شاراوەکانی پشتەوەی کۆرۆنا

21/08/2020

دكتۆر سیروان حەسەن

 لە دوای نەمانی شەڕی سارد و دەرکەوتنی ئەمریکا وەکو تاک جەمسەری زلھێزی ئابوریی و سەربازیی جیھان لە گەڵ سەرھەڵدانی ململانی سیاسی و ئابوری نێوان گەورە ھێزانی ئابوری دنیاوە کێشەی زۆر بوونی ژمارەی دانیشتوانی سەر زەوی.
 لە سێ دەیەی رابردوودا کێشەو گرفتی زۆر گەورە دروست بوو لە سەرئاستی جیھان لە کودەتا سەربازی و شەڕ و دروستکردنی قەیرانی سیاسی و ئابوری و بڵاوبونەوەی پەتا و نەخۆشی کوشندە و ترسناک.
 لە سەرەتای سەدەی بیست و یەکەوە سەرباری زۆری نەخۆشیەکانی دڵ و شیرپەنجەو دەرونی، دەیان پەتا ونەخۆشی جیا جیا بلاوبووەوە گرنگترینیان :
پەتای سارس (SARS-COV-2) پەتایەکی ترسناک بوو لە سالی ٢٠٠٢ لە ولاتی چین سەری ھەڵدا و بڵاوبووەوە بووە ھۆی توشبوونی نزیکەی ٨٠٠٠ کەس و مردنی ٨٠٠ کەس.

 پەتای ئەنفلۆزایی باڵندە (HPAI-H5N1) توشی چەند جۆرە بالندەیەک دەبێت و بۆ مرۆڤیش دەگوێزرێتەوە سەرەتا لە سالی ١٩٩٧ لە ھۆنگ کۆنگ بلاوبووەوە دووبارە لە سالی ٢٠٠٣ بلاوبووەوە بووە ھۆی مردنی ٤٠٠ کەس و توشبونی ھەزاران کەس و لە ناوچونی ملیۆنەھا بالندە.

 پەتای کۆرۆنای مرۆڤ HKU1 لە رێگەی مشکەوە بڵاو دەبێتەوە لە ساڵی ٢٠٠٥ لە ھۆنگ کۆنگەوە سەری ھەلدا.

 پەتای ئەنفلۆنزی بەراز (A-H1N1) لە ڕێگەی بەرازەوە دەگوێزرێتەوە بۆ مرۆڤ لە سالی ٢٠٠٩ لە ولاتی مکسیکەوە بڵاوبوەوە ، بوە ھۆی مردنی نزیکەی ٢٠٠ ھەزار کەس.
 پەتای ڤایرۆسی ئیبۆلا (Ebola or EVD) لە سالی ٢٠١٣ لە وڵاتی غینیا لە ئەفریقیا بڵاوبوەوە و بووە ھۆی کوشتنی ٦٠٠٠ کەس.

 پەتای زیکا (Zika-ZIKV) لە ڕێگەی مێشولەوە دوگوێزرێتەوە بۆ مرۆڤ ، لە سالی ٢٠١٥ بەرازیل بڵاوبوەوە دوای ماوەیەکی کەم لە نیوەی ولاتانی کیشوەری ئەمریکا بلابووەوە.

 پەتای میرس (MERS-COV) لە سالی ٢٠١٢ لە وڵاتانی رۆژھەلاتی ناوەراست بلاوبوەوە .

پەتای کۆڤید- ١٩ لە کۆیایی سالی ٢٠١٩ لە چین سەری ھەڵدا لە رێگەی ئاژەڵەوە گواستراوەتەوە بۆ مرۆڤ و لە ئێستادا سەرتاپای جیھانی گرتۆتەوە چەندین ملێۆن کەس تووش بوون و سەدان ھەزار گیانیان لە دەستداوە.
ئەم پەتاو نەخۆشیە ترسناکانە بە پێی شرۆڤەکاران و بۆچونەکان ئەگەری ھەیە کە سروشتی نەبن و بە سروشتی بڵاونەبوبێتنەوە بە تایبەتی کۆڤید-١٩ واتا ئەگەری زۆرە کە دەستی لە پشتەوەبێت بۆ مەبەستێکی دیاریکراو ئەویش بە پێی کات و شوێن و روداوەکان لە چوارچێوەی ململانی و سەرقاڵی و جەنجالی و تێکئاڵاوی بەرژەوەندیە نێودەولەتیەکان.

لە گەل سەرھەڵدانی نەخۆشیەکە چەندین روداوی شاراوەو نادیار لە کات و شوێنی جیاجیا ڕوویدا کە نیشانەی پرسیاریان لە سەرە و گومانی زۆر دروست دەکات لە سەر دەرکەوتن و بڵابونەوەی نەخۆشیەکە.

ھەر لە سەرەتای بلاوبونەوەی پەتاکە لە شاری ۆھانی چینی پزیشکێکی چینی بە ناوی لي وينليانغ بڵاوی کردەوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بلاو بوەتەوە و زۆر ترسناکە دواتر لە رێگەی دەسەلاتدارانەوە ھەڕەشەی لێکراوە و دوای ماوەیەکی کەم لە بارودۆخێکی تەم و مژاوی گیانی لە دەستدا ھەندێک دەلێن کوژراوە بە ھۆی درکاندنێ نھێنی بلاوبونەوەی نەخۆشیەکە و ھەندێک دەلێن خۆی توشی پەتاکە بووە و کوشتەیەتی.

 پزیشکێکی تونسی بە ناوی رضوان كمون لە ئەڵمانیا رایگەیاند کە چارەسەری نەخۆشی کۆرۆنای دۆزیوەتەوە بە ھەمان شێوە دوای ماوەیەک بە شێوەی نادیار مرد، سەرۆکی ئەلمانیا مێرکڵ رایگەیاند کە بە جەلتەی دڵ مردوە بەلام راگەیاندنەکان ئەڵێن کوژراوە بە ھۆی دۆزینەوەی چارەسەری پەتاکە.

لە ٢٤/ ٤ تا  ٢ /٥/ ٢٠٢٠ سێ پزیشکی وڵاتی روسیا لە دۆخێکی تەمو مژاویدا لە ماوەی یەک هەفەتدا لە بینایە خەستەخانەکەیان خۆیان بەرداوەتەوە و خۆیان کوشتووە، ھەندێک دەڵێن بە ھۆی فشاری دەرونیەوە خۆیان کوشتوە ھەندێکی تر دەلێن كوژراون.

 دكتۆر لیو بە رەچەڵەک چینی يه لە ئەمریکا لە ولایەتی په‌نسلڤانیا پسپۆری بواری مۆلیکویلەر بایۆلۆجی بووە و نزیک بووە لەوەی کە زانیاری زۆر گرنگ تایبەت بە کۆرۆنا بدۆزێتەوە بەڵام دواتر زۆر بە نادیاری لە ناو ماڵەکەی خۆیدا بە ٤ فیشەک کوژراوە و بکوژەکەشی خۆی دەکوژێت.

 ئەمه‌ وەکو مەتەڵ وایە، پێش ماوەیەک چەند پزیشکێکی پسپۆر وشارەزا لە ولایەتی تکساسی ئەمریکا و لە بەردەم راگەیاندنەکان ھاتنە دەنگ ، گوتیان: کۆرۆنا چارەسەری ھەیە کە بریتیە لە (زنک و زیترۆسین و ھایدرۆکلۆرۆکوین) وە لە ٩٩,٦٪‏ سەرکەوتوە بەڵام حکومەتی ئەمریکا ھەڕەشەیان لێدەکات و رێگرە لە بڵاوبونەوەی ئەو جۆرە ھەواڵانە.

 دەیان ھەواڵ و رووداوی لەو بابەتە رویداوە لە دۆخی نادیاردا دواترینیان ڕاگەیاندنی دکتۆرێکی پسپۆری بواری فیزیایه‌ کە پێی وایە بەکارھێنانی مۆبایل ھۆکاری سەرەکی بڵاوبونەوە و چالاکبوونی ڤایرۆسەکەیە، ئەویش بە ھۆی شەپۆلی کارۆموگناتیسی کە لە مۆبایلەوە دەردەچێت وە ئەگەری ئەوەی دانا کە رەنگە ڤایرۆسکە گۆرانکاری بۆماوەییان بە سەردا هێنابێت بە جۆرێک چالاکبوون و گەشەکردنی گونجێنرا بێت لە گەل ئەو شەپۆلە کارموگناتیسیانەی کە لە مۆبایل دەردەچێت.

بە پێی بۆچونەکان رەنگە بێل گێتس دەستی لەم پلانانەدا ھەبێت وە ئامانجی سەرەکی بڵاوکردنەوەی ئەم نەخۆشی و پەتایانە کەمکردنەوەی ژمارەی دانشتوانی زەویە بۆ کەمتر لە یەک ملیار کەس و کۆنترۆلکردنی سەرچاوەکانی ژیانە لە سەر زەوی ئەمەش لە ھەشتاکانی سەدەی رابردوەوە وەکو بیرۆکە کاری لە سەر دەکرێت.

 جێی سەرسوڕمانە کە ئەم ڕووداوانە لە چەند وڵاتێکی پێشکەوتووی جیاجیا روویداوە کە ناکرێت بوترێت بەیەکەوە رێکەوتووبن بۆ جێبەجێکردنی، کەواتە ئەگەری زۆرە کە ھێزێکی ئابوری گەورە لە پشت ئەو بابەتانەوه‌ بێت.