەرێوبردنی حیزبەکە ھەبووە زۆر ئاسانە ئێستا بێنە پێشەوە بتوانن رای جڤات لەسەر خۆیان دروست بکەن، بەوەی دەیانەوێت مۆدێلێکی جیاواز پێشکەش دەکەن وبزوتنەوەکە بەرەو سەرکەوتنی زیاتر دەبەن.

بەھۆی بێدەنگی و بێ ھەڵوێستی ئەندامانی خانەی راپەراند وایکردوە سیاسەتەکانی گۆڕان نەگەن بەبەشێکی گەورەی جەماوەر

وەرگرتنی پۆست لەناو بزوتنەوەی گۆڕان زیاتر ئەرکە لەوەی ماف وئیمتیازات بێت، بەپێچەوانەی حیزبەکانی تر کەسەرکردایەتیەکانیان بوونەتە مۆتەکە بەسەر داھاتە چەورەکەی بەردەستان وادەکات، دەرفەتی یەکسان بۆ خەڵکی ترو وزەی نوێ نەرەخسێنن.


لەبەر رۆشنایی بارودۆخی پێشتر لەداھاتوێکی نزیک ھەڵبژاردن بۆ خانەی راپەراندن دەکرێت، کە زۆترین رەخنەکان لەماوەی پێشتر رووبەرووی ئەم دەستە حەوت کەسیە کراوەتە، بەپێی پێگەو شوێنیان وھەڵوێستەکانیان رەخنەکانیش جیاوازبووە،چونکە بەشێک لەھەڵسوراوان ودەنگدەرانی گۆڕان بەسەرچاوەی پاشەکشەی دەنگەکانی گۆڕانیان دەزانن، لەچەند ساڵی رابردوو بزوتنەوەی گۆڕان ھەمیشە ئامادەیەکی گەورەی ھەبووە لەساحەی سیاسی، ھەموو حیزبەکان زۆربەی کات چاوەرێی ھەڵوێستەکانی گۆڕان بوون سەبارەت بەو پێشھات ورووداوانەی لەگردەکەوە نەخش دەکران، بەداخەوە لەئێستادا گۆڕان ئەم سیاسەتەی بەرەو لاوازی رۆیشتوە، بەھۆی بێدەنگی و بێ ھەڵوێستی ئەندامانی خانەی راپەراند وایکردوە سیاسەتەکانی گۆڕان نەگەن بەبەشێکی گەورەی جەماوەر یان زۆر بەنارونی وپێچەوانەی واقیع ھەنگاوەکانی گۆڕان وێناکرابێت، ھەر بۆیە ئەرکێکی گەورەی مێژوویی لەئەستۆی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانیە کە بزاێت ئەم بەرپرسیارەتیانە بەکێ دەدات، چونکە ئاڵنگاریەکانی ئێستا و داھاتووی بزوتنەوەکە زۆر زیاترە لەرابردوو، ھەوڵی بەردەوامی بەشێک لەحیزبەکان بۆبچوکردنەوەی  بزوتنەوەی گۆڕانە، ھەر بۆیە گرنگە کەسانێک نوێنەرایەتی خانەی راپەراندن بکەن کە وەڵامدەرەوەی وەسیەتەکەی کاک نەوشیروان وزۆرایەتی ھەڵسوراوان وپشتیوان ودەنگدەرانی گۆڕان بێت.

گوێگرتن و بەھەند وەرگرتنی سەرنج وتێبینی نوخبەی رۆشنبیر وکەسایەتی ورۆژنامەنوس و نوسەرەکان زۆر پێویستە

لەئێستادا ئومێدی خەڵک بەپرۆسەی سیاسی ودەنگدان وچاکسازی ھەناسەیەکی تیاماوە، بەشێکی ئەوەش بەھۆی بەڵێنەکانی گۆڕان بووە ناوخۆی حیزبەکەوحکومەت، کە ھەنگاوەکانی داھاتوو دەکرێت سەنگی مەحەک بێت بۆ زیادبوونی ئومێدی خەڵک یان بێ ھیوای زیاتر، کەتاکە سەرچاوەی ھێزی بزوتنەوەکە تەنھا دەنگ وپشتیوانی ھاوڵاتیانە، گۆڕان وەک ھێزێکی ئومێدبەخش دەتوانێت سەرکردەیەتی دەنگی نارازی وئەوانەبکات کەلە ماوەی رابردوو بەھەرھۆیەک بروای بەپرۆسەی سیاسی لاواز بووە، بەشێکی ئەم ئومێدە بە گۆڕانکاریە ناوخۆیەکان دروست دەبێتەوە.

لەم قۆناغە گوێگرتن و بەھەند وەرگرتنی سەرنج وتێبینی نوخبەی رۆشنبیر وکەسایەتی ورۆژنامەنوس و نوسەرەکان زۆر پێویستە ، چونکە خەمی ئەوان ھەمان ئەو خەمەیە کە گۆڕان ھەوڵی بۆدەدات، دەیانەوێت ھەمیشە بزوتنەوەی گۆڕان ھێزە زیندووەکەی کۆمەڵگابێت و وەڵامدەرەوەی خواستەکانی ھەموو چین وتوێژەکان بێت.