یادی ئەنفال و نه‌فره‌ت كردن له‌ سەدام

13/04/2019

شوان عه‌بدوڵا

لەچەند ساڵی رابردوو پارتی ویەکیتی کارێکی وایانکردوە کە ئینتیما بۆ خاک و وڵات ونەتەوە نەماوە ، بەو کارەساتانەش کە بەسەرگەلی کورد ھاتووە چونکە خەڵکی کوردستان چاوەرێی حوکمێکی  باش بوون ، بەڵام ناشیرنیەکانی دەسەڵات لەزۆر شوێن وێنەی دیکتاتۆرێکی وەک سەدامی جوانکردوە!

لەپەنای ئەوە رەفتارێکی دزێو ھاتۆتە ناو سۆشیال میدیا ، ئەویش ئاوات خواست بۆ سەردەمی سەدام وبڵاوکردنەوەی وێنەی سەدام وەک پاڵەوانێک!
ئەوەی لای ئێمە روودەدات بەبەراورد بەو نەتەوانەی کە جینۆساید وئەنفالیان بەرامبەرکراوە زۆر نامۆیە ،ئاخر ناکرێت گەنجێک بیت لەبەر کۆمەڵێک ھۆکار رەسمی سەدام لە پەرەی تایبەتی خۆت بڵاوبکەیتەوە ، ئاخ بۆ سەدام ھەڵبکێشیت کە ھەر تاوانەکانی سەدام بوون کوردی تا لێواری لەناوچوون نزیک کردووە ، ئەو گەنجانەی ھیوا بۆسەردەمی سەدام دەخوازن لە بێ ھیوایانە بەرامبەر دەسەڵاتی خۆماڵی! وە نەوەی دوای راپەرین و تاوانە درندانەکانی حوکمی سەدامن .

ئەمانە ھەمووی بەلایەک و ئازاردانی برینەسارێژنەبوەکانی ئەو خەڵکانەی بەھۆی سەدامەوە سەر وماڵ وخێزانی تیاچووە دەبێت لەبەرچاوت بێت ، ناکرێت تۆ کە لەسەردەمێک نەژیاوی کە حوکمەتی عێراق تاوانەکانی تێدا ئەنجام داوە وە ھەست بەئازارەکانی ئەو خەڵکانە ناکەیت کە قوربانی دەستی فاشیزم وسەدامن ، رۆژێک گوێ لە قوربانیەکانی دەستی سەدام بگرە لەوسەردەمە ئەوکاتە تێدەگەی دانانی رەسمی سەدام چ مانایەکی ناشیرنی ھەیە ، وە ئاوات بۆ رۆژانی سەردەمی یەکێک لەگەورەترین دیکتاتۆرەکانی سەدەی بیستەم دەخوازیت ئەمە تاوانێکی گەورەیە دەرھەق بە بەو ھاونیشتیمانیانەی ئێستاش ئازارەکانی ئەنفال ھەموو رۆژێک دەیانچەوسێنێتەوە.

ئەم دۆخە بەشێوازێکی بەرفراوان پانتایەکانی سۆشیال میدیای کوردی داگیرکردووە ، کە زۆر بێ باکانە گەورەیی کارەساتی ئەنفال وکیماباران ووێرانکردنی شارودێھاتەکان بێ ئەرزش کراوە لەجیاتی ئەوەی ھەموو ھاوڵاتیانی کورد ئەنفال و کیمیباران بکاتە بە ناسنمامەی خۆی وھەوڵی قەرەبووکردنەوە ولۆبیکردن بۆ کەیسەکە بدات ، ئێستا ھاتوون داوای سەدامێکی تر دەکەن کە یەکێک لەھۆکارە ھەرەسەرەکیەکان رەفتارە سەدامیەکانی دەسەڵاتی کوردی بووە .
بەنمونە ھۆڵۆکۆست بۆتە دیوارێکی پۆڵاین بەدەوری دەوڵەتی ئیسرایل وایکردوە ھەموو وڵاتان خۆیان بەشەرمەزاری وڵاتێکی بچوکی وەک ئیسرائیل بزانن چونکە ئینتیمای خەڵکەکەی ئەوەندە بەرزە چەندین ساڵە لۆبی بۆ کەیسەکەیان دەکەن.
ھەربۆیە من لەم رۆژە سەدام بەفرەت دەکەم سەری رێزوخۆشەویستی دادەنوێنم بۆ قوربانیەکانی ئەنفال و سەردەمی بەعس وسەدام.
Peyser press
سوپاس بۆ ناردنی په‌یامه‌كه‌ت چۆن ده‌توانین خزمه‌تت بكه‌ین